ئـــــەنــــــفالچیەکان کێن

بەختیار ڕەوف
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ – گەرمیان
ئەنفال چیەکان کێن و بۆچی کردیان… خۆ ئەنفال یەکجار نەبوو بەردەوامە لای ھەموان ڕوونە کارەکتەری سەرەکی و پاڵەوانی ئەنفال و کیمـــــیابارن (سەدام حسێن) ی گۆڕ بەگۆڕ و ڕژێمەکەی و کەسە نزیک و کاربەدەستانی ئەو دەمەی ڕژێمی بەعس و حوکمەتی عێراق بوە دوا بە دوای ئەوانیش بەپلەی دووەم کۆمەڵێک کوردی خائین و خۆفرۆش بوون، کە ناونران جاش و موستەشار، ئەمانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ھاوکار و پاڵ پشتی ڕژێمی بەعس و سەرکردایەتی حوکمەتی ئەو کاتەی عێراق بوون، ھەڵبەتە چەند ھۆکارێکی ھەیە لەوانە:
پلەو پایەو مەنسەبی حزبی و پارەو پولێکی باش چی لەلایەن خودی حوکمەت و حزبی بەعسەوە یان ئەو کەلوپەل و ماڵ و موڵکەی کە لە ئەنفالکراوان جێدەماو دەگیران و بەتاڵان دەبران ئەوەش زیاتر ئەم جاشانە دەبوونە میراتگر و خاوەنیان هەروەها ترس و تەسلیم بوون بە ڕژێمی بەعس و حوکمەتی ئەوکاتی عێراق یاخود ناکۆکییان لەگەڵ میلەتی کوردو فەرماندەو پێشمەرگەکانی ئەوکاتی کوردستان واز لە ڕژێمی بەعس و حەکمەتەکەی بێنە بەئێستاشەوە کە دوژمنی کوردو کوردستانن و جاش و موستەشارەکانیش ھیچیان کەم نەبوو لەوان بەڵام داخو خەمێکی زیاتر ئەوەیە ئەوانەی خۆیان بەخاوەنی کوردو کوردستان دەزانن لەوان خراپترنین ؟ وەک ئەوان دوژمن بەخەڵک نین ؟
ئەو کار بەدەست و دەست ڕۆشتوانەی کوردستانی دوای ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی 1991جەماوەر و خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان کە ئەوان ئەیان توانی ئەنفال و کیمیاباران بکەنە چەکێکی بەھێزوو کاریگەر و گەورە نەک تەنھا بەرامبەر بە حوکمەتی عێراقی دوای ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ بەڵکوو بۆ ھەموو جیھان و لەخزمەتی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان و خاوەن قوربانی بەکاریان بھێنایە بەڵام بەداخەوە پێچەوانەکەیمان بینی و دوای ئازادی و ڕاپەڕینی ساڵی 1991 کوردستان و لەکار لابردنی حوکەمەتی بەعسی فاشیل دوای ساڵی 2003 کۆمەڵە نابەر پرس و تاڵانچی و چەند بنەماڵەیەک دەستیان گرت بەسەر سەروەت و سامانی ئەم میلەتە خێر لە خاك و خۆڵ نەدیوی کوردستان و بون بە خاوەن و میراتگری قوربانیانی ئەنفال و کیمـــــیابارن و بۆ خۆیان و نەوەکانیان بوون بە ملیار دێری زەمانە لەسایەی ئەنفال و کیمـــــیابارن و قوربانی دانی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان
. ھەڵبەتە بێدەنگ بوونی و خزمەت نەکردنی ناوچە زیان لێکەوتوان و کەسووکاری قوربانی دەران خۆی بۆ خۆی ئەمەش ئەنفالکردن و کیمـــــیابارنکردنێکی تری ئێمەیە و نابێو ناکرێ لێی بێدەنگ بین و کۆمەڵە بەر پرس و مناڵەکانیان و چەند بنەماڵەیەک دەستبگرن بەسەر ئەو سەروەری و دەستکەوت و سەرمایانەی کە بەقوربانی دانی ئێمەو خەڵکی فەقیر و ھەژار و بەش مەینەتی کوردستان ھاتوەتە بەرھەم ئەبینین دوای ئەو ھەموو ساڵەو زیاتر لە چارەکەسەدەیەک نەتوانراوە چارەسەرێکی باش و گونجاو بکرێت بۆ ئازیزانمان و قوربانیای کیمـــــیابارن و ئێستاش بەدەم ئێشوو ئازارەوە ئەناڵێنن کەچی مناڵی بەر پرسانمان وبەر پرسان خۆیان بۆ چارەسەری سەریەشەیەک یان پەتایەکی ئاسان یان بۆ بینینی یاریەکی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە یان بۆ گەشت و سەیران و کەیفو خۆشی خۆیان دەچنە دەروەو بۆ خۆشترین و باشترین و دورترین وڵاتانی ئەوروپا کە ھەر گەشتێکی یەک نەفەریان چارەسەری چەندین ئازیزمان لە قوربانیانی کیمـــــیابارن دەکرێت بەداخەوە ئەوان لێی بێخەمن و ئێمەش بێدەنگ!… ئەمەیە بەردەوام بوونی ئەوان و خراپتر بونی ژیانی ئێمە… ئەبینین مناڵی بەرپرسان لە تەمەنێکی نەگونجاودا سەرۆکی زانکۆ و خاوەن چەندین کۆمپانیاو کارگەو چەندین ئۆتۆمبیلی گران بەھا و پاسەوان بەدوایانەوەیەو نەوەکانی ئەنفال و کیمـــــیابارن تەمەنێک لەوان گەورەتر و شیاوتر و خاوەنی بڕوا نامەی ڕاستر و باوەڕ پێکراوترن کەچی لەماڵەوەن و تەنانەت دامەزراندنێکیشیان پێ ڕەوانابینن!…
چونکە خول ناخۆنەوە بەدەوری بەرپرس و حزبەکاندا!…
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.