• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەو خەیاڵەی نەهاتەدی پرۆژەیەك كە پێویستە ” تەیمور” یەكەم بەردی بناغەی لە بیابان دابنێ‌.

نیسان 24, 2021 Omer ئه‌نفال, وتار 0


ئەو خەیاڵەی نەهاتەدی
پرۆژەیەك كە پێویستە ” تەیمور”  یەكەم بەردی بناغەی لەبیابان دابنێ‌.

 عومەر محەمەد
٣/٥/٢٠١٠ – سلێمانی

لەیەكێك لەژمارەكانی رۆژنامەی هاوڵاتیدا دەربارەی جوامێری بنەماڵەی ( ئال ئعێشم ) ی پارێزگای سەماوەم نوسیوە كە دوای دەربازبوونی لە گۆرێكی بەكۆمەڵی بیاباندا ( تەیمور عەبدواللە) یان پەنادابوو. رۆژی٢٧/١/٢٠٠٨ بەیاوەری ئەندامانی ئەو بنەماڵە عەرەبە (محەمەد و حسێن و خالید) چووم بۆ ئەنجومەنی وەزیران دوای ئەوەی کاک عومەر فەتاح  جێگری ئەوسای سەرۆک وەزیرانی حکومەتیی هەرێم بڕێک پارەی پێبەخشین، من بە شەفەیی پێشنیاری ئەوەم بۆكردو ئەویش پێی پەسەند بوو، بڕیاریدا ئەم پێشنیارەم جێبەجێ بکات .

پێشنیارەکەم ئەوە بوو کوردستان دەست‌و دیاریەكی بۆ عەرەبستان و ئەو خانەوادەیە هەبێت، داوام کرد کە خەسەتەخانەیەك‌و خوێندنگایەك لەناو باخچەیەكدا لەو شوێنەی تەیموری لێ‌ داڵدەدرا دروستبكرێت، (بەومەرجەی هەموو تاکێک یان خانەوادەیەکی کورد بڕێک ببەخشێت) تا ببێتە دەستودیاری گەلی كورد، بۆ ئەو بنەماڵە بەرێزە‌و هەردوو پرۆژەكەش ناو بنرێت “تەیمور” هەرخۆشی ئیفتیاحی بکات )

دوای بڵاوبوونەوەی نوسینەكەم زۆر كەس دەستخۆشیان لێكردم، بەڵام ئەفسوس..لە كۆی هەموودەستخۆشیەكان‌ و قسەكردن لەبارەیەوە تێگەیشتم، كە مەبەستم نەپێكاوەو ڕونكردنەوەی زیاتری گەرەك.

 ئەوەی مەبەستمە لەودەست ‌و دیاریە تەنها پاداشت دانەوەیەك نیە بەو بنەماڵەیە، بەڵكو مەبەستم بوو بلێم: ئێمە بەدروستكردنی باخچەیەك واتای ئاشتی ‌و بەردەوامی ژیان ببەخشین‌ و بەكردنەوەی قوتابخانەیەكیش، واتای زانست‌و زانیارییان پێشکەش دەکەین ‌و نەخۆشخانەكەش بەهیوای ساخلەمی بۆیان.

چ گەورەییەكە بۆ كورد كاتێك لە بیابانەوە، ئێسك ‌و پەنجە‌و نیۆكی هەڵەوەریوی ئەنفالكراوەكانمان بۆ دێتەوە، لەبەرانبەردا ئێمە زانستیان بۆ بنێرین، تا بەهەموو جیهان‌ و عەرەب بلێن: سەرەڕای ئازاری ئەنفالیش بە ڕۆحمانەوە، هیوای ئایندەیەكی ساخەلەم ‌و پێشكەوتن بۆ ئێوە دەخوازین.

پێموایە دروستكردنی ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆیەكی باشیش بۆناساندنی جینۆسایدكردنی گەلی كوردو دیاری هاوزمان‌و هاونیشتمانیانی “تەیمور”  وەكو  زیندوترین بەڵگەی تاوانی جینۆساید بۆ ئەو بنەماڵە بەڕێزەی كەلەناو هەزاران مرۆڤی  بەناهەق كوژراوی كورد “منداڵێك”ی بریندارمان بۆتیماردەكەن‌و پەنای دەدەن‌و ئەو ئامانەتیە بەنرخە لە هەلومەرجێكی ترسناك‌و ستەمكاری بەعسدا دەهێننەوە بۆ كوردستان‌و بەكەسوكاری دەسپێرنەوە.

پرۆژەیەكی وا ئەمەك‌و وەفادرای ئێمەیە بۆ ئەو بنەماڵەیە، هەقوایە وەكو ڕێزلێنانێك لە ژیانی تەیمور خەمساردی، نەكەین‌و زوو بەو كارە هەستین‌ و بڵێین ئەوە دیاری تەیموری ئەنفالكراوە بۆ ئێوەی عەرەب، لەهەمان كاتدا وەڵامێكیشە بۆ ڕەفتاری ئەو پیاوە كوردە دۆڕاوانەی لە كاتی ئەنفالدا بەكۆمەڵ سەدان منداڵی تەیمور ئاسایان تەسلیم بە بەعس دەكردو بەگەروی ئاشی ئەنفالیاندا دەكردن‌و خۆشیان لەبەرامبەردا مەدالیای ئازایەتیان وەردەگرت. !

