• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مەسەلەکە وەبەرهێنانە ……………. هاوار مستەفا خان

مارس 19, 2020 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مەسەلەکە وەبەرهێنانە ……………. هاوار مستەفا خان


مەسەلەکە وەبەرهێنانە

هاوار مستەفا خان

ئەم نوسینەی مامۆستا هاوارمستەفا سەرنجێکە دەربارەی وتارێکی بەراوردکاری لە نێوان تاوانی ئەنفال و کارەساتی تایتانیکدا. کە سەرنوسەری ماڵپەڕی ئەنفالستان نوسیوێتی، بۆیە لەبەرگرنگی سەرنجەکەی مامۆستا هاوارو پەیوەندی بە ئەنفال وسینەماوە بە پێویستی دەزانین وەک بابەتێکی سەربەخۆ بڵاوی بکەینەوە. بەهیواین نوسەروسینەکاران ئاورێک لەم دۆسێیە بدەنەوەو دۆسێی ئەنفالیش وەک هۆڵۆکۆست لەریگەی سینەماوە سنوری ناوخۆ ببەزێنێ و بەرەوگەردونی هەنگاوبنێت- ئەنفالستان

بابەتەکە زۆر هەڵدەگرێت، دەمەوێت زۆر بە کورتی ئەوەی پەیوەندیی بە رۆڵی سینەماکارانەوە هەیە چەند سەرنجێکی لەبارەیەوە بخەمەڕوو. هەلبەت وەبەرهێنان بەر لە بەرهەمهێنان گرفتێکە تا ئێستا نەبوەتە ستراتیژی نە دەوڵەت و نە بەرنامەی حزب بۆ دەستەڵات، نە لە توانای کەرتی تایبەتیشدایە کە لاوازو کزە، نە لەسەر ئاستی تاکەکەسیش دۆسێیەکی زەبەلاحی وەکو ئەنفال، بەو بیرکردنەوە و دونیابینیە نایەتەدی بەڵگەش بۆ قسەکانم ئەوەتا و لە ساڵی ١٩٩١ەوە ئازادین ناتوانراوە دەرەقەتی بێین بەو رێگا کلاسیکیەش هەر ناتوانین تێی بپەڕێنین. بە بروای بەندە ئەم دۆسێیە ئەرکی دەوڵەتە بەپلەی یەکەم، دەولەتیش بە دوو شێواز یا بە دوو “رێگا”دەتوانێت یا دەیتوانی کار بۆ بە دونیا ناساندنی بکات.

 یەکەم: لەسەر ئاستی ناوەخۆ. ئێمە بەر لەوەی بە دونیای بناسێنین زۆر پێویستمان بەوە هەیە لە ناوەخۆشدا بیناسێنین، چوون کەموکورتی زۆر هەیە، کە تاوانی لەو جۆرە بە خودی تەواوی ئەو هاوڵاتیانە نەگەیشتوە کە نیشتەجێی سنوری جوگرافی ئەو نیشتمانەن کە تاوانی تێدا ئەنجامدراوە، دیارە مەبەستم تەنها باشوری کوردستان نیە بەڵکو کوردستان و هەموو عیراقە.

دووەم: لەسەر ئاستی جیهانیش بە دوو” رێگا” دەتوانرا ئەو ئەرکە جێبەجێ بکرابایە، ئەو فیلمانەی لەناوەخۆو بەدەستی کورد و کوردستانی دروست دەکران و دەبردرانە فێستیڤاڵ و ناوەندەکانی دیکە. ئەوەی تریش لەو جۆرە فیلمە زەبەلاحانە کە لەتوانایدا هەبوایە یان توانای وەهای بۆ بڕەخساندبایە کە بە پسپۆرو شارەزایانی دەرەوە، بە ئەکتەری هۆلیوود، بە لۆکەیشنی کوردستان، دەیان ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان بکرایە، من دڵنیام داهاتیشی بە هەدەرنەدەچوو، تاوانەکش بە هەموو دونیا دەناسێنرا.

کەواتە ؛ مەسەلەکە وەبەرهێنانە، ئێمە لە کوردستان و لەناو حکومەتدا هیچ جۆرە پلان و ستراتیژێکمان نیە و نەبووە بۆ ئیشکردن بەو قەبارە گەورەیە لەسەر ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید .

تایتانیك روداوێکە لە شوێن و کاتێکی دیاریکراو رویداوە، ژمارەی قوربانیانیش دیارە. ئەوەی وادەکات بتوانێت وەبەرهێنان لەو روداوەدا بکات، وەبەرهێنانی ئەو کەرتەیە لە شوێن و ناوەندێك کە کێبڕکێی زەبەلاحی کۆمپانیاکانی بەرهەمهینانی فیلم “١٠٠”ساڵ زیاتری لەبەردەمدابووە تاوەکو “تایتانیکی ١٩٩٧”ی بەرهەمهێناوە. واتە لە ساڵی ١٩١٣ەوە ئەو روداوە جێگای بایەخی سینەما بووە کە دەکاتە ساڵێك دوای روداوەکە.  هەتا گەیشتە ١٩٩٧ ژمارەی ئەو فیلمانەی لەسەر ئەو روداوە بەرهەمهێنران گەیشتە(١٥)فیلم لەناویاندا هەیە فیلمی کاریکاتێرو وابزانم ئەنیمەیشنیشە.

تایتانیک

 واتە هۆلیودیش ساڵەهای پێچوو کە ئەوەی کۆتایی وەك دوا ڤێرژن تا ئێستا ماوەتەوە. راستە ساڵێك دوای روداوەکە فیلمیان دروست کردوە بەڵام لۆکاڵی بووە و سنورەکانی ناو وڵاتیشی بەتەواوی نەبڕیوە. گرنگ ئەوەیە ئێمە دوای چەندین ئەزمونکردنی چەند فیلمێك بۆ لەمەودوا سترتیژمان هەبێت و دەوڵەت ناچار بکەین بۆ ئیش کردن لەسەر ئەو دۆسێ گرنگانەو دواتر بە دەرکەوتنی کۆمپانیای کوردیی یا بیانی ئەوەش دروست دەبێت کە ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە چۆن رەنگبداتەوە . دەستان خۆش وێنەی فیلم و ساڵەکان و پۆستەرەکانی هاوپێچە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