نیسان 23, 2020 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفال..!!
پایتەختی شەهیدان و ئەنفال..!!
كازم جهباری
شاری چهمچهماڵ، پێش پرۆسەی ئازادی عێراق بەپێی هێڵی 36 بەهێڵی تەماس دانرا بوو هاوسنور بوو لە نێوان ناوچە ئازادکراوەکانی هەرێم و ناوچهكانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس، هەتا بەهاری 2003، هیچ بەرپرسێک زادی ئەوەی نەدەکرد سەردانی ئەم شارە بکات، وەکو زەمانی بابانەکان دەربەندی تەکیەی کاکەمەندیان کردبوو، بە دوایەمین وێستگەی سەفەریان، وەکو قەڵغانێکی سروشتی دەربەندەکە و دانیشتوانی چەمچەماڵیشیان وەکو قەڵغانێکی مرۆیی و پشتێنەیەکی ئەمنی بەکاردەهێنا.
وەلێ لەودەمەدا ڕاستە ئەم شارە بەشێک بوو لە ناوچە ئازادکراوەکان بەڵام ساتیرە و لولەی تۆپەکانی ڕژێمی بەعس لەبەرزاییەکانی بانی مەقانەوە حوکمی ئەم شارەیان دەکرد، چونکە شارەکە لەژێر ڕەحمەتی رەبیەکانی بەرزاییەکانی بانی مەقاندا بوو.
بەڵام دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەم شارە لایەکی هەرێمی کوردستان دەژێنێت بە نەوت و گازی ناحیەیی قادرکەرەم و گوندەکانی دەوروبەری بەڵام ئەسەف خۆی برسیە، جاران مەسئول و بەرپرس بوێری ئەوەیان تێدا نەبوو سەردانی بکەن کەچی ئێستا ئەم شارە چەقی گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی بەرژەوەندیەکان و پێکدادانەکانی داهاتووە.
شارێک ، به پیی فەرمانگەی ئاماری چەمچەماڵ بیت گەشەی دانیشتوان ژمارەی دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ، بۆ ساڵی 2019 بەم شێوەیە بە ناوەندی قەزاو شەش ناحیە و (324) گوند ژمارەی دانیشتوانی (189456) کەس دادەنرێت. سەدەو نیوێکە بووەبە قەزا، کەچی هێشتا توخمەکانی شار و گەشە و بەرەوپێشچوون و داینامیکیەتی شارو ڕووەکانی شارستانی پێوەدیار نیە، لە ئاست مێژووە دێرین و قوربانیە بێ شومارەکانی و دەوڵەمەندیە بێ ئەندازەکەی خزمەت نەکراوە.
تەنانەت شیرینیەکانی نەوت و گازیشی پێ ڕەوانەبینراوە، خەڵک لە ئەنحای عالەمەوە دێت لەم شارە لە شهریكهی داناغاز کۆرەومۆر ئیش دەکات کەچی هاونیشتیمانیەکانی بێ ئیش و برسین، کارەبای بەشێکی کوردستان وێستگەکەی و گازەکەی هی ئەم شارەیە کەچی خۆی بێ کارەبایە، بەتایبەت لەوەرزی زستان و هاوین.
ساڵی وا هەیە لە هاویندا خەڵکی ئەم قەزایە هێندە بێ ئاودەبن بە دووهەفتە لە چاوەڕوانی سرەی ئاودا ماتڵ دەبن، سیستەمێکی تەندرووستی کۆن و بێ خزمەتی هەیە، چەندین جار بەڵێنی نەخۆشخانەی 50 و 100قەرەوێڵەییان پێداوە بەڵام تەنها بەردی بناغەکەی ماوە، بینایش هیچ.