ئەگەر هەتا ئەمرۆش لە واتای شەرمەزاری تاوانی ئەنفال تێنەگەیشتوون ئیتر تێبگەن، ئەگەر لە گەڕانەوەی تەیمور‌و فەرەج‌و عوزیروئەوانی تردا شەرمیان نەكردبێ‌، ئەوا بەدروستكردنی ئەوپرۆژەیە‌و دەستو دیاری تەیمور شەرم دایانبگرێت ‌و ببێتە پەندێكی گەورە بۆ خیانەت ‌و خراپەكاری. لەلایەكی تریشەوە ئەوانەی دەمارگیری نەتەوەییان هەیە بەراوردێك لە نێوان ئەم كوردە خۆفرۆشانە‌و ئەو بنەماڵە عەرەبە بەرێزەدا بكەن‌و خۆیان ببنە دادوەری بەردەم ویژدانی خۆیان.

بێگومان لەسەرخستنی ئەو پرۆژەیەدا هەر تەیمور ئاسودە نابێت، بەڵكو عوزێرو فەرەج‌ و واحید‌و رەمەزان لە گەرمیان‌و ئەبابەكرو عبدالقهار‌و عەبدالكریم) لە هەولێرو بادینان) هەست بەبونی خۆیان دەكەن‌و دەزانن میللەتەكەیان رێز لەگەڕانەوەیان دەگرێت.

زۆر بەلامەوە گرنگە ئەوەش بزانین بەم كارە ئەركێكی ئەخلاقی خۆمان بەجێدەهێنین، بەتایبەتی ئەوكاتەی هەموو تاكێكی كورد بەپێی توانای دارایی خۆی جا زۆر یان كەم ” ئەنفالچی‌ و تاوانبارانی بەعسی لێبەدەر” بەبرێك پارەی رەمزی بەشداری لەو پرۆژەیەدا بكات، بۆنمونە هەموو فەرمانبەرێک لەموچەی مانگێکی تەنها لە١% ی لێ ببڕدێت، بەمەبەستی ئەوەی پرۆژەكە ببێتە دیاری هەموو خەڵكی كوردستان.

من گومانم نیە بنیاتنانی پرۆژەكە لەو شوێنەی تەیموری لێ داڵدەدراوە، واتاو دەلالاتێكی گەورەی دەبێت بۆ دروستكردنی گیانی لێبوردەیی‌و دۆستایەتی نێوان كورد و عەرەب، لەلایەكی تریشەوە هەوڵێكی پراكتیكیانەیە بۆ ناساندنی جینۆسایدی كورد. ئەوسا ئەگەر بەرۆژ قوتابخانەكە و مەلبەندە تەندروستیەكە ببنە شوێنی زانست‌و زامنی تەندروستی هاوڵاتیانی سەماوەو دوعای خێر بۆ بنەمالەی ال ئعیشم بنێرن، بەشەویش هەزاران هەزار مشتە چاوی هەڵڕژاوی كورد لە بیاباندا بە دەوری رۆحیانەتی قوربانیەكان‌و یادەوریەكانی منداڵی ‌و نامۆیی تەیموردا لە بیابان دەخولێنەوە‌و دەدرەوشێنەوە،.

هەزاران چاوی ئەنفالكراو دەدرەوشێنەوە، وەكو گوڵەئەستێرە لەو بیابانە تاریكەدا ڕوەو ئاسمان دادەگیرسێن ‌و دڕ بە تاریكی دەدەن، بەكەشتی‌و مانگە دەستكردەكانی ئاسمان دەڵێن: ئێمە چاوی هەزاران هەزار مرۆڤی بەناهەق كوژراوین، رۆحی نەتەوەیەكی جینۆساید كراوین، ببورن كە بلێین: ئاستی پێشكەوتنتان هەرچەند بەرزبێت، بێدەنگیتان لە تاوانی ئەنفال ناسنامەی دڵرەقیتان پێدەبەخشێ‌، تكایە ئەگەر گەڕانەوە بۆ سەرزەوی پەیامی ئێمەش بۆ نوێنەری وڵاتەپێشكەوتووەكانتان بەرن ‌و لێیانبپرسن: ئەری كوردەكان لە زومرەی مرۆڤایەتیدا نەبوون ؟! مەگەر نازانن بێدەنگی لەوتاوانە بەهەزاران  فرسەخ  لە مرۆڤ  بوونی خۆتان دورتان دەخاتەوە؟!!

ئەفسوس نە کورد بوو بە خاوەنی وەها دەست و دیارییەک و نە تەیموریش گەیشتە ئەو ئاستەی ببێتە پەیامبەری ئاشتی و نەدەتوانێت هاواری ئەو برینە بێت کە بەجەستەی خۆی و کوردەوەیە.  

تێبینی:

ئەم پێشنیارە لە ژمارە ٧ی گۆڤاری ئەنفالستان ل ٤ رۆژی ٣ی ئایاری ساڵی ٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