کانونی دووهەم 07, 2020 Omer كیمیاباران, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بازرگانی مەرگ “فرانس ڤان ئەنرات” ئەو پیاوەی گازی ژهەراوی بۆ سەدام حسێن دەستەبەر دەکرد، هۆڵندییە. نووسینی ئارنۆڵدكارسكێنس
بازرگانی مەرگ
“فرانس ڤان ئەنرات” ئەو پیاوەی گازی ژهەراوی بۆ سەدام حسێن دەستەبەر دەکرد، هۆڵندییە.
نووسینی ئارنۆڵدكارسكێنس
وەرگێڕانی لههۆڵندییەوە كامەران ئەحمەد
kameran.sorany@gmail.com
بەپێی ئەنجامگیرییەكانی پشكنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەرچەکە كۆمەڵكوژەكانی عێراق جەنگێكی تری کەنداو لهەەڵگیرساندایە، دەرفەتی ئەوەش دەرفەتێكی گەورەیە بۆئەوەی کە فرانس ڤان ئەنراتی هۆڵەندی جارێكی تر ڕۆڵێكی دیارتربگێڕێت چونكە ئەو دەستەبەرکەری سەرەكی گازی ژهەراوی بووە بۆسەدام حسێن .
گازی ژهەراوی مۆستەردگاز( خەردەل) بۆنی پیازوسیری لێدێت، هەربۆیە پێشی ئەوترێت ” هەناسەی شەیتان”. تەنیا بەرکەوتنی تۆزقاڵێك لەم تێکەڵە قاوەیییە چەورە لەماوەی چەند كاتژمێرێكی کەمدا دەبێتە هۆی زۆرترین ئازاری سوتانەوەی لەش، ئەگەر بەرچاوەكانیش بکەون ئەوا دەبێتە هۆی لە دەست دانی بینایی، هەڵمژینیشی لەوانەیەكاریگەری یەكجارخراپتری هەبێت، سییەكان وبۆرییەكانی هەناسە دەسوتێنی گرژبوونێكی لە سەرخۆ ناكرێ خۆی لێ لابدرێت. لە ٦٠% سەدا شەستی ئەو سەرباز و خەڵکە سڤیڵانەی کەلەكاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا ( ١٩١٤- ١٩١٨) ئەم ماددەیەیان هەڵمژی لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا گیانیان لە دەست دا .
کەسانێك هەن کە بازرگانی بەم گازە ژهەراوییەوە دەکەن و بەو پێیەش بە” بازرگانی مەرگ” ناوزەد دەکرێن. بۆ ئەم كارە سەرباری دڵڕەقی و توندوتیژی دەبێت زۆرگەمژەش بیت. كێ جارێك وێنەی قورنبانیانی ئەم گازە ژهراوییەی دیبێت ، تێدەگات بۆچی. یەكێك لە قاچاخچییەكانی گەورەی جیهانی بەم ماددە ژهەراوییە پیاوێكی جێی بەزەیییە. كاتێك کە ١٢ ساڵ لەمەوبەر لەبەغداد لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی كوێت بەرەو ڕووم هات خۆی وەك فرانز ناساند. پیاوێكی قژپڕی بۆر، ڕیشێكی كورت ، چەنەبازێكی شارەزا بوو. دیكۆری ئەو جێیەی کە لێی بووین زیاتر بە دیكۆری فیلمە كۆنەكانی ڕۆژئاوای ئەكرد. كاتێك لە دەرەوە دەنگی ڕاكێت و بۆمبەكان زرمەیان دەهات، ئێمە پێکەوە لە سەر قەنەفەیەكی چەرمی ناو ئوتێل ڕەشید لە بەغداد بە زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی قسەمان ئەكرد. فرانس کە ٥٠ ساڵانێك ئەبوو بە دڵسۆزێكی گەرم و گوڕی سەدام ئەچوو کە ووڵاتی دراوسێی پەلاماردابوو. بۆچوونەكانی ڕوون و ئاشكرا بوون : ” كوێت سەر بە عێراقە، ئەمریكا مافی نییە کە پەلاماری عێراق بدات” .
