• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

کاتێک دەوڵەتدار، لە ئەخلاق دادەماڵدرێ

مارس 03, 2022 Omer وتار 0


کاتێک دەوڵەتدار ، لە ئەخلاق دادەماڵدرێ هۆمەر موحەمەد

هۆمەر موحەمەد

لە دوای تاوانی ئەنفال وهەڵەبجە کورد مافی بوو پارێزبەندی نێودەوڵەتی هەبێت، کەچی جارێکی تر بەر پەلاماری جێنۆساید کەوتەوە، ئەمە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە! لە دونیای دکتاتۆرەکاندا هەڵەبجەو ئەنفال و لە دونیای بەناو دیموکراسیشدا تاوانی گەورەی شەنگال، نیشانەیەکی زەقی بێ مافی کوردو بێ ئابڕویی دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو دەسەڵاتدارە لۆکاڵیانەشە کە جڵەوی مەرگ و ژیانی خەڵکیان بەدەستەوەگرتووە.

رۆژی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ هێزە فشۆڵەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە لەبەردەم داعش هەڵاتن و ئێزدییەکانی شەنگالیان بۆ چەکدارە دڕندەو لە ئەخلاق داماڵدراوەکانی داعش بەجێهێشت، کۆمەڵکوژی پیاوان و ڕفاندن و دەستدرێژی سیکسی بۆسەر ژنان و وێرانکردنی ماڵ و حاڵی ئێزدییەکان بووە بە ئازارترین برین بەڕۆحی کوردەوە، ئەگەرچی پەلامارەکە وەک تاوانی دژە مرۆڤایەتی لە جیهاندا دەنگیدایەوە، بەڵام جگەلە ڕشتنی فرمێسکی تیمساحی، هیچ سودێکی بۆ ئێزدییە ستەملێکراوەکان نەبوو کەس بەهانایانەوە نەهات.

ئێزدییەکان قەرزداری کەس نین، بەڵکو دونیاو بەتایبەتیش دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێم قەرزداریانن، ئەو خەڵکە بریندارو هەلاهەلابووەی دەستی داعش، بەئیرادەی خۆیان، خەریکی بنیاتنانەوەو ڕێکخستنەوەی ژیانی خۆیانن، دەیانەوێ خۆیان برینی خۆیان ساڕێژبکەن، کەچی دەسەڵاتدارانی عێراق لەبری ئەوەی شەرم دایانبگرێ و بەئەرکی ئەخلاقی و سیاسی و قانونی خۆیان هەستن، لەبری ئەوەی دەوڵەتەکەیان بەمەرسومێکی کۆماری پارێزبەندییان بۆ دروستبکات و هاوکاری مادی ومەعنەوییان بکات. بەهەمان ئەو سوپایەی لەبەردەم چەکدارەکانیی داعشدا بەزی بوو پەلاماریان دەداتەوە! ئەمە چ مۆراڵێکە دەوڵەتدارانی عێراق دەیکەن ؟ بەچ روویەک ئەو سوپایە بۆگیانی ئێزدییەکان پڕچەک دەکەنەوە؟ کە لەبەردەم داعش هەڵاتن و چەک و جلیان فرێدا ؟! بەچ چاوو ڕوویەکەوە پەلاماری ئێزدییەکان دەدەن !

دەسەڵاتدارانی عێراق هێشتا زیاد لە داوای لێبوردنێک لەکورد قەرزدارن، کەچی نابەرپرسیارانە هێرش دەکەنەوە سەر شەنگال ! لەوەش بێشەرمانەتر لەیادی کیمیابارانکردنی گۆپتەپەو عەسکەردا؟ ئەوە ئاماژەیەکی تەواو مەترسیدارە!

خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر ئێزدییەکان، بە جێنۆسایدو درێژەپێدەری کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال و جێگرەوەی داعش ناوبەرن، فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەش ئەگەر هەتا ئێستا شەرمیان لە هەڵاتن و بەگورگان خواردنی ئێزدیەکان نەکردووە، هەقە ئیدی شەرم بیانگرێ وبوێری ئەوەیان هەبێت کەهاوکاری سوپای عێراق نەکەن. ئەگەر ئامادەنین شەنگالییەکان و ئێزدییەکان بپارێزن و شەڕیان لەگەڵدا بکەن، هەق نییە ویژدان و ئەخلاقیان ڕێگەیان پێبدات لەگەڵ سوپای فشۆڵی عێراق هێرشبکەنە سەر ئێزدییەکان.

ئەوەی ئەرکی پێشمەرگەو سوپای عێراقە پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیانە نەک وەک سوپای سەدام وداعش نیشتمان وێران بکەن و هاوڵاتییەکانی بکوژن !

فەرماندەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق هەق نییە چیدی ببنە جێبەجێکاری ئەجێندای سیاسی حکومەت و پیاوانی بەرژەوەندی خوازی دەسەڵات و حیزبەکان کە هەتا ئێستا دژبە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق و کوردستان سڵیان لەهیچ شەڕو پێشێلکارییەک نەکردووەتەوە.

پەلاماردانی ئێزدییەکانی شەنگال، ئابروی دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش لەکەداردەکات، چونکە ئەوەی ئەرکی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراقە بەهانەوەچونی ئێزدییەکانە کە داعش جێنۆسایدی کردوون. ئیدی چۆن دەبێت دەوڵەت کوشتارو مەینەتی زیاتریان بۆبهێنێت؟!

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم!  إعداد المحامية: رولا باش إمام
    في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام

    ئیلول 07, 2025 0

  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
    دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

    ئاب 30, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