شوبات 15, 2021 Omer بڕیارهدادوهرییهكان 0
ناوهندی كوردستان بۆ یاسای نێودهوڵهتی، لەگەڵ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
ڕۆژی دووشهممه ڕێكهوتی 15-2-2021 ناوهندی كوردستان بۆ یاسای نێودهوڵهتی كه ناوەندێکی ئەکادیمیی کوردی-ئەڵمانی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە. تایبەتە بە لێکۆڵینەوە و بنکۆڵکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان لە هەمبەر مافی پێکهاتەکانی کوردستان و دۆزی کوردستان، هەروەها پاراستن و پێشخستن و چەسپاندنی بنەما گشتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای تاوانی نێودەوڵەتی لە کوردستان، ناوەند به هاوبهشی لهگهڵ دادگای تاوانی نێودهوڵهتی له لاهای، گفتووگۆیهكی زانستی بۆ بیست شارهزا و چالاکوان و خوێندکارى كورد لەسەر پرسى تاوانى جینۆساید و تاوانی جهنگ و تاوانی دژەمرۆڤایەتى ڕێکخست و گفتووگۆكه به شێوهی ئۆنلاین به ڕێوهچوو.
لەسەرەتادا لە لایەن خاتوو (جیڤۆنا ڕۆسۆ)ەوە کورتەیەک لەسەر مێژووى دامەزراندنى دادگاکە و دەسەڵاتى دادوەرى و ئەو تاوانانەى دەچێتە چوارچێوەى داگاکەوە پێشکەشکرا و دواتر ناوهندی كوردستان بۆ یاسای نێودهوڵهتی نامهیهكی پێشكهشی دادگاکە كرد و تێدا سهرجهم ئهو تاوانانهی بهرامبهر به گهلی كورد ئهنجامدراوە خستەڕوو و داوایکرد سیستمى ئەندامێتى و جوڵاندنى داواى یاسایی لە دادگاکە گۆرانکارى تێدا بکرێت بۆ ئەوەى هیچ قووربانییەکى تاوانە نێودەوڵەتییەکان بێبەش نەبن لە وەرگرتنەوەى ماف لە لایەن دادگاى تاوانى نێودەوڵەتییەوە.
تەوەرێکى ترى گفتووگۆکە تایبەت بوو بە تاوانەکانى داعش و جینۆسایدى یەزیدییەکان، ڕاوێژکارى یاسایی دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى بەرێز (ڕۆد ڕاستان) بە چڕى کەیسى تاوانەکانى داعش و دەسەڵاتى دادوەرى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى ڕوونکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد بەهۆى ئەندامنەبوونى عێراق و سوریا لە دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى بۆیە داواکارى گشتى دادگاکە ناتوانێت خۆویستانە داواکە بهێنێتە بەردەم دادگا، بۆ جوڵاندنى داواى یاسایی بۆ تاوانەکانى داعش پێویستە عێراق بانگهێشتنامە پێشکەشى دادگاکە بکات یان ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى داوا لە دادگاکە بکات دەستێوەردانى یاسایی ئەنجامبدات.
پاشان تەوەرێکى ترى گفتووگۆکە تەرخانکرا بۆ ئەگەرى ئەندامبوونى ئەو هەرێم و حکووتە فیدراڵییانەى ناو دەوڵەتێک کە ئەندامى داداگاکە نین، ڕۆد ڕاستان بە وردى لەسەر ئەم پرسە دوا و وتى بە پێیى سیستمى ئێستاى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى مەحاڵە هەرێمە فیدراڵەکانى ناو دەوڵەتێکى نا ئەندامى دادگاکە بتوانێت ببێت بە ئەندامى دادگاکە.
شایانى باسە کۆبوونەوەکە ماوەى کاتژمێر و نیوێکى خایاند و هەردوولا جەختیانکردووە ئەم جۆرە کۆبوونەوە و ڕاگۆڕینەوەیە پێویستە و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.