• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مەرگی مرۆڤێکی مەزن

ئاب 13, 2020 Omer دیدار, هه‌واڵ 0


مەرگی مرۆڤێکی مەزن
بە ناوی ماڵپەڕو گۆڤاری ئەنفالستانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردو حاجی خالید مام نادر دەکەین، کە بەداخەوە ئەمرۆ ١٣/٨/٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد.
ئەم پیاوە کە بە دکتۆر خالید ناسراوە لە کیمیابارانەکەی گوندی گۆپتەپە کە ئێوارەی ٣ی ئایاری ١٩٨٨ رویدا، لەکاتێکدا ناوچەکە لەناو گازی خنکێنەردا بوو ئەم ئازایانە بۆ هاوکاری برینداران و بەرکەوتوان خۆی گەیاندبووەوە سنورەکەو بەهانای خەڵکەوە چووەو چەندین کەسی لەمردن رزگارکردووە.
جێگەی ئاماژەیە کە لە لاپەڕە ١١ -١٢ی ژمارە ٧ی گۆڤاری ئەنفالستان هێمن عەبدوڵا دیداریکی لەگەڵدا سازداوەو رۆژی ٣/٥/٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە.

وەک رێزێک بۆ مەرگی ئەم پیاوە جارێکی تر لێرەدا دیدارەکەی بڵاودەکەینەوە

ئەو دكتۆرەی پێویستە لە گۆپتەپە پەیكەرێكی بۆ دروستبكرێت .. بەڵام..!!

دیداری هێمن عەبدوڵا

باشترینەكانی مرۆڤ ئەوكەسانەن كە بەبێ تەماح روحییەتێكی ئینسانی و نەتەوەییان هەبێ.

دکتۆرخالید ئاغجەلەری

زۆرن ئەو مرۆڤانەی كە ژیانی خۆیان بۆ خزمەت كردنی نشتیمان و مرۆڤاییەتی تەرخانكردوە كە دەبوو زیاتر لەوەی هەیە رێزیان لێبگیرایە، لە كۆمەڵگەدا پێگەی تایبەتیان هەبوایە، زۆر بەداخەوە بۆ ئەوەی لە كوردستان ئەوەی داوای مردن بۆ كەسە ماندوخاوەن شەهامەتە كان ودڵسۆزەكان دەكرێ ئەوەندەیان بۆ بكرایە كاتێك لە ژیاندابوون بەسیان بوو ئیمە ریزگرتن لەمردوەكان، ڕێزی مرۆڤە زیندوەكانمان فەرامۆش كردوە..!!، لە كاتێكدا شەهیدان لە پێناوی شكۆی زیندوە كاندا گیانیان بەخشیوە.   

لێرە دەمەوێ ئەوەبڵێم خۆشگوزەرانی زیندوەكان گیانی مردوەكان ئاسودە دەكات ,خالید مام نادر ئاغجلەری ناسراو بە دکتۆر خالید یەكێكە لەو مرۆڤە بە ئەمەك و دڵسۆزانەی كە ژیانی خۆی بۆ خەڵكی كیمیا لێدراوەكانی ناوچەی  قەڵاسێوكە بەگشتی و هەردوو گوندی گۆپتەپەو عەسكەربەتایبەتی تەرخان كردبوو.

بەمەبەستی دیمانەیەکی رۆژنامەوانی بەسەرمان كردەوەو ئەویش ئامادەیی دەربری و بۆ ئەم ژمارەیەی  گۆڤاری (ئەنفالستان) قسەی بۆكردین:

 سەرەتا ووتی: بەداخەوە لەبەر ئەوەی نەهامەتی زۆرم دیوەو تەمەنێكی زۆریشم بەڕێكردوە زۆرێك لەڕوداوە كانم لەیادنەماوە .

بۆیە ستافی گۆڤاری ئەنفالستان بەپێویستمان زانی بۆڕیزلێنان لەگەورەی و پیرۆزی ئەوكارەی بۆ بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی پێشكەشی كردوە ئەمساڵ گۆشەیەك بۆ گەورەی ئەومرۆڤە لەگۆڤارەكە تەرخان بكەین، بۆئەو كاروخزمەتانەی پێشكەشی كردوون. دكتۆر خالید سەرەتا باسی ئەوەیكرد دەنكوباس بڵاو بوو، کەوا ڕژیمی بەعس كیمیای لەگۆپتەپەداوە و زۆرێك لە خەڵكەكەی كوشتووە و ئەوەی تریش كە ڕزگاریان بووە هەندێكیان بەرەو كۆیە چون و هەندێكی تریان بۆ تەكیە و چەمچەماڵ هاتوون.

