• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

رەگەزی جێنۆسایدی بارزانییەکان …..عومەر محەمەد

ئاب 01, 2019 Omer هاوپۆلنه‌كراو, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رەگەزی جێنۆسایدی بارزانییەکان …..عومەر محەمەد


رەگەزەکانی جێنۆسایدی بارزانییەکان

عومەر محەمەد

٣١ی تەموزی ٢٠١٩ – سلێمانی

وێنەیەکی یادی جێنۆسایدی بارزانیەکان

بارزانییەکان ئەنفال نین بەڵکو گروپێکی جێنۆسایدکراون . بەداخەوە هەموو میدیای کوردی لەم هەڵەیە نابێتەوەو وەک قیرو زفت پێوەی نوساوە ! رۆژنامەی پڕخوێنەرو خۆیان گوتەنی پرۆفیشناڵ نوسێوێتی (شایانی باسە لەقۆناغی هەشتەمی ئەنفالی بادیناندا هەشت هەزار پیاوی بارزانی کۆمەڵکوژکران !) هەی سەلامەت بیت، ئێوە وەک شارەزای تاوانەکە نین شارەزای جوگرافیای وڵاتەکەش نین .. ئاخر ماڵت نەشێوێ، ناوچەی بارزان سەربەقەزای مێرگەسور و پارێزگای هەولێرە نەک بادینان و پارێزگای دهۆک ! بەهەرحاڵ لەکتێبەکەمدا (کۆمەڵکوژی بارزانیەکان قۆناغێک بەرلەئەنفال چەندین هەڵەی ئاوام دەستنیشانکردووەو لێرە ناچمەوە سەریان .


راستیەك هەیە دەبێ‌ وەك خۆی ببینرێت ئەویش ئەوەیە كە بارزانیەكان ئەنفال نین بەڵکو گروپێکی دیاریکراون کە پێنج ساڵ پێش ئەنفال گیراوان و جێنۆسایدکراون، ئەوان بەچەندین شێواز لەئەنفال جیاوازن، لە جینۆسایدی بارزانیەکاندا ژن ومنداڵ نەگیراون، بەپێچەوانەشەوە لە ئەنفالدا ژن ومنداڵ زۆرترین ریژە ژن ومنداڵ بوون، بارزانیەکان لە گوندەکاندا نەگیراون بەڵکو لەشارو کۆمەڵگاکاندا بوون، بەپێچەوانەوە لە ئەنفالدا تەنها گوندنشینەکان دەگیران ئەمانەو چەندین خاڵی جیاوازی تر، خاڵی هاوبەش لەنێوان بارزانیەکان و ئەنفالکراواندا هەردوکیان تۆمەتی بەکرێگیراوی ئێرانییان خرایەپاڵ، ئەنفالکراوان لەسەر ئەوەی کە نەگەڕانەوە ریزی نیشتمانی و زێدی خۆیان جێنەهێشت، واتا ئامادەنەبوون بێنە ناو کۆمەڵگە زۆرە ملێکان و لەگوندەکانیاندا مانەوە، کەواتە کە دەستنیشانکران (کوردە گوندنشینەکان)بوون نەک هەموو کوردێک ! بارزانیەکانیش بەهەمان تۆمەتی بەکرێگیراوی ئێرانی و لە سەر بارزانی بوونیان بوو واتا (نێرینەی بارزانی) کە ئەوسا لەناو کۆمەڵگاکان و شارەکاندا بوون (ئەمەش خەسەلەتێكی تری جینۆسایدە) دەشێت كۆمەڵكوژی بارزانیەكان بە جینۆسایدی رەگەزیش ناوبەرین (كوشتنی بارزانی نێر) ئەمە گرنگترین خاڵی جیا كردنەوەیە كە كۆمەڵكوژییەكە دەخاتە خانەی جینۆسایدی رەگەزییەوە، ئەو كوردانەی بارزانین دەبێ‌ بكوژرێن ئەمە خەسڵەتی دەستنیشانكردنی قوربانیە، بەو واتایەی ( كێن ئەوانەی دەبێ‌ بكوژرێن ؟ ) لەم دۆسێیەدا ئەوەی لەسەری دەوەستین كۆمەڵكوژی بارزانیەكانە نەک ئەنفال (ئەوەی دەبوو لە ساڵی 1983 بكوژرێ‌ نێرینەی بارزانی بوو) تەنانەت ئەو ژنانە نین كە بارزانین، ئەومنداڵانەش نین كە تەمەنیان لەخوار دوازدەساڵانە، بەڵكو ئەومرۆڤانەن كە رەگەزو تەمەنیان دیاریكراوە.

