• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مەرگی تاقانەیەکی تر

شوبات 11, 2022 Omer ئه‌نفال 0


تاقانە دەربازبوویەکی تری ئەنفال کۆچی دوایی کرد.

ژیان جگەلە ئازارو بریندارکردن هیچی تری بۆتۆ پێ نەبوو.

زۆرن دڵیان بۆ مەرگت دەسوتێ، بەڵام لەمێژە من بۆژیانت دەسوتێم .

تۆ بەسەر زیندوبوویت بەڵام گومان دەکەم هەر ژیابیت ! تۆ ئەمڕۆ نەمردوی بەڵکو لەمێژە سیستم و دەوڵەت و دەسەڵات ڕۆحی تۆیان کوشتووە .

محمود عەلی مستەفا
فۆتۆ : هێمن عەبدوڵا

ڕۆژی ٢٥/١/٢٠١٣ لەگەڵ مامۆستا هێمن عەبدوڵا چوین بۆگوندی جەلەمۆرد، كاتێك سەرم بەماڵەكەیدا كرد لەناخەوە تەزوویەك سمیمی و هێزێک رایچەلەكاندم كاتێك بینیم لەسەر دەرگایەكی یەك تاكی رەنگ سەوزی كاڵەوە بوو ئەم دێڕە نوسرابوو: ٢٥ ساڵ تەنیایی، بەرەو هیواكان ٣/٥/١٩٨٨ رۆژی ئەنفالكردن “جەلەمۆرد) نەمزانی کێ ئەو دێرەی بۆ نوسی بوو چونکە بۆخۆی خوێندەواری نەبوو.

محمود عەلی مستەفا، لە تاوانی ئەنفالدا تاكە دەربازبووی خانەوادەكەیەتی‌ و هەتا ئەمڕۆ ١١ی شوبات بەتاقی تەنیا لە خانویەكی خراپۆكە‌و لە ژورێكی ساردوسڕدا بێ‌ كەس ‌وتەنیا لەگوندی جەلەمۆرد دەژیا، ئەمرۆ بەیەکجاری دونیای ستەمکاری و دڵڕەقی بەجێهێشت .

دڵنیام شەوەكانی مام مەمحمودوخەونەكانی وەك هی مرۆڤی ئەم سەروەختە نەبوون، ئەوهەمیشە لە خەیاڵی كوروكچەكانیدابووە، كە ئەنفال بردونی و جارێكی تر نەگەڕانەوە، بەڵام ئەو هەرگیز نەیدەویست بروا بەوە بهێنێ‌ كە کوڕوکچەکانی لەژیاندا نەماون، ئەو پیاوە بیری لەلای دە كەسی خانەوادەكەیەتی‌و كاتێكی زۆری پێویستە كاتێك ناوی منداڵە ئەنفالكراوەكانیم پرسی

– هەڵوەستەیەکی کردو تەماشای ناو هەردووک چاوەکانی کردم و پرسی بەریز پێت بلێم بان كور بە جیاو كچ بەجیا ؟

– من وام پێباشە بەپێی تەمەنیان پێمبڵێ‌ وتی : لە گەورەوە بۆبچك ، ؟

– بەڵێ لەگەورەوە بۆبچوک

– محمەد وئەحمەدو هاجەرە، زلیخا، زارا، عەلی ‌و لەتەیف‌ و عەزیز ‌و بەناز) ئەوە کوڕوکچەکانمن هاوسەرەكەشم ناوی سەبریە قادر عەبدالرحمنە

مام مەحمود هەناسەیەكی هەڵكێشاوبەچاوێكی پرلە پرسیارەوە سەیری كردم ماوەیەك لێم وردبووەوەو ئینجا و تی : دەسەر خێزانم ئەنفالكراون، هەر ئەو رۆیشتنە بو‌و، جارێكی تر نەمبینینەوە‌

وتی : من بۆخۆم لەوهەلەتانە بە دوای ئاژەڵەوە بووم لەبەرئەوە نەگیرام، شەوێك پێش گیرانی ئەوان چوینە دۆلێكی تر بۆبەیانیش نەمانتوانی بگەرێینەوە لای ماڵومنداڵمان چونكە بەرۆژ نەماندەتوانی خۆمان دەربخەین، منداڵەكانم لە چەمی بابەروشە خۆیان شاردبووەوە بەڵام جاش چاوساغیانكردبوون بەتایبەتی جاشێكی خەڵكی ئەم دێیەی خۆمان بوو ناوی بایز عەبدالرحمن بوو، ناویان نابوو شێخ بایز پێشلەشكری سوپا بوو پیاوێكی نالەباربوو، ئێستا ئەویش لەژیاندا نەماوەومردووە، ئەوبانگی كردبوون‌وفریوی دابوون وەرن خۆتان تەسلیم بكەن‌وهیچتان بۆ نابی ئاواگرتبوونی دابونیە دەست سەربازی حكومەت ئەنفالی كردن.مام مەمحمودیش هەرئەوەندە لەبارەی چارەنوسی ژن‌ومنداڵەكانی دەزانێ‌ كە پیرەكان بۆیان باسكردبوو، هەتا تۆپزاوا ئاگایان لەیەكتری بوو، ئیتردوای جیاكردنەوەونەبینرانەوە .

من ٢٥ ساڵی رەبەقە بەتاقی تەنیام كەسم نەماوە، هیچ شەوێك نیە من بیر لەمنداڵەكانم ‌و لێقەوماوی خۆمان نەكەمەوە كەدەچمە سەرجێگا هەرلەبیریاندام وەكو ئەورۆژەی كە منداڵەكانمیان ئەنفالكرد،

بەخەمێكی قورسەوە مام مەحمود گوتی: ئەم گوندە ٤٥٢ كەسی ئەنفالكراوە، وەكو هەڵەبجەمان لێهاتووە، ئێرە هەڵەبجەی دووهەمە.

MEDION Digital Camera

ئەو پیاوە دڵشكاوەی جەلەمۆرد، شتێکی زۆر سەرنجبەری پێگوتم : کاکە کە تەماشای گلۆپەكانی بەری كۆیە دەكەم بەشەو دەدرەوشێنەوە، دەڵێم ئێمە ماڵمان وێرانبوو، كەچی ڕوناكیشمان پێ ڕەوانابینن.

ماڵئاوا مام مەحمود

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