• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • پەیماننامەى جینۆساید لە گفتووگۆکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا…………………..هاوڕێ ئەحمەد
  • تاوانى جینۆساید لاى ڕەفایل لیمکین …………. هاوڕێ ئەحمەد
  • پاش ئەنفالی سێ ، بڕیاری مانەوەو خۆڕاگری
  • یاداشته‌كانی كـچێــكی زیـندانی
  • ئاماری ناوی خزمە ئەنفالکراوەکانم جەمال عادل
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ڕاستیەکی تاڵ و یادی کیمیابارانی گۆپتەپە

مارس 04, 2020 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ڕاستیەکی تاڵ و یادی کیمیابارانی گۆپتەپە


عومەر محەمەد

راستی تاڵ
لە یادی کیمیابارانی گۆپتەپەدا دەبێت دۆسێیەک باس بکەم کە باس نەکراوە، دۆسێی منداڵانی ونبوو، ئەوانەی کوردن و شوناسیان گۆڕاوە، بۆعەرەب و تورکمان دۆزراونەتەوەو دۆسێکەیان خراوەتە بەردەم حکومەت و پەرلەمان بەڵام ئەفسوس وەک نەیان بیستبێت لێی بێدەنگن. (تکایە بروانە پاشکۆکە)
چیرۆکی ئەم دوو منداڵە
١- لەساڵی ١٩٨٨ (ئایشێ) تەمەنی ١٣ ساڵ بوو، کاتێک ئەفسەرێک لەو هەموو تەرمەی ناوگوندەکە رادەمێنێت و دەبینێت ئەم کچە زیندووە، رادەستی ئەمن و پرۆسەی کۆمەڵکوژییەکەی ناکات، بەڵکو دەیخاتە ناو تویتا لانکروزەکەی و دەینێرێتەوە بۆ ماڵی خۆیان لە شاری بەسرە، چونکە بەبۆچونی ئەو ئەم منداڵە هیچ کەسێکیی نەماوە، ئێستا ئەم کچە شوناسی لەکوردەوە گۆڕاوە بۆ عەرەب وهاوژینی پیاوێکی عەرەبی بەسراییە کە خزمی ئەفسەرەکەیە. چیرۆکەکەی درێژە بۆ ئەم یادە ئەوەندە بەسە .

٢- هاوراز، قوربانی تراژیدیای هەمان گوندە، ساڵی ١٩٨٨ تەمەنی تەنها ٦ مانگ بووە، جاشێک لە نزیک تەرمی دایکی دەیدۆزێتەوەو هەڵیدەگرێت و دەیباتەوە بۆماڵی خۆیان، بەڵام لەبەرئەوەی هاوژینەکەی بەسکێک دوو منداڵی دەبێت ناتوانێت ئەمیش بەخێو بکات، جاشەکە هاوراز دەدات بە برادەرێکی خۆی کە سەربازێکی عێراقی بەرەگەز تورکمانە، سەربازەکە دەیبات بۆ ماڵی خۆیان لە کەرکوک بەخێوی دەکات. ئێستا هاوراز تەمەنی ٣٢ ساڵەو هەر لەکەرکوکە و شوناسی گۆڕاوە بۆ تورکمان .

تێبێنی :
١- ناوی ئایشێ و هاوراز، خوازراون و ناوی راستەقینەیان پارێزراوە.
٢- ساڵی ٢٠٠٩ ەتا ٢٠١٣ لەگەڵ خانەوادەکەی هەوڵێکی زۆرماندا ئایشێ ئەگەر بۆ تەنها جارێکیش بووە، بهێندرێتەوە بۆ کوردستان یان کەسوکاری بچن بۆلای بەڵام هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار بەپەرلەمانیشەوە ئامادەی هاوکاری نەبوون .
٣- لەگەڵ هاوراز، کچێکی تریش دۆزرابووەوە، بەلام بەختی ئەوەی هەبوو هەر لەلای جاشەکان مابووەوە دواتر، کچەکە رادەستی کەسوکاری کرایەوە چیرۆکی ئەو کچەو هاورازیش لەرێگەی مامۆستا بەختیارشێخ لەتیفەوە گەیشتە من و خانەوادەکەی.

