• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەحمەد بامەرنی دەربارەی کیمیابارانی هەڵەبجە

ئاب 04, 2019 Omer ئه‌رشیف, كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەحمەد بامەرنی دەربارەی کیمیابارانی هەڵەبجە


ئەحمەد بامەرنی دەربارەی کیمیابارانی هەڵەبجە

رێکەوتی  ١/٨/٢٠١٩ ماڵپەری کوردستانی نوێ

كۆمیتەی یەكێتی لە ئەوروپا، لە رۆژانی 15-19/3/1988 لەگەڵ مام جەلالدا كۆبوونەوەمان هەبوو. كۆبوونەوەكە لە ماڵی د.لەتیف رەشید بەڕێوەچوو، ئەوانەی كە وەك لەبیرم ماوە هەریەک لە خوالێخۆشبووان عومەر دەبابە، شازاد سائیب، د.محەمەد سابیر، سەعدی ئەحمەد پیرە، بەرهەم ساڵح، سەڵاح رەشید، دكتۆر لەتیف رەشید و بەندە.

كۆبوونەوەكەمان زۆر پوخت بوو، دوای دەستپێكردنی هێرشی ئەنفالی یەك بوو بۆسەر بارەگاكانی سەركردایەتی ‌و مەكتەبی سیاسی و دەزگا سەرەكییەكانی یەكێتی لە سەرگەڵو و بەرگەڵو. مام جەلال بە درێژی بۆچوونەكانی خۆی بۆ باسكردین سەبارەت بە داڕشتنی پلانی یەكێتی بۆ ئایندە لەبەر رۆشنایی ئەو دۆخە نوێیەو باسیشی لە پلان و ئیشوكارەكان لە ئەوروپا كرد. لەپڕ كەسێك هاتە ژوورەوە و وتی: مام جەلال، ئەوە رەفعەتی مەلا (رەفعەتی مەلا نوێنەری یەكێتی بوو لەتاران) دەیەوێت بەپەلە قسە لەگەڵ جەنابتان بكات. مام جەلال-یش رۆیشت بۆ تەلەفۆنەكەو دوای ماوەیەك هاتەوە، بەسیمایەوە دیاربوو كە هەواڵێكی ناخۆشی پێیە. كە داوامان كرد بزانین دەنگ و باس چییە؟ مام جەلال وتی: كاك رەفعەت دەڵێت: رژێمی عیراق ئەمڕۆ بە چەكی كیمیایی شاری هەڵەبجەی بۆمباران كردووەو خەڵكێكی زۆری سڤیل شەهیدبوون. پاشان وتی: بە رەفعەتم وتووە: شاری هەڵەبجە شارێكی گەورەیە، چۆن دەكرێت بە چەكی كیمیایی بۆمباران بكرێت؟ و داواشم لێكردووە كە دڵنیابێتەوە و پاش سەعاتێكی دیكە تەلەفۆن دەكاتەوە. كۆبوونەوەكەمان بۆ ماوەیەكی كەم راگرت ‌و باسی هەواڵی بۆمبارانكردنی هەڵەبجەمان دەكرد و بڕیاردرا كە هەریەك لەئێمە بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی كە لێیەتی. سەعاتێكی پێ چوو، كاك رەفعەت تەلەفۆنی كردەوەو تەئكیدی كردەوە كە بەڵێ هەڵەبجە كیمیابارانكراوەو بەهەزاران شەهید هەیە. بڕیاردرا كە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بنووسین و بڵاوی بكەینەوە. كەمێك مشتومڕمان كرد لەسەر ژمارەی شەهیدەكان، چونكە هیچ ژمارەو ئامارێكی راست ‌و دروستمان لەبەر دەستدا نەبوو.كاك رەفعەت وتبووی بە هەزارانە، بۆیە لە بەلاغەكەدا نووسیمان زیاتر لە 2500 کەس شەهیدبوون.

لەبەرئەوەی كاتەكە ئێوارەیەكی درەنگ بوو، بەیانیی رۆژی دواتر هەریەكەمان گەڕاینەوە بۆ ئەو وڵاتانەی كە لێيبووین. من رۆژنامەنووسێكی فەڕەنسیم دەناسی بەناوی پاتریك بورا لێپرسراوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو لە كەناڵی تەلەفزیونی یەكەمی فەڕەنسا، هەر لە لەندەنەوە تەلەفۆنم لەگەڵ پاتریك-دا كردو داواملێكرد بچمە لای، كە گەیشتم، پاتریك وتی: من لە تەلەفزیۆنم، چاوەڕێت دەكەم. پاشنیوەڕۆ نزیكەی سەعات چوار گەیشتمە پاریس و دەستبەجێ چوومە لای پاتریك. لە ژوورەكەی خۆی باسی كیمیابارانی هەڵەبجەم بۆكرد، داواملێكرد كە دەنگوباسی هەڵەبجە لە گەشتی هەواڵی سەرەكيیدا باسبكات. پاتریك وتی: ئەحمەد باوەڕت پێ دەكەم، بەڵام ئەمە هەواڵێكی زۆر گرنگ و مەترسیدارە، لێپرسراوی هەواڵ هەرگیز ئامادە نابێت ئەمە بڵاوبكرێتەوە، ئەگەر لەسەرچاوەكی رەسمییەوە نەبێت، لێم قبووڵ ناكات ئەگەر بڵێم سەرچاوەكەم نوێنەری یەكێتییە لە فەڕەنسا. بۆیە من پێشنیازی ئەوەم كرد كە خۆی لەگەڵ تیمێكدا بڕۆنە هەڵەبجە. رازیی بوو و بڕیارماندا لە رۆژی دواتر بڕۆینە باڵیۆزخانەی ئێران بۆ داواكردنی ڤیزا. لەسەر چوون بۆ كوردستان لە مشتومڕدا بووین، لەپڕ ژنێكی رۆژنامەنووس بەپەلە خۆیكرد بە ژوورەكەیدا و وتی: پاتریك وەرە سەیری ئەوە بكەو رۆیشت، هەردووكمان چووینە هۆڵێكی گەورە هەموو دیوارەكانی شاشەی تەلەفزیۆنی جیهان بوو، هەموویان وەردەگرت. هەموو شاشەكان پەخشی وێنەی شەهیدانی هەڵەبجەیان دەكرد، تەنانەت مۆسقایەكیشی لەگەڵدا نەبوو، تەنها وێنەی ژن و منداڵ و كەسانی مردوو بوو. لەو ژوورەدا بیست رۆژنامەنووسی ژن و پیاوی لێ بوو، بێدەنگییەكی زۆر باڵی بەسەر هۆڵەكەدا كێشابوو، هەندێكجار دەنگێك دەهات و دەیووت: ئەمە قەتڵوعامە، یەكێكی دیكە دەیوت: جینۆسایدە، ئەمە ترسناكە، ژنێك پرسی ئەمانە كێن؟ وتم : مەدام ئەمانە میللەتەكەی منن. ئەو هەموو رۆژنامەنووسە تەماشای منیان كرد. دواتر من تەماشایەكی پاتریكم كرد و وتم: پاتریك ئەمە بوو كە من بۆم باس دەكردیت.

سەرچاوە کوردستانی نوێ – https://knwe.org/?p=46729

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