ئاب 27, 2019 Omer ئهرشیف, ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شاڵاوەكانی ئەنفالی هەشتەم لە بادینان (خاتمة الانفال) …………عەدالەت عومەر
لە 25ی ئاب تا 6ی ئەیلول ساڵیادی شاڵاوەكانی
ئەنفالی هەشتەم لە بادینان (خاتمة الانفال)ە ..
لەبەڵگەنامە
فەرمییەکانی رژێمی بەعس لە(شیكردنەوەی عەمەلیاتی ئەنفالی كۆتایی) كەراپۆرتێكی
شیكاریی 60 لاپەرەیی(لیوا روكن یونس محمد الذرب) فەرماندەی فەیلەقی پێنج لەچەشنی
(ئەو پەڕێ نهێنی و تایبەت) بە ژمارە (ح2 \2422) لە (25 ك. 1. 1988) بۆ
فەرماندەیی گشتیی سوپای ناردوە.
هەر بە پێی
راپۆرتەکە لە لاپەرەی ٥٦ی دا هاتووە لەم شاڵاوە 13553 کەس دەستگیر و بئ
سەروشوێنکران بەم شێوەی خوارەوە:
803 کەس ئەو تێکدەرانەی دەستگیر کراون
737 کەس ئەو تێکدەرانەی خۆیان بەدەستەوە داوە
1489 پیاو
3373 ژن
6964 منداڵ
لە تێبینیش نوسراوە
۱۸۷ ژن و پیاو و منداڵ کە تاکو ئامادەکردنی ئەم
راپۆرتە لێک جیا نەکراونەوە و ئەمانە جگەلەو کەسانەی لە کاتی دەستگیر کردن و
پەلاماردان دەستبەجئ کوژراون هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێداوە.
دواتر بەپێی
راپۆرتەکە لەگەڵ کیمیابارانکردنی گوندی برجینی ژمارەی قوربانیان بۆ 14473 کەس بەرز
بووە.
هەر لە راپۆرتەکە
ئاماژە بە هەموو ئەو نوسراوو راگەیاندنانەی لە عەمەلیاتی ئەنفالی پێنج و شەش و
حەوت دەركراوە دەدات و دواتر بە تێرو تەسەلی باس لە ئەنفالی كۆتایی دەكات ،
هەروەها جێگای جێگربوونی قیادەی فەیلەقەكان و هێزەكانی بەرگری نیشتمانی لە ناوچەكە
تیدا دیاری كراوە، راپۆرتەكە 60 لاپەرەیە و یەكێكە لە گرنگترین بەڵگەنامەكان کە
بووە هۆکاری ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لە دادگای باڵای تاوانەکان،ئەویش بەهۆی
بەردەوامی رژێم لە کۆمەڵکوژی گەلی کوردستان لە شاڵاوەکانی ئەنفال لەدوای پەسند
کردنی رێکەوتننامەی 598ی وەستانی شەر لە نیوان عێراق و ئێران .
لە ئەنفالی کۆتایی
سەبارەت بەشونبزركردنی خەڵكی بادینان بەزۆری رەگەزی نێرینە دەگرێتەوە، بەڵام
لەناوچەی دۆسكی لە گوندی كۆرفێل ئەفسەرێك (35) سیو پێنج كەسی لە ژنو منداڵ وپیاو
گوللە باران كرد، ئەفسەرێكی پێشووی سوپای عێراق كە پلەكەی كۆلۆنێلە (عەقید) بە (MEW)ی راگەیاندوە كە فەرمانیان بۆ هات هەرچی
پێشمەرگەیە بیانكوژین، تەنانەت ئەوانەشیان كە خۆبەدەستەوە دەدەن، هەروەها ئەو
جوتیارە مەدەنیانەش كەلەناوچەی قەدەغەكراودا بوون هەر بەپێشمەرگە دانرابوون واتە
تەواوی پیاوە تەمەن (15تا60) ساڵیەكان، ئەم فەرمانە تائاستی فیرقەكان بەنوسراوی
ڕەسمی دابەزی بوو ئەفسەرە پلە نزمەكانیش بەزارەکی ئاگاداركرابوونەوە، ئەم فەرمانە
بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرە لەسەر حوكمی قەرەقوشی رژێمی عێراقو ئەنجامدانی سیاسەتی
قركردنی (جینۆساید) گەلی كوردستان.
