شوبات 10, 2020 Omer ئهنفال, دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كە خاڵم لەكۆمەڵكوژیەكەی بیابان گەرایەوە، بە ناڕاستەوخۆ پێیگوتین چیتر چاوەڕوانی ئەنفالكراوەكان مەكەن.
كاوە رەشید حەمە صالح تاقانەی ئەنفال :
كە خاڵم لەكۆمەلكوژیەكەی بیابان گەرایەوە، بەناڕاستەوخۆ پێیگوتین چیتر چاوەروانی ئەنفالكراوەكان مەكەن.
كاوە ڕەشید حەمە صالح، كە ئێستا لە ناحێی رزگاری دادەنیشێت، لەدایكبووی ساڵی 1974ی گوندی بنەكەیە. تاكەدەربازبووی خانەوادەیەكی شەش كەسییە، هەرچەندە كەم خوێندویەتی بەڵام خویندەواریەكەی باشەو بەردەوام رۆژنامەو گۆڤارەكان دەخوێنێتەوە.
ئەنفالكراوەكانی خانەوادەكەیان بریتین لە: دایك و بواكی ( جەواهێرئەحەمەد محمەد و رەشید حەمە صالح، خوشكەكانیشی شیرین،شنۆ، هەروەها برایەكی بەناوی دلێر بەهەموویان 5 كەس لەخانەوادەكەی خۆی ئەنفالكراون. هەرچەندە كاوە كوڕێكی خۆراگرو مرۆڤێكی پڕلەسۆزە و ئێستا باوكی 5 منداڵەو خێزانێكی سەركەوتووی پێكەوە ناوە، بەڵام كاریگەریەكی زۆری ئەنفالی بەسەرەوەیەو هێشتا خۆی بەقوربانی ئەنفال دەزانێ.. چونكە ماوەیەكی زۆر بەمەینەتی ژیاوەو رۆژگاری ڕەشی ئەنفال و خەمساردی و بێباكی دەسەڵاتی خۆماڵی كاریگەرییەكی دەرونی زۆریان بەسەر پێكهاتەی كەسایەتی كاوەوە بەحێهێشتووە. كاوە هەتا ئێستا ئاواتەخوازە تەرمی كەسوكارەكەی بۆبهێنرێتەوە خۆزگەدەخوازێت كە سەركردەكانی كورد كاتێك 19 خالیان خستەبەردەمی نوری مالكی بكرایەتە 20 خاڵ ویەكێكیان هێنانەوەی تەرمی ئەنفالكراوەكان بوایە بۆئەوەی ئەوانیش ئیسراحتیان بكردایە.
كاوە ڕەشید حەمە صالح، كە ئێستا لە ناحێی رزگاری دادەنیشێت، لەدایكبووی ساڵی 1974ی گوندی بنەكەیە. تاكەدەربازبووی خانەوادەیەكی شەش كەسییە، هەرچەندە كەم خوێندویەتی بەڵام خویندەواریەكەی باشەو بەردەوام رۆژنامەو گۆڤارەكان دەخوێنێتەوە.
ئەنفالكراوەكانی خانەوادەكەیان بریتین لە: دایك و بواكی ( جەواهێرئەحەمەد محمەد و رەشید حەمە صالح، خوشكەكانیشی شیرین،شنۆ، هەروەها برایەكی بەناوی دلێر بەهەموویان 5 كەس لەخانەوادەكەی خۆی ئەنفالكراون. هەرچەندە كاوە كوڕێكی خۆراگرو مرۆڤێكی پڕلەسۆزە و ئێستا باوكی 5 منداڵەو خێزانێكی سەركەوتووی پێكەوە ناوە، بەڵام كاریگەریەكی زۆری ئەنفالی بەسەرەوەیەو هێشتا خۆی بەقوربانی ئەنفال دەزانێ.. چونكە ماوەیەكی زۆر بەمەینەتی ژیاوەو رۆژگاری ڕەشی ئەنفال و خەمساردی و بێباكی دەسەڵاتی خۆماڵی كاریگەرییەكی دەرونی زۆریان بەسەر پێكهاتەی كەسایەتی كاوەوە بەحێهێشتووە. كاوە هەتا ئێستا ئاواتەخوازە تەرمی كەسوكارەكەی بۆبهێنرێتەوە خۆزگەدەخوازێت كە سەركردەكانی كورد كاتێك 19 خالیان خستەبەردەمی نوری مالكی بكرایەتە 20 خاڵ ویەكێكیان هێنانەوەی تەرمی ئەنفالكراوەكان بوایە بۆئەوەی ئەوانیش ئیسراحتیان بكردایە.
