ئازار 15, 2021 Omer كیمیاباران 0
گرفتارییەکانی ژنانی چەکی کیمیاوی
ئامادەکردنی : ئیراد منوچرسان
ڕوو بەڕوو بوونەوەى بەرفراوانى دانیشتووانى کورد لە عێراق و باشورى کوردستان لەسەدەى ڕابردوودا بە چەکە کیمیایەکان ( گازى خەردەل و گازە دەماریەکان و گازى سیانید) بووە هۆى ڕێژەى شەهید بوونی هاونیشتیمانیانى کورد و بریندار بوونى جەستەیى و دواتر بە جێهێشتنى کاریگەرە درێژخایەکانی لەسەر بەرکەوتووانى ئەم چەکانە، کە هەتا ئەمڕۆ بریندارەکان بەدەست نەخۆشییە درێژ خایەنەکاوە دەناڵێنن، ،بە پێى ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان نزیکەى لەسەدا ٩٢%ى دانیشتوانى کورد لە باشورى کوردستان بەر کەوتەی چەکی کیمیایین، ئەم تراژیدیایە هەردەم وەک دیۆزمەیەک خۆی نیشانی دانیشتوانی هەڵەبجە دەدات لەرێگەی پاشماوەی ئەو خانوو وماڵانەی کە تاێستا ئاوەدان نەکروانەتەوە، شەهید بوونی بریندارەکان و ناڵاندنیان بەدەست نەخۆشیە درێژخایەنەکانەوە، لەلایەکەوە گەڕانەوەی منداڵە وونبوەکانی هەڵەبجە کە دڵەڕاوکێی و حەسرەتی بۆ ئەو خێزانانە دروستکردووە کە منداڵەکانیان وونبوون، لەلایەکی دیکەوە کەمتەرخەمی حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ بەدەمەوە هاتنی قوربانیان و بریندارەکان لە ڕووی دەروونیە بارگرانی و سەختی لەسەر شارەکە بەجێ هیشتووە ئەوەی لێرەدا دەمانەوێت تیشکی بخەینە سەر ئەو پشکە گەورەی نەهامەتییەکانى چەکی کیمیایە کە کاریگەری وگرفتی تەندروستی و کۆمەڵایەتی درێژ خایەنی بۆ ژنانی برینداربوو دروست بووە، بەجۆرێک کاریگەرى ڕاستەو خۆى کردۆتە سەر ژیان و گوزرەرانی ئەم ژنانە کە بەردەوام ڕۆژانە بڕێکى زۆر لە دەرمان و چارەسەر وەردەگرن و زۆرێک لە چارەسەرانەلە دەرەوەی هەرێمى کوردستان دەکڕن . سەرەڕای ئەوەی بەشێکیان پێویستیان بە چارەسەرکردنی زۆر بەپەلە هەیە وەک چاندنی سیەکان و نەشتەرگەری چاو و پێست کە تائێستا بۆیان ئەنجامنەدراوە ، وە بارگرنی و سەختی لەسەر شانی خێزانی ئەم ژنانە دروست کردووە لە کڕینی چارەسەرەکان بەهۆی تێچووی بەرز لە کڕینی دەرمان لەڕوانگەی ئەو قەیرانە ئابووری سەختەی کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە . لە کاریگەرە درێژخایەنەکانی ئەم چەککە لە سەر ژنانی بەرکەوتە لە هەڵەبجە سەرهەڵدانی نەخۆشەیەکانی وەک گرفتی لەدەستدانی بینایی و هەناسەتوندی و کۆکەی بەردەومە ، کە دەرهاویشتەی هەبووە لەسەر ئەوەی گرفتی کۆمەڵایەتیان بۆ دروست بێت ئەویش سەرهەڵدانی گرفتی جیابوونەوە لە پرۆسەی هاوسەرگیری و نەبوونی شوێنی نیشتە جێبوونی تایبەت بە خۆیان ، کەزۆرجار لەگەلڕ خێزانی کەسانی وەک براو خوشکەکانیان دەژین ، وەیان ژمارەیکەی دیکە لەم ژنانە هاوسەرەکانیان هاوسەرگیری ژنی دوومیان کردووە ، لەبەر ئەوە ئەم ژنانە لە دۆخێکی کۆمەڵایەتی دژواردا ژیان بەسەردەبەن لەلایەک ناڵاندنیان بەدەست نەخۆشیە درێژخایەنەکان و لایەکی دیکە گرفتی زۆری کۆمەڵایەتیان هەیە . لە هەندێ باردا بۆ چارەەسرکردنی دۆخی ئەم بریندارانە لەڕووی تەندروستیەوە بەتایبەتی ئەوانەی کەگرفتی هەناسەدانیان هەیە ئامێری پزیشکیان لەماڵەوە بۆ دانراوە بەڵام ئەم ژنانە شارەزایی ئەوتۆیان نیە لەسەر کارپێکردنیان ناتوانن سوودی تەندروستی لێوەربگرن. چونکە ئەم ئامێرانە پێویستەکەسانی پسپۆر چاودێری تەندروستی کارپێکردنیان بۆبکات سەرەڕای ئەوەی ئەو ژنانەش لە قۆناغی وەچە خستنەوەدان لەکاتی مندڵبووندا توووشی گرفتی بەکارهێنانی دەرمان و تەنگە نەفەسی دەبنەوە وپێویستیان بە چاودێری تەندروستی چڕ هەیە وەک دایبنکردنی ئۆکسجین و پزیشکی پسۆری ژنان بە بێ بەرامبەر. بەڵام خزمەت گوزاریە تەندروستیەکان لە نەخۆشخانەکانی لە پاریزگای هەڵەبجە بۆ ئەم ژنانە بەپێی پسپۆریەپزیشکیەکان لە ئاستێکی زۆر لاوازدایە بۆ خزمەتکردن بە توێژەی ژنانی بەرکەوتەی چەککی کیمیایی ،بەتایبەتی پسپۆریەکانی وەک چاو و ژنان و مندڵبوون و پێست ، لەکاتێکدا گرنگە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان بەرفراوانبکرێت بۆ خزمەتکردنی ژنانی بەرکەوتەی چەککی کیمیایی چونکە زۆرێکیان لە کلینیکیە پزیشکییە تایبەتەکان چارەسەر وەردەگرن بارگرانی ئابووری بۆ دروست کردوون.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.