قۆناغی سێیەمی ئەنفالی گەرمیان
ئاماددەكردنی: شادی غازی عبدالكریم حسین
ئەنفال تراژیدیایەكی زۆر مەترسیدار بوو چیرۆكێكی ئازاراوییە، پرۆژەی جینۆسایدكردنی كورد بە پێی پێشنیازی (مێشێل عەفلەق)ی دامەزرێنەری حیزبی بەعسی عەرەبی سوشیالیست خستووەتە ناو ئەو بڕیارانەوە كە دەڵێت: (ئەو كەمەنەتەوانەی لەسەر ئەم خاكە دەژین بە دوو ڕیگا بتوێتەوە، ڕیگای یەكەم دەبێت بە هێمنی پەیرەو بكریت، بەڵام درێژەی پێبدرێت، ڕێگای دووەم، ئەگەر بۆ توانەوە بەرگریان لەخویان كرد دەبێت زەبرو زەنگ بەكار بهێنین). ئەنفال چەمكێكی كوشندە بوو بەعس بەكاری هینا بۆ لەناوبردن و ڕیشەكێشكردنی نەتەوەی كورد، بۆیە پێویستە جینۆسایدی ئەنفال وەك تاوانێكی نێوەوڵەتی هەژمار بكرێت, چونكە گەورەترین كارەساتی ترسناك بوو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا كەزۆرترین زیانی دژ بە كوردو مرۆڤایەتی گەیاندو گەورەترین كارەساتی مرۆیی و ئابووری و كۆمەڵاەیەتی و سایكۆلۆجی لێكەوتەوە. پرۆسەی ئەنفالی 1988ی كوردستان بە (8) قۆناغدا تێپەڕی. لێرەدا تیشك دەخەینە سەر قۆناغی سێیەمی ئەنفال, ئەم قۆناغە لە ( 7ی نیسان تا 20ی نیسانی 1988 ) خایاند, كە بە دڕدانەترین و ڕەشترین ڕەشەكوژی و كۆمەڵكوژی دادەنرێت, كە نزیكەی (50,000) پەنجا هەزار كەس بوونە قوربانی و بە زیندوی زیندەبەچاڵ كران. ئەم هێرشەی ئەنفال بۆسەر ناوچەكانی گەرمیان بوو، چەقی جوگرافیای ناوچەی گەرمیانیش ناحیەی قادر كەرەمە, كە نزیكەی (10,000 ) كەسی تێدا دەژیا, ئەم قۆناغە لە ( 7ی نیسان) بە بۆنەی جەژنی شومی دامەزراندنی حیزبی بەعسەوە دەستی پێكرد, بە بەرفراوانترین و كاریگەرترین هێرش دادەنرێت بۆسەر ناوچەكانی (چەمچەمال, سەنگاو, قادركەرەم, دووز, كفری, كەلار, بێباز, تیلەكۆ ) كە سەر بە هەرسێ پارێزگاكانی (كەروكوك, سلێمانی, دیالا ) بوون, كە (5000 ) گوندی گرتەوە لەگەڵ تەختكردنی (4) ناحیە. كە بە سەر پەرشتی عەمیدی هێزی تایبەت (بارق عبداللە حونتە ) بوو بە هاوبەشی هەموو فەوجە تایبەتەكانی لیوای (65 )و دەیان فەوجی جاش و دەیان مەفرەزەی تایبەت و تەواری بە پاڵپشتی دەیان فرۆكەی جەنگی و چەندین جۆر چەكی قورس و سوك لەیەك كاتدا ئەنجامدرا. لەبەر فراوانی ناوچەكە ڕژێم بەسێ پلان ئەم پرۆسەیەی دەست پێكرد:
یەكەم: پلانی پەلاماری دوزخورماتوو: بەرەبەیانی رۆژی (7ی نیسان) پێشەنگی هێزەكانی سوپاو فەوجەكانی جاش كەوتنە جموجوڵ و لە دووزخورماتوو دەرچوون، پاش (2) رۆژ پاشان یەكە سەربازیەكانی دیكە لە (كەركوك و لەیلان و چەمچەماڵ و سەنگاوەوە) دەرچون و بەرەو قادر كەرەم هێرشیان برد ڕەتڵی دووزخورماتوو بووبە سێ هێزی هاوبەشەوە یەكەمیان بۆ باشوری رۆژهەڵات لە شارۆچكەی نەوجوڵەوە بەرەو چەمی ئاوەسپێ. لەم پەلامارەشدا هەر لە گوندی تاڵاوی سەر بە ناحیەی نەوجول كە (80) ماڵی تێدا دەژیا, سەرجەم دانیشتوانەكەی بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتن و زیندانی كران, بەڵام دواتر ژمارەیەكیان لێ ڕزگار كران لە گرتوخانەی (مەركەز شباب)ی دوز خورماتوو, كە ئێمەش ڕزگاربوونی ئەو گرتوخانەیەین, ژمارەیەكی دیكەشیان لە گرتوخانەكانی ( نوگرەسەلمان) بەر لێبوردنی گشتی كەوتن, بەڵام هەندێكیان بە هۆی ئازاری چاوەڕوانی منداڵ و كەس وكارە ئەنفالكراوەكانیان كۆچی دواییان كرد, لە هەمان كاتدا ژمارەیەك لەو خێزانانە ئاوارەو دەربەدەری شارو شارۆچكەكانی دیكە بوون و دوور لە كەسوكاریان ژیان دەگوزەرینن. بە داخەوە هەر لەو شاڵاوە بەدناوەدا زیاتر لە (103) كەس لە منداڵ و گەنج و بە تەمەنی ئەم گوندە ئەنفالكران و بەرەو زیندەبەچاڵ و چارەنوسی نادیار بران، بێگومان ئەمەش گەورەترین زیانی بەخەڵكی ئەو ناوچەیە گەیاندو تاوەكو ئێستاش كەسوكارەكانیان لە چاوەڕوانیدا دەژین.
