• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

هێشتا کارێکی ئەوتۆمان بۆ ئەنفال نەکردووە هەتا دەستی لێهەڵبگرین عومەر محەمەد

نیسان 24, 2021 Omer ئه‌نفال, وتار 0


هێشتا کارێکی ئەوتۆمان بۆ ئەنفال نەکردووە هەتا دەستی لێهەڵبگرین
عومەر محەمەد – ٧ی ئایاری ٢٠١٩ – سلێمانی

بەردەم کتێبخانەکەی گوندی توتمێ- دۆڵی بالیسان

رۆژی ٢/٥/ ٢٠١٩ دوای ئەوەی سیمنارێکم دەربارەی ئەنفال لە زانکۆی سۆران بۆ خوێندکارانی کۆلێژی ئاداب پێشکەش کرد، سیمنارەکەم دەربارەی کەمتەرخەمی چاپ وبڵاوکردنەوەو هەڵەو هەڵپەی نوسەران بوو، بەبەڵگە چەند هەڵەیەکی زۆر زەقی کوشندەم لە نێو چەند کتێبێکدا خستەڕو، ئەم هەوڵەی من ئەگەرچی زۆر دەستخۆشیان لێکردم بەڵام، لەبری دڵخۆشی مایەی نیگەرانی ئامادەبوان بوو، زۆریان پرسیان کە داخۆ ئەم هەموو بێباکی وکەم تەرخەمییەی ئێمە هۆکارەکەی چییە، هەر ئەو ڕۆژە بەدۆڵی ئالانەو دۆڵی بالیساندا گەرامەوە بۆسلێمانی، زۆر دەمێک بوو سەردانی بالیسانم نەکردبوو، ساڵانی پێشتر بە هاوکاری رێکخراوی وادی ئەڵمانی و ڕێکخراوی گرینکرۆز سەرپەرشتی چەند پرۆژەیەکی بچوکم بۆ خەڵکی ئەو دۆڵەکردبوو، لەهەموویان باشترو دڵگیرتر کردنەوەو دامەزراندنی کتێبخانەیەک و خولێکی فێربوونی کۆمپیتەر بوو کە بۆ گەنجەکانیان و خوێندکارەکانیان کردبوومانەوە، هاوکارییەکی ئەو رۆژنامەیەشمان کرد کە بۆ نوسینەوەو دۆکیومێنتکردنی ناوچەکە دەردەچوو، بەڵام کە بە دۆڵەکەدا تێپەڕیم توشی سەرسامی و نیگەرانی بووم، ئەو ناوچەیە گەشەیەکی زۆری کردبوو، تەنانەت گوندی تازە لەسەر رێگەکە دامەزرابوون و ڤییەلاو باخ و باخات، هاوکات زۆربوون و گەورە کردنی مزگەوتەکان، بەڵام ئەفسوس کاتێک لامدایە کتێبخانەکەی گوندی توتمە هەمان ئەو تابلۆیە بوو کە ساڵی ٢٠١٢ بۆخۆم بەکردم دابوو و بۆخۆشم بەهاوکاری گەنجەکانیان بە دیواری کتێبخانەکەدا هەڵمواسیبوو، هەرئەو تابلۆیە بوو، کە سەرمای زستان و هەتاوی هاوین گیانی تێدا نەهێشتبوو ! سەیرە ئەو خەڵکە دەتوانن باخ و باخات و مزگەوتی گەورە دروست بکەن، بەلام ناتوانن تەنها خانویەک بۆ کۆکردنەوەی وێنەی ئەنفالکراوەکانیان و شەهیدەکانی کیمیاباران دروست بکەن ؟ تەنانەت ناتوانن پارەی ئەو گۆڤارەش بەهەرەوەزی دابین بکەن کە مێژووی کیمیابارانی گوندەکەیان و ناوچەکەیان دەنوسیتتەو ؟! لە دۆڵی بالیسان دوو گۆڤار دەردەچوون بەناوی راز و خۆشناوەتی، بەڵام ئەفسوس بەبیانوی ئەوەی حکومەت هاوکارییان ناکات، ئێستا هیچیان دەرناچن، ئەم ساڵی رابورد یادەکەشیان نەکردەوە، بەپاساوی ئەوەی حکومەت نایکات .. ئەم بێباکی وکەمتەرخەمیانە هیچ پاساوێک قبوڵ ناکەن دەبوو خەڵکی ئەم دۆڵە هەرگیز ئەوەندە کەم تەرخەم نەبوونایە. ئێ باشە باحکومەت نەیکات ئەی خەڵک ئەی ڕۆشنبیرەکانی ؟ ئەی ئەوانەی دژە حکومەتن ؟ ئەوان بۆ دەستی بۆنابەن و هەرچی حکومەت پێی ناخۆشە بینوسن و دۆکێومێنتی بکەن ؟

