مارس 03, 2022 Omer كیمیاباران 0

راگەیەنراوی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان بۆ قۆناغی چوارەمی شاڵاوەکانی ئەنفال
“حکومەت و پەرلەمان لە دۆسیەی ئەنفالدا بێ تەرخەمن” قۆناغی چوارەمی ئەنفال یەکێکە لەھەشت قۆناغە شومەکەی ئەنفالی قڕکردنی گەلی کورد. لە رۆژی ١٩٨٨/٥/٣ دەستی پێکرد و ناوچەیەکی جوگرافی بەرفراوانی لە دەوروبەری زێی بچوک لە ناوچەکانی ( شوان و شێخ بزێنی و کۆیەو تەقتەق و خەلەکان و قڵاسێوکە) و گوندەکانی بەتەواوی گرتەوە. سوڵتان ھاشم راستەوخۆ فەرماندەیی ئەم قۆناغەی کردوەو لەگەڵ ھێزی پیادەی رژێمی بەعس بەشداری پەلاماردانەکەی کردوە. لەم پەلامارەدا ھەردوو گوندی ( گۆپتەپەو عەسکەر) بەچەکی کیمیاوی بۆمباران کران. لەم قۆناغەدا نزیکەی ١٠ ھەزار مرۆڤ بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن. وەک قۆناغەکانی تری شاڵاوەکانی ئەنفال رژێم بەبەیاننامە دەستپێک و کۆتایی قۆناغەکانی رادەگەیاند بە جوگرافیای پەلاماردانەکانەوە. ماوەی ئەم قۆناغە تەنیا پێنج رۆژ بوە لە ١٩٨٨/٥/٣ بۆ ١٩٨٨/٥/٨ یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان ئەم تاوانە بەبیر دێنێتەوەو یادی قوربانیەکان بەزیندوویی رادەگرێت. لەم پەیامەشدا بەپێویستی دەزانین داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن و ھەموو جۆرەکانی میدیای کوردی و عیراقی بکەین بایەخ بەو مێژوەو تاوانەکانی شاڵاوی ئەنفال و لێکەوتەکانی بدەن. زیاتر گرنگی بە پرسی جینۆسایدی گەلەکەمان بدرێت و پانتایی زیاتری بۆ تەرخان بکرێت. ئەنفال تەنها لە رۆژی ٤/١٤ی ساڵ کورت نەکرێتەوە. بەڵکو دەکرێت راپۆرت و فیلم و ھەواڵ و بەرنامەی هەفتانەو مانگانەی لەسەر بکەن. لە پلانی میدیاییدا بە بەردەوامی ناوی ئەنفال و قوربانی و جەلاد بخرێتە روو. یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لەم رۆژەدا پەیامی خۆی ئاراستەی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەکات کەبایەخ بە دۆسیەی ئەنفال بدەن و چیتر بێ تەرخەم نەبن. یەکەم: ئەو شوێنانەی پێی دەوترێت مۆنیۆمێنتەکانی ئەنفال، بایەخیان پێ بدەن و بکرێن بەمۆنۆمێنت و پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێت. بە راستی بکرێن بە مۆنۆمێنت. دووەم: ئەرکە یاساییەکان رابپەڕێنن بەتایبەتی بەتاوان ھەژمارکردنی گومانکردن لەقەبارەی قوربانیانی ئەنفال و پیاھەڵدان و ستایشکردنی تاوانبارانی ئەنفال. سێیەم: ھێنانەوەی روفاتی قوربانیانی ئەنفال لە باشوری عیراق دوای پشکنینی پزیشکی. ئەم بابەتە بکرێت بە دۆسیەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراقی. چوارەم: گۆڕینی میکانیزمی یادکردنەوەی قوربانیەکان بە پرۆژەو کارو خزمەتکردن نەک گوتارو بەناو چالاکی رووکەش. پێنجەم: ھەوڵدانی ھەمەلایەنە بۆ ناساندنی ئەنفال لەناوەندە نێودەوڵەتیەکان و لەئاستی ناوخۆش. شەشەم: داواکارین پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسای یەکێتیەکەمان پەسەند بکات بۆ ئەوەی کارایانەتر نوسەرانی جینۆساید بتوانن ئەرکە ھاوبەشەکانیان راپەڕێنن و یەکێتیەکەمان رۆڵی گەورەی خۆی ببنێ لەم پێناوانەدا. لەرۆژی ٥/٣ دەستپێکی قۆناغی چوارەمی شاڵاوەکانی ئەنفالدا وەک یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان داواکارین یادەکان شایستەترو کاریگەرتربن و ھەموو سەفارەت و کونسوڵخانەو نوسینگەی وڵاتانی بیانی لەعیراق و کوردستان بانگھێشتی مەراسیمەکانی جینۆسایدی کوردستان بکرێن. بەزمانی بیانی و بە شێوازی جیاوازتر پەیامەکان ئاراستەی دەرەوەو ناوەوەی وڵات بکرێت. نەمری بۆ رۆحی قوربانیانی ئەنفال و ھەمیشە سەربەرزی بۆ کەسوکاریان. نەفرەت لەئەنجامدەرانی تاوانی ئەنفال.
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان ٢٠٢٢/٥/٣
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.