ئازار 15, 2020 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تێڕوانین لەتەندروستی خەڵکی سیڤیلی هەڵەبجە کەبەرچه‌كی كیمیایی کەوتوون.
تێڕوانین لەتەندروستی خەڵکی سیڤیلی هەڵەبجە کەبەرچه‌كی كیمیایی کەوتوون.
Faraidoun Moradi; Mia Söderberg; Fazil Moradi; Bledar Daka; Anna-Carin Olin; and Mona Larstad
پوخته‌ی توێژینەوەیەکی زانستی زانكۆی گۆتهنبرگی سوید و زانكۆی مارتین لۆتر له ئالمانیا
وەلید عەبدوڵا لەئینگلیزیەوە گۆڕیوێتی بۆکوردی
پێشەکی
پوختەیەک لە گفتوگۆی نوێترین توێژینەوەی زانستی هاوبەشی گروپی لێکۆڵیارانی وڵاتی سوید‌و ئاڵمان دەربارەی ڕوانینی تەندروستی ڕزگاربوانی چەکی کیمیایی لەخەڵکی سیڤیلی هەڵەبجە
بپخوێندنەوەو زانیاری زیاتر دەتوانیت سەردانی ئەم لینکەبکەیت:
هێرشەکانی ئەم دواییەی چەکی کیمیایی لەشەڕی ناوخۆی سوریا‌و عێراقدا سەلمێنەری ئەو راستییەن کە هێشتا چەکی کیمیایی مەترسی و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەلامەتی خەڵک .
ساڵی ١٩٨٨ قورسترین هێرشی چەکی کیمیایی کرایە سەرخەڵکی سیڤیلی هەڵەبجەو بەهۆیەوە نزیکەی ٥٠٠٠ هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو هەزارانیش برینداربوون کە هێشتا بەدەم ئازارەوە دەناڵێنن و بەدەیان مرۆڤ وونبوون. ھێشتا زانیاری دەربارەی تەندروستی وچۆنێتی ژیانی ڕزگاربووانی گازی خەردەل به‌تایبه‌ت لە هەڵەبجە زۆرسنوردارە.
ئامانج لەم توێژینەوەیە بەدواداچوون و دۆزینەوەی کێشە تەندوروستیەکانی چەکی کیمیاییە بۆ ھاوڵاتیانی ھەڵەبجە.
گفتوگۆ: لەم توێژینهوهیەدا لهسەرتێڕوانین وباری ته‌ندروستی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی کە نیشانه‌كانی توشبوون بهنهخۆشیەكانی هەناسەدان لەهەڵەبجە لێكۆڵینهوهمانكردووه. بهشداربوووهكان دەڵێن : بەگشتی باری ته‌ندروستی و چۆنێتی ژیانمان کێشەی جدیمان هەیەو دەستمان بە خزمه‌تگوزاری پزیشكی ناگات، به‌شداربووه‌كان ئەوەیان ئەزموونکردووە کە باری جه‌سته‌یی و ده‌روونی و خۆشگوزه‌رانییان تێکچووەو ئەوەش پەیوەندی بە چەکی کیمیایی و برینداربوونیانەوە هەیە.ئەوان دەڵێن چەکی کیمیایی بووە بە“بەشێك له جهستەمان” و زیانی پێگەیاندوون، بەردەوامیش زیان بەئەندامەکانی جەستەیان دەگەیەنێت. خه‌ویان تێکچووە. ئه‌ویش بەهۆی تێکچوونی هەناسەدانیانەوەیە، بیركه‌وتنه‌وه‌ی ناخودئاگا (ڕووداوه ناخۆشه‌كان)، و كێشه‌كانی ئاڵۆشی (خورانی جه‌سته‌یان). كه‌مخه‌وی زیانبه‌خشانه كارده‌كاته سەر سەلامەتی جەستەو ده‌روونیان و لەرۆژدا چالاكی و توانای مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه، ڕه‌نگه یەكێك له هۆكاری تەمەڵی و ھیلاکی جەستەیی وبێتاقه‌تی بێت كه كاری كردووه‌ته سەر نزیكه‌ی هەموو به‌شداربووه‌كان.
