دیدی ساڵح بێچاری شاعیر دەربارەی گەشتەکانی ئەنفالستان

پاشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە (٢٠٢٢/٣/١٧) ئامادەی مەڕاسیمی بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی کتێبی (گەشتەکانی ئەنفالستان) بووین..
هەڵبەت کتێبی ناوبراو بریتییە لە (٣) بەرگ بە قەبارەکانی (٨٦٨) و (٨٨٨) و (٧٧٠) لاپەڕە و -وەک نووسەر دەڵێ- لە هەر بەرگێکدا ٩٠ -٩٥ کەس دیداریان لەگەڵدا کراوە و هەندێک بەڵگەنامەش خراونەتە ڕوو.
ئەو مەراسیمە بۆ من یەکێک بوو لە ڕۆژ و ساتە زۆر تایبەت و بەهادارەکانی ژیانم، چونکە بەر لەمردن بینیم ڕەنج و ماندووبوون و قوربانیدان و شەونخونی زیاتر لە بیست ساڵی، یەکێک لە نزیکترین هاوڕێی تەمەنم، کاک (عومەر محەمەد) ی نووسەر و هونەرمەند بەهەند گیرا و ڕێزی لێ نرا. دەزگایەکی گەورە و گرانی وەک (دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) بە ئەمانەت و پێزانین و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە، -بەىی داواکردنی خودی نووسەر- کتێبی ناوبراویان بە شێواز و دیزاینێکی شایستە چاپ کردووە… هەر لە مەڕاسیمەکەشدا (خەڵاتی پێزانین)یان بەخشییە نووسەر.
بەدڵنیاییەوە لە توێی ئەو (٢٥٢٦) لاپەڕەیەدا، وێڕای نووسینەوە و تۆمارکردنی خەم و کۆژانی جینۆسایدی میللەتێکی بێکەس و پشتوپەنا؛ هاوکات کەرەستەی دەیان فیلم و توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیان لەنێو خۆیاندا هەڵگرتووە.

جێگەی پێزانین و دەست بەسینگەوە گرتنە کە دکتۆر مەنسوری تەیفوری بەشێوازێکی زۆر بابەتیانە و زانستیانە هەڵسەنگاندنی بۆ کتێبەکە و چیرۆک و دیدارەکان پێشکەش کرد.
هەر وەک لە پەراوێزی مەڕاسیمەکەدا وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لە هاوڕێی دێرین و نووسەر و وەرگێڕ کاک (ئازاد بەرزنجی) -سەرۆكی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم- هاوکات پێم وت: “ئێستا کاک عومەر محەمەد خودی خۆی قوربانیی ئەنفالە!”. فۆتۆ: بەختیار قەرەداخی
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئیلول 21, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.