ئاب 02, 2019 Omer شهنگال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تاقانەیی جینۆسایدی ئێزیدییەکان ……. د. ئیبراهیم مەلا زادە
تاقانەیی جینۆسایدی ئێزیدییەکان ……….. د. ئیبراهیم مەلا زادە
خەسڵەتەکانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان هەڵگری جۆرێك لە تاقانەییە، لەسەردەمێکدا ئەو جۆرە بیرکردنەوەی ئەنجامدەرەکان لەدونیای مۆدێرندا بەتەواوەتی پاشەکشەی کردووە. ڕەگوڕیشە و مۆتیڤەکانی ئەو جینۆسایدە فرەڕەهەندن، بەڵام مۆتیڤەکان لە توراسی دینیدا بەربڵاون و بەوردی دیزاین کراون.
زۆربەی جینۆسایدەکان خەسڵەتی تایبەت بەخۆیان هەن، لەو ڕووەشەوە دەبنە تاقانە. لەوانەیە تائەمڕۆ هۆلۆکۆست هەڵگری زۆرترین خەسڵەت بێت و لەتاقانەییەکەی هیچ جینۆسایدێك شانی لەشانی نەداوە. لەڕووی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی تاوانی هۆلۆکۆست کە پەنجەمۆری تەکنۆلۆجیا و بیرۆکراسیەتی ئەوروپی بەسەردا زاڵە، هێندە وردەکاری تێدان و دیزاینکردنی هێندە بە پلانێکی تۆکمە بووە، دوای زیاتر لە نیو سەدەش تائەمڕۆ زانایەکانی پێوە سەرقاڵ بوون و هەڵگری زۆترین قسەلەسەرکردن و توێژینەوە بووە. بەڵام ئەوە هەرگیز مانای کەمکردنەوە نیە لە گەورەیی و مەترسییەکانی شاڵاوەکانی ئەنفال، جینۆسایدی بارزانییەکان و جینۆسایدی کوردێن ئێزیدی. هاوبەشییەكی زۆر لەنێوان شاڵاوەکانی ئەنفال و هۆلۆکۆست هەیە، بەڵام هاوبەشییەکی زۆریش لەنێوان جینۆسایدی ئەرمەنییەکان و کوردێن ئێزیدی هەیە. زێدەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێم خەسڵەتەکانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان ئەگەر لەڕواڵەتیشەوە عەفەویەتێکی زۆری پێوە دیاربێت، بەڵام لەناوەرۆك و قەبارەی تاوانەکە هیچی لەجینۆسایدی ئەرمەنییەکان کەمتر نیە، ئەگەر ئەویش تێنەپەڕێنێت.
مخابن، تاوانبارەکان ئەگەر لێرە و لەوێ چەند سەد کەسێکیش مابن، بەڵام وەکو یەکەیەکی سەرەکی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هەڵوەشایەوە، بۆیە ڕاکێشانیشییان بەرەو دادگا قورسە و پەرتوبڵاون، وێڕای ناسینەوەی تاوانبارەکانیش هەر قورسە و لەوانەشە زۆریان کوژرابن. لەگەڵ ئەوەش، پێکهاتەی ئێزیدی پێویستی بە چاودێری زیاتر هەیە بەتایبەتیش لەڕووی سایکۆتێراپییەوە.
هەروەها، یەکێك لە خەسڵەتە هەرە ناوازەکانی جینۆسایدی کوردێن ئێزیدی ئەو منداڵانەن کە بێباوکن و تەنها دایکییان دەناسرێت. ئەوەیان دیاردەیەکی تاقانەیە و بەسەدان منداڵ، لەو دایکانە بوون کە وەکو جارییە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و کڕین و فرۆشتنییان پێوە کراوە. ئەم جۆرە خەسڵەتە نەلە هۆلۆکۆست، نەلە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان، نەلە ڕواندا، نەلە کەمبۆدیا و نەلە دارفور و تاد، دەبیندرێت. خەسڵەتێکی ناوازە و تاقانەیە، بۆیە هەر ئەو خەسڵەتە ئەو تاوانە دەخاتە ئاستی جینۆسایدێکی بێوێنە و ئاستی دڕندەیی هەموو سنوورە چاوەڕوانکراوەکانی جینۆساید دەبڕێت.
زۆر خەسڵەتی دیکەش هەن، ئەوا لە توێژینەویەکی ئەکادیمیدا لە داهاتوو دەخەینە بەردەستی خوێنەرانی ئازیز.
خاڵێكی دیکە هەیە، ئەویش ڕووێکی دیکەی گرنگە کە پەیوەندی بە خودی ئیسلامەوە هەیە وەکو ئاینێکی گەورە و بەرفراوان، ئەویش کێشەی بوونی جارییە و کۆیلایەتییە لە ئیسلام و لە قورئانیشدا ئەو سنوورە بەکراوەیی بەجێهێشتراوە. مخابن، کەس و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەخۆلێگێلکردن، یا بەوەی کە ڕێکخراوی داعش لە ئیسلام تێنەگەیشتوون، ئەو تاوانە گەورەیەی بەکۆیلەکردن و بەجارییەکردنی ژنان وەکو شنەبایەکی بەهاری بەبەرگوێیاندا تێدەپەڕێ و لایان نەبووە بە پرسیار. ئاخر، نەخۆلێگێلکردن، نەپەراوێزخستن نابنە پاساو بۆ ئەوەی کە ئەو کێشەیە بەچارەسەرنەکراوی بهێڵدرێتەوە، یاخود بەمانایەکی دیکە، زۆربەی تەفسیرەکان تخونی ئەوە نەکەوتوون داخۆ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو حوکمە قورئانییەدا دەکەن و هەڵوێستییان بەرامبەر جێبەجێکردنی ئەو حوکمە چیە؟!
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.