كاوە رەشید تاكە دەربازبووی خانەوادەیەكی قەرەباڵغی خەلكی بنەكەیە گوندەكەیان گەورەترین گوندی ناوچەی گەرمیانبوو، لەپەلامارەكانی ئەنفالی سیدا خەڵكێكی زۆری بێسەروشوێنكران و خەڵكەكەی تریشی هەتا ئەمرۆ بوونە قوربانی، 264 كەس لەگەنج و پیروژن و منداڵ كە لەناویاندا هەموو ئەندامانی خانەوادەكەی كاوەی تێدایە بێسەروشوێنن، ئەوەی لەبنەكە بووەتە دیاردە مانەوەی تاكە كەسێكە لەخانەوادەیەك. هەڵبەتە پێش ئەنفالیش چەند جارێك لەلایەن رژێمەكانی دەوڵەتی عێراقەوە بەرپەلامار كەوتووەو زیانی ماڵی و گیانی بەركەوتووە.
كاوە رەشید لەدایكبووی ساڵی 1974 ە تەمەنی چواردەساڵ بووە كەپەلامارەكانی ئەنفال گەیشتە سەرگوندەكەیان و هەموو خەلكی ناوچەكەیانی راپێچی تەنوری كۆمەلكوژی ئەنفالكردووە، كاوە ئەوەی بیرە كەحكومەت بانگهێشتی كردوون بۆسەر ژمێری گشتی و وتوویەتی ئەوەی نەیەتەوە ئەوا بەعێراقی حساب ناكرێن، بەڵام كەس نەچوو بەدەم داواكەیەوە لەبەر ئەوەش كەس نەچوو، نەدەچووە عەقلەوە حكومەت بەو شێوەیە پەلاماربدات و لە توانای پێشمەرگەدا نەبێ بەرپرچی بداتەوە، بەڵام هێرشی ئەنفال جیاوازبوو، بەڵام ئەوجارە لەتوانای هیچ هێزێكدا نەبوو پێش بە لەشكری ئەنفال بگرێت، پێشتر پێشمەرگە بەرپەرچیان ئەدایەوە كاوە وای بۆ دەچێت كەوا لەدەوروبەری 5 ی نیساندابووە ئەنفالكراون. لەهەموولایەكەوە هێرشەكانی دەستپێكردبوو، لەنەوجول و دوزخورماتووەوە لە تیلەكۆوە لە قادركەرەمەوە لەكفری و كەلارەوە هەرەوەها لەباوەنورو مەیدانەوە بەرەو شێخ تەویل و بەكربایەف لە هەموو قۆڵەكانەوە هێرش كرایە سەر گەرمیان و گوندی بنەكەش یەكێك بوو لەو گوندانەی بووە ئامانجی وێران كردن.. ( بنەكە ببووە ئامانجی تۆپەكانی سەرقەڵای كفری) ئەمە قسەی كاوەی تاكەدەربازبووی ئەنفال بوو. كاوە درێژەی بە قسەكانی داو ووتی: ئیتر خەڵكەكە لەدواوێ و عەزیز قادرەوە هات بەرەو ناوچەی جاف و بەگشتی لە مللە سورە كۆبوونەوە.
بەهارلەگەرمیان یادەوەری تاڵی بەجێهشتووە.