کابینە لەدوای کابینە بەڵێنی قەبەی پێدەدرێت کەچی لەواقیعدا جێ بەجێ ناکرێت دەبێتەتارمایی مەرەکەبی سەر کاغەز. وەنەبێ خەڵکی شار بێ دەنگبن بەردەوام بەهەڵوێستن بۆمافەکانیان بۆ ئەو مەبەستە قوربانیشیانداوە، بەڵام کە دڵسۆز نەبوو کەسێک نەبوو بەخەمەکاندا بچێتەوە، خزمەت بۆ شار زیاد نابێ، بەڵکو تەنها ژمارەی قوربانیەکان زیاد دەبێ بەس.
قەزای چەمچەماڵ، لە پرۆسەی ئەنفالدا بەخۆیی و ناحیە و گوندەکانیەوە گورزێکی جەرگبڕی بەرکەوت لە نێوان قەزاو ناحیەکانی تری کوردستان زۆرترین کەسی لێ ئەنفال و شەهید و سەرنەگوم کرا. ئەم شارە بەهۆی سنوورە جوگرافی و کارگێڕیە پان و بەرینەکەیەوە دوو پرۆسەی ئهنفالی تێدا جێبەجێکرا، پرۆسەی ئەنفالی سێ و چوار، پرۆسەی ئەنفالی سێ کەبە ئەنفالی ڕەش ناودەبرێت بەهۆی جێکەوتە تراژیدی و پڕ قوربانی و وێرانکەرێکەی، ناوچەکانی بەشی باشوور و باشوری خۆرهەڵاتی قەزاکەی گرتەوە، لەنێوان سەرجەم ناحیەکانی کوردستان بەتەنها لە گوندەکانی ناحیەی قادرکەرەم، لەکۆی 87 گوند و 4041 خانوو، 25 قوتابخانە و 4 نەخۆشخانە و سەدان مزگەوت، ڕوخێنرا. لەکۆی 30678کەس لە ژمارەی دانیشتوانەکەی، زیاتر لە 14863 کەسی لە ژن و پیاو منداڵی تێدا ئەنفالکرا، هەروەها لە گوندەکانی ناحیەیی سەنگاویش، لەکۆی 92 گوند و 1970 خانوو 13 قوتابخانە و 3نەخۆشخانە و سەدان مزگەوتی تێدا ڕوخێنرا، لەکۆی 10159کەس لە دانیشتوانەکەی 4922 کەسی لێ ئەنفالکرا. لە ئەنفالی چواریش کە بە ئەنفالی خاڵخاڵان ناسراوە بەشێکی زۆر لە گوندەکانی باکوری قەزاکە بەتەواوی وێران کرا بەڕادەیەک 67گوند و 2813 خانوو 10 قوتابخانە و ژمارەیەکی بەرچاو مزگەوتی تێدا ڕوخێنرا، لەکۆی 14864 کەس لەژمارەی دانیشتوانەکەی 7201ی لێ ئەنفال و بێ سەر و شوێن کرا.
ئەمە جگەلەوەی گۆپتەپە و عەسکەر هەر لەو سنورە زۆر بەچڕی کیمیاباران کرا، هەزاران کەس شەهید بوون، ژمارهیهكی زۆریش قوربانی.
لە شۆڕشەیەک لەدوایەکەکانی گەلی کوردیشدا ئەم شارە شەهید و قوربانیەکی زۆریداوە، دواترینیان لە شەڕی داعش. بۆیە لە ساڵی 2014 ، نازناوی پایتەختی شەهید و ئەنفالیان بەخشی بەم شارە، وەکو ئاماژەیەک بۆ شەهید و قوربانیە زۆر و بەردەوامەکانی ناویان لێنا پایتەختی (شەهیدان و ئەنفال). بەڵام ئەمە تەنها شوناسێکە و بەس ئەگینا شار هەروەک خۆیەتی و تەنها ناو و ئاوەڵناوی بۆ زیادکراوە. لێ ههركاتێك بهلای چهمچهماڵدا تێپهڕین بزانن ئهوهیه پایتهختی شههیدان و ئهنفال.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.