تشرینی یەکەم 04, 2020 Omer ئهرشیف, وتار 0
هۆلۆکۆستی جووەکان و ئەنفالی کوردەکان!
یادەوەری لە ئۆکسجین بۆ نەتەوە گرنگترە!
دابان جاف
لە جەنگی جیهانی دووەمدا، نزیکەی شەش ملیۆن جوو لە کامپەکان لە سەر دەستی ئەفسەرەکانی پۆلیسی نهێنی (SS) رایخ دەکوژرێن. بەرپرسی گواستنەوەی جووەکان بۆ کامپەکان، ئەدۆڵف ئیچمان (Adolf Eichmann 1906-1962)بوو. دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، بە سزاگەیاندنی بەرپرسانی جینۆسایدی هۆڵۆکۆست بووە یەکێک لەخەمە هەرە گەورەکانی ئەم دەوڵەتە، لەم چوارچێوەیەدا، دەوڵەت کۆمەڵێک نازی لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەمریکایی لاتین بەبێ دەنگی کوشت. ئەدۆڵف ئیچمان، وەک ئەوەی زەوی قووتی دابێت، هیچ سۆراخێکی نەما، لێ بەهۆی یەکێک لە سیخوڕەکانی موساد، سەرەداوێکیان چنگ دەکەوێت، موساد دەیەوێت بەبێ دەنگی بیکوژێت، لێ سەرەک وەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل(David Ben-Gurion ) دەیەوێت ئیچمان بە زیندووی بگەیەنێتە ئیسرائیل و لەوێ دادگایی بکرێت.
سەرۆک وەزیران و سەرۆکی موساد و تیمێک لە باشترین ڕاهێنراوەکانی موساد دەنێرێتە ئەرجەنتین. بەهۆی هاوسۆزی سیخوڕە ئیسرائیلیەکە، شوێن پێی ئیچمان هەڵدەگرن و شوێنی مانەوەی دەست نیشان دەکەن و چاودێری دەکەن. دوای ئەوەی ڕۆژێک ئیچمان دەگەڕێتەوە ماڵەوە، دەستگیریانکرد. بەڵام کاتێک ویستیان بە فرۆکە ئیچمان بگوازنەوە بۆ ئیسرائل، دەسەلاتدارانی بوینس ئایرەیس ڕێگەیان پێنادەن و داوا دەکەن ئیچمان واژوو لەسەر دۆکێومێنتێک بکات، بیسەلمێنێ کە بە ڕەزامەندی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ئیسرائیل، لە سەرەتادا ئیچمان ڕەتی دەکاتەوە، سەڕەڕای هەوڵی ئەفسەرەکانی موساد، ئیچمان سوڕە لەسەر قسەی خۆی. دواتر ئەفسەرێکی تری ئیسرائیلی بە ناوی پیتەر ماڵکین(Peter Zvi Malkin 1927-2005 ) کە خوشکێکی بە ناوی فورما و منداڵە سێ ساڵەکەی لە کامپەکانی هۆڵۆکۆست کوژرابوو، بە نهێنی و بەبێ پرسی سەرۆکی موساد ئەرکی رازی کردنی ئیچمان دەگرێتە ئەستۆ. بە هۆی ئەوەی باسی چیرۆکی خوشکەکەی و منداڵەکەی بۆ ئیچمان دەکات و ئیچمان بەبیری دێتەوە کاتێک پێنج هەزار یەهودی لە چاڵێک دادەنێن و چاوەڕێی ئیچمان دەکەن هەتا فرمانی کوشتنیان بدات. لەوکاتەدا فورما کچەکەی بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەزەییان بە منداڵەکە دابێتەوە، بە یەک فیشەک فورما و منداڵەکەی دەکوژرێن و هەندێک لە خوێنی منداڵەکەی فورما بەرجلەکانی ئیچمان دەکەوێت، ئینجا ڕازی دەبێت واژۆی دۆکێومێنتەکە بکات و بچێتە ئیسرائیل و داگایی بکرێت.
