ترس وگومان
عومەر محەمەد
كاتێك باس لە عێراقێكی بەهێز دەكەن ترسێكی گەورە بەرۆكم دەگرێت، ئەمەش هەروا لە خۆڕانییە، بەڵكو گەرانەوەیە بۆ ڕابوردوو، چونكە هێشتا دەوڵەتێك دەبینم کە نەک هەر مافی هاوڵاتی بەکورد بگرە بەعەرەبەکانیش بەرەوا نابینێت. هێندەی گرنگی بە سوپاو ماشێنی سەركوتكردن دەدا هێندە گرنگی بە فاكتەرەكانی ئاسودەیی و سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان نادات.
هەموو كوردێك مافی خۆیەتی وەك من بەچاوی گومان و ترسەوە لە دەوڵەتی عێراق بروانێ، هەموو ئەو قوربانیانەی كە ڕاستەوخۆ بەر جەلاد كەوتوون و دووچاری تاوانی كۆمەڵكوژی بوونەوە لە دەوڵەتی عێراق بترسن، دڵنیام لەوەی قوربانیانی دەستی رژێم سەد هێندەی من لە بە هێزبوونەوەی دەوڵەتی عێراق دەترسن، چونكە ستەمكاری لە عێراقدا بە تایبەتی ستەمكاری سیستماتك لەلایەن دەوڵەتەوە سنووری هەمووتاوانێكی ئاسایی بەزاندووە، شایەتحاڵەكانی ئەشكەنجەی ناوزیندانەكان، دڵڕەقی و توند ڕەفتاری ئەفسەرو جەنگاوەرەكانی سوپاو دەزگاكانی ئەمن و هەواڵگری و دەزگا سەرکوتگەرەکانی دەوڵەت لە ڕابوردوماندا هێندە ئابڕوبەربوون كە هەرگیز نەبوونە دەزگای نیشتمانی هەتا شایانی شانازی پێوەكردنبن . كاتێك باس لە بەهێزكردنی سوپای عێراق و كرینی كەرەسەو فڕۆكەی جەنگی دەكرێت من تەواو ترسم لێدەنیشێت، چونكە یادەوەریی ئێمە لەگەڵ ئەفسەران و سەربازانی سوپای بەهێزی بەناو نیشتمانی هەمووی هەر تراژیدیا بووە، بۆیە هەمیشە وای دەبینم دەسەڵاتدارانی دەوڵەت بە نیازنین ژیانێكی شایستەی ڕیزو شكۆ بۆ هاوڵاتییان دابین بكەن هەلبەت بەدەسەلاتدارانی هەرێمی کوردستانیشەوە، بە پێچەوانەوە بە نیازن جارێكی تر ئەم جیهانە بەرەو وێرانكاری و كوشتاری بەكۆمەڵ و لە نابردن بەرنەوە، ئەوە ترسێكی بێبنەما نییە، تەنانەت خەیالێكی ناواقعیش نییە، بەڵكو ترسە لە دووبارە بوونەوەی چەند پڕۆسەیەكی تری كۆمەڵكوژی كە لەڕابوردوماندا ئەزمون كراوەو هەتا ئێستاش قوربانییەكانی لە بیابانەكانی خواروی عێراق پەیكەرە ئێسكیان تێكەڵ بەلم بووە، چ ئەوانەی لە كۆمەڵكوژی فەیلیەكان و بارزانییەكان یان لە تاوانی ئەنفال بە جێماون، هیچ شەرم لەو ترسە ناكەم بێ دودڵی دەڵێم : واهەست دەكەم هێشتا ئەومەترسیە لە پێشمانەوەیە. نەك ڕابوردوویەكی خوێناوی ئێمەبێ و بێ خەم بڵێین ڕۆژگاری دكتاتۆریەت وجەلادەكانی گوزەشت .
وا هەست دەكەم دەسەڵاتدارانی عێراق بەکازمی بەناو میانرەوو چاکسازی کرایشەوە هێشتا خەونی سەرکوت وێرانكارییان هەیە. دەنا سیاسی حەکیم هەرگیز لەگەڵ ناوەندێکی بەهێزدا نییە بەڵکو باشترین رێگەچارە ناوەندێکی لاوازو سێ هەرێمی دیموکراتە نەک دیموکراسی موزەیەفی وەک ئەمەی هەرێم .
وای دەبینم عێراق دەوڵەتێكە هیچ شەرم لە ڕابردووی خۆی ناكات و نایەوێ پەندو عیبرەتی لێوەربگڕێت. وادیارە هێشتا خەیاڵی لای كوشتن و سەركوتكردن وڕشتنی خوێنی زیاترە. بەڵگەش بۆ ئەم قسانەم ئەوەیە هێشتا دەسەڵاتدارانی دەوڵەت لە عێراقی دوای سەدام حوسێندا نایانەوێ داوای لێبوردن لە گەلی كوردو ئەو پیكهاتانەی تربكەن، نایانەوێ داوای لێبوردن لە هەموو ئەو قوربانیانە بكەن كە ئێستا گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عێراقیان پێكهێناوەو كەسوكارەكانیان ساڵانێكی زۆر لەچاوەروانیاندا بوون و دواتریش بە خەم وخەفەتیانەوە مردن یاخود پیروكەنەفت بوون. بەڵکو هێشتا دەسەلاتدارانی عێراق لەگەڵ ئەو دەسەلاتدارانەی هەرێم لەگفتوگۆدان کە خەڵکی کوردستان دەروتێننەوەو دەچەوسێننەوە چونکە خۆشیان لە ناوەراست وخواروی عێراق هەر لەپرۆسەی روتاندنەوەی خەڵک و لەهاوڵاتی خستنی عێراقیەکاندان بە شیعەو سوننەوە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.