ئاب 17, 2019 Omer ئهرشیف, ئهنفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەڵگەیەکی گرنگ و لە دەستچوو ….عومەر محەمەد
بەڵگەیەکی گرنگ و لەدەستچوو ……………………………عومەر محەمەد
کاوە حوسام ئەدین، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان و کۆلیژی هونەر بەشی شێوەکارییە، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چیرۆکی کاتی سەربازی خۆی بۆگێرامەوە و باسی بەڵگە گرنگەکانی ئەنفالی کرد، کە دەستی کەوتوون، بەڵام داخی بۆ ئەوە دەخوارد کە ئەوسا هیچ روناکاییەک نەبووە هەتا باش بیربکاتەوەو بیانهێنێتەوە بۆ کوردستان.
کاوە ساڵی ١٩٨٩ – ١٩٩٠ سەربازبووە، وەک هەر دەرچوویەکی زانکۆو پەیمانگاکان مەشقی تەواوکردووەو بووەتە نائیب عەریف، دوای تەواوکردنی مەشقەکەیان گواستراوتەوە بۆ فەوجی مغاوێری تیپی ٣١ لە سەماوە کە بارەگایان لە ناو قەڵای نوگرەسەلماندا بووە، ئەوان کە چوون تازە نوگرەسەلمان لە دەستەبەسەرکراوە ئەنفالکراوەکان چۆڵکراوە، کاوە بە چاوی خۆی جل وبەرگی کوردی و بوخچەو تەنانەت حەتحەتۆکەی منداڵان کە دەکرێت بە بیشکەی منداڵانەوە بینیوە، بەڵام کاتێک چووەتە تاکە ژورێک لەسەربانی قەڵاکە، ئەوراق و بەڵگەنامەیەکی زۆری بینیوە، کە لەوێ بەسەریەکدا وەک خەرمانێک هەڵڕێژراون، ئەو کاغەزانە بەڵگەی مردنی زیندانیکراوەکان بوون، کاوە دەڵێت بە زۆری هۆکاری مردنەکەیان وەستانی سوڕی خوێنیان لەسەر نوسراوە (ئەنفالستان پێشتر کۆمەڵێک لەم وەفاتنامەی دەستکەوتووەو لەژمارە ٤ دا بڵاوی کردوونەتەوە) بەڵام هێشتا ئەمە بەڵگە لەدەستچووەکە نیە کە کاوە داخی بۆ دەخوات، ئەو دەڵێت سجلێکی گەورە کەوا نزیکە ٣٠٠ لاپەرە دەبوو، ناوی کوردەکانی تێدا نوسرابوو، ناوی سیانی و موالیدەکەی و قەزاوناحێ وپارێزگاکەی، هەرلەمبارەیەوە دەڵێت : کورێکی کەلاریم لەگەڵدا بوو ناوەکەیم بیرچووەتەوە بەڵام باریکێکی درێژ بوو، ژنەکەی و دوو کوڕی ئەنفالکرابوون کە ئەو دیمانەنەی بینی رۆژێک توشی هێستریابوو، باش بوو لەو کاتەدا چەکی پێنەبوو دەنا رەنگە خەڵکی بکوشتایە، ئیتر ئامرەکەمان کەزانی کێشەکەی چییە نەقڵی کرد، کورێکی کەرکوکیشمان لەگەڵدا بوو کەناوەکانی ناو ئەو سجلەی دەخوێندەوە ناوی پوری و نەنکی و باپیری و هەندێک خزم وکەسی خۆی تێدا دۆزینەوە، وتی ئەوانە پیروپەککەوتەکان بوون و بەربوون و ئێستا لەکەلارن. کاوە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت : لەبەر ئەوەی من نائیب عەریفی ئیعاشە بووم و دەچومە دەرەوە لەناو شار شتم دەکڕی و دەهاتمەوە، دوو خزمی خۆمان هەردوکیان (مامی باوکم) بوون لەسەماوە کرێکارییان دەکرد، زۆرجار شەوانیش لەلای ئەوان دەمامەوەو باسی نوگرەسەلمانیان بۆکردم کە کوردێکی زۆر لەوێ زیندانی بوون. لەدوای ئەوە لە ناوقەڵاکە زۆر دەگەڕام، چومە ژێر زمەینەکەوە زۆر تاریک و قوڵ وترسناک بوو، بەڵام چیم بینی، یەک دونیا جامی فیلمم بینی بەوناوەدا بڵاوببوونەوە، نازانم شۆرابوونەوەیان نا چونکە من وێنەکانم نەبینی بەڵکو هەر جامی فیلمەکان بوون، بەزۆری وێنەی ژن بوون، روتیان کردبوونەوەو وێنەیان گرتبوون، ئەوەی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە ژنێک بوو روتیانکردبووەوەو لەسەر مێزێک دایننابوو وێنەیان گرتبوو. کاوە داخ بۆ ئەوەش هەڵدەکێشی و دەڵێت باشە وا سجلەکەم نەهێنا بەڵام خۆ دەمتوانی بە ئاسانی جامی ئەو فیلمانە بهێنم و ئەمرۆ سودیان لێ ببینین بەداخەوە هێنانیان زۆر ئاسان بوون ! بەڵام لەدەستم چوون.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.