• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئێمەو میم و دالەکان …….. هۆمەر محەمەد

شوبات 09, 2022 Omer وتار 0


ئێمەو میم و دالەکان

هۆمەر محەمەد
٨/٢/٢٠٢٢ – سلێمانی

هەندێکجار لە کۆنفرانس و کۆڕوسیمنارەکاندا بۆ تاوانی ئەنفال و جێنۆساید، ڕوبەروی جۆرێک لە دڵشکان و بێڕێزی دەبینەوە، بەوەی کە هەڵگری بڕوانامەکانی ماستەرو دکتۆرا دەڵێن (پێویستە بابەتەکانتان زانستی و ئەکادیمی بن) دیوێکی ئەم قسەیە، ڕاستەو پەرۆشی و نیازێکی بونیاتنەرانەی هەیە، بەڵام دیوەکەی تری دڵڕەقانەو بەدکارانەیە، چۆن ؟ چونکە تۆنی دەربرینەکانیان نیازی بەکەم گرتن و پەراوێزخستنی کاری ئەوانی دیی دەخاتەڕو، بیانوشیان ئەوەیە زۆرێک لە نوسەرو چالاکانی بوارەکە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرانین. ئامانجی ئەم تایپە خود باڵایی و نزم بینینی ئەوی دییە. دەنا کەسی ئەکادیمی بەمۆراڵ نەکەس بەکەم دەگرێ و نە چاوەڕوانی کاری ئەکادیمی لەکەسانێک دەکات کە هەڵگری بڕوانامەی ئەکادیمی نین.

زانکۆو بڕوانامە، کەس ناکات بە داهێنەرو هونەرمەندو تەکنۆکرات، ئەگەر کەسەکە بەعیشقەوە پسپۆڕییەکەی پراکتیک نەکات هیچ بەرهەمناهێنێ. مەرجیش نیە ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرانین کارەکانیان نازانستی بێت، رەنگە بەشداری ۆرکشۆپێک، خولێکی فێربوون لەبوارێکدا بەس بێت بۆئەوەی مرۆڤ بخاتە سەر ڕێگای زانستی و کاری باش ئەنجام بدات. خۆکەمیش نین مرۆڤی نەخوێندەوارو سەرکەوتووی بواری جیاواز هەر لە بیناسازو جوتیاری بەئەزمونەوە بیگرە هەتا بە جەڕاح و پزیشکی کوردەواریی و نوسەرو شاعیرو هونەرمەند دەگات، بەبێ ئەوەی ڕۆژێک چوبنە قوتابخانە “کێ دەیەوێت زیاد لە نمونەیەکی دەخەمە بەردەست.”  

بەشبەحاڵی خۆم کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرانیم لەو بوارەدا هەوڵمداوە هەتا بۆم دەکرێت بابەتیانەو زانستیانە کارەکانم ئەنجام بدەم، بەرپرسیارانە و چیرۆک و بەڵگەکان شیکار بکەم، ئەگەر تێبینیەکیشم لەبارەیانەوە هەبووبێت زانستیانە بیانخەمە ڕوو. بائەوەش بڵێم هەمیشە ئاواتم بووە مافناس و یاسا ناس و نوسەرە دیارەکانی کورد لەم دۆسێیەدا هێندە کارا بوونایە دەرفەتێکیان بۆ ئێمەو مانان و خەڵکی نەشارەزا نەهێشتایەتەوە دەربکەوین و ئێمەش هەریەکەو لەبواری خۆیدا ئەسپی خۆمان تاوبدایە.

جاری بابزانین کار یاخود توێژینەوەی زانستی چییە ؟

توێژینەوەی زانستی بریتیە لە دوو وشە: توێژینەوە و زانست، خودی توێژینەوە بریتیەلە (پشكنین، پرسیاركردن، داواكردنی ڕونكردنەوە لەبارەی بابەتێكەوە كە لەکن من گرنگە. وشەی زانستی واتە بەدەستهێنانی زانیاری و مەعریفەی باوەڕپێكراو لەبارەی ئەو بابەتەوە کە گەڕان وپشکنینی بۆدەکەم.

باشە بۆ دەبێت کارەکانی من یان یەکێکی تر گومانی نازانستیان بخرێتە سەر؟ لەکاتێکدا بەشبەحاڵی خۆم بەدوای بەدەستهێنانی زانیاری باوەڕپێکراودا چووبم؟ بەوردی پشكنینم بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی کردبێ؟ بۆنمونە دەربارەی ئەنفالکردنی گوندێک و بەسەرهاتی خەڵکەکەی لە سۆنگەی ئەو تاوانەوە، هەتا توانیومە بنەما زانستیەکانم لەبەرچاو گرتووە لە( گەڕان و پشکنین، زانیاری وردو باوەڕپێکراو، وردەكاری و ڕاستگۆیی و ئاشکراکردنی بەڵگەی ساختەو ساغ کردنەوەیان). 

