ئەوە کێیە ئەنفالی بەکۆڵەوە ……………………………………………سەید ئەحمەد حەمەلاو
بەسوپاسەوە ئەم وتارە بەپێنوسی کاک سەید ئەحمەدحەمەلاو دەربارەی سەرنوسەری ئەنفالستان نوسراوە.
ئەوە کێیە کە کۆڵی بە ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدی میللەتەکەمانەوە ھەڵگرتووە؟!- حکومەتی ھەرێم؟- سەرکردایەتی حزبەکان، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی؟- خاوەن کۆمپانیاکان و ملیارلەرو نەوەکانیان کەلەسەر زگی برسی خەڵکی ئەم ھەرێمە داھاتێکی کۆکیان سەریەکنا؟- یا کەسە تێکۆشەرو نەوەکانی شەھیدان و پێشمەرگەکان؟کاک عومەر محەمەدی ھاوڕێم، کە بە کاک عومەر محەمەدی ئەنفال ناسراوە.یەکێکە لە کوڕی ئەو شەھیدەی کەلەپێناوی کوردوستاندا گیانی بەخشی. کاک عومەرێک کەبەھۆی شەھیدبوونی باوکیەوە، ھەر لەمنداڵیەوە چێژی لە ئامێزی باوکی وەرنەگرت. ئەو دوور لەسۆزو میھرەبانی باوکی گەورەبوو، چووە قوتابخانەو ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی تا زانکۆی تەواو کرد،ئەم نەوەی شەھیدەیە، ھەر لەدوای ڕاپەڕینەوە، تێکەڵاوی مەینەتیەکانی میللەتەکەی بوو، لەو تێکەڵابوونەدا خۆی خزاندە ناوجەرگەی ئەنفال و کیمیابارن و جینۆسایدەوە. ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدێک کە حزبی بەعس و عەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی عروبە، کردبووی بە بەرنامەی کورد قڕانێکی بنبڕکردنی میللەتی کوردو نیشتیمانەکەشی بەزەوی عروبە.کاک عومەر ھەر سەرقاڵنەبوو بەو زامە گەورەیەوە، بەڵکو ھەر خودی خۆی لەزامەکەشدا تواوەتەوە.ئەو ئەرکە گرانەی نەوەی شەھید محەمەد پێیھەڵسا، لەبنەڕەتدا ئەرکی حکومەت و وەزارەتی ڕۆشنبیری بوو، لەملاوەش ئەرکی سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی و بەشە ڕۆشنگەریەکەیان و ئەرشیفەکەیان بوو بەتایبەتی، نەک نەوەی شەھیدێک کە دەبوایە نازی ھەڵبگیرایەو خۆشیەکانی ژیانیان بۆ دەستەبەر کردایە.ئەم نەوەی شەھیدە، جگە لە گەڕان بەم گوندو بەو گوندا ، جگە سەرکردن بەم ماڵ و بەو ماڵدا تا ھیچ دەردو ئازارێکی ئازار چەشتەکانی لێ بزرنەبێ، وا موچەکەی و سۆزو ناز بەخشین بە ھاوسەرە پشتیوانە گەورەکەی و منداڵەکانیشی بۆ ئەم بوارە تەرخانکرد.ئەو لەلایەکەوە لەگەڵ ھاوڕێکانی لەسەر باخەڵی خۆیان گۆڤاری ئەنفالستانی چاپ و بڵاو دەکردەوەو لەلایەکی دیکەشەوە گونداو گوندو دەرگاو دەرگا دیداری لەگەڵ ئازار چەشتواندا ئەنجام دەداو لە ناوچوون دەیپاراستن. ئەوە سەرەڕای ئەوەی کەدەبوایە وابەستەی کاری بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەشی بوایە.باشە ئەوە بەکێ دەکرێ، جگە لەکاکە عومەری نەوەی شەھێدێک و ھەندێک لەھاوڕێکانی کەبەپەنجەی دەست دەژمێردرێن. بەبێ ئەوەی نە حکومەتە مشەخۆرەکەی ئەم نیشتیمانەو نەحزبە کۆمپانیا گەرەکان، ھێندەی پەنجەیەک ھاوکاری بووبێتن.جگە لەم دوا ساڵەدا کەچاپ و پەخشی سەردەم، وەکی کارە جوانەکانی، بەشێکی کەمی بەناوی گەشتەکانی ئەنفالستان وە، لەدووتوێی سێ بەرگی بارستە گەورەدا بۆ چاپ و بڵاوکردەوە.لەکۆتا دێڕی ئەم کورتە نووسینەدا دەڵێم:دەستخۆش کاک عومەر بۆ ئەو ئەرک و شەونخونی و ماندوویەتیەت کەھەموو خۆشیەکانی تەمەنی لاوێتیت لەپێناویدا دانا.دەستخۆش بۆ ئەو مێژووە گەورەو پڕ سەروەرەیەی کە بەپشوو درێژی و ماندوو نەبوونیەوە تۆمارت کرد، کەدەبێ مێژووی ئەدەبی کوردی و ئەرشیفی نەتەوەییمان شانازیت پێوەبکەین. دیسانەوە لێرەدا دەڵێم:چۆن تاکانەکانی ئەنفالمان ھەن، ئاواش تاکانەکانی ئەرشیفی نەتەوەیشمان ھەیە، کە کاک عومەرو ئەو چەند کەسەن کەبەڕاستگۆیی و وەفاداریەوە، جوانیەکانی خۆیانیان لەپێناویدا بەخشی.دەشمەوێ لەکۆتا دێڕدا ، پڕ بەدڵ بڵێم:زۆر..زۆر سوپاس چاپ و پەخشی سەردەم. بۆ بەسەرکردنەوەی کاک عومەری نەوەی شەھیدو تاکانەی ئەرشیفی مەینەتیەکانی میللەتەکەمان بۆ بەچاپ گەیاندن و بڵاوکردنەوەی بەشێک لەماندوو بوونەکەی و بەو ڕێزلێنانەشتان کەلەڕۆژی ناساندنی بەرھەمەکەیدا پێتان بەخشی.منیش دەڵێم:ساڵاو کاک عومەر، چاوتان ماچ دەکەم، دەستی ماندوو نەبوونتان دەگوشم.
براتان سەید ئەحمەدی حەمەلاو
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.