کە گەڕامەوە بۆ هۆڵەندا بەدواداچونم دەربارەی ژیانی فرانس دەستپێکرد. پاش ماوەیەك بۆم دەرکەوت کە هۆڵندییەوناوی فرانسیسكۆس كۆرنەلیس ئەدریانۆس ڤان ئەنراتە ولەدایك بووی ٩ ی ئۆگستی ١٩٤٢ ە لە شاری دەنەێڵدەرپاش ووتووێژكردن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی ڕایان گەیاند کە فرانس کەسێكی ژیرنییە. خوێندنی ٥ ساڵەی ( HBS ) لا گرانە وهەربۆیە ڕودەكاتە ( HBS ) سێ ساڵی. پاش ئەوە فرانس دەست ئەكات بە خوێندنی لێكۆڵەرەوەی كیمیایی ( Middelbare beroepsopleiding)** . فرانس کەسێكی تەماحکاروچاوچنۆکە بۆیە هەمیشە ڕووی لە هەڵکشاندابوو، دەوڵەمەندببوو، ( بەو هۆیەوە دەنهێڵدەر بەجێدەهەێڵێت و بەدوای یەكدا لەم شوێنانە نیشتەجێ دەبێت : فێڵسن، برێدا، بێڤەرڤایك، ڕایس وایك، کەپێڵا ئان دە ئایسڵ، وئەمستردام )[1] لە زۆربەی بوارەکاندا كاری پیشەسازی پترۆكیمیایی و بازرگانی بەگازی شلەوە دەكات.
فرانس بە نیازی گەڕان بە دوای سامانی خۆیەتی لە بواری بازرگانی پترۆكیمیاییدا. لە ١٢ ی سێپتەمبەری ١٩٧٣ ئەگوێزێتەوە بۆ ژنێف، سویسرا. لەوێ بۆ نووسینگەیەكی ئەندازیاری ئیتالی- سویسری (Ingeco ) و نووسینگەییەكی ئەندازیاری نێونەتەوەیی كیمیایی هۆڵندی- ئەمریكی (KTI ) كار ئەكات . هەردوو دامەزراوەكان نەخشەكێشی كارگە دەکەن لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەم پەیوەندییانە بۆفرانس دواتر سوودمەند بوون ئەندامێكی خێزانەکەیان : ” فرانس کەسێكی باش بوو، بەلام ئەولەبازنەیەكی هەلەدا ئەسووڕایەوە. زۆر بەخێرایی مارسیدسی گرانبههای لێ ئەخوڕی. کە ئەمانووت : ” فرانس ژیانی زۆر بەخێرایی ئەچێتەپێش” .دوایی ساڵانێكی کەم فرانس ڤان ئەنرات دەست ئەكات بەكار لە دامەزراوی تایبەتی خۆی (FCA Contractor ) لە بیسۆن، سویسرا. (FCA ) كورتكراوەی ناوەکەیەتی.
ماددەی (Thiodiglycol) لەگەڵ ماددەی (Zoutzuur ) تێکەڵ دەکرێت و گازێكی ژهەراوی لێ بەرهەم دێت. دوای لێپرسینەوەكانی پشكنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ ڤان ئەنرات ڕای ئەگەیەنێت کەچۆن ئەمانەی ئەنجام داوە: لە بەڵگەكانی گواستنەوەدا وا هاتوون کە دواین وێستگە سەنگاپورە یان سویسرایە، بەڵام لە واقیعدا بەڵگەكانی گواستنەوە لە ئەنتڤێرپن ( بەلجیكا ) تەزویر دەکرێن و بارەكان بەرەو بەندەری عەقەبەی ئوردون بەڕێ دەکرێن. لەوێشەوە شاحنەكان بەرەو ئاراستەی عێراق بەڕێ دەکەون. لە چەندكارگەیەکی تایبەتدا ماددە كیمیایییەكان تێکەڵ بەیەك دەکرێن و بەرهەمی ئەم كۆكتێلە ( تێکەڵە) كوشندەیە لەگووللە و بۆمبەكان دەکرێن. لەم ڕووەوە فرانس ڤان ئەنرات پێشێلی یاسایی كردووە. هەم بە تەزویركردنی بەڵگەكانی گواستنەوەو هەم گواستنەوەشیان لەگەڵ دوژمن . لانی کەم تێكرای هەردوو پێشێلكارییەکە ٢٠ ساڵ زیندانییە .
