تشرینی دووهەم 09, 2020 Omer كیمیاباران 0
دروستکردنی خێزان بۆ ئەو کەسانەی بەرکەوتەی چەکی کیمیایین، ئاڵۆزە
زانکۆی یۆتۆبۆری بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە هاوکات لێکۆڵینەوەیەکیشی سەبارەت بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کردووە، لە خوارەوە ئەنفالستان دەقە کوردیەکەی بلاودەکاتەوە.
لێکۆڵینەوەی دکتۆر فەرەیدون مورادی
نەژاد رەحمان لەئینگلیزیەوە گۆڕیوێتی بۆکوردی
ئاستەنگەکانی خێزان دروستکردن ئاڵۆزە بۆ ئەو کەسانەی بەرکەوتەی چەکی کیمیایین
لێکۆلینەوەیەک لە زانکۆی یۆتۆبۆری دەریدەخات ئەو کەسانەی کە بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بە شیۆەیەکی گشتی دوای دەیان ساڵ لە بەرکەتن، ژیانیان ناجێگیرە وە هەروەها هەست بە نادڵنیایی ئەکەن لە پێکهێنانی خێزان. ژنان زیاتر دەناڵینن وەک لە پیاوان.
لێکۆلینەوەکە لە گۆڤاری بریتیش مێدیکاڵ جنڕال ئەۆپن بڵاوکراوەتەوە، پشت ئەبەستێت بە چاوپێکەوتنێکی قووڵی بابەتیانە لە گەڵ ١٦ کەس، دە ژن و شەش پیاو، کە تەمنیان لە ٣٤ تا ٦٧ ساڵە. بەشدارانی لێکۆلینەوەکە بەرکەوتەی ئەو هێرشە قورسەی چەکی کیمیایی بۆ سەر شاری هەڵەبجەی کوردستانن لە ساڵی ١٩٨٨، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە ٥٠٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و دوو هێندەش بریندار بوون.
لێکۆلینەوەیەکی پێشتر لە زانکۆی یۆتۆبۆری دەری خستووە کە قوربانییەکان گۆرانکارییەکی زۆر نێگەتیڤ و خراپ لە باری جەستەیی و دەروونیەوە ئەگۆزەرێنن. ئەوەی کە ئەم لێکۆلینەوەیە تیشکی دەخاتە سەر ئەوەیە کە سەیری ئەزموونی ژیانیی ئەم بەرکەوتووانە دەکات بۆ پێکهێنانی خێزان و هاوسەرگیری لە ماوەی سێ دەیەی دوای بەرکەوتنیان.
لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات کە زۆربەی ئەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە هەست بەجۆریک لە نادڵنیایی دەکەن سەبارەت بە هاوسەرگیری و پێکهێنانی خێزان و منداڵ.
لێکۆلینەوەکە هەروەها دری خستووە کە دڵەراوکێ لە بڕیاردانی کەسی لەبەشداربووانی بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دیارە وە لە هەمووی ڕوونتر لە کاتی بڕیاردان بۆ هاوسەرگیری و پێکهێنانی خێزان، بە تایبەت بە هۆی ترس لە منداڵ بوون بە نەخۆشی زگماک لە ئەنجامی چەکی کیمیایی زۆر ئاشکرا دیار بوو.
ژنان زیاتر لە پیاوان دەناڵێنن
لە دەرئەنجامەکانی بە ڕوونی جیاوازی لە نێوان پیاوان و ژنانی بەرکەوتوو بە چەکی کیمیایی ئەبینرێت، بەوەی کە ژنان زیاتر لە پیاوان بە دەست ئستەنگەنکانی دەورنیی-کۆمەڵاتی یەووە دەناڵێنن. لە کاتێک پیاوانی بەرکەوتوو بە دەم ئاستەنگانی ژیانی خێزانداریووە لە بێدەنگییدا ئازار دەچێشن، ڕێژەی بێکاری، جیابوونەوە، وە بە تەنیا ژیان لە نێوان ژنانی بەرکەوتوو زیاترە، وە بە گشتی ژنانی بەرکەوتوو لە بارودۆخی ئابووری-کۆمەڵایەتی لاوازتر ژیان ئەگوزەرێنن.
