ئازار 15, 2022 Omer كیمیاباران 0
ئەو خەوە خەو نەبوو بەداخەوە مردنێکی هەتاهەتایی بوو!
ئیدریس ئیبراهیم مستەفا
ئەو خەوە، خەو نەبوو، ئەفسوس مەرگێکی هەتاهەتایی بوو! چیرۆک بوو؟ نا نا ڕۆمانێک بوو .. ڕیک لەمڕۆژەدا (١٦\ ٣\١٩٨٨)کات درەنگەو شەوێکی زۆر تاریک و نوتەک و ئەنگوستەچاوە، لە ناو ئاپۆرایەکی زۆری خەڵکی شاری هەڵەبجەدا لەژیر تۆپبارانی بەعسییەکاندا بە تانک و فڕۆکە، لە شارۆچکەی سیروانەوە، کە پێشتر بەمەبەستی خۆپاراستن لە هەڵەبجەوە ڕۆیشتبووین بۆئەوێ، لە بۆردومانی ئاسمانی و دوور هاوێژ، باوکم بڕیاریدا بەرەو هەڵەبجە بگەڕێینەوە، کەگەیشتینە خاڵی پشکنینی ئەوکاتەی کۆمەڵگەی زەمەقی (دەروازەی شاری ئێستا) لەپڕ ئۆتۆمبیلێک گەڵابەیەک بوو، لە هەڵەبجەوە بەرەو ڕوومان هات، تومەز خەڵکی هەڵەبجەن و لەوێوە دەهاتنە خوارەوە و ڕایان دەکرد! هاواریانکردو “وتیان: ماڵتان ویران ئەوە بۆ کوێ دەچن ؟! تکایە تکایە! بگەڕێنەوە مەڕۆنەوە بۆ هەڵەبجە، هەڵەبجە هەمووی قڕیکرد و لەناو چوون” ئێمەش ئەوەندەی ترتوشی سەرسوڕمان و شۆک بووین، شپرزە تربووین! باوکیشم بەڕەحمەت بێت، لەتاو ئەو هەموو ناڕەحەتیو و فشارە دەروونییەی کە لەسەری دروست بوو بوو، بە هۆی ئەو بارو دۆخەو خزم و کەس و کاری بەجیهیشت. ئەوکات ئیمە چوار براو یەک خوشک بوین برا بچووکەکەم، کە تەمەنی نزیکەی چوار ساڵ بوو ناوی شاهۆ بوو، بەکۆڵی دایکم (مرییەم فەرەج ساڵح)ەوە بوو، بەدەم گریانەوە هاواری دەکرد دایکە برسیمە! ئیتر منداڵەو برسییەتی ونازانی چی ڕویداوە ؟! باوکیشم لەوکاتەدا بەهۆی ئەوفشارە دەروونییە زۆرەی کە لەسەری بوو، منداڵەش هەر لەسەر داوەکەی خۆی بەردەوام بوو برسیمە.. برسیمە … هیچیشمان پینەبوو بیدەینێ و بێدەنگی کەین، باوکیشم کەزانی منداڵەکە هەر ژیر نابێتەوە بەناچاری زۆر زۆر بەتوندی لێی توڕەبوو، ئەویش هەر بەردەوام بوو لەسەر گریان و برسیمە، برسیمە، برسیمە …بەڵام دواجار توڕەبوونەکەی باوکم بیدەنگی کرد، ئیتر بەناچاری کۆڵی داو بەکۆڵی دایکمەوە خەوی لێکەوت، ئیمەش لەتاو برسیەتی وپێپەتی وترس و سەرما بەرچاوی خۆمانمان نەئەبینی، قەدەرەن خاڵم (حەبیب فەرەج ساڵح) ئەویش کەلە مندالەکانی دابڕابوو، لەگەڵمان بوو، ئیمەش ناو بەناو هاوارمان دەکرد تاریکە، تاریکە… هیچ نابینین، بەلام خاڵم گومانی هەبوو، کە کاریگەری کیمیاییەکە بیت، بەلام بەئێمەی نەوت، تاگەیشتینە شوینێک جێگە تایەی سەیارەیەکی دۆزییەوە، کە کەمیک ئاو قوڕاوی تیدابوو، یەکسەر کردی بەدەم و چاومانا، بەڵام لەو کاتەدا ئێمە کە منداڵ بووین نەمان زانی خاڵم ئەوکارە بۆچی دەکات؟! بەڵام دوایی تێگەیشتین کە خاڵم ئەو کارەی بۆچی ئەنجامدا، بەهەرحاڵ منداڵەکە بەو حاڵەوە هەر وەکو باسمکرد، خەوی لێکەوتبوو، بەڵام چ خەویک! خەوێکی قوڵ و دریژ، کە هەتاهەتایە بەخەبەر نایەت! مەگەر