نه‌خۆشییە ده‌روونیە‌كان (په‌یوه‌ندیدار به مێشك وده‌مار) له نێوان كاریگهرییەلاوەکی (ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه دواتر دروست ده‌بن)و درێژخایەنهكانی به‌ركه‌وتن به‌گازی كیمیاویەوهن. هەتا ئێستا، ته‌نها هەندێک توێژینه‌وه‌ی چۆنێتی كراون ده‌رباره‌ی ئه‌م كاریگه‌ریانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له توێژینه‌وه‌كانی پێشودا ڕاپۆرتكراوه كه نه‌خۆشییە دهروونیەکان به‌ربڵاون له نێوان ئێرانییەکاندا کەبەر چه‌كی كیمیاوی کیمیایی کەوتوون .
نیشانه‌كانی خهمۆكیمان لەسەر دوولەسەرسێی بەشداربووه‌كان دۆزییەوە، بیركردنه‌وه له خۆكوژی لهیەك لهسەرسێی به‌شداربووه‌كاندا هەیە. ھەرچەندە ھیچ داتایەکی وردمان نیە لە عێراق و کوردستان دەربارەی نیشانەکانی خەمۆکی و بیرۆکەی خۆکوژی. بەڵام توێژینەوەیەکی دەرونزانی دەری خستووە كه ڕێژه‌ی خه‌مۆكی به‌درێژایی ژیان له‌نێوان دانیشتوانی عێراقدا ده‌كاته ٧،٤%. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیەانی، ڕێژه‌ی خۆكوژی له‌عێراقدا له‌ساڵی ٢٠١٦ بریتیبووه له ٣ حاڵه‌ت بۆ هەر ١٠٠،٠٠٠ كه‌سێك. ئهومیتۆدهی له‌و دوو توێژینهوهیەدا به‌كارهێندراوه زۆرجیاوازه له‌و میتۆده‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یە به‌كاری هێناوه؛ به‌ڵام هێشتا، ئه‌نجامه‌كانمان هەبوونی حاڵه‌تی ده‌روونی ده‌رده‌خه‌ن له نێوان هەموو ڕزگاربووانی به‌ركه‌وتوانی گازی كیمیاوی له هەڵەبجە. ئەمە ھۆکارە رەنگە بگەرێتەوە بۆکێشەی تەندروستی بەتایەتی کێشەی سی وکۆئەندامی ھەناسە، ھەروەھا دورکەوتنەوەو جیاکردنەوەیان لە کۆمەڵگە، و بێ ئومێدی و بینین و شایەتحاڵبونیان بەسەر مردنی کەسە نزیکەکانیان بە ھۆی چەکی کیمیایی. خۆكوژی دیارترین هۆكاری نه‌خۆشی ده‌روونیە، و له توێژینهوهكانیتردا، ڕوودانی هەوڵی خۆكوژی به‌باشی زانراوه له‌نێوان توشبووانی نه‌خۆشی سییەكان (كه‌مبوونی توانای هەناسەدان. یەكێك له توێژینه‌وه‌كان ڕۆڵی بێهیوابوونی ده‌رخستووه له ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان كێشه‌كانی خه‌و و هەوڵه‌كانی خۆكوژیدا.