 بۆ شەوی دواتر كە دەكاتە ٤/٥/١٩٨٨  زۆرێک لە خەڵك دەهاتن بۆلام كە دەیان زانی دكتۆرم و پێشتریش عیادەم هەبووە، زۆرێك لەو ماڵانەی كە خەڵكی كیمیایی لێدراوی تێدابوو دەیان گوت : دكتۆر گیان فریامان بكەوە خەڵكیكی زۆر لە گۆپتەپەوە هاتوون زۆر حاڵیان پەرێشانە، ماڵێك و دووماڵ نەبوو دەچوومە هەر شوێنێك (١٠) تا (١٢) كەسی لێ بوو هەندێكیان چاویان نەدە بیناو هەندێكیان تەنگە نەفەس بوون، منیش بە ئاشكرا نەمدەتوانی چارەسەر بۆ هەموویان بكەم  بە زۆری شەو سەردانی ماڵەكانم دەكرد چونكە ئەگەر ڕژێم بەم كارەی بزانیایە ئەوا بێ سێ ودوو پەتی سێ دارەیان بۆ دەكردم بە دیاری..! بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو مەترسییەی سەرژیانیشم من بیرم لەوە دەكردەوە كە خودا بۆ ئەم ڕۆژەی دروست كردووم تا هاوكاری ئەوخەڵكە لێقەوماوو بێ دەرەتانە بكەم.  دكتۆر باسی لەوەشت كرد كە ئەو دەرزی و دەرمانەی بە كاری دەهێنا بۆ بریندارەكان لەكەركوكەوە دەی هێنان ؟

بەڵێ لەوێوە دەمهێنان و زوربەشی بەقەرز بوون لەگەڵ ئەوەی كە دەرمانەكانی بە شێوەیەكی ئاشكراو بێ ترس نە دەگەیشت، دەبوو بكرێنە ناو خواردن و جلوبەرگەوە خۆ ئەگەر پیاوانی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ بیان زانیبایە هاوكاری لێقەوماوانی كیمیاباران دەكەم ئەوا ئێستا منیش وەك هەموو ئەو كەسانەی كە ئەنفالكران و بەعسیی و بیابانەكانی عەرعەرو نوگرەسەلمان نەبی كەس نەیزانی چۆن كۆمەڵكوژكران منیش وەک ئەوان بم.

    ئەوەی زۆر مەبستمە ئاماژەی  پێبكەین ئەوەیە كە دكتۆر خالید هەموو ئەو هاوكاریانەی كردونی بێبەرامبەربوون، بێئەوەی بپرسێ  ئەو كەسە كێ یەو خزمی فڵان و خەڵكی كوێیە.!!

   لە كۆتا یدا ( دكتۆرخالید) ئاماژەی بەوەش كرد كە لەم وڵاتەدا كاری باش هەركیز پاداشتی نییە ئێستاش كەئەم قسانە دەگیڕمەوە بۆ پاداشت و ناو بانگ نیە، ئەم كارەشم بۆ ئەوە نەكردوە كە رۆژێك لە رۆژان باسی بكەم، تەنها لەبەرخاتری گەورەیی پەروەردگارو ویژدانی خۆم هاوكاری ئەو خەڵكەم كردوە، بۆ پاداشتە كەشی تەنها لە خودای گەورە چاوەڕوانم نەك كەسێكی تر..!!

 بەڵام خۆ هەقە ئەم کارەباشەی تۆش نەفەوتێ ؟

بەڵێ وایە وەكو دۆكۆمێتیش حەقە نەفەوتێ و بۆ مێژوو لەشوێنێكی وەك ئەم گۆڤارە چاپبكرێ و پارێزراوبێ.

سوپاس دکتۆر خالید

سوپاس بۆ ئێوەش کە بەسەرتان کردمەوە


سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