دوای ئەنفالەوە بەهاربۆگەرمیانیەكان بووەتە یادەوەرییەكی تاڵ، كاوە وەكو زۆربەی گەرمیانیەكان لەبری ئەوەی چێژ لەجوانی بەهارببینێت لەو مانگەدا یادەوەرییە تاڵەكان ئازاری دەدەن و رۆژانی سەختی ئەنفال و دەستگیركردنی دایك و باوك و براو خوشكەكانی بیردەكەوێتەوە.ئەمە كاوە باش بەبیری دێت كەخەڵكەكەلەترسی كیمیاوی تۆقیبوون چونكە هەواڵی كۆمەڵكوژی هەڵەبجەوسیوسێنانی بیستبوو، دەنگ وباسی ناخۆشی پەلامارەكانی ئەنفال وسوڕانەوەی كۆپتەر بەڕاسەرەوەودڕندەیی و نامەردیجاش و ئەفسەرانی سوپا تەواوگەرمیانیەكانی شپرزەكردبوو، پێدەچوو عەلی حەسەن مەجیدیش توند ڕەفتارترین ئەفسەرانی بۆپەلاماردانی ئەنفالی گەرمیان هەڵبژاردبێ، لەوانە بارق حاج حنتە روڵیكی زۆرنامەردانەودراندانەی بینی و جاشەكانی حەمەی ئەحەفەراش و فەوجی 35 و جاشەكانی تری ناوچەكە تەواولەیادەوەری كاوەدا ڕەگیان داكوتاوە، ئیترلەگەڵ شپرزەبی خەڵكدا كەسوكاری ئەویش كەوتنە خۆوپێیان گوتبووتۆ چاوت لەمەڕوماڵاتەكەوە بێت، بەڵكو ئیمە بچین سۆراخێك بكەین وخۆمان بكەین بەناوئۆردوگای صموددا بەڵام هەرئەورۆیشتنەبوو. ئیتركاوە چاوی بەكەسوكارەكەی نەكەوتووەتەوەوخۆشی ماوەی 9 شەو لەو جەوەڵانەی گەرمیاندا بەترس و لەدڵەڕاوكێدا ماوەتەوەو چاوەڕاوانی فریاد ڕەسێك بووە لەرۆژی حەشری ئەنفال رزگاری بكات،
ساڵی 1988 هەرنەهامەتی نەبوو بۆ كەسە تەنیاكەوتووەكانی وەكو كاوەوعەلی گوندی بنەكە، بەڵكو نەهامەتی بوو هەموو كورد، بەو موستەشارانەشەوە كەهەتائەمرۆ بەپلەوپایە و موچەی بڵندەوە بەڵام بەسەری شۆڕەوە دەژین. ئیتربەناچاری ئەوانیش هەر بەڕانەمەرەكانیانەوەخۆیانكردووە بە نێو حەشاماتی ماڵلێتێكچووی مللەسورەدا، لەوێ فەرماندەی سرێیەكی جاش بەناوی عەباس جەیران كە سەربەفەوجەكەی سەعید جاف بووە پێی ووتوون برۆن خۆتان بشارنەوە چونكە ئەمجارە حكومەت نیازی خۆی دەربازبكات ئیتر دەچنەوە بۆناوچەكانی خۆتان یان خۆتان دەكەن بەشارەكانندا ئەوە خۆتان دەیزانن لەڕاستیدا خەلكێكی زۆر سودی لەوقسانەی عەباس جەیران بینی، كاوە ووتی: تەنانەت باوكم بەقسەی عەباس جەیران گەرایە دواوە ئەوەبوو لەگەڵ دایكم و خوشك وبراكانمدا رۆیشتبوون بەدزی جەیشەكەوە خۆیان بكەن بەصمودا، بەڵام گەرابووەوە ووتبووی من شارەزای ڕیگاكە نیم ئەترسم بەسەر رەبایەیەكدا بكەوم ومنداڵەكانم بفەوتێن، ئەمە بابای بۆی گێڕابووەوە.
وتی: هات بۆ صمود من لەماڵی خزمێكمان بووم ئەوەی بۆگێرمەوە ووتی: ئەوان خۆیان رادەستی سوپا كردو سواری زیلی عەسەكری كران، ئیتر برابوون بۆ قۆرەتوو لە دوای سێ رۆژ باركرابوون بۆ تۆپزاواو ئیتر رۆیشتن و نەبینرانەوە. خۆ نازانین چۆن كوژران و چۆن مردن و چییان پێكریاو لەكوێ نێژران.