یەكێكیتر له‌سیفه‌ته دیاره‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یە ئه‌وه‌یە كه نیشانه‌كانی هەناسەدان هۆكاری سەرهكییە له لاوازكردنی توانای كاركردن، هەروهەا بوونه كه‌سانی نامۆ (مه‌به‌ست لێی جیابوونه‌وه‌یانه له‌كه‌سانی ئاسایی) له كۆمه‌ڵگادا. له‌وه‌ش زیاتر، كه‌می زانیاری گشتی ده‌رباره‌ی تێگه‌یشتنیان، له ئاڵۆزیەكانی بهركهتن به‌گازی كیمیاوی – له‌ڕوانگه‌ی تهندروستییەوه – وه‌رگیراوه وه‌ك كاره‌كته‌ری سەرهكیی له پشت جیابوونه‌وه‌ی كۆمهڵایەتی به‌ره به‌ره‌ی به‌شداربووه‌كان. كه‌سانیتر، بهرنهكهوتووهكان له كۆمه‌ڵگادا، وا تێده‌گه‌ن كاریگه‌رییە تهندروستیە ئاڵۆزه‌كانی به‌ركه‌وتن به گازی كیمیاوی ئه‌گوازرێته‌وه – له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كهسێكیتر و له باوانه‌وه بۆ نه‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆربه‌ی به‌شداربووه‌كان وشه‌ی “ئێمه” یان به‌كارهێناوه كاتێك كه باسی نیشانه و حاڵه‌ته‌كانیان كردووه، كه ده‌كرێت وه‌ك میكانیزمێكی به‌رگریكردن ڕه‌چاوبكرێت به‌رامبه‌ر جیاكاری (به‌ركه‌وتووه‌كان و بهرنهكهوتووهكان)، ئه‌مه‌ش پێشنیاری هەستێكی بهەێزی هاوده‌می ده‌كات له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ئازاری هاوشێوه و به‌رده‌وامیان چه‌شتووه. هەروها، ئه‌م توێژینه‌وه‌یە ده‌ریخستووه كه زۆربەی به‌شداربووه‌كان لاوازی ته‌ندروستی ده‌روونییان هەیە، به‌ڵام كه‌س ناوی خۆی تۆمارنه‌كردووه له وه‌زاره‌تی كاروباری شهەیدان وئه‌نفالکراوان لهسەربنەمای دیاریكردنی نه‌خۆشی ده‌روونی. جگەلەوە نه‌بوونی پسپۆڕی ده‌روونی له لیژنه‌ی پزیشكیدا جێی سەرنجه. هەرچهنده زه‌ره‌ری ڕاسته‌وخۆی به‌ركه‌وتوانی گازی كیمیاوی به‌پله‌ی یەكه‌م زیانی كۆئه‌ندامی هەناسەدان، چاوه‌كان، و پێست له‌خۆ ده‌گرێت، کەچی كاریگه‌رییە ده‌روونی و كۆمهڵایەتییەكان، لهسەربهركهوتووكان زۆرجێی بایەخن. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هەندێك له ڕزگاربووانی به‌ركه‌وتووان نیشانه فیزیاییەكانیان گه‌وره‌تر كردووه تا ناونووس بكرێن و شیکارییان بۆ بكرێت، و هەندێك خزمه‌تگوزاری پزیشكی وه‌ربگرن. هەندێك خزمه‌تگوزاری پزیشكی ده‌رونی به‌رده‌سته، هەرچهنده ده‌ستگه‌یشتن به پسپۆڕی ته‌ندروستی زۆرسنوورداره.
