• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

سامان عەزیز عەبدوڵا كەڵۆشی: ئەو سەرۆك جاشە ئەسپەكەی لەمرۆڤەكان لا بەقیمەت تر بوو، ئێستاش دووملیون دینارموچەكەیەتی .

شوبات 18, 2020 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سامان عەزیز عەبدوڵا كەڵۆشی: ئەو سەرۆك جاشە ئەسپەكەی لەمرۆڤەكان لا بەقیمەت تر بوو، ئێستاش دووملیون دینارموچەكەیەتی .


ئەنالکراوان – عەزیز و سەلمای هاوژینی

سامان عەزیز عەبدوڵا كەڵۆشی:

 ئەو سەرۆك جاشە ئەسپەكەی لەمرۆڤەكان لا بەقیمەت تر بوو . ئێستاش دووملیون دینارموچەكەیەتی .

پشکۆ محەمەد رۆستەم ……….. ڕێکەوتی : ١٧ی شوباتی ٢٠١٠

سامان و سەروەت عەزیز دوو كەسی دەربازبووی ئەنفالن لە كۆی خێزانێكی نۆ كەسی ناوچەی قەرەداغ، كە لەپەلامارەكانی ئەنفالی دووی قەرەداغ كە بەنیازی دەربازبوون، گەیشتوونەتە گەرمیان و جگە لەسامان و سەروەت كەسیان دەربازنەبوون و هەموو خێزانەكەیان لەپەلاماری ئەنفالی سێ گیراون و ئەنفالكراون. ئەوەی جێگەی دەستخۆشیە بۆ سامان و سەروەت، كە ئەوان نایانەوێت ئەنفالكراوەكانیان لەبیر بكەن. بۆیە سامان هەموو كوڕەكانی بەناوی برا ئەنفالكراوەكانیەوە وسەروەتیش،تاقە كچەكەی بەناوی خوشكە ئەنفالكراوەكەیەوە (كاڵێ)وە ناوناوەتەوە .

هەرئەوەندەی لێم پرسی دەربارەی تاوانی ئەنفال چیت لەبیرماوە..؟ هەناسەیەكی قوڵی هەڵكێشاو وتی: نازانم لەكوێوە دەست پێبكەم، جا چیم لەبیرنەماوەو چی لەئەنفال كاریگەرترە هەتا لەبیری بكەم، گەورەترین تاوان كەدژی ئەم میللەتە كرا لەدنیادا بێ وێنە، هەموویم لەبیرماوە . ئێمە خێزانێكی بەختەوەربوین ژیانێكی هاكەزایی و كۆمەڵێك براو تاقە خوشكێك بووین لەگەڵ دایكمان و باوكمان كە لەهەرەتی لاویدابوون پێكەوە دەژیاین، لەگوندێكی بچكۆلەی ناوچەی قەرەداغ لەنێوان هەردوو شاخی زەردەو كەلۆشدا لەسەر چەمی قەرەباغ لەگوندی گۆمەزەرد لەگەڵ چەند ماڵێكی پێشمەرگەدا دەژیاین.

لە نێو بەهارێكی تەڕو سروشتێكی رازاوە بەگیاو گوڵ و كەشێكی دڵرفێندا بووین، بەهیوای ئاسۆیەكی ڕون و ئایندەیەكی باش بووین، هەرچەندە بەردەوام مەترسیمان لەسەر بوو بەهۆی تۆپباران و فرۆكەوە بەڵام ئێمە بۆ ژیان پێدەكەنین، هەرگیز بیرمان لەو چارەنوسە ڕەشە نەكردبووەوە، ئێوارەیەكی سەرەتای بەهار شوانەكان بەمەروماڵات و گاوگۆلكەوە تازە بەرەو ئاوایی گەرابوونەوە. رۆژی 22- 23ی ئازاری 1988   لەگەڵ مەلا بانگدانی ئێوارەدا، رق و توڕەیی سوپای بەعس بەڕەتڵێك كاتوێشای ژەهراوی بەسەر گوندی سێوسێنانی دراوسێماندا باری و كردیە دەستپێكی هەڕەشەی كۆمەڵكوژی و مەرگ، هەر ئەو ئێوارەیە بۆنی سیروسێو تراژیدیای كۆمەڵكوژیەكی لە گوندی سێوسێنانی دراوسێماندا نایەوە، 86 كەس[1]  بەرچەكی كیمیایی كەوتن و  ژمارەیەكیان هەرلەجێدا گیانیان بەخشی و ژمارەیەكیشیان برینداربوون و لاڵ و پاڵ لەناو گوندەكەدا كەوتن و بریندارەكان و خەلەكە میەنەت بارەكە چاروەڕوانی  فریاد رەس بوون، ئیتر خۆشی بەهارو نەورۆزیان گۆڕی بۆ شین و ترس و مەینەتی، كە هەتا ئێستا خەڵكی سێوسێنان پێوەی گیرۆدەن. 

