• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ڕێگایەکی تر بۆ یادکردنەوە. بایادی هەڵەبجەو ئەنفال بکەینە ڕۆژی سەرنەبڕین .

شوبات 10, 2020 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ڕێگایەکی تر بۆ یادکردنەوە. بایادی هەڵەبجەو ئەنفال بکەینە ڕۆژی سەرنەبڕین .


ڕێگایەکی تر بۆ یادکردنەوە

بایادی هەڵەبجەو ئەنفال بکەینە ڕۆژی سەرنەبڕین .

دوای 23 ساڵكۆمەلكوژی و نزیكەی 20 ساڵ لە حكومڕانی كوردی، هێشتا نەبووینە خاوەنی یادەوەرییەکی دەستەجەمعی، هێشتا وەك وەفایەك بۆ قوربانیەكانی تاوانانەكانی جینۆساید ئێمە خاوەنی پەیامێكی كۆمەڵایەتی بەرزنین، جگەلە گێرانی مەراسیمەكان، كە بە شوێنی بەڵینە جێبەجێنەكراوەكان، ناسراوە، جگلەوەی قەرەباڵغیەک دروست دەکەین، شتێكی ترمان لەو یادانە شین نەكردووە، یادەوەری چییە ئەگەر نەمانکات بەمرۆڤی زیندوو، دادپەروەرو رەوشتبەرز؟ کورد لەو یادانەدا پێویستی بەپەیامێكی كۆمەڵایەتی گشتگیر هەیە، كە هەم گوزارشت لە هەستێكی بەرزی كۆمەڵایەتی بكات‌و شكۆیەكی بەرچاو بەكردەوەش بۆ ژیانی زیندوان‌و قوربانیەكان بگێرێتەوە و ببێتەمایەی شەرمەزاریش بۆ هەرجۆرە تاوانێك بەتایبەتی، کە لەو رۆژانەدا ئەنجامبدرێن.

بۆئەم مەبەستە چەند پێشنیارێك دەخەینە بەردەست هەرتاكێكی كورد، تاوەك ئەركێكی ئینسانی‌ونەتەوەیی بەكردەوە شكۆ بۆهای ژیان‌ دابنێت

پێشنیـــــــــــــارەكان:

  • دوو رۆژ بۆ سەرنەبرین، واتە لەهەردوو یادەوەری 16/3 و 14/4 هیچ پەلەوەرو ئاژەلێك سەرنەبڕدرێت‌و قەسابخانەكان‌و چێشتخانەكان پابەندبن بەم پەیامە كۆمەڵایەتیەوە‌وگۆشت نەفرۆشن. بەپێچەوانەوە خواردن‌و فرۆشتنی ببێتە عەیبێكی گەورە و هەمووتاكێكی كورد گۆشتخواردن لەخۆی قەدەغە بكات.

هەرتاوانێكی خوێن رشتن لەدژی مرۆڤ حوكمەكەی دووئەوەندەی برگە یاساییەكان بێت كە لەیاسای دەوڵەتدا هاتووەو وەك رەنگدانەوەی كەلتوری كۆمەڵایەتی بۆ رەتكردنەوەی توندوتیژی و كۆمەڵكوژی لەدەسو‌ریشدا جیگەی بۆبكرێتەوە.

  • رۆیشتن بۆسەرمەزاری قوربانیەكان لەهەڵەبجە، بالیسان، بانی مەقان، دێبنە، گۆپتەپە، كورێمێ، بارزان لەسەنتری شارەكانەوە بەپیادە بێت و لەدوری چەند كیلۆمەترێكی دیاریكراوەوە ئۆتۆمبیل یاساغ بێت‌، تا وەك رێپێوانێكی رێزلێنان بچینە سەرمەزاری قوربانیان.
  • لەیەكێك لەو یادەوەریانەدا كۆمەلگەی كوردستان یاداشتێك ئاڕاستەی دەوڵەتی عێراق بكات بۆئەوەی لە یاسای دەوڵەتدا سزای لەسێدارەدان هەڵگرێ .