دوای ئەوەی واژۆی ئیچمان بە دەست دەهێنن، نازیەکانی بیونیس ئایرەیس، شوێنی ئیچمان ئاشکرا دەکەن و هەڵدەکوتنە سەر حەشارگەکەی موساد، لەو کاتەدا کە ئەفسەرەکان بەرگی فرۆکەوانیان پۆشیوە و هەوڵ دەدەن بە دوو ئۆتۆمبێل بەرەو فڕۆکەخانە بچن، هێزی پۆلیس و نازیەکان دەچنە ناو ماڵەکە و ئەفسەرەکان لە پشتەوەی ماڵەکەڕا دەکەن. تەنها یەک ئۆتۆمبێل لە پشتەوەی ماڵەکە هەیە، جگە لە سەرۆکی موساد، گشت ئەفسەرەکانی تر نایانەوێت سورای ئۆتۆمبێلەکە ببن و هاوڕێکانیان جێبهێڵێن، بەهەر جۆرێک بێت، پێنج ئەفسەر سواری ئۆتۆمبێلێکی بچووک دەبن و سێ دانەشیان جێدەمێنێت. کاتێک دەگەنە فڕۆکەخانە، دۆکێومێنەتاکانی ئەو فرۆکەیەی ئیچمان دەگوازێتەوە دەدزرێت بۆ ئەوەی ڕێگە لەفڕینی فرۆکەکە بگرن، یەکێک لە ئەفسەرەکانی موساد دادەبەزێت و گشت دۆکیومێنتەکان بۆ بورجی چاودێری دەبات و هەر لەوێش بەفرۆکەوانەکە دەڵێت بفڕە و چاوەڕێی من مەکە.
چوار ئەفسەری ئیسرائیلی لە بۆینس ئایرێس جێدەمێنن و ئیچمان دەگاتەوە ئیسڕائیل. بۆ یەکەم جار، ئەفسەرێکی پایەبەرزی پۆلیسی نهێنی نازیەکان لە دادگاییەکی ئیسرائیلی بە بەرچاوی جیهانەوە دادگایی دەکرێت. دادگا بڕیار دەدات کە تاوانبارە بە گواستنەوەی شەش ملیۆن جولەکە بۆ کامپەکانی هۆڵۆکۆست و کوشتنی شەش ملیۆن جوو. بەمەش، دەوڵەتی ئیسرائیل، بە بەر چاوی جیهانەوە تاوانەکانی هۆلۆکۆست دەسەلمێنن و هۆلۆکۆست و قۆربانیەکانی بۆ هەمیشە لە یادەوەری دەوڵەتی ئیسرائیل و جیهان جێگیر دەبێت.
ئەمڕۆ لە ئەوروپاو ئەمریکا و چەند ولاتێکی تریش، نکۆڵی کردن لە تاوانەکانی هۆڵۆکۆست گەورەترین سزایی لەسەرە، هەرئەم هەوڵانە بوون کە ئەڵمانیاشیان ناچار کرد دان بە تاوانی نازیەکان دابنێت، داوای لێ بوردن لە جوو بکات و قەرەبووی قوربانیەکانی هۆلۆکۆست بکاتەوە و هەشتا ملیار بۆڕۆ ببەخشێتە جووەکان. ئێستاش کە بەشێکی بەرچاو لە زانکۆ باشەکانی ئەوروپا و ئەمریکا سەنتەری توێژینەوەی هۆلۆکۆستیان هەیە، دەرئەنجامی ئەو خەباتەیە ئەمە جگەلەوەی ژمارەیەکی لە بن نەهاتووی کتێبی ئەدەبی، یەسەرهات و توێژینەوەش سەبارەت بە هۆڵۆکۆست بڵاو کراونەتەوە.
بەداخەوە
لای خۆشمان، تەواو بەپێچەوانەوەیە هێشتا تەنها ١٢ساڵ دوای جێنۆسایدکردنی هەشت
هەزار پیاوی بارزانی و ٨ ساڵ دوای ئەنفال کردنی خەڵکی دێهاتەکانی کوردستان و روخاندنی
خانووەکانیان و گازبارانکردنی شاری هەڵەبجە، سەرکردەکانی کورد لەدژی یەکتری چاو
لەتاوانەکانی بەعس و دەوڵەتی عێراق دەپۆشن و دەست لە ملانێنی فاشست و تاوانبارێکی
وەک صدام حسێن دەکەن و دواتر دیوەخانانە و مووچەی باش بۆجاش و خۆ فرۆشەکان
دەبڕنەوە و ڕێگری لە بەدەستەوە دانی جاش و ئەفسەرانی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ و فاشستی بەعس
دەکەن. جگە لەوەش هەتا ئیستا تەنها سەنتەرێکی توێژینەوە سەبارەت بە دۆسێی ئەنفال
لە زانکۆکانی کوردستان هەیە، بە دەگمەن کتێب سەبارەت بەم قەتلوعامە دڕندانەیە بەر
دەستە. مەخابن هەر بیست بۆ سی ساڵێکی ترە، وەک قەتلوعامی دەرسیم، ئەنفال و هەڵەبجەو
شەنگالیش لە بیر دەکرێت.
مردنیش لە ناو کوردا ناخۆشە!
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.