لێکۆڵەری یەکەمی ئەم لێکۆڵینەوەیە فەرەیدون مورادی دۆکتۆرا لە ئەکادیمیای ساڵگرێنسکەسەر بە زانکۆی یۆتۆبۆری لە سوید وە هەروەها پزیشک پسپۆری نەخۆشی باتنی و هەڵگری بڕوانامەیە وەک دکتوری دەرمانساز.
بەرکەوتنەکە نە تەنیا کار لە توانایی بەدەنی ژنان ئەکات بۆ کارکردن، بەلکۆ دەرەنجامی خراپی دەبێت بۆ خۆگۆنجاندنی کۆمەڵایەتی، هەست بە کەمزانین وە هەست بە خۆ بەدەستەوەدان. وەک دکتۆر ئاماژەیی پێ ئەدات، زۆربەێ ژنانی بەرکەوتوو هەم خۆیان وە هەم دەوروبەر بە کەسانی پەنگخواردوو لە خۆیاندا پێناسەیان دەکەن، وە هەمیشە ترسێک هەیە کە ناتوانن منداڵی تەندروست بە دەنیا بێنن. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە چەند بەڵگەیکی زانستی نییە لە بەردەستدا بۆ پشتڕاستکرنەوەی.
پێویستی فراوانبوونی زانیاری لەسەر دەرەنجامەکانی چەکی کیمیایی
دکتۆر لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی، بەو دەرنجامەدا. کە توانای پێکهێنانی خێزان کەم دەبێتەوە و لە هەمان کاتدا ڕێژەی جیابوونەوە و بە تەنها ژیانکردن زیاد دەکات. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەم کەسانە بە بێ دڵخۆازی خۆیان بە تەنهایی دەمێننەوە، و لە بارودۆخێکی ئابووری و کومەڵایەتی نالەبارتر لە چاو پیاوانی بەرکەوتوو ژیان ئەگوزەرێنن. بەشدارانی ئەم لێکۆڵینەوە زانستیە لە زانکۆی یۆتۆبۆری لە سوید وئینستتۆی خۆیندنی بالای جۆهانزبێرگ لە باشوری ئەفریقیا کاردەکەن.
لێکۆڵەرەوەکان شارەزاییان لە بۆاری پزیشکی، دەرمان، دەرونناسی و کۆمەڵناسی هەیە و ئاماژە بە گرنگی و سەنگی زانیاری زیاتر و فراوانتر لە سەر دەرنجامی چەکی کیمیایی بۆ سەر مرۆڤ،
لێکۆڵەرەوەکان شارەزاییان لە لە بۆاری پزیشکی، دەرمان، دەرونناسی و کۆمەڵناسی هەیە و ئاماژە بە گرنگی و سەنگی
زانیاری زیاتر و فراوانتر لە سەر دەرەنجامی چەکی کیمیایی بۆ نمونە چەکی دەمار و گازی خەردەڵ بۆ سەر مرۆڤ ئەکەنەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، دکتۆر فەرەیدەن مورادی دەڵێت: سەدان کەس لەوانەی کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایین ئیستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێن و زۆربەیان نیشانەی زۆر قورسی جەستەیی و دەرەنی یان لە ئەنجامی بەرکەوتنەکە پێوە دیارە. ئیمە پێویستمان بە لێکۆڵینەوە و زانیاری زیاترە بۆ باشترکردنی لێتێگەیشتن و چارەسەرکردنی بەرکەوتوونی چەکی کیمیایی کە لە نەخۆشخانە و بنکە تەندرەستییەکان داوای یارمەتی دەکەن.
بروانە لینکی لێکۆڵینەوە و بەیاننامەکە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.