تەموز 26, 2019 Omer ئهرشیف, ئهنفال, ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لەبیابانەكانی سەماوەوە، بانگەوازو پێشنیار……….ئەنوەر عومەر
لەبیابانەكانی سەماوەوە………………………………………..ئەنوەر عومەر
بانگەواز و پێشنیاز
بۆ / كەسو كاری قوربانیانی جینۆسایدی گەلی كوردستان.
بۆ / سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان
بۆ/ سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان
بۆ / سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
بۆ / سەرۆكایەتی كۆماری عێراقی فیدراڵ
بۆ / نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بۆ/ دەزگا و دامەزراوە و میدیاكانی كوردستان
بۆ/ ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی
بۆ/ ھەر كوردێك لە ھەر شوێنێكی دنیا ھەیە…
بەڕێزان…
ئێمە لێرەین لەبیابانەكانی سەماوەین و سەرقاڵی
ھەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی ژن و منداڵانی ئەنفالكراوی كوردین.
لێرە تاوانێگەلێكی ھێندە نامرۆڤانە و دڕندانە ئەنجام
دراوە مرۆڤ تووشی شۆك و ڕاچڵەكانێكی گەورەی ڕوحی دەبێت.
لێرە گەورەترین تاوانی سەدەی بیستەم و تراژیدیاترین
تاوانەكانی سەر ڕوی زەوی لەلایەن صدامی گۆڕبەگۆڕ و ڕژێمەكەیەوە ئەنجام دراوە!
كاتێك ئێسكی وردی مناڵانی كورد لەم گۆڕە بەكۆمەڵەدا دەبینی خەریكە دڵ لەجەستە بێتەدەر، ئاگرێك لە روح بەردەبێ ھەست دەكەی ھێدی ھێدی ڕاپێچی مەرگ دەكرێی!
خودایە كاتێك بەفڵچەیەكەوە لم و خۆڵی ئەو بیابانە لەسەر لاشە و پرچ و دەست و پەنجەی دایكان و جگەرگۆشەكانیان لادەبەم چەندە ئازار دەكێشم، ھەست دەكەم دەست و پەنجەی ھەڵوەریوی ئازیزترین كەسی منن، سوێند بێ بە یەزدانی مەزن ھێندە نزیكن لە روحمەوە، حەز دەكەم ھەموو مشتە خۆڵێكی سەر روفاتیان ماچ بكەم.
تكایە باڵوێز و كونسوڵ و دیپلۆمات و میدیاكار و سیاسی و چالاكوانی مەدەنی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بھێنن و یاوەریان بن با بە چاوی خۆیان جینۆسایدی كورد و ئەم تراژیدیا بێوێنەیە ببینن.
بیانھێنن
چۆن ئەوكات چاویان لەئاستی ئەم تاوانانەدا داخست با ئێستا چاویان بكەنەوە، با لەم
بیابانە چۆڵ و ھۆڵەدا چەندین دیمەنی ھاوشێوەی عومەری خاوەر ببینن،
با ببینن و بزانن كە ٣١ سی و یەك ساڵە ھێشتا لەو بیابانە
دایكانی كورد توند توند جگەرگۆشەكەكانیان لە ئامێزگرتووە و ئێسكەكانیان تێكەڵ و
ئاوێتەی یەكتربوون و نایانەوێ بۆ ساتێكیش لە یەكتری جیا ببنەوە!
ئیلاھی ئەم دیمەنانە چەند روح سوتێنەرو دڵ ھەژێنن!؟
تكایە گەر لە تواناتاندا ھەیە نوێنەری ووڵاتە زلھێزەكانی جیھان بھێنن، با ببینن چۆن بۆ بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی خۆیان چاوپۆشیان لەگەورەترین تاوانەكانی سەدەی بیستەم كرد!
لەگەڵ خۆتان نوسەر و ڕۆژنامەنوس و میدیاكارانی كەناڵە كاریگەرەكانی وڵاتانی جیاجیا بھێنن بۆ بینینی دیمەنەكانی ناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵە بۆئەوەی ویژدانی نوستوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەخەبەربێنێ.
تكا دەكەم دەرھێنەرە گەورەكانی فیلمی سینەمایی لەگەڵ خۆتان بھێنن، تاوەكو بەچاوی خۆیان ببینن و بزانن ئایا ھیچ فیلمێكی تراژیدی ھێندەی دیمەنەكانی ناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵە تراژیدی و كارەساتبارە!
لێتان
دەپاڕێمەوە،
بیكەن بۆ خاتری پاكی و بێگەردی ڕوحی ئەم ژن و مناڵانەی
لەناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵانەدان، ھەر كەسێكتان پێدێت بیانھێنن بۆ ئەوەی ئەم تاوانە
گەورانەی بەعس و صدامی گۆڕبەگۆڕ وەكو خۆی بێ زیادو كەم ببینن!
بیانھێنن بۆ ئەوەی پێیان بڵێین ٣١ سی و یەك ساڵ لەمەوبەر بەر لەھاتنی ڕۆژی حەشر، قیامەتی سەدان ژن و منداڵی كورد لێرە ڕویداوە!
تكایە چیتان پێدەكرێ بیكەن، ئێمە لێرەین و ھاوكاریتان دەبین…
ئەنوەر
عومەر سەعید
بیابانەكانی سەماوە
٢٠١٩/٧/٢٥
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.