 نێرەكانیان بكوژن و مێیەكانیان زەلیل بكەن. ئەمە لۆجیكی ڕون وئاشكرای بەعس بوو، ڕەنگە ووتەی ئەم شایەتحاڵە زۆر گونجاوبێت بۆ سەلماندنی ئەم رایە (فاخیر ڕەشید لەدایك بووی 1953 دانیشتووی كۆمەڵگای دیانەیە وسێ‌ برای لەكۆمەڵكوژیی بارزانیەكاندا گیران و دواتر كوژراون، ئەو بە گۆڤاری ئەنفالستان ژمارە (4)ی راگەیاندووە كەوا هێزەكانی ڕژێم كۆمەڵگاكەیان گەمارۆداین ئەوەی لە 10 ساڵان بۆ سەرەوە بوو ڕاپێچیان كردن، لە قوشتەپە خەڵكی لێبوو بارزانی نەبوون ئەوانیش گیران بەڵام دواترئازاد كران) ئەوە نیشانەیەكی تەواو رونوئاشكرای جینۆسایدی گروپێكی دەستنشانكراوە فاخر درێژە بەقسەكانی دەداو دەڵێت : ( لە بیرمە پیاوانی بەعس بە چی شێوازێكی نا مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ گیراوەكاندا دەكرد، عومەركوڕانی پیرەمێردێكی بارزانی بوو بە شێوازێكی زۆر دڕندانە پاش لێدان و ئازاردانی سواری پاسەكەیان كرد، ئێستاش كەسەری تەحسینی برامم بیرناچێتەوە كاتێك داوای كرد كوڕە 4 مانگەكەی كە ناوی عەلی بوو ببینێت، بەڵام ڕێگەیان نەدا.) هەروەها هاوڵاتی عومەر ئیبراهیم قسەی بۆ گۆڤاری ئەنفالستان كردووەو لەبارەی روداوی گرتنی پیاوانی بارزانیەوە دەلێت: باوكم لەگەڵ دوو براو چوار مام و 8 كوڕە مامم گیراون لە درەنگانێكی شەودا گەمارۆی كۆمەڵگاكەیان دابوو، ئەوەی لەكۆمەڵگە دەرچووبا بۆدەرەوە لەسەر جادە بازگەیان دانابوو دەگیران دواتر كە بەیانی ڕوویان كردە ناو كۆمەڵگە ئەوەی بەردەستیان كەوت كەسیان قوتارنەكرد ژن ومنداڵی كۆمەڵگە ڕوویان كردە سەرشەقام بۆ ئەوەی نزیكی گیراوەكان ببنەوە بەڵام فاشییەكان دەستدرێژییان كردە سەر ژن ومنداڵەكان لەئەنجامدا چەند كەسێك بریندار بوون بریندارەكان بە ئۆتۆمبێلی ئەمن گەیەنرانە نەخۆشخانە لەهەولێر لەبیرمە پیاوێك بەناوی (حەسەن شەریف) عەرەبی دەزانی لەگەڵ بریندارەكان چوو بۆهەولێر دواترئەویشیان لەگەڵ خۆیاندا ڕاپێچا. بەڵام ڕژێمی بەعسی خوێن مژبەوەش نەوەستا دەستی كرد بە بڕینی ئاو و كارە با لەخێزانەكان و لێنەگەڕا كەس لە كۆمەڵگا بێتە دەرەوە.

لە كۆمەڵگای دیانا چیرۆكی خانەوادەی (خۆشابە یوحەنا) زۆرمایەی تێڕامانە، چیرۆكێكی ئازاربەخش وتائەو پەری مرۆڤ هەژێنە، گلیانا كوڕی خۆشابە یوحەنایە كوردەو بەئاین مەسیحیە دەلێت: رۆژانی سەری ساڵ وجەژنان بۆ ئێمە پرسەن، باوكی گلیانا بارزانی نەبوو، بەڵكو خەڵكی گوندی بێدیال بوو تاوانی ئەو پیاوە مەسیحیە تەنها ئەوە بوو كەوا وەك داب ونەریتێك جامادانێی سوری لەسەربەستبوو. كاتێك پیاوانی ئەمن و گاردی كۆماری بەمەبەستی گرتنی پیاوانی بارزانیان باوكی گلیاناو چەند كەسێكی دی كە بەهۆی دابونەریتەوە جامەدانێی سوریان لەسەر ناوە گرتوویانە بەڵام كاتێك ئەفسەرێك زانیوێتی ئەو پیاوانە بارزانی نین و مەسیحین پێیان دەڵێت ئەو جامادانێیانەتان لەسەرتان فرێبدەن..ئەوانیش دەڵێن چۆن فرێی دەدەین ئەوە داب و نەریتە ؟ ئەفسەرەكەش تورەدەبێ‌ و دەڵێت مادام وایە سەركەوە سواری ئەو پاسانەیان دەكەن كە بۆ گواستنەوەی بارزانیەكان ئامادەكرابوون ئیدی هەر ئەو گرتنە بوو كە رۆیشتن و جارێكی تر نەگەرانەوە، گلیانا ئاماژە بەوەش دەكات و دەلێت لەپاشئەوە دایكی من هەمیشە دەگریاو دەپارایەوە هەتا رۆژێك دەماری سەری تەقی و خوشكێكیشم ( بەناوی نەهرێن) ئەوەندە بۆ بابی من پەرێشان بوو هەتا توشی نەخۆشی دەرونی بوو دواجاریش بەتەواوی بەتەواوی تێكچوو . 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