ئیمەلەوجەوەڵانەداچاوەڕوانی فریاد رەسێك بووین، باوام ( حەمە صالح عەلی ) باوكی باوكم هات بەدەممانەوە، رۆیشتین بەرەوصمود بێئەوەی ریگا شارەزابینبەڵام كەنزیك بووینەوە توشمان بوو بەپیاوێكی زۆرباشەوە لێمان هاتە پێشەوەو وتی: كاكە ئەوە بۆكوێ دەچن ووتمان غەریبین وهیچ كوێ شارەزانین، ئەوپیاوە بۆمان بووە فریاد رەس، بردینیە ماڵی خۆیان خۆمان و ماڵاتەكەش، من هەتا ئەمرم مەمنونی ئەوپیاوەم هەتا ئێستاش عەوداڵم بیدۆزمەوە زۆرهەواڵی دەپرسم نایدۆزمەوە، چونكە بەڕاستی هاوكارییەكی چاكی كردین. هەرئەوشەوە قەصابێكی هێنا مەڕەكانمان، پێفرۆشت ئیمە زۆرمەمنون بووین چونكە خواخوامان بوو ماڵاتەكەمان لەكۆڵ بكەینەوە،نزیكەی 30 سەرئاژەڵمان پێبووهەموویمان فرۆشت بە2000 دوهەزاردینار، ئەوەش بۆ ئەوكاتەوئەو وەزعەنالەبارە بۆئیمەزۆربوو، ئیتربابام چووبۆماڵی برایەكی لەشاری كفری ومنیش لەصمود لەماڵی خزمێكی خۆمان مامەوە دوایی ڕۆیشتم بۆلای پورم لەدوزخورماتووماوەی ساڵێك لەوێ لەماڵی پورەلەیلام مامەوە( لەیلا حەمەصالح عەلی) خوشكی باوكم بوو ئێستا لەلای خۆمە لەصمود.
لەبەرئەوەی باوكم بەمنداڵی موالیدەكەمی گەورە نوسیبوو ناوم هاتەوە بۆسەربازی ماوەی شەش مانگێك سەربازیم كرد لەمەركەزتەدریبی سلێمانی، ئەوەناخۆشترین كاتم بوو، بەتایبەتی كەهاوڕێكانم بەمۆڵەت دەهاتنەوە، من لەوێ هەرلەسەربازگەكەدا دەمامەوە لەبەرئەوەی شوێنم نەبوو، ماڵم نەبوو، ئیتر بۆچی و بۆكوێ بهاتمایەتەوە ؟
كاوە بەنیگەرانییەكی زۆرەوە باسی ژیانی پڕلەخەم ومەینەتی رابوردووی خۆی بۆ ئەنفالستان گێڕایەوە، ڕێك و ڕەوان ئەوەی گووت: ئەگەربۆئەنفالستان نەبوایە،هەرگیز قسەم بۆنەدەكردی چونكە ئێمە ئەوەندەمان چەشتووە، زوڵمە بازرگانی بەچیرۆكەكانمانەوە بكرێت،درێژەی بەقسەكانیداو وتی: من منداڵیك بووم تەنیاكەوتبووم، لەچاوەروانی هاتنەوەی دایك وباوك و خوشكەكانمدا، بێ سەرپەناو بێ كارو بێ پارەمابوومەوە هیچ كەسێكی نزیكم نەمابوو، ماوەیەكی زۆر لەماڵی مامێكی باوكم مامەوە، ئەو رۆژگارانەم بەزحمەت تێپەڕین و ژیانم زۆر ناخۆش بوو، هەرچەندە لەگەڵم باشبوون بەڵام ئینسان لەماڵی خۆیدانەبێت ئارام ناگرێت، ووتی: بروا بكە كەس وەكو منی لێنەقەوما بوو كەسم نەمابوو، نەتەمەنم بەكەڵكی كریكاری دەهات و نەكارێكیش هەبوو بۆمن بشێت، ژیانی ناخۆشی من..هەرگیز لەگێرانەوە نایات.
كە گوێم لە وشەی دایك دەبێت موچڕكەم پێدادێت.
هەتا ئێستاش كاوە حەزناكات هیچ كەسێك لەبەرامبەریدا بانگی دایكی خۆی بكات، چونكە هەركەس بانگی دایكی بكات ئەو موچوڕكە بەگیانیدا دێت.. ئەمە قسەی كاوەی تەنیاكەوتووی دوای ئەنفالە.