دووەمیان: هێزێكی گەورەتر بوو بەرەو رۆژهەڵات كە پەلاماری گوندی (وارانێی ژوورو خواروویان) دا نزیكەی (102 ) كەسیان, كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لێ دەستگیركران و گوندەكانیان خاپوركرا.
سێیەمیشیان, ئەو هێزە هاوبەشە بوو كە پەلاماری گوندی تازە شاریاندا لە (9ی نیسان) و چەندین گوندی دیكەشیان وێرانكردو خەڵكەكەشیان بێ سەروشوێن كران, وەكو (كانی قادری سەرو خواروو, ئاوایی شێخ حەمید) لەكۆی (85 ) خێزان (80) پیاویان ئەنفالكران, پاش وێرانكردنی تازەشار سوپا پتر لە (25) كەسی لەگوندی كەریم وەسمان و (92 ) كەسی لەگوندی عزیزبەگ ئەنفالكرد, كە زۆرێك لە خێزانەكان هەمووی یان زۆربەیان ئەنفالكران, بۆ نموونە لەو گوندەدا (عمر خورشید) (11) ئەندامی خێزانەكەی ئەنفالكران، براكەشی (10) منداڵی ئەنفالكراو خۆشی شەهید بوو، برایەكی دیكەشی (18) ئەندامی ئەنفالن لەگەڵ (25) خاڵۆزا، كە كوڕێكی (4) منداڵی لەگەڵدایە.
سێیەم: پلانی پەلاماری قادر كەرەم و باكوری گەرمیان: ئەم پەلامارەشی لە (9 ی نیسان) دەستی پێكرد هێزەكانی رژێم لە كەركوك و چەمچەمال و لەیلانەوە لە هەموولایەكەوە بەرەو قادر كەرەم پێشڕەویان كرد، هێرشەكە رۆژی (10ی نیسان) گەیشتە قادر كەرەم و سەرجەم گوندەكانیان خاپوركران و خەڵكەكەشی خۆیان دابەدەست ڕژێمەوە, ئەم هێرشە بەسەر پەرشتی عەمیدی هێزی تایبەت (بارق عبداللە حنگه ) بوو.پلانی پەلاماری سەنگاو و باشوری گەرمیان: ناوچەی سەنگاو (93 ) گوندی لەخۆگرتووەو (85 ) یان لە پێش شاڵاوەكان (18000 ) هەژدە هەزار كەسی تیا دەژیا، كە زۆربەیان لە شاڵاوەكانی ئەنفال تیاچوون و چەندین خێزان بە تەواوی لە ناوچوون, هەندێك لەو گوندانەی بە سەختی بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتن و دانیشتوانەكەی بێ سەروشوێن كران, وەكو گوندەكانی (دەرەوار، بانە دوورد، پێنج ئەنگوستی، حاجی محمد ئاغا، پێنج ئەنگوستی شێخ مصگفی، هەنجیرە، سێگومەتان، كێڵگە بەرزە، دەرزیلە، قەڵاگەو داربەڕوو ) كە زۆربەی خەڵكەكەی دەستگیر كران و بران بۆ چەمچەمال.
لە باشوری گەرمیانیش كە هاوسنورە لەگەڵ ناوچە تعریب كراوەكانی (دیالە ) ڕەتڵی یەكەمی هێزەكان لە شارۆچكەی كفری لە (9 )ی نیسان كەوتەڕێ هەر لە هەمان بەیانیدا ڕەتڵەكانی دیكە لە پێگەكانیانەوە لە (كەلارو پێبازو پولكە)وە كەوتنەڕێ, یەكەم نیشانی ڕەتڵەكەی كفری بە فەرماندەیی (لیوا سامی) سەر بە فەیلەقی یەك گوندی گەورەی ئۆمەربل بووە.
(14/4/1980) لوتكەی هێرشی ئە نفال بوو لەم رۆژەدا بەپێی خەمڵاندنی(كۆمیتەی بەرگریكردن لەمافی قوربانیانی ئەنفال) نزیكەی (20,000) بیست هەزار كەس لە ژن و پیاو پیرو گەنج و منداڵ ڕەوانەی قەڵا سەربازەكەی قۆرەتو كران و لەوێشەوە بەرەو چارەنوسی نادیار بران, هەر بۆیە ئەو ڕۆژە كرا بە ڕۆژی ئەنفال, بەپێی خەمڵاندنی (كۆمیتەی بەرگری لەمافی قوربانیانی ئەنفال) ڕێژەی بێ سەروشوێنكردنی ئەم قۆناغە بەم جۆرە بوو: سنوری ناوچەی چەمچەماڵ (5645) كەس, قادر كەرەم (14863), كەلار (4567), سەنگاو (4922), تیلەكۆ(3680), پێباز (4420) كەسی لێ ئەنفال كراوە.
ناوی ئەنفالكراوانی گوندی تاڵاوی سەر بە ناحیەی نەوجولی سەر بە دووز خورماتوو:
ناوی ئەنفالكراوان مەوالید
تێبینی/ هەندێك لە ژنی ئەنفالكراوی تاڵاوناوی منداڵەكانیان نەنوسراوە, لەبەرئەوەی كە هاوسەرگیریان كردووەو لە گوندەكانی دیكە ئەنفالكراون بۆ نموونە (وازیحە قادر حسین لەگەڵ هاوسەرەكەی و چوار منداڵیدا ئەنفالكراون, بەڵام تەنها ئاماژەمان بەناوی خۆی كردووە).
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.