• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بەیادی ڕۆژە ناخۆشەکان…………….د.عوسمان قادر

نیسان 11, 2020 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەیادی ڕۆژە ناخۆشەکان…………….د.عوسمان قادر


بەیادی ڕۆژە ناخۆشەکان

د. عوسمان قادر

ئەم دۆخەی ئیستای گۆی زەوی تیکەوتووە سەردەمی ئەنفالی بیرهینامەوە، کە مانگی  ٤/١٩٨٨ لەگەرمیان ڕوخابوین و بێهیوا مابووینەوە، بەبەر چاومانەوە خەڵکەکەیان بەرەو مردن دەبردو گوندەکانیان تەخت دەکرد.

لەم باروو دۆخە نەخوازراوەشدا کە ترس بەرۆکی گۆێ زەوی گرتوە، هەموومان وەک یەکین، جیاوازی چینایەتی و ڕەگەزی و نەتەوەیی بوونی نییە، هەموو ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیەکی بایلۆجی دەبینەوە..

بەندە خۆشەویستیم بۆ ژیان و مرۆڤایەتی وام لێدەکات مردن لە هەموو کەس زیاتر ئازارم بدات. بۆ هەر کەسێک لەهەر نەتەوەیەک بێت بەهەر شێوەیەک بێت فرمێسکی هاودەمیم بۆ هەموو مرۆڤێکە، کە بەزووڵم و غەدر لە ناوبچێت یان بێدەنگ بکریت …خۆ حەتمەن بە هەر کارەساتێکی سروشتیش بێت.

 ئیستا زۆر ئازارم دەدات بۆ ئە و ووڵات و نەتەوانەی  توانیوویانە بەهۆی پیشکەوتنی شارستانی و کەلتووری دەوڵەمەندیان ئەم گووی زەوویە جوان بکەن، بە داهینان و پێشکەوتنەکانیانەوە لە هەموو روویەکەوە ،کەچی  ئێستا بێهیوا و دەستەوە وەستان بەرانبەر ڤایرۆسێکی نەبینراو داماوون چاوەرێی گۆڕانکاریەکی گەردوونی یان موعجیزەیەک دەکەن کە ئەم مەرگەساتە بوەستێنی ..

لێرەدا من ڕۆژە سەختەکانی ئەنفالم بیردەێتەوە کە لە سەرلووتکەی  قۆپی قەرەداخ بەدیووی گەرمیاندا لەگەڵ چەند پیشمەرگەیەکی قارەمان لەوانە ڕەوانشاد هونەرمەند (حەمەجەزا )ی گورانی بێژ کاک (هونەری) کوری کاک ( نەوزاد کەریم) (د.سەلام حەمە کەریم ) کاک ( جەوهەری) برای کە کوری پورمن لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی تر کە ناویانم بیرنەماوە.

 بێهیوا و ماندوو شکستە بینیمان چۆن دێیەکانیان یەک بەدووای یەکدا سوتان ویرانیان کرد خەڵکەکەیان کۆ کردەوە و بردیانن بەرەونادیار.. ڕادوێیەکی (ئێف ئێممان) پێبوو گوێمان لە ڕادیووی مۆرتیکارلۆ ، لەندەن ، قاهیرە،  چەند شوێنێکی تر دەگرت ووتمان بەڵکو باسێکمان بکەن، هەوڵێک هەبیت بۆ وەستاندنی ئەم مەرگەساتە کە بەهێزێكی گەورەی  پڕ تازەترین چەکی تەکنەلۆجی بەرانبەر بە کۆمەڵی خەڵکی سیڤیل لە ژن و مناڵ و پیری گووندنشین بەناوی( ئەنفال)وە کۆمەڵکوژکران، هیچ هیوایەک نەبوو ئەوسا  گووتم ئەگەر خودا هەیە با ڕۆڵی خۆی ببینێ لافاوێک ڕەشەبایەک بوومەلەرزەیەک بهینی، ئەم کوشتارە بوەستێنێ….بەڵام بەداخەوە کاری خۆیان کرد و جەنگێکی دەرونیان لەناخی هەمووماندا جێ‌هێشت پڕلە ناخۆشی و دڵە ڕاوکێکێی دەروونی ترومایەکی بەردەوام ڕەنگە ئەوەی بەچاوی خۆی نەیبینیبێ نەتوانێت بە ئاسانی وێنای بکات .