لە ڕۆژی دوایدا باسی خەوەکەی بۆ خوشکە تاقانەکەی و سێ براکەی تری ئەوکات بگێڕێتەوە، ئێمەش حاڵمان لەحاڵی ئەو باشتر نەبوو، بی پێلاو، برسی و ترس و ماندوو بوون بڕستی لێبڕیبووین، با توڕەیی باوکیش لەتاو ڕزگارکردنی ئێمە لەولاوە بوەستێ، لەوشەوە تاریک و پڕ ترسەدا وبێ هیچ هۆکاریکی ڕوناککەرەوە بەپێ بەرەو ئەحمەدئاوا بەڕیکەوتین، تا لەوێوە بەرەو ووڵاتی ئیران بڕۆین، ناو بەناو فڕۆکەی شەڕکەڕ بەسەر سەرمانەوە بەهۆی تەقەمەنی ڕووناککەرەوە (تەڵقەتەنورە) ناو بەناو ناوچەکەی ڕووناک دەکردەوە و لەهەر جێگەیەک جوڵەی مرۆڤی ببینیایە یەکسەر لێیدەداو لە جوڵەی دەخست! چەندجار لەچەندین شوین دادەنیشتین و تەمای ژیانمان دەبڕی…. هەر چۆنێک بێت… خۆمان گەیاندە ئەحمەد ئاوا، دیار بوو لەو مەوسیمەدا کە بەرەو وەرزی بەهار دەچوو ، ئاوەکەی سەرچاوەی زەڵم کەبەناو ئەحمەد ئاوادا تیدەپەڕی، ئەوکات زۆر زۆر بوو! لەشوینێکدا خەڵکێکی زۆر بۆ پەڕینەوە کۆبووبوویەوە، لەسەرپردێکی دەستکردی زۆر تەسک و لاواز و باریک، باوکم ئێمەی کردە ئەوبەر، وتی: بەدایکم، ئاگات لە خۆت و منداڵەکەبێ، ئێستا دەگەڕێمەوە بەشوێنتاندا، بەڵام بەهۆی ئاپۆرای زۆری خەڵکەکە و پاڵەپەستۆوە کاتێکمانزانی لەناکاو دایکم کەوتە ناو ئاوەکەوە، دیارە پاڵیان پێوە نابوو منداڵە خەوتووەکەی کۆڵی دایکم ئاوبردی .. بردی …! بەبیدەنگی و بەبرسیەتی بی قڕەو مڕە پوخت و پاک بردی! جگە لە گریان و هات و هاواری بێدەستەڵاتی هیچمان پێنەکرا باوکیشم چی بکا! تازە ڕۆشت! وتی: بائەمانیشم لەدەست نەچێ، چونکە ئەگەر بڕۆشتایە بێهودە بوو، بەدڵنیایەوە ئێمەشی لەدەست دەدا، تیائەچوین، چونکە ئێمەش بچوک و بێدەسەڵات بووین (شاهۆی منداڵ) شاهۆی داماو ئاسایی بەکۆلی دایکمەوە بوو، جوان نەیبەستبوەوە، چونکە هیچ هۆکاریکی باشتری بەستنەوەمان پێنەبوو، تا جوانترو مەحکەمتر بیبەستێتەوە، دوایی هەرچۆنیک بوو بەهەوڵی باوکم دایکم لە ئاوەکە رزگاری بوو توانی دەریبهێنێتەوە، تەنها ویستی خوا بوو، باوکم وای زانی منداڵەکەی لەشوێنیک داناوە، بەڵام دایکم دوای ئەوەی بەهۆش خۆی هاتەوە و هاواری کرد کوا منداڵەکەم! بەڵام تازە منداڵی چی ؟! چونکە لەوکاتە ناهەموارەدا تەنها خوای گەورە دەزانێ لە کوێیە! ئیتر تێگەیشتین و زانیمان شاهۆ ئاو بردی .. ئا لەکیمیابارانی هەڵەبجەدا بەکیمیایی نەمرد ئاوبردی! ئەم وێنەو دیمەنە تراژیدیە ویژدان هەژێنە بەنوسین و قسە باسکردنی ئاسانە، بەڵام ئازارەکەی هەرگیز تەواونابێ و نابڕێتەوە .بەڕیزان ئەم بەسەهاتە ئەفسانە نییە واقیعیەو سەرلەبەری بەسەر خانەوادەکەی خۆمدا هاتووە، بۆئەوەی خوێنەری بەڕیز بێزاروماندو نەکەم لەکاتی خویندنەوەیدا دەنا هێشتا زۆرم ماوە بۆ وتن سوپاستان دەکەم لە کەم و کورتیم ببورن .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.