گوللە بارانكردنی
گیراوەكان لەئەنفالی بادینان بەشێوەیەكی بەر چاوو ئاشكرا ئەنجامدراوە، تاوانی
گوندی كوریمئ بوو دوای ئەوەی خەڵكەكە خۆی داوەتە دەست سوپاوە (33) سیو سێ پیاوو
كوڕ كەتەمەنیان لەنێوان (13-43) ساڵیدابووە لەلایەن ئەفسەرێكی سوپاوە كەوا پێدەچێت
دوای قسەكردن بەئامێری (لاسلكی ) فەرمانی پێدراوە گوللە بارانیان بكات، بەم جۆرە
ئەفسەرەكە لەو جێگایەدا گوللەبارانیان دەكەن کە 27 كەسیان دەستبەجێ کوژران و شەش
كەسیان بە ناوەکانی:
ئەبابکر عەلی سەعید،
عەبدالقهار خەلیل، عەبدالکریم نایف حەسەن، هاشم محەمەد رەشید، صدقی عەبدالقادر
فەتاح، فەتاح عەبدالقادر فەتاح، بە برینداری دەرباز دەبن و دواتر یەکێکیان بەناوی
فەتاح عەبدالقادر فەتاح دوبارە ئەنفال دەکرێتەوە. کە بەپێی وتەی شاید حاڵەکان لە قەڵای
نزارکئ بە بلوک کوژاروە. دەربازبووانی تاوانی گوندی کوریمێ لەو ١٣ کەسن کە لە
شاڵاوەکانی ئەنفال و گۆرە بەکۆمەڵەکان رزگاریان بووە و بە دەبازبووانی گۆرێ
بەکۆمەڵ ناوزەد دەکرێن.
هەروەها لەگوندی
مێرگەتوو (مێرگەتی)بەهەمان شێوە دوای ئەوەی خەڵكەكە دەسگیر دەكرێت ژنو پیاو
لەیەكتری جودا دەكرێنەوە دواتر ئەو پیاوانەی كەتەمەنیان لەژوور پازدەساڵی دابووە
دەسبەجێ گوللە بارانكران.
لە چاوپێکەوتنێك كە
میدل ئێست ووچ لەگەڵ قەشەیەكی ئاشووریی ئەنجامیداوە قەشەیەكی ئاشووریە دەڵێت
“كەوا لیستێكی 250 كەسی كۆكردووتەوە كە لە ماوی ئەنفال و پاش ئەنفال
بێسەروشوین كران”، هەروەها لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ دە دوانزە كەس نیشتەجێ
كۆمەڵگاكانی بەحركە و جێژنیكان ئەنجامی داوە سەرجەم ناوی 98 كەسی كەوتوتە لا كە
بێسەر شوێن كراون ئەم لیستە بریتی بوو لە 64 مەسیحی (25 پیاو،18 ئافرەت، 12 منداڵ)
،كە لە خوار تەمەنی 16 ساڵی دابوون و 9 كەس كە رەگەز و تەمەنیان دیار نەبوو، لەگەڵ
34 كەسی ئێزیدی كە (4 یپاو، 9 ئافرەت، 21 منداڵ) ، زۆربەی ئەوانەی فەوتاوەن منداڵی
خوار یەكساڵ بوون و بەتەمەنترین كەسیش ئافرەتێكی 85 ساڵ بووە.
لە 6 ی ئەیلولی 1988
رژێمی بەعس پاش ئەو هەموو کۆمەڵکوژی و ماڵوێرانیە لێبوردنی گشتی دەرکرد.
تێبینی:ئەو نوسینە
بەشێکە لە تۆژینەوەیەکم.
وێنەکە لە سەردانێک
بۆ قەڵای نزارکئ لەگەل هاوڕێی بەڕێزم کاک عومەر محەمەد سەرنوسەری گۆڤاری
ئەنفالستان و کاک هاشم دەربازبووی گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالی هەشتەم لە بادینان لە
کۆمەڵکوژی گوندی کوریمێ کە باسی تاوانەکان لە دژی خەڵکی بادینان دەکات لە ناو
قەڵاکە کە هاوشێوەی قەلای نوگرە سلمان بە سەدان تاوانی ئازار و ئەشکەنجە و کوشتنی
تێدا ڕووی داوە کە لە لایەن هاوڕێی بەڕێزمان سمکۆ سابیر گیراوە بە سوپاسەوە
رۆحی ئەنفالکراوان
شاد و ئاسودە
عەدالەت عومەر
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.