• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

٢٥ی ئاب یادی دەستپێکی ئەنفالی کۆتایی

ئاب 25, 2020 Omer ئه‌نفال, وتار 0


omer

ئەمرۆ ٢٥ی ئاب یادی دەستپێکردنی قۆناغێکی تری ئەنفالە

عومەرمحەمەد

هێشتا ئەنفالی قۆناغی ٧ کۆتایی نەهاتبوو، بەڵکو لە دۆڵی ئاکۆیان و چیای کۆڕەک و دۆڵی مەلەکان و بالیسان و بناری قەندیل ئۆپەراسیونەکە بەردەوام بوو، سەرباری ئەوەی هێرشەکان زۆر توند بوون بەڵام هێزی پێشمەرگەی یەکێتی بەتوندی بەرگرییان دەکرد، هەرلەو هێرشەدا سەرکردە ئازادهەورامی رۆژی ٨/٣١/ ١٩٨٨ شەهیدبوو. رژێمی بەعس چەکی کیمیایی بەکاردەهێناو بۆمبی هێشوویی لەبەرەکانی شەڕ بەردەدایەوە. دوای وەستانی جەنگی عێراق – ئێران بەفەرمانی عەلی حەسەن مەجید سوپای عێراق هێزێکی بێ شوماری هێنایەوە بۆ تەواوکردنی ئۆپەراسیونەکانی ئەنفال بەپێی راپۆرتەکەی مێدیل ئێست ۆچ ئەو هێزە بریتی بوون لە ٢٠٠٠٠٠ دوسەد هەزار سەربازی قاڵبووی هەشت ساڵی جەنگ . لەرۆژی ٢٥ی ئابی سالی ١٩٨٨ فەیلەقی پێنجی سوپای عێراق لەتەواوی ناوچەی بادینا ن و پارێزگای موسڵ ودهۆک دەستی بە ئۆپەراسیونەکە کرد، لەبەرەبەیاندا فرۆکە گەیشتنە ئاسمانی ناوچەکەو بەبۆمبی کیمیایی گوندەکانیان بۆمبارانکرد، بەتایبەتی گوندەکانی دەوروبەری ئامیدی و زاخۆو بناری چیای گارا بە چەکی کێمیایی لێدران و لە گوندی برجینی کۆمەڵکوژی خستەوە. رۆژی دواتریش هێرشی پیادە دەستی پێکرد.رۆژی ٢٨ی ئاب لە گوندی کورێمی سەربەناحێی مانگیش یەکەیەکی سوپا بەفەرماندەیی دوو ئەفسەر بەناوەکانی عەباس و محمەد خەڵکەکەیان کۆکردەوەو ژن و منداڵیان جیاکردەوەو لە ٢٠٠ مەتری خوار گوندەکە ٣٣ پیاویان گوللەبارانکرد، لەناویاندا ٩ کەسیان خەڵکی گوندی چەلکێ بوون .

بە پێی راپۆرتی هەلسەنگاندنی کۆتایی ئۆپەراسیونەکە لەلایەن فەیلەقی پێنجەوە بۆ سەرکردایەتی گشتی هێزە چەکدارەکان کە لیوارکن یونس محمد الذرب نوسیوێتی ١٣٦٥٣ کەس دەستگیرکراون بەم شێوەی خوارەوە:٨٠٣ کەس ئەو تێکدەرانەی دەستگیر کراون٧٣٧ کەس ئەو تێکدەرانەی خۆیان بەدەستەوە داوە١٤٨٩ پیاو٣٣٧٣ ژن٦٩٦٤منداڵهەر لەراپۆرتەکەدا وەک تێبینی نوسراوە : ۱۸۷ ژن و پیاو و منداڵ کە هەتا ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە لێک جیانەکراونەتەوە. ئەوە جگە لەو کەسانەی لە کاتی دەستگیرکردن و پەلاماردا هەر لەجێدا کوژراون هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێداوە.جێگەی باسە نەکۆمەڵکوژی گوندی کورێمی و نەکۆمەڵکوژی گوندی مێرگەتی و نە کۆمەڵکوژی گوندی برجینی لەراپۆرتەکەدا باس نەکراون بۆیە ژمارەی دەستگیرکراوان وئەوانەش کەکوژراون بەرزدەبێتەوە. لەگەڵ ئەوەی زۆربەی ئەوانەی گیراون هەتا ئێستا بێ سەروشوێنن.خۆشبەختانە لە کۆمەڵکوژییەکەی گوندی کورێمی ٦ کەس بەبرینداری دەربازبوون، بەداخەوە یەکێکیان بەناوی فەتاح عەبدولقادر دوبارە دەستگیرکرایەوەو لەقەڵای نزارکێ بەپێشچاوی ژن ومنداڵەکانیەوە لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی تر بەبلۆک کوشتبویانن. لەکۆمەڵکوژی میرگەتی کورێک بەناوی بەنگین مستەفا رزگاری بوو بەداخەوە ئەویش دەست پێاوانی ئەمن کەوتەوەو هەتا ئێستا بێ سەروشوێنە.

ئەنفالی بادینان زۆر درێژەی نەکێشا، لە ٢٥ی ئابی سالی ١٩٨٨ دەستی پێکرد، هەتا ٦ی ئەیلولی ئەوساڵەی خایاند لەو ماوەکەمەدا زیانێکی مرۆیی و ماڵی زۆری بەناوچەکە گەیاند هیزەکانی پارتی دیموکراتیش نەیانتوانی بەرگەی ئەو لەشکرە پرچەکە یاخود بەرگەی چەکی کیمیایی بگرن . هێزەکانی یەکێتیش لە ناوچەی رەواندوزو دۆڵی ئاکۆیان پاشەکشەیان کردو بەرەو سنورەکانی ئێران پاشەکشەیان کردو کوردستانێکی وێرانیان بەجێهێشت.
فۆتۆکان : ئەرشیڤی ئەنفالستان.

١- قەلای نزارکێ – شوێنی کۆکردنەوەو زیندانی کردن وژن ومندالی ئەنفالی هەشت.

٢- هەشم دەربازبوویەکی کۆمەڵکوژییەکەی گوندی کورێمێ : شوێنی کۆمەڵکوژییەکە

٣- نوسەر لەگەڵ حاجی عوسمان – شوێنی کۆمەڵکوژیییەکە.

خوێنەری بەریز : لەراپۆرتەکەی فەیلەقی پێنج و لە کتێبەکەی میدیل ئێست وچیشدا دوو ژمارەی جیاوازدراون لە شوێنێک نوسراوە ١٣٣٩٥ لە شوێنێکیش نوسراوە ١٤٤٧٣ بەڵام لە کۆکردنەوەدا ژمارەکان وادەرناچن. کە دیارە هەڵەی چاپن یان هەڵەی کۆکردنەوە.

سەرچاوەی زانیارییەکان

١- گەشتی مەیدانی نوسەر بۆ بادینان و شوێنی روداو.

٢- عەدالەت عومەر ساڵح – گۆڤاری ئەنفالستان

٣- راپۆرتی فەیلەقی پێنج.

٤- راپۆرتی سمکۆسابیر – گۆڤاری ئەنفاستان.

٥- راپۆرتی میدیل ئێست ۆچ – وەرگیرانی محەمەد حەمەساڵح توفیق

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