ئەفسوس هێشتا کەسوکاری ئەو شەهیدانە هەر دەیانەوێ خەڵکی ترو حزب و حکومەت ببێتە زمانحاڵیان ؟! لە کاتێکدا ئەوان دەتوانن ببن بەزۆر شت، ببن بەفریاد ڕەسی خۆیان ببن بەقسەکەری خۆیان، ساڵانێکی زۆر ببوم بەگوێی ئەوان  و ببووم بەزمانحاڵی ئەوان و دەنگی ئەوانم گەیاندە دونیا، ئەمریکاو ئەوروپا تەنانەت چەندین ئەوروپی و بیانیم بردە سێبەری ماڵەکانیان و گوێیان بۆگرتن، کەچی هەرگیز نەیانبیست و نەیانویست تێبگەن کە ئەوان دەبێت لەو پێستە بێنە دەرەوە.

لەناو ئەنفالکراواندا چیرۆکی سەیرو سەر سوڕهێنەر هەیە، لەم دۆڵی بالیسانە هەزاران چیرۆکی بیستراوی نەنوسراو هەیە، هەندێکیان کە ئێستاش لەژیاندا ماون لە دۆزەخ خراپتریان دیبوو، بۆیە هەرگیز ئەو ئازارانەیان بیرناچێتەوە بەڵام لەبیرنەچونەوەی ئازار بەکوێمان دەگەیەنێ ئەگەر هەوڵ بۆ شکاندنی نەدەین ؟ ئەگەر ئەو ئازارە توشی راچڵەکین و بەخۆداچونەوەمان نەکات و نەمانکات بەمرۆڤی بەهێز ؟ هەڵبەت مرۆڤی ئازارچەشتوتریشمان لەناو چیرۆکی جێنۆسایددا هەیە، هەندێکیان هەر تەواو سەرسوڕهێنەرن ئەوانە رێک لە ژێر تەرم و خوێن هاتبوونە دەرەوەو بە جل وبەرگ و جەستەی خوێناوی و رۆحی هەلاهەلاوە هاتبوونەوە ناومان ! وەلێ رێزیان نەگیراو هەر بەدڵشکاوی مانەوە. وا بەرەبەرە لێیان دەمرێ و بەدڵشکاوی ئەم دونیایە بەجێدەهێڵن. بەڵام منیش و ئەوانیش هێشتا سەرمان لەوە سوڕماوەو واقمان وڕماوە خەڵک بۆ لێمان تێناگەن خۆ هەر بەزمانی خۆیان دەدوێین؟ بۆ نازانن چیمان دەوێ ؟ هەر بەراست لە شکۆمەندی زیاتر چیمان دەوێ ؟!

هەندێکیش ڕەپ وڕاست پێم دەڵێن بەدوای کڵاوی بابردوکەوتووی، بۆ وازناهێنێ؟ منیش هەمووجارێک بە زەردەخەنەوە وەڵامیان دەدەمەوە کە لەراستیدا پڕە لەنیگەرانی و پێیاندەڵێم : هێشتا کارێکی ئەوتۆمان بۆ ئەنفال نەکردووە هەتا دەستی لێهەڵبگرین .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