سەدام حوسێن دەزگای چەكی كیمیایی لە بەرامبەر ئێران بەكار دەهێنێت لە كاتی جەنگی نێوان هەردوو ووڵاتدا. جەنگێكی زۆر بێ ڕەحمانەیە. ئێران دەست لە ناردنی منداڵان بۆ تەقاندنەوەی كێڵگەكانی مین هەڵناگرێت، و سەدام حوسێنیش بەدەوری خۆی چەكی كیمیایی لە بەرامبەر سوپای دوژمن لە شارەكانی سەر سنووری ئێران بەكار دەهێنێت. وێنەی هەزاران کەس، پیاوان، ژنان، و مندالان لە شاری خوڕەم شار ( ١٩٨٧ ) و شاری باكووریی كوردی هەڵەبجە لە ساڵی ( ١٩٨٨) کە بەگاز خنكێنراون بەناوبانگن و ناسراون.
دوای مەزندە كردن عێراقی دەوڵەمەند وخاوەن نەوت لە ماوەی ئەو سالانەدا ٢٠ ملیارد یورۆ لە بەرەو پێش چوونی چەكی كیمیایی وبایالۆژی بەخەرج دەدات، فرانسیش چاوچنۆكانە باش لە سەری ئەلەوەڕێت. ئەو لە ڤێللایەكی قەشەنگ نزیك بە شاری ( Lago Lugano) سویسرا نیشتەجێ دەبێت. لەم نێوەدا لە نێوان وولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەوروپا و عێراق هاتووچۆ ئەكات تا ئەوكاتەی لە ژەنیوەری ١٩٨٩ لە شاری میلانی ئیتالیا لەكاتی تەزویر كردنی بەڵگەكانی گواستنەوەدا دەکەوێتە ناو تەڵەکەوە! هەرزوو لە لایەن ئەمریكاوە داوای بەدەستدانەوەی فرانس لە ئیتالیا دەکرێت و لە كاتی چاوەڕوانیكردنی ئاكامەکەیدا فرانس ئازاد دەكرێ و خێرا هەنگاوەكانی بەرەو عێراق هەڵئەگرێت.
هەر بەو هۆیەوە فرانس ناوی ئەچێتە لیستی دە کەسی یەکەمی داواكراوانەوە لە لایەن ( FBI) ی ئەمریكییەوە. لەوكاتانەدا جارێكی تر لەو نێوەدا لە بەرچاوان وون دەکرێت بەهۆی ئەندامانی قاعیدەوە.
فرانس پاش هێرشی عێراقیش بۆ سەر كوێت لە ساڵی ١٩٩٠ هەر لە عێراق دەمێنێتەوە. لە ئیمتیازاتی تایبەت بەهرەمەند دەبێت. لە كاتێكدا کە تەواوی ئەوروپایییەكان لە عێراق و كوێت دەست بە سەركران و بۆیان نەبوو کە ئەو وولاتە بەجێبهێڵن، فرانس ئەیتوانی بە بێكێشە ڕووەو ووڵاتی دراوسێ ( ئوردون ) هاتووچۆ بكات و لە فڕۆکەخانەی پایتەختەوە ( عمان ) ئەتوانێت بەرەو ووڵاتانی تر گەشت بكات. هەر بەو شێوەیەش بووە کە لە سینگاپورە وهۆڵەنداش بینراوە . پاش ئەوەی کە سەدام حوسێن لە ساڵی ١٩٩١ جەنگی کەنداوی دۆڕاند دەبوایە تەواوی بیانییەكان بچنە دەرەوەی عێراق، ڤان ئەنرات ئەمجارەشیان ئەم بڕیارە نەیگرتەوە. ژورنالیستی ئیسپانی ئەلفۆنسۆ ڕۆیۆ لەزاری یەكێك لە ئاسایشەكانی عێراقەوە ئاوا یاداشت ئەكات: ” ئەم پیاوە زۆر شتی باشی بۆ ووڵاتی ئێمە ئەنجام داوە هەربۆیە سەدام جنسیەی عێراقی پێ بەخشیوە ” . ئەم ژورنالیستە کە لەگەڵ ڕاپۆرتدەری ( Peter Arnett) پیتەر ئارنێت وەكوو دوو کەسی بیانی کە مافی مانەوەیان هەبوو لە كاتی جەنگی کەنداو لهەەمان ئوتێلدا گوێ بیستی شوێنی كاركردنی فرانس ڤان ئەنراتیش دەبێت ، ڕاستەوخۆ لە بینای بەرامبەر، وەزارەتی پیشەسازی سەربازی . كاتێك کە ئەم شوێنە ئەکەوێتە بەر بۆمب بارانی ئەمریكییەكان ڕۆیۆ پرسیار لە كارمەندێكی ئوتێلەکە ئەكات. ئەوان پەنجە بۆ فرانس ڕائەكێشن : ” پرسیاری لێ بکە ، ئەو باش ئەزانێت، ئەو لەوێ كار ئەكات ” .