زیاد له نیوه‌ی به‌شداربووه‌كانیش باسی چه‌ند نیشانهیەك دەکەن وه‌ك په‌رێشانی و نائارامی، ئه‌مه‌ش هاوتایە له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كانی پێشوودا. په‌رێشانی به‌شداربووه‌كان پێكهاتووه له هەردوو نیشانه‌ی فیزیایی وده‌روونی. ڕزگاربووان هەست بەرودانی ستێک دەکەن لەجەستەیاندا، ئه‌م هەسته كاریگه‌ری كردووه‌ته سەر لایەنەکانی تری ژیانیان، یان بووەتە هۆی نزمی كوالیتی ژیانیان. توێژینه‌وه‌كانی ڕابردوودەیانخستووە كه، له‌نێوان كاریگهریەكانی چه‌كی كیمیاویدا، نیشانه‌كانی ده‌ماری زۆر دره‌نگ ده‌رده‌كه‌ون، ئەمەش بۆ هەڵسەنگاندن زۆر ئالۆزه. به‌شێكی، ئه‌م نیشانانه ڕه‌نگه بهەۆی بڕوای قوربانیەكانهوه بێت كه گازی كیمیاوی ته‌واوی جه‌سته‌یانی پیسكردووه وه به‌رده‌وامه له زیانپێگه‌یاندنی ئۆرگانه‌كانیان؛ به‌شێكی، ئه‌كرێت لێكبدرێته‌وه به بیركردنه‌وه‌ی ناخودئاگای قوربانیەكانهوه وه هەروهەا هەستكردنیان به جیاكاری و بێهیوابوون. زیاد له‌وه‌ش، ئه‌وه به‌باشی ڕیپۆرتكراوه كه نیشانه‌كانی هەناسەدان ده‌كرێت هۆكاری دهستپێكبێت. ڕه‌نگه هۆكاری تریش هەبێت بهەۆی بهیەكهوه ڕوودانی نهخۆشیەكانی سییەكان (كه‌مبوونی توانای هەناسەدان) و نه‌خۆشیە ده‌روونیە‌كان
توێژینه‌وه‌کە پیشاندەری ئەوەشە كه زۆربه‌ی به‌شداربوان دوودڵی توندیان هەبووه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییە كۆمهڵایەتییەكانیان له‌ده‌رئه‌نجامی به‌ركه‌وتنیان به گازی كیمیاوی. بەهۆی هەڵاواردنیانەوە به‌شداربووان بەئه‌زموون گەیشتونەتە ئەوبروایەی كه كۆمهڵگالێیان “بێزاربووه” وه‌ك “تووشبوویەك” سەیری كردوون. ئه‌مه‌ش وای کردووە کە هەست بە نائارامی بكه‌ن و دڵنیانین لە تواناكانیان بۆ پشتگیریكردنی خێزانهكانینان و پرۆسەی هاوسەرگیری، به‌مه‌ش ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپتر و خراپتر چووه. چه‌ند توێژینهوهیەك ده‌ریانخستووه كه به‌ركه‌وتن به‌گازی كیمیاوی به‌رده‌وامه‌و بووەتە هۆی كێشه تهندروستییەكانی بایۆسایكۆسۆشیاڵ – بایۆلۆجی، سایكۆلۆجی، كۆمهڵایەتی – پاش به‌ركه‌وتن، به‌تایبه‌ت نیشانه‌كانی هەناسەدان و نه‌خۆشیە ده‌روونیە‌كان .
ئه‌نجامه‌كانمان پیشانیده‌ده‌ن كه نه‌خۆشه‌كان ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به چاودێری ته‌ندروستی سەره‌تایی و پێویست سنوورداربووهو بارگرانی مادییان بۆ دروستبووه له په‌یداكردنی ده‌رمانی پێویست یان سەردانكردنی پسپۆڕی ته‌ندروستی و پێداویستییەكانیسن بەپێی پێویست بۆ دابین نه‌كراوه له‌لایەن حوكمه‌تی هەرێمی كوردستان و حوكمه‌تی فیدراڵی عێراقەوە. ڕه‌نگه هۆكارەکەی قه‌یرانی دارایی بێت له‌گه‌ڵ ناهاوسەنگی بارودۆخی سیاسی له هەرێمی كوردستان. كه‌می سەرپهرشتی وخزمه‌تگوزاری كارای پزیشكی وه‌ك بابه‌تێكی جدیی ده‌مێنێته‌وه بۆ ڕزگاربووانی به‌ركه‌وتوو به گازی كیمیاوی. ئه‌و ڕاستییەی كه به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی له هەڵه‌بجه جۆرێكی جیاواز له چه‌كی كیمیاوییان بهسەرداكرا، له‌ناویاندا جۆری جیاواز له‌چه‌كی ده‌مار، ڕه‌نگه لێكده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌بێت كه بۆچی به‌ركه‌وتوانی کیمیایی لەهەڵەبجە نیشانه‌ی سەختتری هەناسەدانیان هەیە به به‌راورد بەوانەی لەئێران بەگازی كیمیاوی برینداربوون، كه چاره‌سەری سەرهتاییان پێگه‌یشت و ده‌ستیانگه‌یشت به پسپۆڕی ته‌ندروستی. كاریگه‌رییە جه‌سته‌یی و دهماریەكانی پاش به‌ركه‌وتن به‌چه‌كی كیمیاوی وه‌ك نیشانه‌كانی هەناسەدان، فاكته‌ری به‌شدارن له‌شڵه‌ژانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌ركه‌وتووه‌كان. له‌به‌رئه‌وه، تێرمی chemicalcontamination anxiety مان داهێنا. واته “دڵڕاوهكی و ئالۆده‌بوون به‌كیمیایی “.