بەداخەوە هێشتا هیچ هەنگاوێکی یاسایی بۆ دۆسێی ئایشێ و هاوراز نەنراوە، ئایشێ هێشتا نەبینراوە بەڵام لەرێگەی کۆمەڵایەتیەوە کەسوکاری چون بۆ کەرکوک و هاورازیان بینیوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • پەیماننامەى جینۆساید لە گفتووگۆکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا…………………..هاوڕێ ئەحمەد
    پەیماننامەى جینۆساید لە گفتووگۆکانى...

    کانونی دووهەم 11, 2021 0

  • تاوانى جینۆساید لاى ڕەفایل لیمکین             ………….                       هاوڕێ ئەحمەد
    تاوانى جینۆساید لاى ڕەفایل لیمکین …………. ...

    کانونی دووهەم 11, 2021 0

  • یاداشته‌كانی كـچێــكی زیـندانی
    یاداشته‌كانی كـچێــكی زیـندانی

    کانونی یەکەم 31, 2020 0

  • ئەنفال چی پێکردین و ئێمە چیمان بۆ ئەنفالکرد ؟                                   بەختیار رەوف .
    ئەنفال چی پێکردین و ئێمە چیمان بۆ ئەنفالکرد ؟ ...

    تشرینی یەکەم 08, 2020 0

  • هۆلۆکۆستی جووەکان و ئەنفالی کوردەکان!                  دابان جاف
    هۆلۆکۆستی جووەکان و ئەنفالی کوردەکان! دابان جاف

    تشرینی یەکەم 04, 2020 0

  • لەپێناوی ژیاندا
    لەپێناوی ژیاندا

    تشرینی یەکەم 04, 2020 0

  • ترس وگومان                                عومەر محەمەد
    ترس وگومان عومەر محەمەد

    ئاب 25, 2020 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • پەیماننامەى جینۆساید لە گفتووگۆکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا…………………..هاوڕێ ئەحمەد
    پەیماننامەى جینۆساید لە گفتووگۆکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا…………………..هاوڕێ ئەحمەد

    کانونی دووهەم 11, 2021 0

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • پەیماننامەى جینۆساید لە گفتووگۆکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا…………………..هاوڕێ ئەحمەد
    پەیماننامەى جینۆساید لە گفتووگۆکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا…………………..هاوڕێ ئەحمەد

    کانونی دووهەم 11, 2021 0

  • تاوانى جینۆساید لاى ڕەفایل لیمکین             ………….                       هاوڕێ ئەحمەد
    تاوانى جینۆساید لاى ڕەفایل لیمکین …………. هاوڕێ ئەحمەد

    کانونی دووهەم 11, 2021 0

  • پاش ئەنفالی سێ ، بڕیاری مانەوەو خۆڕاگری
    پاش ئەنفالی سێ ، بڕیاری مانەوەو خۆڕاگری

    کانونی دووهەم 01, 2021 0

  • یاداشته‌كانی كـچێــكی زیـندانی
    یاداشته‌كانی كـچێــكی زیـندانی

    کانونی یەکەم 31, 2020 0

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

  • دیدار لەگەڵ سەرنوسەری ئەنفالستان
    دیدار لەگەڵ سەرنوسەری ئەنفالستان

    ئاب 08, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیدار لەگەڵ سەرنوسەری ئەنفالستان

توێژینه‌وه‌

  • پەیماننامەى جینۆساید لە گفتووگۆکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا…………………..هاوڕێ ئەحمەد
    پەیماننامەى جینۆساید لە گفتووگۆکانى...

    کانونی دووهەم 11, 2021 0

  • تاوانى جینۆساید لاى ڕەفایل لیمکین             ………….                       هاوڕێ ئەحمەد
    تاوانى جینۆساید لاى ڕەفایل لیمکین …………. ...

    کانونی دووهەم 11, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