تشرینی یەکەم 04, 2020 Omer شهنگال, وتار 0
لە پێناوی ژیاندا
عومەرمحەمەد
لەسۆنگەی ئەو هێرشە ناڕەوایەی بە هۆی کۆچی دوایی بابەشێخ میری ئێزدییان، کرایە سەر ئەو کەسایەتیەو کۆی ئێزدییەکان، کە جگەلە شەڕانگێزی و پەرت بوونی مرۆڤی کورد هیچی تری لێ شین نابێت، ئەم هێرشانە نەبۆ دینیان باشە نەبۆ کەسایەتیان. لەم کورتە نوسینەمدا تەنها لە پێناوی رەفتار بەرزی مرۆڤ و ئاشتی کۆمەڵایەتی و لێبوردەییدا من دوو نمونە دەربارەی چاکەکاری و رەفتار بەرزی ئەو خانەوادەیە دەخەمەڕوو، ئامانجیشم هێوربوونەوەی ئەو کەسانەیە کە لەسۆنگەی جیاوازی ئاینیەوە هێرشیان کردە سەر بابەشێخ، دەنا ئەگەر مرۆڤ لایەنگری چاکەکاری بوو دەبێت مرۆڤ ورەفتارەکانی بخاتە پێش ئاین وئایدۆلۆژیاو نەتەوەوە.
دیمەنی یەکەم :
ساڵی ٢٠١٠ لە بەرێوەبەرێتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوان-سلێمانی ڕیزێک ژن وپیاو لەبەردەم ژوری جێگری بەڕێوەبەری گشتی (محەمەد بەیان) بۆ واژۆکردنی مامەڵەکانیان راوەستابوون، لەناویاندا پیاوێکی باڵابەرزی هێمن سەرەی گرتبوو، کە تەماشام کرد ناسیمەوە عیدۆ باباشێخ بوو، چومەلای و بەخێرهاتنم کردو بە نیازی واژۆکردنی مامەڵەکەی لەریزەکە هێنامە دەرەوەو بردم بۆ لای جێگرێکی تری بەڕێوەبەری گشتی، ئەویش (بەختیار شێخ عوسمان) بوو، چونکە تازە لە ژورەکەی هاتبوومە دەرەوە زانیم لای ئەو چٶڵە. گوتم کاک عیدۆ دەزانم ئێوە خەڵکێکی بەریزو نەفس بەرزن، بەڵام پێویستی نەدەکرد بۆ واژۆیەک هێندە بووەستی. بەتایبەتیش کە جێگرێکی تر هەیە، لەوەڵامدا گوتی : ئاخر خۆنابێت نۆرە بڕی لە خەڵک بکەم. ئەوسا عیدۆ باباشێخ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بوو، خۆی و بنەماڵەکەیان خۆشەویستی مام جەلال تاڵەبانی بوون، کە ئیدارەی سلێمانیش لەبن دەسەڵاتی حزبەکەی عیدۆو تاڵەبانیدا بوو.
دیمەنی دووەم :
هادی بابەشێخ دەیان کاری جوان و ڕەفتاری جوان و ئینسانی هەیە، خەڵاتی ئەم ئینسان دۆستیەی لە کوردستان وەرنەگرتووە، بەڵکو لەبەرانبەردا جنێویان پێدەدەرێ ، بەڵام لەلایەن پارێزگاری شارەکەیەوە لە ئەڵمانیا سوپاس و پێزانین هەیەو خەڵاتی مرۆڤدۆستی وەرگرتووە.
هادی لە ئەڵمانیا شۆڤیری تەکسی بوو، بەڵام هەمیشە ئامادەی بەخشین بوو، ساڵی ٢٠٠٨ رێکخراوی (پەیوەندی ئەلمان وعیراق) ئەو منداڵانەی بەبۆمبی تیرۆرستان دەبرد بۆ ئەڵمانیا بۆچارەسەر، لەوێ لەگەڵ نەخۆشخانەیەک پێکهاتبوون منداڵەکان بەبێ بەرانبەر چارەسەربکەن بەڵام هیچ خەرجییەکیان ناکێشن، رێکخراوەکەش تەنها توانای کارئاسانی جەوازو بلیتی تەیارەی بۆدەکردن. یەکێک لەگرفتەکان خەرجی وشوێنی مانەوەی ئەو منداڵانە بوو، یەکێک لەمەرجەکانیش ئەوەبوو ریکخراوەکە تەنها منداڵەکانی دەبردو بواری هیچ کەسێکی تری نزیک نەبوو، ئەو کەلێنە هادی باباشێخ پری کردەوە، خەرجی خواردن وشوێنی مانەوەی ئەو منداڵانەی لەئەستۆ گرتبوو لە ماڵەکەی خۆیدا. هیچ وەجبەیەکیش لەسێ منداڵ کەمترنەبوون، کە جاری واهەبوو بۆماوەی ٩ مانگ دەمانەوە .
کێشەی ئەم منداڵانە زۆر قورس بوو، هەربرینداری وکێم وخوێن و پیسایی پاککردنەوەیان نەبوو، بەڵکو پێکەوە هەڵکردنیان بوو، چونکە منداڵەکان دەبوو لەنەتەوەو مەزهەبی جیاوازبن (کوردو عەرەب و تورکمان) لەناو عەرەبەکانیش دەبوو لە سوننەو شیعەش ببردرێن بۆ ئەڵمان .. ئەم منداڵانە زۆرجار لەماڵی هادی لەسەر نەتەوەوئاین ومەزهەب شەریان بووە. دەبوو هادی وهاوژینی دۆخی ئاشتیان بۆ فەراهەم بکەن.. لەهەمووی سەیرتر هادی بۆی گێڕامەوە وتی رەیان کە کوردێکی کەرکوکی سوننە مەزهەب بوو، ماوەیەک لێمان عاسی بوو، مانی لەخواردن گرتبوو دەیگوت من نانی دەستی ئێوە ناخۆم چونکە ئێوە موسڵمان نین . ئەوەی موسڵمان نەبێت پیسە.
بەهیوام رەیان ئەم پۆستە ببینێ و گەورەبووبێ و زیاتری لەبارەوە بڵێت.
هادی تەنانەت لەئەلمانیاش کە ئێزدییەکان دەیانبینی دەستیان ماچ دەکرد، ئەویش لە ماڵەوە بەو دەستانەی ئێزدییەکان ماچیان دەکرد، منداڵی موسڵمانەکانی خاوێن دەکردەوە. ئەوە سەرزەنشتی هەندێک لە ئیزدییەکانیش لەولاوە ڕاوەستێ کە پێیاندەگوت : ئەوان بە بۆمب لێمان دەدەن و تۆش بریندارەکانیان بەخێودەکەی ؟ بەڵام بابەشێخ هاندەری هادی بوو. هەمیشە دەستخۆشی لێدەکرد.
بڕوانە دیدارەکەی هادی بابەشێخ لە بەشی دیدارەکانی ئەم ماڵپەرەدا دەربارەی هاوکاری ئەومنداڵانە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.