دڵڕاوهكی له ئالۆده‌بوون به كیمیایی تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ل خێزان، ژیانی كۆمهڵایەتی، و كار سنووردار ده‌كات ، و ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ته‌ندروستی گشتی و كوالیتی ژیان. زۆریان به بێكاری ده‌مێننه‌وه، و له‌ڕوانگه‌ی كۆمهڵایەتی و بارودۆخی داراییەوه ژیانێكی هەستیارانه ده‌ژین.
ده‌ره‌نجام:
گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی پاش نزیكه‌ی سێ ده‌یە له هێرشی كیمیاوی، بەرکەوتووەکان هێشتا به‌ده‌ست ئاڵۆزیەكانی (نهخۆشییەكانی) بایۆسایكۆسۆشیاڵهوه – بایۆلۆجی، سایكۆلۆجی، كۆمهڵایەتی– دەناڵێن كه‌به‌شدارن له‌لاوازكردنی ته‌ندروستی گشتی وكوالیتی ژیانیان. گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایەی كه به‌رنامه‌ی فرهڕهەندی پێكهاتوو له پزیشكی، سایكۆلۆجی، سەرپهرشتی (گه‌ڕاندنه‌وه بۆ باری دروستی)، په‌روه‌رده‌یی، كلتوری و كۆمهڵایەتی پێویسته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵۆزیەكانی بایۆسایكۆسۆشیاڵ له ڕزگاربووانی گازی كیمیاوی.هەروەها ئه‌مه ڕێگریده‌كات له زیانه تهندروستیەكان له داهاتوودا، به‌لای كه‌مه‌وه كه‌میان دهكاتهوهوكوالیتی ژیانی ڕزگاربووه‌كان – له ڕوانگه‌ی تهندرستییەوه – به‌رز ده‌كاته‌وه.
سوپاس وپێزانین
•هەموو به‌شداربووانی ئەم توێژینەوەیە.
•وه‌زاره‌تی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کە ھاوکارمان بوون لەم پرۆژەیە.
•بەرێوەبەرایەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی
•کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیایی هەڵەبجە
• ریکخراوی سەروه‌ری هەڵەبجە
•بەرێز گۆران بابە عەلی ئەو بەشداربوانەی کە چاوپێکەوتنمنان لەگەل کردن.
عومەرمحەمەد سەرنوسەری گۆڤاری ئەنفالستان
بۆ خۆیندنی ته‌واوی بابه‌ته‌كه، تكایە سەردانی ئه‌م لینكه بكه :
ئەم توێژینەوەی دکتۆر فەرەیدون مورادی رۆژی ١٧ی ئازاری ٢٠١٩ لەزانکۆی هەڵەبجە لەیادی گازبارانی هەڵەبجە پێشکەشکرا، بەڵام بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە چەندجارێک باسەکەی دواخراو سەرئەنجام نەیتوانی وەک پێویست پەیامەکانی بگەیەنێ .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.