• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

كاریگه‌ری ئه‌نفال له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان………………………..مەعروف مەجید

نیسان 13, 2020 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كاریگه‌ری ئه‌نفال له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان………………………..مەعروف مەجید


كاریگه‌ری ئه‌نفال له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان

مەعروف مەجید

نه‌ك به‌ته‌نها پرۆسه‌ی جینۆساید و قڕكردنی به‌ناو ئه‌نفال، به‌ڵكو له‌ ماوه‌ی رابردوودا سه‌رجه‌م  كاربه‌ده‌ستانی عێراق، ئامانجیان وێرانكردن و تێكدانی ژینگە و سروشت و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان بووه‌، به‌ڵام له‌ پرۆسه‌ی تاوانكاری و جینۆسایدی ساڵی 1988 دا  ئه‌و نیه‌ته‌ نه‌گریسه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌رتاری به‌عس زیاتر ره‌نگی دایه‌وه‌.

پرۆسه‌ی بەناوئه‌نفال و قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ر به‌بێ به‌رنامه‌ و نه‌خشه‌دانان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی سه‌دام و دار وده‌سته‌كانی‌ ویستیان، خاپوركردن و تێكدانی ژینگه‌ی نیشتیمانێک بوو بەناوی کورووستان،  به‌عس ده‌یویست به‌م پرۆسه‌یه‌ كۆتایی به‌ژیانی مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان و ته‌نانه‌ت گژو گیا و دره‌خته‌كانیش بهێنێت، به‌عس ده‌یویست چیتر كانیاوه‌كان نه‌بوژێنه‌وه‌ و باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان هێنده‌ی تر سرووشتی كوردستان جوان نه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ساڵانه‌ له‌ 14ی نیساندا باسی ده‌كه‌ین ته‌نها زیانه‌ مرۆییه‌كانه‌، ته‌نها باسی كوشتن و بێسه‌رو شوێنكردنی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئاخۆ له‌و پرۆسه‌ دڕندانه‌یه‌دا ته‌نها مرۆڤه‌كان زیانیان پێگه‌یشت؟ بێگومان نه‌خێر ، له‌ هه‌ر 8 قۆناغه‌كه‌ی ئه‌نفالدا ، زیاد له‌ 4500 گوندی باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ خاكدا یه‌كسان كران، جگه‌ له‌ ده‌یان گوندی تر كه‌ به‌ناوچه‌ی (محرمه‌) ناویلێنرابوو.

دیكتاتۆره‌ خوێنمژه‌كه‌ی به‌عس له‌ یه‌ك كاتدا توانی مرۆڤی كورد قڕبكات و له‌سه‌ر خاك و زێدی باوباپیرانی نه‌یان هێڵێت به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌شی بۆكرا كه‌ جوتیار له‌ خاك و ئاو، شوان له‌ مه‌ڕو ماڵات، باخه‌وان له‌ باخه‌كه‌ی و میراو له‌ ئاوه‌كه‌ی دور بخاته‌وه‌ ، كه‌ واته‌ به‌عس ئامانجی ته‌نها قڕكردنی مرۆڤه‌كان نه‌بوو ئه‌و به‌یه‌ك هه‌ڵمه‌ت چه‌ندین ئامانجی پێكا

به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا ئامارێكی راست و دروستمان نییه‌ كه‌ له‌و پرۆسه‌یه‌دا چه‌ند كانیاو و سه‌رچاوه‌ی ئاو، چه‌م و جۆگا له‌ ناوبران، ئامارێكمان نییه‌ چه‌ند هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كرا به‌ بیابان، چه‌ند هه‌زار دۆنم ره‌ز و باخ و پاوان‌و دارستان وشك كرا، ئه‌رێ كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بپرسین ئه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی له‌ دوای 28 ساڵ له‌و تاوانكارییه‌ ئامارێكی رونی لانییه‌، یان كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بڵێین دوای 24 ساڵ له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كوردی تا چه‌ند حكومه‌تی هه‌رێم شوێنه‌واری‌ ئه‌و وێرانكارییه‌ی نه‌هێشتووه‌ و توانیویه‌تی سه‌دان به‌نداو كانی و چه‌می ده‌ستكرد بۆ گونده‌كان دروست بكاته‌وه‌.

كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێن :

ژینگه‌ی سروشتی له‌م تاوانكارییه‌دا پشكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای نه‌مانی گونده‌كان تا ئێستا ئه‌و سروشته‌ جوانه‌ی پێش ئه‌و تاوانكارییه‌ هه‌بوو دروست نابێته‌وه‌ ده‌كرێ بپرسین بۆ؟

سوتانی روبه‌رێكی به‌رفراوانی باخ و دارستانه‌كان بووه‌ مایه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی پانتایی سه‌وزایی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی به‌رچاوی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان دروست كردو، كاریكرده‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا و سرۆوشتی جوانی ناوچه‌كه‌.

سووتانی باخ‌و دارستانه‌كان مه‌ترسی نه‌مانی جۆره‌ ده‌گمه‌نه‌كانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ درووستده‌كات.

رژێم هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا ملیۆنان مینی دژه‌ مرۆڤی له‌ ناوچه‌ شاخاوی و كشتوكاڵیه‌كاندا چاند بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر مرۆڤه‌كان و گوندنشینه‌كان نه‌توانن وڵاته‌كه‌یان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ .

بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن گرنگی داوه‌ به‌ لایه‌نه‌ مرۆییه‌كه‌ له‌ بۆنه‌ و یاده‌كاندا، هێنده‌ش گرنگی بدات به‌ زیانه‌كانی ئابوری و ژینگه‌یی و گه‌شتیاری .

سەرۆکی_ڕێکخراوی_ئایندە_بۆ_پاراستنی_ژینگە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