• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئافەرین گەلی ئەرمەنی د. كامەران مەنتك

نیسان 24, 2021 Omer هاوپۆلنه‌كراو, وتار 0


ئافەرین گەلی ئەرمەنی
د. كامەران مەنتك – ٢٤/٤/٢٠٢١


د. كامەران

یادی كوشتاری ئەرمەنیەكان و ئەنفالی كورد، زۆر لەیەک دوورنین، بەڵام دوو بابەتن هەرچەندە یەك ناوەرۆكیان هەیە، لەخستنەڕو و شێوازی كاركردن لەسەریاندا جیاوازیەكی زۆر بەدیدەكرێت. ماوەی زەمەنی نێوان ئەنفال و جینۆسایدی ئەرمەنەكان ٧٣ حەفتاو سێ ساڵە، واتە تاوانی ئەنفال دوای ٧٣ ساڵ لە كوشتاری ئەرمەنیەكان روویدا، سەرباری ئەو ماوەیە ئەرمەنەكان وەك گەلێكی زیندوو، ئەو تاوانەیان فەرامۆش نەكردووە وەك ئەوەی ئەمڕۆ روویدابێت هەرگیز رێگا نادەن كۆن ببێت و لە یادەوەری گەلی ئەرمەنیدا بەردەوام زیندووە، كەچی ئەنفال، كە تەنیا ٣٣ ساڵی بەسەرچووە، لەو سی و سێ ساڵەشدا نزیكەی ٣٠ ساڵ حوكمی بەناو فەرمانرەوایی كوردی بووە، واتە دەرفەتی كاركردن لەسەری باشتر بووە، كەچی خەریكە وا لەیاد دەكرێت. ئەرمەنەكان تاوانی جینۆسایدی گەلەكەیان بەدیكۆمێنت كردووە، كەچی كورد نەیتوانیوە وەك زۆربەی لایەنەكانی تری ژیانی ئەو تاوانەش بە دیكۆمێنت بكات و بەشێوەیەكی ورد توێژینەوەی لەسەر بكات و دەزگایەكی تایبەت بە بەلگەنامەكانی ئەنفال دابمەزرێنێت. ئەرمەنەكان راوەدووی تاوانبارانی جینۆسایدی گەلەكەیان ناو بەشێكی زۆری بەرپرسە پلە یەكەكانیان بە سزای گەلەكەیان گەیاند، كەچی تاوانبارانی ئەنفال لە حكومەتی بەناو كوردی ڕێزیان لێنراو دیوەخانانەیان بۆ دانراو پارەو بۆجەی تایبەتیان بۆ تەرخانكرا، نەك داگایی نەكران، بگرە لە داگای تاوانەكانی ئێراقیش پارێزران و نەدرانە دەست!. ئەوانەی حینۆسایدی گەلی ئەرمەنیان كرد دیار بوون، كەچی زۆر لە تاوانبارانی ئەنفال لە نێوان جاش و شۆڕشگێرەكاندا بەشێوەیەك تێكەڵن، كە خەڵك ناتوانێت لە یەكتریان جیا بكاتەوە!.

خاڵیكی گرنگتر هەیە، كە پێشتر لە توێژینەوەیەكمدا باسمكردووە (تورك و جینۆسایدی كورد) هەر لەو ساڵەی ئەرمەنیەكانی تیا جینۆساید كرا، واتە ساڵی (١٩١٥)، لەپەنای هەمان یاسا (یاسای راگواستنەوەی بەزۆر) وەك سەرچاوە مێژووییەكان ئاماژەی پێدەكەن، نزیكەی ٧٠٠هەزار كوردیش لەشوێنەكانی خۆیان لەناوچە سنووریەكانی باكووری باكووری كوردستان راگوێزرانەوەو شوێن بزركران، واتە ئەو كوردانەی بە یاسای راگواستنەوەی بەزۆری عوسمانیەكان كوژران ئەگەر لە كوژراوەكانی ئەرمەنیەكان زیاتر نەبێت كەمتر نیە، بەڵام كورد نەك هەر باسی ناكات بگرە مێژوو نووسەكانیش چاوپۆشیان لەو بابەتە كردووە. كاتێك (تورك و جینۆسایدی كورد) م بڵاوكردەوە، داوام لە پەرلەمانی كوردستان كرد، ئەو بابەت زیندوو بكاتەوە وەكو ئەرمەنەكان توركەكانی پێتاوانبار بكات و لەسەر گۆرەپانی نێودەوڵەتی بەكاریبێنێت، بەڵام وادیاربوو گویی لینەگیراو دەستی توركیا لەناو پەرلەمان لە دەستی كورد بەهێزتر بوو!.

لەدوای جینۆسایدی ئەرمەنەكان توركیا چەندین جینۆسایدی تری بەرامبەر كورد ئەنجامداوە، جینۆسایدی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و شۆڕشی ئاگری داخ و جینۆسایدی راپەڕینی دەرسیم و ئەو جینۆسادەی لەماوەی جەنگی جیهانی دووە دژی رۆشنبیرو ئازادیخوازانی باكووری كوردستان ئەنجامیدا و جینۆسایدی كورد لەماوەی حەفتاو هەشتاكانی سەدەی بیستەم و ئەو رەشەكوژیەی دوای نەوەدەكان بەناوی لێدانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە ئەنجامیداو هەزاران خێزانی كورد ئاوارە بوون و بەشێكیان تاوەكو ئێستا وەكو دیلێكی جەنگ لەكەمپی مەخمور مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت. ئەمانەو چەندین جینۆسایدی تر، كە رۆژانەو ساڵانەوە چركە بەچركە دژی كورد ئەنجام دەدرێت، كەچی سەركردەكان و تەنانەت زۆرینەی بەناو رۆشنبیرانی كوردیش مووێكیان نابزوێت!. هەر لەكاتی نووسینی ئەو وتارەدا سوپای توركیا پەلاماری چیاكانی مەتین و ناوچەی كانی ماسێ و ناوچەكانی تری سنووری دەستپێكردووەو هەلمەتی جینۆسایدكردنێكی تری دەستپێكردووە، كەچی كۆمەڵگای كوردی بە سەمای دوو گەنج لەسلێمانی بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی دڕاندنی قورئان لەهەولێرەوە خەریك كراوە!.

بزانن جیاوازی لەنێوان گەلی زیندوو، كە سەركردەكانیان نوینەرایەتی گەلەكەی خۆیان بكەن چەند گەورەیە لەگەڵ ئەو گەلەی سەركردەكان داردەستی بێگانە بن و هێندەی رەچاوی بەرژەوەندیەكانی دوژمنانی میللەتەكەیان بكەن نیو هیندە رەچاوی بەرژەوەندی گەل و وڵاتەكەیان نەكەن، ئافەرین بۆ گەلی ئەرمەنی، كە زیاتر لە ١٠٦ ساڵە بەدوای توركەكانەوەن و وەكو بنێشت پێیانەوە نووساون و لێیان نابنەوە، ئافەرین بۆ گەلی ئەرمەنی، كە هەرگیز خوێنی رۆڵە بێتاوانەكانی خۆی ون نەكردووە، دەبێت كوردیش بەو ئاڕاستەیە كار بكات و رۆژێك نەك بە تەنیا تۆڵەی ئەنفال و جینۆسایدەكانی تورك دەرهەق بەگەلەكەی بكاتەوە، بەڵكو بەر لەوان تۆلە لەو بەناو حیزب و سەركردانە بكاتەوە، كە خوێنی میللەتەكەیان بێبەهاكردووەو گەلێكیان ریسوا كردووەو نیشتمانێكیان هەڕاج كردووە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