ئامانجی پێشنیارەكان :

  • وەك كاردانەو پەرچەكردارێكی ئاشتیخوازانە دژبەكۆمەڵكوژی‌وجینۆسایدی گەلی كورد.
  • هەموومان دەزانین لەجیهانی ئیسلامدا رۆژانی جەژنی قوربان دەبێتە ڕۆژی سەربرین‌وكوشتار، زۆرترین ئاژەڵ‌وپەلەوەر سەردەبڕدرێت. لەساڵی 1988 دا بەتایبەتی كەتاوانی ئەنفال لەناوچەی گەرمیاندا كەوتە مانگی رەمەزانی پیرۆزەوەوئەنفالی قۆناغی چوارەمیش ناوچەی شوان‌و قەڵاسێوكەو شێخ بزێنی‌و دەشتی كۆیەی گرتەوە لەنێوان ئەو دووجەژنەدا دەیان هەزارخەڵك نەك هەرفریای جەژنكردن‌وگۆشتخواردن نەكەوتن بەڵكو، سەرباری برسیكردنیان لەكەمپی تۆپزاوا پۆلێنكران بۆكۆمەڵكوژی‌، بەپێی قسەی دەربازبووەكانی كۆمەڵكوژی  دوای برسیكردن‌و تینوكردن‌و بێهێزكردنیان پرۆسەی كۆمەڵكوژیەكە ئەنجامدراوە،ئەوانەشی برابوون بۆ نوگرەسەلمان شەش مانگی ژیانیان بەبرسێتی بەسەربرد.
  • هەڵەبجەیی‌و بالیسانیەكانیش لەئێوارەی 16/3 ‌و16/4 دا لەبری ژەمە خواردن ژەهریان دەردخوارددرا.  بۆیە جوانترە لەورۆژانەدا ماتەمینی ڕاستەقینە رابگەیەنین‌.
  • رۆژی سەرنەبرین‌  وگۆشت نەخواردن لەو رۆژانەدا، بەواتای ڕۆژی رێزگرتن لە ژیان‌ دێت.
  • رەنگە ئەم نەریتە ببێتە مایەی سەرنجی میدیای جیهانی‌و پشتیوانیەكی گەورەی نێونەتەویی بۆناساندنی تاوانی جینۆساید لەجیهاندا‌و هەنگاوێكیش بێت بۆ چارەسەری كێشەی سیاسی كورد. لەداهاتووشدا كۆمەڵگەی كوردی بەكردەوە دەباتە سەر رێگاكانی ژیاندۆستی‌و تەندروستر مامەڵە لەگەڵ ناكۆكی‌و ململانێ‌ سیاسیەكانی دەكات .‌و رەگەزەكانی دڵرەقی‌و توندرەفتاری كاڵدەكاتەوە.
  • لەگازباران‌و پەلامارەكانی ئەنفالدا نەك هەرمرۆڤ بەڵكو ئاژەڵ‌وباڵندەش بوونە قوربانی‌و بە هۆی گازی كیمیاویەوە منداربوونەتەوەو گیانیان لەدەستداوە.

تێبینی :

ئەم پێشنیارانە لەئەنجامی ئەو بە دواداچوون‌و دیدارە رۆژنامەوانیانەی ئەنفالستانەوە هاتوون لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەی دەرچوونیدا، دەردەكەوێت كە زۆربەی كەسوكاری كیمیاباران‌ و ئەنفالكراوان هەتا ئەوكاتەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە موچەیان بۆ براوەتەوە لە جەژندا توانای گۆشت كرینیان نەبووە و جەژنیان نەكردووە، هەروەها زۆربەیان دوای هاوسەرگیری‌وماڵپێكەوە نانەوەش ئەگەرتواناشیان هەبووبێ‌ جەژنیان نەكریووە تائەوكاتەی منداڵەكانیان گەورەبوون‌، ئێستاش زۆربەیان لەبەرخاتری پیرۆزی بۆنەكەو هەستی مندالەكانیان رۆژانی جەژن گۆشت دەخۆن. 

كەوایە دەتوانین ئێمەش لەو دوو رۆژەدا هەم هاوخەمی قوربانیانی ئەنفال‌وكیمیاباران بین و هەم وەك بەرچەكردارێكی كۆمەڵكوژی ئەو رۆژانە بكەینە دژی ( سەربرین) تا لەرێگایەوە توندوتیژیش كەمبكەینەوەو كۆمەڵگایەكی ژیاندۆست‌و تەندروست بین .

خوێنەری بەرێز تۆش وەك مرۆڤێك و وەكو تاكێكی كورد پابەندبە بەم ئەركە كۆمەڵایەتیەوە . 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