بەڵام ئەفسوس، زۆربەی هەڵگرانی بروانامەی بڵند، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماندووبوونیان و بەبێ حسابکردن بۆ هەستی چالاکوانەکان و نوسەرانی بواری جێنۆساید، بەردەوام لەکۆڕو سیمنارەکاندا ئەم هەستی خود بڵندییە نیشان دەدەن، یاخود باس وتوێژینەوەکانیان جا هەرچەندێکیش لاوازبێت دەخرێنە پێش باس و توێژینەوەی ئەوان گوایا ئەمان گرنگترن چونکە ئەکادیمین.

بەشبەحاڵی خۆم ئەگەر بەدواداچون و توێژینەوەکانم زانستیش نەبووبن و ڕێباز‌و میتۆدی زانستیم بەهەند نەگرتبێ، بەتایبەتی لەروی فۆرمات و کڵێشەسازی و لەقاڵبدان ولەچوارچێوەناندا، بەڵام ئەوەی خستومەتە ڕوو جا بەسیمنار بووبێت یان بەچاپ و بڵاوکردنەوە، بەدەر نەبوون لەهەوڵدانی جدی و ورد‌و ئامانجدار‌، هەمیشە هەوڵمداوە زانیاری ڕاست بخەمە ڕوو چونکە بەدەر لە دیوە زانستیەکەی دیوە ئەخلاقیەکەش بۆمن بایەخدار بووە چونکە بڕوام وایە هەر درۆکردنێک بەدەم ئەنفالەوە یاخود بەدەم شایەتحاڵ و ساختەکردنی بەڵگەنامەوە کۆی دۆسێکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

کاری نازانستی چییە جگەلەوەی کارەکەت خاڵی بێت لە زانیاری و ئامار‌و بەڵگەو فۆتۆ و تایبەتمەندێتی نوسینی توێژینەوە‌ . ؟ لەراستیدا خاڵی خاڵی لاوازی هەر نوسین و بەدواداچونێک ئەوەیە زانیاری بەدەست نەهێنی و هەر ئەوە بخەیتەوە ڕوو کە پێش توو کەسانی تر خستوویانەتە ڕوو. چ جای ئەوەی زانیاری کەسانی تر بەکاربهێنی و پابەند نەبیت بەیاسای کۆپی ڕایتەوەو زانیاری خەڵک بەریت بۆخۆت.

بەڵام لەگەڵ ئەو تێبینیانەشم پشتیوانی تایپی یەکەمی بڕوانامەدارەکان دەکەم، چونکە ئەگەر کەسێک دەربارەی ئەنفال بنوسێ و هەروا هەرەمەکی و لە خۆوە خەریکی گشتاندن و قسەفڕێدانی بێبنەما بێت و هەرچی بەباش زانی و هەرچی بەدەمیدا هات بیخاتە ڕوو، بەبێ لەبەرچاوگرتنی مۆراڵ و بنەماکانی نوسین ئەوا کارەکەی نازانستی و کرچ وکاڵ دەبێ و بە پڕۆسەی بەدەستهێنانی زانیاری و دیاریكردنی کێشەدا ناڕوات و ناتوانێت بەردێک بخاتە سەر بەرد، ناتوانێت دیاردەیەک یاخود چیرۆکێک بناسێت و لێی تێبگات چ جای ئەوەی بە خوێنەرو بیسەری بناسێنێ و تێیبگەیەنێت بەدوای چییەوەیەو چی لەوی دی بگەیەنێت. جگەلەوەش کەم نین هەڵگرانی ماستەرو دکتۆرا بەڕێزو ستایشەوە پێشوازی لەکارەکانمان دەکەن، یاخود هێندە ڕوخۆش و کراوەن ئێمەش بتوانین پرس وڕایەکیان پێبکەین و لەکوێ بەهەڵەدا چووبووین دەستمان بگرن و بمانخەنەوە سەر ڕێگە ڕاستەکەی نوسینی زانستی و دیبەیتی ئەکادیمی.

پێشكەوتنی زانکۆکان و كۆمەڵگاکان بەندە بەڕادەی گرنگیدان بەتوێژینەوەی زانستی و ئەو بودجەیەی بۆی تەرخانکراوە، هەتا وەک پشتیوانی و هاندان توێژینەوەی زانستی پێ ئەنجام بدرێت، بەڵام کوا ئەو گرنگیدانە بە توێژینەوەی زانستی‌؟ کوا سەنتەری توێژینەوە بۆ جێنۆساید ؟ ئەی ژمارەی توێژینەوە زانستیەكان چەندن دەربارەی ئەنفال و جێنۆساید؟ ئێمەومانان کە بەهەوڵی خۆمان وپارەو پولی خۆمان ئەوەندەمان کردووە شایانی پشتیوانین یان ئێرەیی پێبردن و بێڕێزی پێکردن ؟

کەسانێک کەلەبواری جێنۆساید کاردەکەن جا هەڵگری هەر بڕوانامەیەک بن یان نەبن، مەرجە خاوەن مۆرالێکی باش بن و بڕوایەکی قوڵیان بەمافی مرۆڤ هەبێت، چونکە ئەنفال و جێنۆساید گەورەترین پێشێلکاری مافی مرۆڤ بوون.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