حوزەیران 09, 2021 Omer شهنگال 0
کە ساڵی ٢٠١٤ داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال. تۆماس عەبدوڵا حەمۆ منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵ بوو چەکدارانی داعش وەک دڕندە پەلاماریاندان و لەگەڵ سێ برای تریدا لە شەنگال رفاندیانن، هەتا کاتی گرتنەوەی شاری موسڵ لەلای داعش مایەوە، لەدوای گرتنەوەی شاری موسڵ هێزە عێراقییەکان لە ژێر بینا رووخاوەکاندا دۆزیانەوە.
عەبدوڵا حەمۆ شنگالی باوکی تۆماسەو دەڵێت ” کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شنگال، منداڵەکەم و چواربرای تریان رفاند، دواتر گواستیاننەوە بۆ قەزای تەلەعفەر و لەوێ خرابوونە خوێندنگای شەریعەتی ئیسلامی لەلای داعش، دواتر راهێنانی پێکراوە لەسەر چەندین جۆری چەک و چۆنێتی گوللەباران کردن و فیکری ئیسلامی لە سەربازگەکانی داعشدا”. دواتر رەوانەی موسڵ کراوە و کاتێک سوپای عێراق هێرشیکردووەتە سەر موسڵ، تۆماس لە نیو یەکیک لەبیناکانی زانکۆی موسڵدا بووە کە لەو بینایەدا چەند چەکدارێکی تری داعش و چەند منداڵێکی ئێزدی تێدابووە، بەڵام بیناکە لەلایەن فرۆکەکانەوە بۆردومان کراوە و تۆماس کەوتووەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەوە پاش ئەوەی هێناویانەتە دەرەوە، دەستبەجێ گوێزراوەتەوە بۆ ناحیەی حەمام عەلیل بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست”.
باوکی تۆماس چیرۆکی دۆزینەوەی دەگێڕێتەوەو دەڵێت ” پەیوەندییان پێوەکردم بۆ ئەوەی بچم کوڕەکەم بدەنەوە کە چووم بینیم قاچێکی شکابوو هەروەها سەریشی پێکرابوو بریندار ببوو، لەبەر بێ خۆراکی کێشی بەتەواوی دابەزیبوو تووشی بەد خۆراکی ببوو، دیاربوو ماوەیەکی زۆربووە هیچ خۆراکێکی چنگ نەکەوتووە”
عەبدوڵا حەمۆ شنگالی دەڵێت ” توانیم سیان لە براکانی تۆماس وەربگرمەوە ئەویش لەرێگای کڕینەوەیان، بەڵام هێشتا برای چوارەمی هەر لەلای داعشەو چارەنوسی نادیارە.
تۆماس هێشتا بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت بە هۆی بۆردومانە بەردەوامەکان بۆ سەر داعش و برینداربوونی چەند شوێنێکی جەستەی برینداربووە.
بەڵام ئەفسوس سەرباری بوونی ئەم چیرۆکە تراژیدیەش باوکی تۆماس دەڵێت : هەتا ئێستا هیچ لایەنێک پەیوەندییان پێوەنەکردووین و یارمەتییان نەداوین ئەوەی هەمبوو لە چارەسەرکردنی کوڕەکەم خەرجم کرد .
لە ئێستادا تۆماس تەندروستی باشترە و دوور لە بیری توندڕەوی و تیرۆر لە خوێندنگا دەوام دەکات، لە کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک.
لەڕێکەوتی ٣/٨/٢٠١٤ چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال بەڵام هێزەکانی پارتی کە لەو قەزایە بوون و ژمارەیان ١٢ هەزار پێشمەرگە بوو، بەبێ هیچ بەرگرییەک شارەکەیان چۆڵکرد و رادەستی داعشیان کرد کەبەو هۆیەوە هەزاران هاوڵاتی شەهید کران و هەزاران ژن و کچیش رفێنران.
لە زەمەن وەرگیراوە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.