فرانس لە كورتە ووتووێژێكی تەلەفونی لە ساڵی ١٩٩١ بە پێچەوانەی ئەمانە پێدائەگرێ . ” هەرگیز، هیچ پەیوەندییەكم لەگەڵ پیشەسازی سەربازی لە عێراقدا نییە. بەرپەرچی ئەوەش دەداتەوە کە چاوی بە سەدام کەوتبێت.
ژیانی پڕ لەخۆشگوزەرانی ڤان ئەنرات لە ساڵی نەوەدەكاندا هەروا درێژەی هەبوو. ئەولەگەڵ ژنە هاوڕێیەكی مەغریبی خۆی و پشیلەکەیاندا لە شەقامی حەیفای ی بەغداد نیشتەجێیە. ڕێبەرێكی شارەزای ناو شاری بەغداد دەڵێت: ” لەم شوێنەدا تەنها ئەوعێراقییانە ئەژین کە لەگەڵ حكومەتدا كار دەکەن ، ئێرە شوێنێكی سوپەر ئامنە و چوونە ژوورەوەی زۆر بەتوندی لەژێر چاودێریدایە.
فرانسی بازرگانی مەرگ لەگەڵ هاوپیشە بازرگانی ئەڵمانی ( Peter Walaschek) بەشی زۆری پاشەکەوتی گازی ژهەراوی عێراق لە ئەستۆ ئەگرن. تیمە پشكنەرە تایبەتەكانی سەر بە ( UNSCOM) کە كاری دۆزینەوەو تێكشكاندنی چەکە كۆمەڵكوژەكانی عێراقیان لە ئەستۆ گرتووە پاش دەركردنیان لە عێراق لە ساڵی ١٩٩٩ ڕایان گەیاند کە ٣٨.٥٣٧ چەكی كیمیایی ، لەگەڵ ٦٩٠ ماددەی شلەمەنی پڕ لەژهەرو ٣٠٠٠ تەنی نیوە بەرهەم هاتوو لێی تێك شكاندووە. بەلام بە دڵنیایی ٥٠٠ قومبەلەی مۆستەردگاز و ١٥٠ بۆمبی پڕ لەكیمیایی هێشتا بە دوایاندا دەگەڕێن. ( FBI) پێی وایە فرانس ڤان ئەنرات لانی کەم ٥٣٨ تەن ماددەی ( Thiodiglycol) لە وولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە ڕەوانەی عێراق كردووە، کە لەگەڵ تێکەڵەی ( Zoutzuur) بڕی ٦٠٠ تەن مۆستەردگازی لێ بەرهەم دێت کە ئەم بڕە ژهەرە نەك جارێک بەڵكو چەندجارێك بەشی لە ناوبردنی هەموو دانیشتووانی سەرگۆی زەوی دەكات.
