ئاب 12, 2020 Omer تاوانی جهنگ, وتار 0
ژینۆساید
سەردار حەمە رەش
جوانترین گوزارشت کە کرابێت لەسەر دۆخی کورد، دەرهێنەری سینەمایی : سەمیرە ماکمالباخ کردویەتی، لە فلیمی ( تەختەی ڕەش ) دا، کاتێک منداڵەکان دەیانەوێت لە سنوری ئەم کوردوستانەوە بپەڕنەوە بۆ ئەو دیوی تری کوردوستان، لەگەڵ مەڕەکاندا سەریان دائەنوێننو خۆیان دەشارنەوە، هەر کە یەکێک لەو مندالانە سە بەرز دەکاتەوە و لە مەڕەکان جیا دەبێتەوە، لەدورەوە ئەسکەرەکان نیشانەی لێ دەگرنو دەیکوژن. ئەوە جوانترین گوزارشتە لە دۆخی کورد .
من دوای چەندەها ساڵ ژیانم لەئەوروپا هەندێک جار بیریشم دەچێتەوە کە کوردم و باسی کوردبونی خۆشم ناکەمو کوردایەتیش بەشیک نیە لە ژیانی ڕۆژانەم، بەلام کاتێک دەبینم کچێکی کورد بە دەساڵ حوکم ئەدرێت لەبەر ئەوەی کە تەنها ویستویەتی زمانی دایکی فێری مندالان بکات، ئارەزوی ئەوە دەکەم کە بچمە ناوەڕاستی شەقامەکانو پر بەدەم هاوار بکەم کە من کوردم . هەر ئەمەشە کەوای لە پەرلەمانتاری کورد کردوە کە بە وتارێکی دورودرێژ لەبەردەم پەرلەمانی تورکیادا بلێت : ئێوەی تورک کاتێک لە ولاتی خۆتاندا هێسترتان بە خێو دەکرد، ئێمە لەسەر ئەم خاکە خاوەنی شارستانیەتی خۆمان بوین، بۆیە ئێوە ناتوانن شوناسی ئێمە بسڕنەوە، من کوردمو خاکەکەم ناوی کوردوستانە……تاد. کاتێکیش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە عوسمان بایدەمیر دەپرسێت ؛ ئەو کوردوستانەی کە تۆ باسی دەکەیت لە کوێیە ؟ عوسمان بایدەمیر لەوەلامدا دەستی دەکێشیت بە سەر سنگیا و دەڵێت : لەدڵمدایە تۆ ناتوانیت لێمی بسێنیتەوە.
جولەکەکانی ئەوروپا هەمویان دەلێن کە ئەوان هەرگیز باسی شوناسی جولکەیی خۆیان نەدەکرد پێش شۆوا، پێش شەڕی جیهانی دووەم کە نازیەکان دەستیان کەرد بە ژینۆسایدکردنیان. لەبەر ئەوەی کە ئەوان بەهۆی بونیان وەک جولەکە لەناوبراون بۆیە ئەوان ئێستاکە بونیان وەک جولەکە لەبیرنابەنەوە . بێ شک ژیناۆسایدی جولەکە گەورەترین ژینۆسایدە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا وەک کۆمەڵگەیەکی دینی: بۆ یەکەمین جار لەناوبردنی کۆمەڵگەیەک بەجۆرێک ڕێکخرابو کە شکڵی کۆمپانیای وەرگرتبو، هەرچەندە لە پرۆسەی ژینۆسایدا ژمارە گرنگ نیە بەڵکو مەبەستی تاوانەکە گرنگە، بەڵام هەرگیز لە مێژودا ژمارەیەکی هێندە زۆری ژنومندالو خێزان تێکڕا بە نهێنی لەناونەبراون . هەتا ئەمڕۆش ئەوان وەک جولەکە لە ئەوروپا لەبەردەم هێرشی فاشیستەکاندان، فاشیست بەهەمو شکڵێکیەوە، ئەمڕۆ فاشیست شکڵی ڕیشداری داعشی وەرگرتوە، بۆیە لە خۆپیشاندانەکانی ژیلێی ژۆنی فەرەنسادا فەیلەسوفێکی مرۆڤ دۆستی ڕەوشت بەرز Alain Finkielkraut : ، لەدەوری خۆپیشاندانەکاندا دەسورایەوە و پشتگیری لێ دەکردن، کاتێک گوێمان لە ڕیشدارێکی داعش بو لەدورەوە هاواری کرد : فەرەنسا ولاتی تۆی جولەکە نیە، فەرەنسا هی ئێمەیە، بڕۆرەوە بۆ وڵاتی خۆت. لە کاتێکدا ئەم داعشە بە پارەی سۆشیال ڕیشی دەتاشیت، ئەم وتەیە هەڵایەکی زۆری نایەوە لەفەرنسا و لەسەر تەلەفزوێن دیبەتی لەسەرکرا، بەڵام کابرای فەیلەسوف بەمەبەست شکاتی لێ نەکرد. بێگومان حکومەت لێکۆڵینەوەی لەسەرکرد و ناوی لە لیستایە بۆ ڕۆژی خۆی. هەر ئەم ڕیشدارانەشن کە چەند سالێک لەمەوبەر ژنو منداڵی ئێزیدیەکانیان جینۆساید کرد. بە شێوەیەکی ئاشکرا وەک مافێکی ڕەوای خۆیان .
پێناسەی ژینۆساید : تاوانێکی بە مەبستە، کە بریتیە لە ناوبردنی جەسەدی بەشیک یان هەمو کۆمەڵگەکە، ئێتنیک یان دینی یان نەتەوەیی جیاواز وەک ئەوەی کە بونی هەیە، ژیناۆساید بە چەندەها جۆر دەکرێت زۆرترین جۆریان کوشتنی راستەوخۆ یان ناراستەو خۆی کۆمەڵگەیە.
لەگەل ئەوەشدا کە ئەمڕۆ میژو شایەتی چەندەها ژینۆسایدە بەلام هەرگیز نەیان توانیوە ڕێگری لە ژینۆساید بکەن، کاتێک روداوەکە بەسەر دەچێتت ئەوسا دێنو تاوانەکە وەک ژینۆساید دەناسێنن ئەمەش هۆکاری ئەو قانونەیە کە هیچ ولاتێک ناتوانێت دەستێوەردان بکات لە کاروباری ولاتێکی تردا، خۆ UN مافی هەیە بێتە دەنگ، کەچی بێ دەنگە لەتەک ئەم ڕوداوانەدا و دەوری زۆر شەرمنانەیە، UN کە ژەنەراڵ دگۆل بۆ گاڵتە پێکردن پێی، پێی دەوت : شتەکە، دەبوایە راستەوخۆ ڕێگری لەو تاوانانە بکات لەهەرشوێنێک بێت ، لەبەر ئەوەی کە ڕێگری کردن لە کەسێک کە بیەوێت زمانی دایکی بخوێنێت جۆرێکە لە ژینۆسایدی ناراستەخۆ .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.