• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

دەربارەی فیلم و ئەنفال ……………….عومەر محەمەد

نیسان 23, 2020 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دەربارەی فیلم و ئەنفال ……………….عومەر محەمەد


دەربارەی فیلم و ئەنفال

بە داخێکی زۆرەوە هەتا ئێیستا کەمترین فیلممان بەرهەمهێناوە، ڕاستر بڵێم فیلمی باشمان دەربارەی ئەنفال کەمن، ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخی خۆمان، بەتایبەتیش بۆ کورت بینی و دونیابینی سیاسی و دەسەڵاتداران.

بۆیە کەسوکاری ئەنفالکراوان، ئەرکیانە هاوکاربن لە بەرەو پێشچونی ڕەوتی هونەری کوردی و بەتایبەتیش هونەری فیلمسازی، بێگومان ئەگەر بخوازن برینی کوردو دۆسێی جێنۆساید بچێتە پێشەوە هونەر بەگشتی وهونەری سینەما بەتایبەتی کاریگەرترین ئامرازو خێراترین ڕێگایە، بۆیە ئەرکیانە هەم خۆیان کارەکتەری فیلمەکان بن و هەم نەوەکانیان هانبدەن بچنە ناو کایەی هونەرەوە، بۆئەوەی نەوەکانیان داهێنەرانە لەم بوارەدا جێگەوپێگەیان هەبێت. هەق نیە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەوە قایل بن نەک مۆری ئەوەیان بە نێوچاوانەوە بنرێ گوایە رێگرن لەبەردەم فیلمەکاندا، بەڵکو بەپێچەوانەوە پشکیان لە زەمینەسازی پێشخستنی ئەم هونەرەدا هەبێت. وەک چۆن لەمەیدانەکانی تری ژیاندا ئامادەن لە مەیدانی هونەریشدا بە بیرێکی قوڵ و فراوانەوە لە پەنجەرەی ژیان وهونەربڕوانن.

هەرگیز ڕێگەنەدەن سۆزو عاتیفەیان بەکار بهێندرێ بۆ راگرتنی دراماکان و کارەهونەرییەکان وەک لەرابوردودا بینیمان. بەهیوام هەر گیز راگرتنی گەرمیان وکوێستان دوبارە نەبێتەوە.

چونکە دەبێت لەخۆمان بپرسینەوە لە راگرتنی ئەو درامایەدا چ سودێکمان بینی ؟ بەدیوەکەی ترا ئەی چ زیانێکمان کرد ؟ ئایا باشتر نەبوو کۆی دیمەن وحەڵقەکانمان ببینیایەو دواتریش بەنوسین و دیالۆگ و رەخنەکانمان (ئەگەر هەمانبوایە) دەربارەی قسەی خۆمان لەبارەیەوە بکردایە ؟بە داخەوە خەریک بوو بەرچاوتەنگی و ئێرەیی و بەرژەوەندی کەمینەیەک ئەم کاڵا دەڵب و نا قۆڵایەی بەبەر کەسوکاری ئەنفالدا دەبڕی و وا وێنیان بکەن، کە ئەوان خەڵکێکی دواکەوتوو لادێی و نەزانن، لە هونەرتێناگەن و چێژی لێنابینن، بەڵام ئەمە بێ هۆو ئەم دوکەڵە بێ ئاگر نەبوو، ئەم نارەزایەتیەی (گوایە هی کەسوکاری ئەنفالە) هی ئەوان نەبوو بەڵکو هی کەسانێک بوو، گرێی دەرونی و شەڕێکی تریان لەگەڵ کەس ولایەنی تردا هەبوو. باشترین نمونەش ئەو هەوڵە نەزۆک و شەرمئامێزە بوو، کە سودیان لە راگرتنی درامای گەرمیان وکوێستان بینی و ویستیان هەمان سیناریۆ لە فیلمی (بەکرێگیراوی سپی) دوبارە بکەنەوەو بێویژدانی و ستەمێکی گەورە دەرهەق بە هونەرمەندی کۆچکردو تەهاکەریمی کرا، ئەوانەی کەمپەینیان لەسەرکردو پروپاگەندەیان لە دژی فیلمەکەی دەکرد، نەدلسۆزی دۆسێی ئەنفال بوون و نەکەسوکاری ئەنفالکراوان بوون، بەڵکو بەرژەوەندیخوازو درۆزن بوون، سەیرە ! لە کاتێکدا درۆی ئەوەیان دەکرد بەبڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری فیلمەکەی تەهاکەریمی راگیراوە، کە هێشتا کەمێک کاری وێنەگرتنی مابوو، نەچوبووە قۆناغی مۆنتاژیشەوە، ئەوانە نە  هیچیان دەربارەی هونەری فیلمسازی دەزانی و نەدەربارەی دۆسێی ئەنفال! سەیر لەوەدا بوو فیلم هێشتا مۆنتاژ نەکرابوو (رۆژنامەو گۆڤار نوسیبویان فیلمەکە راگیراوە) ! ئەوانە کۆمەڵێک کەوچکی ناو هەموو کاسەکان بوون. کەسودیان لە بێ ئیتیکی میدیاو سۆشیال میدیا دەبینی وکۆڵەواری وەزیری رۆشنبیریش بینی.

تۆ تەماشای ئەم قسە خواروخێچانە : (کەسوکاری ئەنفال خۆشەویستی ناکەن، کەسوکاری ئەنفال دزی ناکەن، کەسوکاری ئەنفال واناکەن و هتد )! ئەمانە کەسوکاری ئەنفال بەچی دەزانن ؟ مەگەر ئەوانیش مرۆڤ نین ؟ بۆ ئەوان کۆتەرەدارێکی وشکن هەتا خۆشەویستی نەکەن ؟ مەگەر مرۆڤ نین هەتا بەدەربن لە خراپە؟ ئەوانیش مرۆڤن و باش دەکەن وخراپیش مەردیشیان تێدایەو دزیش .

ئێستاش نوزەیەک هەیە لە دژی (درامای بەختەباران) ! گوایە سوکایەتی بە ئەنفال دەکات !؟ بێئەوەی هێندە حەوسەڵەیان هەبێت بزانن ڕەوتی ڕوداوەکان بۆ کوێ دەچن و لە دیمەنەکانی داهاتوودا چ دەبێت و چی رودەداو چی تر دەبینین ؟ ئەم دواکەوتووییە دەبێت کۆتایی پێبێت، چونکە من دەزانم کەسوکاری ئەنفالکراوان هێندە دواکەوتوو نین بەدوای هەموو دەنگێک بکەون ئەوان لە رابوردودا زۆر سەبریان گرتووە و دەتوانن سەبریان بەدیار دیمەنەکانی درامایەکیشەوە هەبێت هەتا ئەگەر ئازاریشیان بدات.

سوپاس بۆ ئەو بەرێزانەی لەم بارەیەوە رایان وەرگرتووم و گوێیان لێگرتووم

سوپاس بۆ ئەو بەرێزانەی نامەیان بۆ ناردووم و رایان وەرگرتووم وبەپێشنیارەکانم قایل بوون.

بادلنیابن ستافی درامای بەختە باران خۆیان روزەردی بەردەم بینەران وکەسوکاری ئەنفالکراوان ناکەن و لە دیمەنەکانی داهاتویاندا منیش و ئێوەش و کەسوکاری ئەنفالکراوانیش دڵخۆش دەکەن . بەڵام ئەوە ئیشی من نییە پێش دیمەنەکان بکەوم و لێرەوە پێتان بڵێم چی ڕودەدات.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