وەنەبێ كاوە تەنها خانەوادەكەی بەپەلاماری ئەنفالكەوتبن نەخێر ئەوچەندین كەسی تریشی بەر كۆمەڵكوژی ئەنفال كەوتوون، دایكی خوشكی حەمەعەلی عالیان بوو ئەوپیاوەی لەكۆمەڵكوژی حەزەربەمەینەتیەوە گەرایەوەو لەكوردستانیش لەشەڕی ناوخۆی حزبەكاندا كوژرا..ئەو ئەنفالكراوەی بەتەنها بووە مایەی شەرمەزاری ودەرخستنی هەژاری و كڵۆڵی نەتەوەیەكی ئەنفالكراو.كاوە زۆر نیگەرانە لەوەی خەڵكانێك بەسەردەكرێنەوەو دیداریشیان لەگەڵدا سازدەكرێ بێ ئەوەی كەسێكی نزیكیان ئەنفالكرابێ ..؟ ئەمە یەكێكە لەونیگەرانیانەی كاوە .
ناخۆشترین یادەوەریكاوە ئەوكاتەیە كەبەزۆر راپێچی خزمەتی سەربازی كراوە، ” وەرە سەرباز هەموو كەسوكارت ئەنفال بكەن و هۆشت ببیتە سەرباز..! ئەمە كۆستە كەسەربازەكانی تر لەمۆلەت دەگەڕانەوە ناوساجی وخواردنیان لەگەڵ خۆیان دەبرد، ئیتر كاوە دەكەوتە بیركردنەوەی دایك وخوشكەكانی وبەناچاری لەوكۆڕی نانخواردنانەش دوركەوتووەتەوە ” دەچومە دەشتەوەو بۆخۆم دەگریام” ئەوە و دەیان یادەوەری تاڵ كەهەرگیز لەبیرم ناچێتەوە.ئەمەقسەی كاوەی تاقانە كەوتووی ئەنفال بوو لە ئۆردوگای رزگاری، كە بۆ ساڵنامەی ئەنفالستانی گێڕایەوە. نیگەرانییەكی تری كاوە كەمی خوێندەوارییەتی هەرچەندە باش دەتوانێ بخوێنێتەوە بەڵام لەبەرئەوەی حكومەتی بەعس بەبریارێك هەمووخزمەتگوزاریەكانی لەگوندە قەدەغەكراوەكان كێشایەوە، لەوانەمامۆستاوقۆتابخانەكانیش كەبووە هۆی خستنەوەی توێژیكی بەرین لەمنداڵانی ئەوسەروەختەی گوندنشین. كاوەسەرباری ئەوەی پابەندە بەئاینی ئیسلامەوەو نوێژ دەكات بەڵام تا پەلامارەكانی ئەنفال هەرگیز ووشەی ئەنفالی بەرگوێ نەكەوتبوو. ئەویش وەكو زۆربەی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان تا ساڵی 2003 یش هەرچاوەروانی هاتنەوەی ئەنفالكراوەكان بووە و لە دوای دەركەوتنی گۆڕەبەكۆمەڵكان ئیتر لەگەڕانەوەیان نائومید بوو .
هەتا شەهیدبوو ریشی نەتاشی :
حەمە عەلی عالیان ئەو پیاوەی كەدەربازبوویەكی گۆڕی بەكۆمەڵی ناوچەی حەزەری پارێزگای موصل بوو بەهەرمەینەتیەك بووە توانیبووی خۆی دەربازبكات و بگەرێتەوە بۆ كوردستان، ئەو كەكۆمەڵكوژییەكەی ئەنفالی بەچاوی خۆی بینیبوو، جاربەجار پرسیاری لە كاوە كردووە : ( خاڵۆ تۆ چاوەروانی دایكت و باوكت دەكەی ؟) كاوە بەخەمبارییەكی زۆرەوە ووتی : خاڵۆم ە لەوێ هەموو شتێكی بەچاوی خۆی بینیبوو جاربەجار لێمی دەپرسی و دەیگوت: خاڵۆ (جاهەر پێمی دەگوت خاڵۆ ) تۆ چاوەروانی كەسوكارەكەت دەكەیت ؟ كە دەگوت بەڵی چاوەروانیان دەكەم دەیگوت خاڵۆ چاوەروانیان مەبە، ئەو بە وردی هەموو شتێكی بەمن نەوت رەنگە لەبەرئەوە بووبێت كە منداڵ بووم.. بەڵام لە چاوی خاڵۆمدا هەموو شتێكم خوێندەوە هەمیشەخەمباربوو شەهید بوو ریشی نەتاشی .
