چیرۆکی وێنە نەبینراوەکانی ئەنفال ……………………هێمن عەبدوڵا
بەرایی
ڕۆژانی ٢-٣ ی تەموزی ٢٠١٧ لەژێر ئەم تایتڵەدا لە کۆنفرانسێکی زانکۆی گەرمیاندا، باسێکم بە نیشاندانی هەندێک لەوێنەکانەوە پێشکەشی ئامادەبوانی کۆنفرانسەکە کرد، بەخۆشحاڵییەوە باسەکەم بووە یەکێک لە باسەسەرنج راکێشەکانی ئەو کۆنفرانسەی زانکۆی گەرمیان .
سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابوردو، حاجی کاکەوڵا، دەبێتە وێنەگر(فۆتۆگرافەر) دوکانێکی وێنەگری لە ئاغجەلەر دەکاتەوە کە ئەوسا شارەدێیەک بوو نزیکەی ٦٠گوند لە سنوری کارگێری دابوون، خەڵکی گوندەکان بۆ وێنەی (معاملات) دێنە لای بۆ وێنەگرتن، ئەمە جگەلەوەی کە بەشێکی زۆر لە گوندە دوورەدەستەکان، حاجی عبدللە وێنەگر خۆی و کامێرا شەمسیەکەی، دوای بڕینی رێیەکی دوور بە پێی و بە سواری وڵاخ دەچێت بۆ گوندەکان و ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە و وێنەی سەرجەم خەڵکی گوندەکە دەگرێت و خێزان بە خێزان بە وردەکارییەکی زۆرەوە لە ناو فایل و زەرفی جیاوازدا هەڵیان دەگرێت کە هەر کات ئەو کەسانە لە ساڵانی دواتریشدا چوبێتنەوە بۆ وێنە گرتن کاکە وڵا نێگەتیڤی وێنەکانی خستۆتەوە ناو هەمان فایل، کە ئەمەش کارێکی زۆر وردەکارانە و لە دیدێکی ئەرشیفیانەوە دروست بووە، ئەمە جگە لەوەی دوای ئەوەی وێنەی یەکە یەکەی ئەندامانی خێزانەکە دەگرێت، دواتر وێنەیەکی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەش پێکەوە دەگرێت.
حاجی عبداللە تا ساڵی 1991 خەریکی پێشەی وێنەگری.
بەڵام بەداخەوە ! لە کۆڕەوە ملیۆنیەکەدا بۆ ئەبەد حاجی عبداللە ون بوو، وەک ئەنفالکراوەکان جارێکی تر نەبینرایەوە و هیچ سۆراخێکی نەما.. بەڵام لە دوای خۆی نزیکەی11هەزار نێگەتیڤ وێنەی بۆ بەجێهێشتووین کە بۆ مێژووی میللەتێکی ئەنفالکراو زۆر گرنگن. ئەو کاتە جگە لە کەسانێکی کەم وەک مامۆستا جەمالی برای حاجی عبدللە، دەزانن کە ئەوە چ گەوهەرێکە بەجێماوە، هیچ کەسێکی تر گرنگی پێنادات لەم شوێن بۆئەو شوێن لەم دوکانی وێنەگری بۆ ئەو دوکانی وێنەگرتن، ئەم وێنەو نێگەتیڤانە هەڵدەگرێت .
سەرەداوی دۆزینەوە:
لەڕێگەی هاوڕێیم، جەوهەر كانی هەنجیری، هەواڵی دەستکەوتنی وینەكانم پێگەیشت، دەست وبردم كردوخۆم گەیاندە تەكیەی کاکە مەند بۆلای وێنەگری عیماد کە تەوای فیلمەکانی لەلابوو، بەسوپاسەوە ئەوانەی گوندەکانی (گۆپتەپە، جەلەمۆرد،كانی هەنجیر)ی پێدام، هەمان رۆژ وەک مژدەیەکی خۆش، خاوەن و سەرنوسەری گۆڤارەکەم (ئەنفالستان)م ئاگادارکرد، کە ئەوسا بۆخۆشم جێگری سەرنوسەر بووم .
بۆئەو مەبەستە کاتی یەکیتر بینیمان داناو هەمان رۆژ لە سلێمانی گفتوگۆمان لە بارەی دۆکیۆمێنتکردنیان کرد، سەرەتا بیرمان لەوە کردەوە لەموختەبەر هەموو وێنەکان بشۆینەوە بەڵام کە زانیمان پارەیەکی زۆر داوا دەکەن. وازمان لەو خەیاڵە هێناو بیرمان لەرێگەی ترکردەوە، سەرئەنجام بە هاوکاری رێکخراوی وادی ئەڵمانی دەستم بەکارکرد، پاشئەوەی کۆمپیتەرو سكانەر و تێچووی چاپكردنیان گرتە ئەستۆ، لە ماوەی ٦ مانگی تاقەتپروکێندا بە زەحمەتێکی زۆر کارەکەم هێنایە بەرهەم و لە یادی ٢٧ی ساڵەی تاوانی ئەنفال وکیمیابارانی گۆپتەدا ٢٧ وێنەمان چاپکردو لە پێشانگایەکدا نمایشمان کرد. دواتر چەند پێشانگایەکی تری بەدواداهات وکارەکە سەری کێشا بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکۆمێنتاری لەبارەی گرنگی کارەکەوە. بەڵام لەمیانەی کارکردنمدا زانیم ، زۆربەی خاوەنی وێنەکان ئەنفالکراون دواتر دەستم کرد بەگەڕاندنەوەی وێنەی ئەو ئەنفالکراوانەی کە کەسوکاریان مابوون و دەناسرانەوە.
بۆكەسوكارەكانیان ئەوەی جیگەی ئاماژەیە زۆرینەی وینەكان لای خودی خێزانەكانیش نەبوون واتا دوای تێپەڕ بوونی چارەکە سەدەیەک دەبووە یەكەم بەركەوتنی وینەی ئەنفالكراون و خیزانەكانیان … ئەمەش مەگەر هەر لەلای کورد بێبەها بێت، دەنا هەتا بڵێی بەهادارو بایەخدارن .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.