• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەمرۆ یادی تاوانە گەورەکەیە گازباران؛ تاوانی سەدە

ئازار 16, 2020 Omer كیمیاباران, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەمرۆ یادی تاوانە گەورەکەیە گازباران؛ تاوانی سەدە


ئەمرۆ یادی تاوانە گەورەکەیە گازباران؛ تاوانی سەدە

عومەر محەمەد

١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ –سلێمانی

ئەگەر ئێستا سەدەی بێڕەحمی بازاڕی ئازادو پەتای کۆرۆنابێت ئەوا سەدەی رابوردو سەدەی تاوان بوو، گازبارانی هەڵەبجەو ئۆپەراسیونەکانی ئەنفال تاوانی سەدە بوون، هەلبەت پێش ئەوانیش تاوانی کۆمەڵکوژی و وڵات بەدەرکردنی کوردانی فەیلی ١٩٨١ و کۆمەڵکوژی پیاوانی بارزانی ١٩٨٣ و کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسان و شاری سەردەشت ١٩٨٧ بوو. کە هەموویان لەلایەن رژێمی بەعس و بەپێشچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدران .

لە ماوەی دەسەڵاتدارێتی کورددا، هەموو گلەیی ئەوە دەکەن، ئەنفال و هەڵەبجە گرنگییان پێنادرێ، بەبێ ئەوەی ئەو دەنگانە خۆشیان گرنگیان پێدابێت، بەرپرسانی رێکخراوەکانی (جێنۆساید- ئەنفال وهەڵەبجە) لەبەرانبەر بەرپرسانی حزب وحکومەتدا لەرزۆکن و هەرگیز نەیانویستووە ئازادانە خۆیان ببینن بۆیە نەشیانتوانیوە دونیابینیەکی جیاوازیان هەبێت. چۆکیان داداوەو لە هەموو پێشێلکارییەک بێدەنگ وبێهەڵویستن، هەرئەوەندەیان بۆ ماوەتەوە ئەم یادانە بکەنە بازرگانیەکی هەرزان وسەرچاوەیەک بۆ داهات و گەشت وگوزار و قوربانییەکانیان لە مەینەتیدا بەجێهشتووە، بەبەرچاوی ئەو رێکخراوانەوە چەندین کتێبی پڕلە هەڵەو کەموکوڕی وچەواشەکاری دەربارەی هەڵەبجەو ئەنفال چاپ وبڵاودەبنەوە کەچی ئەلفێک ناڵێن ! سیاسیەکان بەئاشکرا قسەی خۆیان کردووەو تاوانی هەڵەبجەو ئەنفالیان وەک روداوێکی تراژیدی رابوردو دەبینن، بەڵام لەبەرانبەردا هێزێک نیە بتوانێت خوێندنەوەیەکی جیاوازی بۆ یادەوەری هەبێت، بەرپرسانی حزب وحکومەت سەلماندویانە کە بەقەد پوشێک گرنگی بە نیشتمان و هاونیشتمانی نادەن، سەلماندویانە گرنگی بە ئایندە نادەن ئیدی چۆن گرنگی بە رابوردو بدەن ؟ ئەگەر نا لەدوای ئەنفال وهەڵەبجەو دەسەڵاتی کوردی و سوپاو هێزی پێشمەرگەی پڕچەک چۆن تاوانی هاوشێوە لە شەنگال رویدەدا ؟!

یادەکانی هەڵەبجەو ئەنفال لەتوانایاندا بوو، کۆمەڵگەیەکی ئازاو ئازاد وساخلەم بخەنە سەرپێ و یادەوەری بکەنە بەرهەمهێنەرەوەی دادپەروەری و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ، بەڵام ئەوەی کە کۆسپ ورێگر بوو دەردی خۆبەکەم زانی سیاسی و نوخبە بەناو رۆشنبیرەکانی بوون، کە ئامادە بوون تێوریزەی هەموو قسەیەکی بێکەڵکی سیاسیەکان بکەن، بەڵام نەیانتوانی هەڵوەستەیەکی ئەخلاقی وسیاسی بەئایدیایەکی رەخنەگرانەوە بکەن .

ئەم گیانی خۆبەکەم زانییە کراسێک نییە تەنها بەباڵای سیاسیەکاندا بڕابێت، بەڵکو بەباڵای هەموو ئەو نوخبە گەندەخۆرەدا بڕواوە کە بەدەوری سیاسیەکاندا هەڵدەسوڕێن، جا سەربەدەسەڵات بووبن یان یان ئۆپزسیون ! ئەوان پارەیەکی زۆریان لە چاوشین و قژزەردەکاندا خەرج کرد بەبێ ئەوەی هیچیان ئامادەبن تاکە وتارێک لەبارەی کوردو تراژیدیاکەیەوە بنوسن، کەچی نەیاندەهێشت لەیادەکاندا ئێمەو مانان سێ دەقە قسەمان هەبێت ! من دڵنیام ئەگەر دەربازبوویەکی هۆلۆکۆست بێت لەسەر دەست و چاوانی دادەنێن بەڵام دەربازبووەکانی کورد لەئەنفال و هەلەبجەو شەنگال هیچ گرنگییەکیان پێنادرێت. ئەمە تۆمەت نییە بەڵکو راستیەکی ئەزموون کراوە دەربازبوانی ئەنفال کەلە ئەمریکاوە گەڕابوونەوە داوایان کرد رۆژی ١٦ی ئازار پێکەوە بچینە یادی هەڵەبجە، لەگەڵ قایمقامی ئەوسای هەلەبجە قسەم کرد، کە هاتنی ئەم دەربازبوانە بقۆزرێتەوە و جێگەیەکی شایانیان بۆ دابندرێت و بەهەموویان بتوانن پێنج دەقیقە قسە بکەن،

رۆژی ١٦ی ئازار پێکەوە بچینە یادی هەڵەبجە، لەگەڵ قایمقامی ئەوسای هەلەبجە قسەم کرد، کە هاتنی ئەم دەربازبوانە بقۆزرێتەوە و جێگەیەکی شایانیان بۆ دابندرێت و بەهەموویان بتوانن پێنج دەقیقە قسە بکەن، بەڵام هەرگیز پێشوازی وبەخێرهاتن نەکران ! لەکاتێکدا کەسوکاری شەهیدەکانی کیمیاباران نەدەچوون بۆیادەکە یان دەچوون و جێگەی دانیشتنیان نەبوو بەرپرسانی باڵای حزبەکان بێشەرمانە لەبەردەم کامیراکان و بەبەرچاوی میوانە چاوشین و قژزەردەکانیانەوە شەڕیان بوو لەسەر جێگەی دانیشتنی ریزی پێشەوە !

بەهیوام ئەم پەتای کۆرۆنایە کەمترین زیان بەکوردو مرۆڤایەتی بگەیەنێت، بەڵام ماشێنی سەرمایەداری بووەستێنێ وکۆتایی بەو هەموو جەهل و لوتبەرزییەی مرۆڤی هاوچەرخ بهێنێ و داب ونەریتیان لەگۆڕ بنێت و ساڵێکی تر یادێکی شایان بۆ قوربانیەکانی هەڵەبجەو ئەنفال بکەینەوە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