مارس 02, 2022 Omer ئهنفال, ههواڵ 0
یادی ئەنفال لەنوگرەسەلمان کرایەوە.
ئەمساڵ یادی ٣٤هەمین ساڵەی تاوانی ئەنفال بەشێوازێکی جیاوازکرایەوە، پێنجشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ بۆیەکەمجار هەندێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ یادی ٣٤ ساڵەی تاوانی ئەنفال پرکێشیان کردوو لە کوردستانەوە چوون بۆ پارێزگای سەماوەو لە قەڵای نووگرە سەلمان یادی ئەنفالکراوەکانیان کردووە، بینینی کۆمەڵێک ژنی رەشپۆش وپیاوی خەمباری کورد لەو بیابانەو نزیک قەڵای نوگرەسەلمان دیمەنێکە کە هەم دەوڵەتی عێراق وهەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێرپرسیارەوە، ئەگەرچی ئەم شێوە یادکردنەوەیە ئاسان نییە بەڵام تەواو جیاوازە لەوشێوازەی چەندساڵێکە دەکرێتەوە.
داواکاری کەسوکاری ئەنفال وەک هەمیشە، دادپەروەری و سەروەری یاساو شکۆی مرۆڤایەتیە ئەمساڵ لەبیابانیش هەر ئەوداوایانەیان دوپاتکردەوە هاوکات داوایان لە حکومەتی عێراقیشکرد کە گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵبدرێنەوە وڕوفاتی کەسوکارەکانیان بگەیێنرێنەوە کوردستان.
کۆمەڵکوژیی ئەنفالی کورد لەمیانەی هەشت قۆناغی سەربازییەوە بوو، یەکەم پەلاماری ئەنفال لەچەند قۆڵێکەوە لە چیای ئەزمەرو شارباژێرو حەوزەی ماوەت و دۆڵی سورداش و چیای قەرەسردو بنگردەوە بۆسەر دۆڵی جافایەتی وکانی وتوو شاناخسێ، لە٢٢ی شوباتی ١٩٨٨ دەستی پێکرد، دواهەمین قۆناغیش لە ٢٥ی ئابی ١٩٨٨ بۆسەردەڤەری بادینان دەستی پێکردو لە٦ی ئەیلولی هەمانساڵدا کۆتایی هات، لە میانی پرۆسەکانی ئەنفالدا قۆناغی سێی پەلامارەکە سەرتاپای ناوچەو گوندەکانی گەرمیانی گرتەوەو بەخوێناویترین قۆناغی ئەنفال دەژمێردرێت کە لەرۆژی ٧ی نیسان دەستی پێکردو لەرۆژی ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨ کۆتایی هات، بەڵام رۆژی ١٤ی نیسان بووە رۆژی گواستنەوەی هەموو ئەوخەڵکەی لەگوندی ملەسورە کۆکرابوونەوەو بەرەو قەڵای قۆرەتویان بردن، هەربۆیە ئەو رۆژەش وەک یادی ئەنفال دیاری کراوە.
ئەگەرچی ئەم یادکردنەوەیەی ئەمساڵ تەنها گەرمیانیەکان تیایدا بەشداربوون بەڵام دەشێت بۆساڵانی داهاتوو خەڵکی کوردستان لەهەموو ناوچەکانەوە یادی ئەنفال لەنوگرەسەلمان بکەنەوە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.