دەنیس باس ( Dennis Bass) کە بۆدەزگای گومركی ئەمریكی كاردەكات وسەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی هەناردەی نایاسایی ماددە كیمیایییەكانە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی بیستەمدا بە ( Nieuwe Revu ) ی ڕاگەیاند کە ڤان ئەنرات نوێنەری ڕاستەوخۆی ڕژێمی عێراقە. ئەوهەوڵی دەستەبەركردنی چەندین ماددەی كیمیایی تریداوە کە بۆ چەكی كیمیایی بەكار دەهێندرێن. لە پاڵ مۆستەردگازدا هەروەها گازی ئەعصابیشی تێدایە. ڕژێمی عێراق پێی ڕاگەیاندووە : ” ئێمە ئەمانەوێت، بچۆبیانكڕەوبیان هێنە بۆئێرە ” .
لە دەورەبەری ساڵی ١٩٩٧ دا ڤان ئەنرات بە شێوەیەكی ڕەسمی لە لایەن ( UNSCOM) ەوە لە سەر پایەی ئەو وەك کەسێكی شاراوە قسەی لەگەڵ دەکرێت. یەكێك لە كۆنە پشكنەرەكانی ( UNSCOM) کە پێی باشە بە نەناسراوی بمێنێتەوە دەڵێت : ” ئەو پردێكی لە نێوان ئەوروپای ڕۆژئاوا و عێراقدا لێداوە، بەشەكانی خوارەوەی وەزارەتی ئەشغالی عێراقی کە سەرقاڵی ئاوەڕۆوقەلاچۆكردنی نەخۆشییەكانی ڕووەکە وەك ڕووپۆشێك بەكارهێناوە. عێراق بێ زانیاری دەرەكی بێهێزە. هەر جارێك کە فرانس یەدەکە بنەڕەتییەكانی بەرهەمهێنانی چەكی كۆمەڵكوژی بۆ ناوەوەی عێراق دزە پێكردبێت وەك پیاوێكی مەزن تەماشا كراوە و مارسیدسێكی وەرگرتووە” . هەروەها ڤان ئەنرات عێراقییەكانیش بۆ نووقوورچدانی باش لە بواری قاچاخچێتی كردن دا فێر ئەكات. بۆ نموونە بۆیان ڕوون ئەكاتەوە کە چۆن بەڵگەكانی گواستنەوە بتوانن ڕێك بخەن.
ئەوەی فرانس لە سالانی ڕابردوودا لە بواری قاچاخچێتیكردنی بۆ ناوەوەی عێراق زانیوویەتی شاراوەیە. سنوورەكان لەگەڵ توركیا و سوریا وەك بێژنگ پڕ لەكونن. لەگەڵ ووڵاتی دراوسێش ( ئوردون ) دا بزواوترین بازرگانی تیا ڕوو دەدات. ئوردون لە پێناو بەدەست هێنانی نەوت لە ئاست بارەگومانلێكراوەكان چاوی دا دەخات.
ئێستا دوای یانزە ساڵ لەجەنگی کەنداو، جەنگێكی تر لە هەڵگیرساندایە . بووش دەیەوێت ڕژێمی عێراق بڕوخێنێت لەترسی ئەوەی کە عێراق چەكی كۆمەڵكوژی هەیە وجێگای متمانە نییە وترسناکە. بووش لە بەردەم كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لە مانگی سێپتەمبەردا ڕایگەیاند کە : ” عێراق گەورەترین عەمباری مۆستەردگاز، گازی ئەعصاب وماددە كیمیایییەكانی تر دەشارێتەوە وخەریكی سازدان و گەورەكردنی توانای بەرهەم هێنانیەتی لە بواری بەرهەم هێنانی چەكی كیمیاییدا” .
مۆستەردگاز ، بۆمبی ئەتۆمی هەژارەكان
گرنگترین ماددە بۆ بەرهەم هێنانی مۆستەردگاز (Thiodiglycol) ە کە بە راددەیەكی زۆر لە بواری پیشەسازی ڕستن و چنین دا وەك ماددەیەكی ڕەنگکەر بەكار ئهەێنرێت. تێکەڵكراو لەگەڵ ماددەی (Zoutzuur ) گازی كوشندەی مۆستەردگاز( خەردەل) ی لێ بەرهەم دێت. بەو هۆیەوەی کە هەردوو ماددەکە لە بازاڕدا هەرزانن بە بۆمبی ئەتۆمی هەژارەكان ناوزەد دەکرێت. سەرباری ئەوەی کە نیو گرام لەم ماددەیە كوشندەیە هەروهها كاریگەری دەروونیشی لە لای هێزی بەرامبەر هەیە.
لەكاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەڵمانییەكان ٦٨ هەزار تەن گازی ژهەراوییان بەكار هێنا کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی ٩٠ هەزار سەرباز و نزیکەی یەك ملیۆن زامدار. بە بۆچونی سەرپەرشتیارانی ( M.S.Nieuwehuizen ) لە بەشی پارێزگاری بایالۆژی و كیمیایی ( TNO) لە ڕایس وایك : لە باری تیۆرییەوە تۆوی پیاوێك بەسە بۆ سك پڕكردنی ملیۆنان ژن بەڵام دیسان ئەکەویتە كێشەی دابەش كردنەوە. ئەم مەسەلەیەش بە هەمان شێوە چەكی كیمیایی ئەگرێتەوە” دواین ئەركی نێونەتەوەیی کە بریتییە لە ڕێکەوتن نامەی چەكی كیمیایی ساڵی ١٩٩٧ کە بەرهەم هێنان ، خەزن كردن، و بەكارهێنانی ماددە شەرکەرە كیمیایییەكان قەدەغە ئەكات کە لە لایەن ١٣٥ ووڵاتەوە ئیمزا كراوە _ کە هۆڵەنداشی تێدایە،عێراق لە ئیمزاکەرانی ئەم ڕێکەوتننامەیە نییە.
لەهەرهێرشیكی ئەمریكادا، فرانس ڤان ئەنرات لە لیستی داواكراوانی ئەمریكییەكاندایە. ئەكرێ ئەوبەنرخترین زانیاری لابێت لە سەرشوێن و پرۆژە نەێنییەكانی دامەزراوە كیمیایی و بایالۆژی و لەوانەشە ئەتۆمییەكان. بە هۆی ساڵانی زۆری مانەوەی لە عێراقدا ئەتوانێت زانیاری بدات لەسەر ئەو ووڵات و كارگانەی کە بازرگانی چەكی كیمیایییان كردووە لە گەڵ عێراقدا. كێ لەگەڵ سەدام حوسێن كار بكات بێشك لەگەڵ تۆڕی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و ئوسامە بن لادنیش بازرگانی ئەكات . لەگەڵ هەڕەشەی پەلاماری عێراق فرانس هەست بە خۆشی و ئارامی ناكات. ئەگەر دەستگیر بكرێت لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە ، ئەوا زیندانی دەکرێت لە زیندانی ئەمریكی ( Guantanamo) کە ئێستا جێ مانەوەی چەند شەڕکەرێكی قاعیدەی ئەفغانییە.
ئالەم بارەیەوە كاروباری وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ئەتوانێت چی بكات ؟ ” زۆر کەم ” بەپێی قسەكانی ووتەبێژ فرانك دەبراون. ” لەو كاتانەی دەستگیر دەکرێت، ئەو مافی یارمەتیدانی كۆنسوڵی هەیە، ئەگەر لە بارێكدا خۆی بیەوێت” . ووتەبێژ فرانك دەبراون باس لە شتێكی سەرنج ڕاكێش ئەكات : ” ڤان ئەنرات ناوی لە لیستی ئەوانەدا نییە کە تاوانێكیان ئەنجام دابێت و بە دوایاندا ئەگەڕێن . ئەمە بە مانای ئەوەیە ئەگەر بۆ داواكردنی پاسپۆرتی نوێ هات ئەوا پاسپۆرتێكی نوێ وەرئەگرێت. لە هۆڵەندا بە دوایدا ناگەڕێن. بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ئەمە فرانك دەبراون ڕێگای وەزارەتی دادمان پێ نیشان دەدات.
ووتەبێژ ڤیكتۆر هۆلتوس ( Victor Holtus) خواستی داواكردنەوەی ڤان ئەنرات دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەمریكاوە ڕاكێش ( سحب ) كراوەتەوە. ” لە دیسەمبەری ١٩٩٧ خواستی دەستگیركردن و دانەوەی بە ئەمریكا لە لایەن ئەمریكاوە پێشکەش كرا و لە ٢٠ ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٠ دا بە بێ خستنە ڕووی هیچ هۆكارێك داواکە ڕاكێش كرایەوە.