كاوە لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا بۆ ئەنفالستان دواو ووتی: زۆر جار زۆربەی كاتەكان خەون بەدایكم و باوكم و هەموویانەوە دەبینم بەتایبەتی دایكم زۆرجاردێتە خەونم. زۆرجاریش خزمەكانم پێم دەلێن: دایكت هاتووەتە خەومان و ێژێ بەكاوە بێژن با بێت سەرم لێبدات منیش دەچم بۆسەر گۆرستانەكەی دێبنە ێژم بلێی یەكێك لەوتەرمانە دایكم بێت ..؟
هەرگیز ناچێ بۆ پرسەی جاش وموستەشارەكان
كاوە دەڵێت هەرگیز ناچم بۆ پرسەی جاش وموستەشارەكان، ئەمەش وەكو ڕقێك نا بەڵكو ئەخلاقم رێگەم نادات، كە خەلكانێك بوونە باعیسی گرتنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی وەكو دایك وباوك وخوشك وبراكانی و بێسەرو شوێنكران و هەتا ئێستاش نازانن گۆڕیان لەكوێ یە..؟ حەزناكەم بیانبینم پرسەی چی ؟ ( ئەمە قسەی كاوەی تەنیا كەوتووی ئەنفالە) .
سەبارەت بەیادكردنەوەی ئەنفالكراوەكان قسەی خۆی هەیە، ئەو پێی خۆشە بەجۆرێك یاد بكرێنەوە كەشكۆی ڕاستەقینە بۆ ئەنفالكراوەكان بگەریتەوەو لەرۆتین دەربچێت، سەبارەت بەوپێشنیارەی ئەنفالستان كە لەو رۆژەدا سەربرین و گۆشت خواردن قەدەغە بێت و بكرێتە ڕۆژی سەرنەبرین و خوێن ڕشتن ووتی: هەر زۆر زۆر جوانەو بەتەواوی پشتگیری لێدەكەم و بریار بێت من پەیرەوی بكەم . هەروەها پشتگیری ئەوەش دەكات كە خەلك بەپیێ وەك ڕێو رەسمێك بچنە یادی ئەنفال. سەبارەت بەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاچەندە رێزی لێگرتوون كاوە پێی وایە وەكو پێویست نیە، هەقوابوو ئەوەندە رێز لەكەسوكاری ئەنفال بگیرایە خەڵكانی ترئاواتیان بخواستایە كەسێكیان ئەنفال بوایە، ئەوسەرباری ئەوەی لەمامەڵەی كارمەندانی بەرێوەبەرایەتیەكانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال رازیە و هیچ گللەییەكی لە مامەڵەكردنیان نیە، زۆریش سوپاس گوزاری چەند كارمەندێكە لەوبەرێوەبەرایەتیانە لەوانەش مامۆستا كامەران و شادان خان و كاك بەیان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان . بەڵام دەلێت: دەبوایە حكومەت پلانی هەبوایە بۆنمونە موچە وەرگرتنی مانگانە دەكرا بەمیكانیزمێكی ئاسانتر بوایە بەتایبەتی بۆ پیروپەكەوتووەكان كە زەحمەتێكی زۆر دەكێشن. پیرەژنی وایە هەیە بەكۆڵ دەیبەن بۆ موچە وەرگرتن بۆیەدەكرا لیژنەیەك پێكبهێنرایە بۆئەو كەسانە.. ئەمە كارێكی قورس نیە دەكرێت ئەوكەسانە موچەكانیان بۆ برێتە ماڵەوە.
كاوە ئەولێبوردنە گشتیەی بەرەی كوردستانی، سەبارەت بەتاوانی ئەنفال بەباش نازانێت و دەلێت : تاوانبارانی ئەنفال مافی خەلكیان بەسەرەوەیەو هەقە بچنە بەردەمی دادگاو ئێمەش بەبریاری دادگا قایلین. ئەوپێی وایە ئەگەردادگایش بكرێن لە هەرێمی كوردستان نەبێت، لەبەر ئەوەی دادگایەكی دادپەروەرو عادل بێت و نەبێتەوە بەواستەو واستەكاری كێ تاوانبارە با سزای خۆی وەرگرێ
لەكۆتایشدا ووتی ئەمە یەكەمین دیدارمە لەبارەی ئەنفالەوە دلنیابە ئەگەر بۆئەنفالستان نەبوایە ئامادەی قسەكردن نەدەبووم بەڵام من ئەنفالستانم خۆش دەوێ و ژمارەكانی تریشیم خویندووەتەوە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.