ئەوەتا ئیستا لەم تاقیکردنەوەیەدا، کە هەموو لەیەک پاکیجدا ڕووبەڕووی ئەو مردن دەبینەوە….دەبینین لە دەستدانی ئازیزان چەند قورسە بەتایبەت بەم شێوەیە، من لێرەدا دەمەوێ ڕوناکی بخەمە سەر دارشتنی مردنیک، کە دەسەڵاتدارێکی دیکتاوور بەناوی ئایدۆلۆجی جیاجیاو و بیری شوڤێنی دەیسەپێنن بەسەر گەلان و کۆمەڵانی تردا، حەتمەن تێگەیشتنی جیاواز و وردەکاری قوڵ هەیە لەنێوان مردنی کارەساتی سروشتی و جەنگەکاندا بەڵام مردن هەرمردنە، لەدەستدان ئاسان نییە …بەتایبەت کە بە پلان و تەماحی ئابووری و ڕەگەزپەرستی تیدابیت.

مێژوو بیرمان دەخاتەوە کە لە حەفتاکانی سەدەی رابوردودا چۆن فرۆکەوانەکانی یەکێتی سۆڤیەت کوردوستانیان بە ناپاڵم ووێران دەکرد، چۆن رۆژهەڵات و ڕۆژئاواو وڵاتانی ئیسلام و عەرەبی پێشبڕکێیان بوو لە پشتیوانیکردنی ڕژێمی فاشی بەعس بە فرۆشتنی چەک و کەرەسەی جەنگ بە عیراق بۆ سەرکوت کردنی گەلی کورد! چۆن ووڵاتان بیدەنگیان هەڵبژارد بەرانبەر کیمیابارانی کوردستان ئیمەش هەر چاوەڕێی دەنگێکی سوزداری بووین لە ڕۆژنامەنووسێکی بەوویژدان بەهەست فۆتۆگرافێکی شارەزا ئازارەکانما نیشانی ڕای گشتی جیهان بدات.

بەو هیوایەی کاریگەرییەک دروستبکات لە سەر حکومەتەکانیان دڵخۆشکەرە بوون ،بۆ ماوەیەک هیوای دەداینی، بەدڵنیاییەوە دنیای دووای کرۆنا دنیایەکی زۆر جیاواز دەبیت، چونکە زۆر لەو بنەماو یاساو ڕێسایانەی ئابوریان لەسەر دروستکردبوو گۆڕانی بەسەرهات، ئابووری دنیا خەریکە نابووت دەبیت…هەندێ لەڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان هەرەسیان هیناوەو ململانێکان گۆرانی زۆریان بەسەردا دێت.

لیرەدا دەپرسم : بڵیی زلهیزەکانی دنیاو ووڵاتە داگیرکەرەکان دەرس لەم قەیرانە وەربگرن یاخود بەهەمان شێوەی ساڵان لەباتی گرنگی دان بە ژیانی هاوڵاتی و خۆشگوزەرانی بۆ ووڵاتەکانیان دەستدەکەنەوە بە پیشبرکیی فرۆشتنی چەک و قۆرخ کردنی بازار بۆ خۆیان لەسەر ژیانی گەلانی بی ووڵات و بە پشتیوانی کردنی ووڵاتە دیکتاتۆروو فاشییەکان ئابووری خۆیان بنیات بنینەوە.

خۆ گەر وابیت دیسانەوە ئێمەی کورد بەشی شێرمان بەردەکەویتەوە و دەبیت، دەسەڵاتدارانی کوردستان زۆر ووریاو ژیرانە خۆیان بۆ دوای کرۆنا ئامادە بکەن.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