سەرباری پرسیار كردن لە وەزارەتی دادی ئەمریكی هیچ ڕوونكردنەوەیەك نەبوو. کەوایە ڤان ئەنرات ئەتوانێت ئازادانە هاتووچۆ بكات . بەڵام پرسیار لێرەدایە کە ئایا سەدام ڕێ بەمە دەدات ؟
سەرباری ئەمەش هیچ ڕوون نییە کە ئایا فرانس لە ژیاندا مابێت ئەمەش هۆكارێكی گونجاوە کە داوای دانەوەی فرانس ڕاكێش كرێتەوە .
ووتە بێژی ئەمریكا پاتریك جۆنس ( Patrik Jones) : ” ئێمە دڵنیا نین بەڵام ساڵێك لەمەوەبەر ەێشتا لە ژیاندا بوو” . كۆنە پشكنەرێكی ( UNSCOM) وای بۆ ئەچێت کە ەێشتا لە ژیاندا مابێت. ” کەسێك کە بە درێژایی ساڵانێك خزمەتی سەدام حسێنی كردبێت وەك فرانس ڤان ئەنرات هەروا ئاسانی لەناو نابرێت” . بەڵام لەوێ لەوە ئەچێت کە ڤان ئەنرات هیچ سوودێكی بۆ سەدام حسێن نەمابێت، لەبەر ئەوەی پێدەچێت پەیوەندییە نێو نەتەوەیییەكانی دوای ٢٠ ساڵ لە بەغداد ووشك هەڵاتبن.
دایك و باوكی فرانس ڤان ئەنرات هەردووكیان تەمەن دەورەبەری هەشتا ساڵ ئەبن و ەێشتاش لە دەنەێڵدەرن. ئەوان ەێشتا چاوەڕوانی كوڕەکەیانن. ئەندامێكی خێزانەکەیان : ” دەربارەی فرانس نادوێن” باوكی لە ووتووێژێكدا لەگەڵ ( Nieuwe Revu)” لەو باوەڕەدا نییە کە فرانس خەریكی قاچاخچێتی كردن بە مەوادی كیمیایی بێت . ” ئەگەر بەو شێوەیە بێت ئەوا ەێشتا لەگەڵ مندا تەواو نەبووە ، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ەێشتا پەیوەندییان لەگەڵ كوڕەکەیاندا هەیە لە عێراق دایكی دەڵێت: ” بە ڕاستی زۆر ئەستەمە ” ، هەروهها ژنەکەی ڤان ئەنراتیش ڕۆمانا ( Romana) کە بەشێوەیەكی ڕەسمی هێناویەتی و كوڕێكی لێی هەیە بە درێژایی ماوەی ئەم دە ساڵە هیچی لێ نەبیستووە. بە تەلەفون ئاگاداری كردم: ” نامانەوێت هیچ مەسەلەیەكمان لەگەڵیدا هەبێت ! “.
ژمارە تەلەفونی ڤان ئەنرات لە بەغداد لە لای ( Nieuwe Revu) ناسراوە. قسەکەرێكی عەرەب دێتە سەر هێڵەکە و لەكاتی بیستنی ناوی فرانس ڤان ئەنرات دا تەلەفونەکە فڕێ دەدات .
——————————————————–
* ئەم نووسراوە لەژمارە ٥٠ ی Nieuwe Revu لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بڵاوكراوەتەوە . لەبەر گرنگی مێژوویی ئەم نووسراوەیە لە دۆزی فرانس ڤان ئەنرات وەك ناوەندی هەڵەبجە- چاك پێمان باش بوو کەوەریبگێڕینە سەرزمانی كوردی .
**
ئاستێكی خوێندنی پراكتیكی ناوەندییە لە هۆڵەندا
.
[1] بۆ جێگۆڕێکێکانی پشتم بەوەرگێڕانەکەی کامەران ئەحمەد بەستووە چونکە ناوی هەندێک شوێنی وت من نەمتوانی یاداشتیان بکەم .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.