• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەنفال و شێرکۆ بێکەس ……………… د.مەهدی فاتیح عومەر

نیسان 13, 2020 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفال و شێرکۆ بێکەس ……………… د.مەهدی فاتیح عومەر


ئەنفال و شێرکۆ بێکەس:

لە (٢٢) دیوانی شێرکۆ بێکەسدا، (١٦٢) جار وشەی (ئەنفال) بەکارهاتووە، بەمجۆرە:
١- ئافات: ٢ جار.
٢- مێرگی زام و مێرگی هەتاو: ٦جار.
٣- خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ: ٢٣ جار.
٤- بۆننامە: ٢ جار.
٥- چراکانی سەر هەڵەمووت: ٣٣ جار.
٦- نسێ: ٦جار.
٧- ژن و باران: ١٨جار
٨- ڕەنگدان: ٢٤جار.
٩- پیاوێ لە دارسێو: ٣جار.
١٠- خۆم ئەو وەختەی باڵندەم: ٣جار.
١١- پاییزەمیوان: ٤جار.
١٢- گۆڕستانی چراکان: ٩جار.
١٣- ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن: ٤جار.
١٤- کورسی: ١جار.
١٥- حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک: ٣جار.
١٦- ملوانکە: ٤جار.
١٧- تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە هەڵقوڵین: ٣جار.
١٨- زێ و زنە: ٤جار.
١٩- تەون: ٣جار.
٢٠- هەست و نەست: ٤جار.
٢١- ئێستا کچێک نیشتمانمە: ١جار.
٢٢- خێراکە مردن خەریکە بگات: ٢جار.
هەروەها لەم شەش دیوانەیدا، وشەی (ئەنفال) بەکارنەهاتوون:
١- دەربەندی پەپوولە.
٢- لە چلەی چلچرایەکدا.
٣- سروودە بەردینەکان.
٤- لە گوڵەوە هەتا سووتوو.
٥- ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە.
٦- یادەوەری پاسکیلێکی کەرکووکی.
شێرکۆ بێکەس، جگە لەو شیعرانەی کە وشەی (ئەنفال)ی تیادا بەکارهێناون، هەندێ شیعری هەیە کە ناوی (ئەنفال) نەهاتووە، بەڵام بۆ ئەنفال نووسراون، وشە و دەستەواژەی پەیوەست بە (ئەنفال) دەبینرێت وەک وشە و دەستەواژەکانی:(عەرعەر، بێوەژنانی گەرمیان، چاڵ، گۆڕی بە کۆمەڵ، ئیڤا و تراکتۆر و شۆفڵەکان، گۆڕستانی چراکان و…..هتد).تەنانەت لە کۆکردنەوەی سەرجەم بەرهەمەکانیدا، تەنانەت شێرکۆ لەبەر(ئەنفال) حسابی بۆ ڕەنگی بەرگی دیوانەکانیشی کردووە، لە کۆکردنەوەی سەرجەم بەرهەمەکنیدا، بەرگی شەشەم کە ڕۆمانە شیعری (گۆڕستانی چراکان)ی تێدایە ڕەنگی بەرگەکەی ڕەشە، وەک ئاماژەیەک بۆ بوونی ئەو ڕۆمانە شیعرەی کە تایبەتە بە (ئەنفال)لەو بەرگەدا.
لە دیوانی (مێرگی زام و مێرگی هەتاو) شیعری (چاڵ)، لە دیوانی (زێ و زنە) شیعری (خواوەندەکان)، لە دیوانی (خێراکە مردن خەریکە بگات) شیعری (لە غەزا گەورەکەدا) ، لەو سێ شیعرەدا ناوی (ئەنفال) نەهاتوون، بەڵام بۆ (ئەنفال) نووسراون. ئەمە جگە لەوەی ڕۆمانە شیعری (گۆڕستانی چراکان) تایبەتە بە مەرگەساتی(ئەنفال).
شێرکۆ بێکەس دوای ئەم هەموو شیوەنەی کە بۆ (ئەنفال) ی کردووە، هەر وا هەست دەکات هیچی بۆ ئەو مەرگەساتە گەورەیەی کورد نەنووسیوە، هەروەک لە لاپەڕە (١٥٨) ی دیوانی (خیراکە مردن خەریکە بگات) دا دەڵێت:
هەرجارێ ئەنفال ئەبینم،
خەرەندەکانی برینی
چەندە قوڵن و
شیعری منیش چەند تەنک و
چەند بچووکن،
ئەوسا ئیتر
ئەوق ئەبم و
لاڵ ئەبم و
بەخۆم ئەڵێم: کوا شاعیرم!
یاخوود لە شیعری(خەڵکی جەهەننەم!) کە لە لاپەڕە(٩٠)ی دیوانی(هەست و نەست)دا بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێت:
من نازانم
چی لەو هۆنراوانە بکەم
بۆخۆیان تا بڵێی جوانن
((جوانی بێ ناو))، ((ست فاتیمە)) و ((پەری خان))ن
بەڵام یەک وشەی زمانی
ڕۆژی حەشری مەملەکەتەکەی ئەنفال و
میللەتی ((نوگرەسەلمان)) و
خەڵکی جەهەننەم نازانن!
هەر بۆ بیرخستنەوە، لە هەردوو قەسیدەی (زێوانی مەرگ) و (پێشوازی)ی ڕەفیق سابیردا تارمایی مەرگەساتی (ئەنفال) دەبینرێت، لای لەتیف هەڵمەت بەکارهێنانی وشەی(ئەنفال) و هەموو ئەو دەربڕین و وشانەی بۆ (ئەنفال) بگەڕێتەوە بەکارهێنانیان ناگاتە ژمارەی پەنجەکانی هەردوو دەست، لای عەبدوڵڵا پەشێو تەنیا یەک جار وشەی (ئەنفال) دەبینرێت و نەچووە بەلای ئەو مەرگەساتەی گەلی کورددا.
سەرنج: دیارە شیرکۆ بێکەس کۆمەڵێ دیوانی تریشی هەیە، بەڵام ئەو دیوانانەی پێش مەرگەساتی (ئەنفال) نووسیون و پەیوەست نین بە باسەکەی ئێمەوە.
٢٠٢٠/٤/١٤

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