چیرۆکێکی لەبیرنەکراو ……….. ئارام هەڵەدنی
ئارام هەڵەدنی
ئەنفال کارەستێکی لەبیر نەکراو ئەنفال دەیان چیرۆکی تراژیدیای وەک ئەم چیرۆکە ناخ هەژێنەی هەیە، ئەنفالی یەکی دۆڵی جافایەتی سەرەتایەک بوو بۆ زیندەبەچاڵ کردنی سەدو هەشتاودوو مرۆڤی سڤیلی کورد، زۆر جار چیرۆکی ئەنفالکراوانمان دێتە بەر دیدە کە چۆن گیراون و لە ئۆتۆمۆبێلی سەربازی سەرقەپات ڕەوانەی زیندانە بەتەل پەرژینکراوەکانی بیابان کراون، مرۆڤ لە ئاست گێڕانەوەی ئەو ڕوداوانە کەبەسەر ژن و مناڵ و پیردا هاتووە ناتوانێت ڕێگربێت لە فرمێسکی چاوی پڕ حەسرەت. کاک ڕزگار جاسەنەیی پێشمەرگەی ساڵی هەشتاکان و یەکێک لە پارتیزانەکانی ڕەتڵی سورداش ، ڕزگاری لاو بۆ ڕزگاری کوردستان تەوای شاخ و دۆڵ و دەشت و گوندە وێرانکراوەکانی دۆڵی جافایەتی پەی کردووە تا بە سەرانی بەعس بڵێت کورد زیندە هەرگیز نامرێت. کاک ڕزگار باس لە ڕوداوێک دەکات هێندە تراژیدیە مرۆڤ لە ئاستیدا ناتوانێت خۆی ڕابگرێت ، ڕوداوێک ئەگەر توانا و بیروباوەڕی پێشمەرگەکانی ئەوێ ڕۆژێ نەبێت ئەستەمە باوەڕ بە بوونی بکرێت. کاک ڕزگار بەم شێوەیە باسی لە ڕوداوی بریندار بوونی یەکێک لە پێشمەرگەکانی هاوڕێی کرد: ٣٢ سیی و دو ساڵ بەر لەئێستا لە١٤/ ٣/ ١٩٨٨ وەک لە وێنەکەدا دیارە ، لای ڕاست کاک سعید حمدان كڵێسەیی ناسراو بە شەپۆل ، لای چەب بەندە ڕزگار جاسەنەیی ، پێشمەرگە بریندارەکە کاک محمد احمد علی ناسراو بە وەستا محمد. دوای بریندار بوونی لەشەڕەكانی ئەنفالی بەدناو لەگوندی قەمچوغە بەسەختی بریندار بوو بڕیرماندا بەهەر شێوەیەک بێت بیبەین بۆ نەخۆشخانەی بەرگەڵو.
لەوێشەوە بەرەو ئێران لەسەر پشتی وڵاخە بەرزە واتە ھێسترھەتا گەیشتینە ھەوارەكانی سیرە مێرگ و دۆڵی شێخ محمد ، بەفرێكی زۆر باریبوو ھەرچەند ڕێگەكە شكێندرابوو خەڵکی زۆری بەسەردا ڕۆیشتبوو. بەڵام لەبەر ئەوەی ھێسترو گوێ درێژەكان قاچیان بچوك بون و خۆشیان قورس بون قاچیان ھەتا بن دەستیان دەچوە بەفرەكەوەو دەر نەدەچون ، ناچار ھێسترەكەمان بەجێ ھێشت و بریندارەكەمان خستە ناو كیسە خەوێك و لەسەر بەتانییەك درێژمان كردو لەسەر بەفرەكە ڕامانكێشا ھەتا سەری كونە سە كە شۆڕ دەبێتەوە بۆ گەڵاڵە. سەرەو خوار بوو زۆر ناخۆش بوو ئەگەر بەورییاییەوە نەڕۆیشتینایە لەسەر بەفرەكە دەخزین ، لەوانە بوو بریندارەكەمان توشی ناڕەحەتی زیاتر ببوایە لەناو گەڵاڵە نەخۆشخانەی سوپای پاسدارانی لێ بو لێیان وەرگرتین و بردیان. دوای ئەوەی ئێمەش لەشاناخسێ بەرچەكی كیمیایی كەوتین لە تەبرێز وەستا محمدمان بینییەوە لەنەخۆشخانە ، سوپاس بۆ خوا ئەویش و ئێمەش سلامەت دەرچوین بەڵام بەداخەوە وەستا محمد لە٢٠/ ٣/ ٢٠١٥ بە جەڵدەی دل بۆ ھەمیشە ماڵ ئاوایی لێ كردین ڕوحی شاد بێتو جێگەی بەھشت بێت انشااڵڵە. هەرچەندە کاک ڕزگار بەچەند وشەیەک ناوەرۆکی ڕۆمانێکی بچوکی بۆ گێڕاینەوە ، قەدەری ژیانی کورد هەزاران چیرۆکی هاوشێوەی کاک ڕزگارەکان لەخۆ دەگرێت.
گێڕانەوەی ڕوداوێک لە ناو دوکەڵی پاشماوەی گوندە خاپورەکانی دۆڵی جافایەتی و بۆنی خوێنی شەهیدانی بەرگری کوردستان هەروا سانا نییە. گواستنەوەی تەرمێکی زیندو لەناو بەتانی و بە سواری وڵاخ بە هەوراز و نشێوی پشت قەمچوغە و چیاکانی دەوروپشتی سەرمۆرد و سێکانیان و سەرگەڵو ، لەوێشەوە بە شاخە سەختەکەی ژیلوانی پشتی هەڵەدن و چاڵاوا و گوێزیلە و دواتر ڕاکێشانی بە ناوبەفری دۆڵی شێخ محمد کە مرۆڤ هەر بە سەیر کردنی بەفرە زۆرەکەی کاتی ئەنفال ترسی مەرگێکی نادیار دایدەگرێت! تەنها بەو مرۆڤانە دەکرا کە بیروباوەڕی کوردایەتی لە دەرونیاندا جێگیر بووبوو. ئارام هەڵەدنی
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.