ڕۆژی حەشری قەرەداغ

سەرباری ئەو كۆمەڵكوژی و ماڵ وێرانیەش دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە كەوا لەدەربەندیخان و بناری شارەزوورو گەرمیانەوە جەیش و جاش هێرشی هێناوەو زۆر دڕندانە كەوتوونەتە گیانی خەڵك، ئیتر بووە رۆژی حەشر كەس سەری لەمامەڵەو هەلسوكەوتی خۆی دەرنەدەچوو، نەیدەزانی چی دەكاو بۆكوێ دەچی و چی بەسەردێت، باش بیرم دێت باوكم هاواری لێكردین ( سامان، هەڵمەت خەبات، رێباز، كاڵێ سەلە) (مەبەست لەدایكمە) خۆتان كۆبكەنەوە چی بكەین و روو لەكوێ بكەین..؟ ئەوكاتە سەروەت لە قەرەداغ نەبوو، لە دەربەندیخان لەماڵی باپیرەم بوو لەلای نەنكم بوو، كەس نەیدەپەرژایە سەركەس ئیتر هەمووی لێی قەومابوو كێ بچی بەهانای كێوە..؟ ئەوقسەیەی دایكم لەبیرناچێ كە ووتی: عەزیز چی لەم هەموو ماڵ و ماڵات و ئاژەڵە بكەین ئەم كەل وپەل و تفاقە چی لێبكەین، باوكم ووتی هیچمان ناوێ هەر منداڵەكان سەلامەتبن تەنیا منداڵەكان و بەس، ئیتر لەگەڵ هەندێك خەڵكی ئاوایی ئەوەندەی جێگە بوو، هەموومان سواری عەرەبانەو مەكینە بووین و  ئاوایمان بەجێهێشت و بەرەو گەرمیان ملمان نا، باران وەكو كونندەی دەم كراوە بەرەو خوار بەسەرماندا دەرژا، وەك بلێی ئاسمان شیوەنمان بۆبگێڕێ و بەفرمێسەكەكانی بییەوێت هەر بەزیندووی ئەنفالكراوەكان بشوات، چونكە دەیزانی ئەو خەڵكە كۆمەڵكوژ دەكرێ و فریای كفن كردن ناكەون.

ئیتر برسێتی و سەرما برستی لێبڕیبووین هەموومان وەكو چۆلەكەی بەرباران تەڕببووین و بەو حاڵە خراپەوە  قۆناغ بە قۆناغ رێمان دەبڕی و دەرۆیشتین بێ ئەوەی بزانین لە كوێ دەگیرسێینەوە، ئەو ڕێگا چۆڵانەی پێشتر تەنها رێبواری تاك و تەرای پێدا تێدەپەڕی ئێستا وەكو شارەمێروللەی لێهاتبوو، یەكێكبەرەو سەرو یەكێك بەرەو خوار دەرۆیشت، یەكێك لەلا رێدا مردبوو، یەكێك لە ماندوێتیدا گیانی دەداو بەسەدەها كەس پێكەوە دەگریان، هەربەراستی رۆژی حەشربوو، بەڵی براگیان ئەوەی من بینیم هەرگیز بەدەم ناگێردرێتەوەو نوسین ناتوانێ گوزارشتی لێبكات، كامێرا ناتوانێ دیوی ناوەوەی ئەو ئازارەی ئەنفال دەربخات.

كە شۆربووینەوە بەرەو گەرمیان ئیتر هەموومان نەخۆشكەوتین، منداڵە وردەكانمان تەواو برستیان لێبرابوو ئەگەیشتینە هەرگوندێك، ئەوانیش چۆڵیانكردبوو، یان خەریكی چۆڵكردن و ماڵ پێچانەوە بوون ئیتر نەماندەتوانی پشوویەك بدەین، ئیتر هەستم بەوە كرد ژیان بار دەكا و خۆشی لەو خەڵكە تۆراوە. نەماندەزانی ئێمە لەدەست مەرگ ڕادەكەین یان بەرەو رووی دەرۆین، ئێمە بەدوای دەرەتانێكدا دەگەڕاین و مەرگیش بەرەو ڕومان دەهات. ئیتر پێش ئەوەی بگەینە ملەسورە بەهۆی رانە مەڕو ئەسپەكەمانەوە من لە خێزانەكەم دابڕام ئەو كاتە تەمەنم پانزە ساڵان بوو، نەشارەزابووم، بەناچاری بەدوای خەڵكدا ملم پێوەناو بۆكوێ بچوونایە منیش لەگەڵیاندا دەرۆیشتم، بێ ئەوەی بزانم بۆ كوێ دەچم، دوای چەند ڕۆژێك هەندێك ناسیاوم بینی پێیان ووتم ئەرێ ئەوەتۆ چی دەكەی لێرە دایكت و باوكت واشێت دەبن بۆ تۆ، پرسیم ئەوان لە كوێن ووتیان:  ئەوان لەگەڵ هەموو خەڵكەكەی ترلەملەسورە كۆكرابونەوە، ئیتربەرێگاوە توشی گەلەجاشێك بووین سەرۆك جاشە ئەنفالچیەكە هات ووتی: دابەزە ئەوئەسپەم بدەرێ ووتم: نایدەم بەڵام زۆربەنامەردی  زللەیەكی تێسرەواندم و شەقێكی تێهەڵدام و ئەسپەكەی  برد، كەچی ئێستاش لە كوردستانی ئازاددا ئەو سەرۆك جاشە بەرپرسەو موچەكەی دووملوێن دینارە و چەند پاسەوانێكیشی هەیە..!

بەڵی دایكم و باوكم و براكانم ( هەڵمەت و خەبات و رێباز و نەبەز، لەگەڵ كاڵێ، هەموویان ئەنفالكران ونەم بینینەوە، هەتا ئێستا گۆڕغەریبن ونازانین لەكوێ خراونەتەگۆری بەكۆمەڵەوە، سەروەتی براشم كوردستانی بەجێهێشتووەو لە تاراوگەیە، وای بۆدەچم ئەولەمن ئاسودە تربێ چونكە بەلای كەمەوە ئەوسەرەك جاشە بەپێشچاویدا هاتووچۆ ناكات كە ئەسپەكەی منی لەمرۆڤەكان بەلاوە بەقیمەت تربوو. خۆشم لەشاری دەربەندیخان دادەنیشم چوارمنداڵم هەیە( هەڵمەت، خەبات، رێباز، نەبەز)  هەرچواریانم بەناوی برا ئەنفالكراوەكانمەوە ناو ناوەتەوە، سەروەتی براشم كچێكی هەیە بەناوی ( كاڵی ) ئەویش هەربەناوی خوشكە ئەنفالكراو


[1] سەبارەت بەم ژمارەیەی قوربانیانی سیوسێنان تیبینی هەیە بەپێی زانیاریەكانی ئەنفالستان ژمارەی قوربانیانی سیوسێنان 69 كەسن كە گیانیان لەدەستداوە، لەوانە 65 كەسیان خەڵكی گوندی سێوسێنان بوونء 4 كەسیشیان خەڵكی گوندەكانی دەوروبەرن .. بەڵام ئیمە بەباشمان نەزانی دەستكاری رای خاوەنی قسەكە بكەین.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