تەموز 25, 2019 Omer ئهرشیف, ئهنفال, هاوپۆلنهكراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە گومان لەبڵاوکردنەوەی پێناسەکەی نەسرین ! ……………………….عومەر محەمەد
گومان لەبڵاوکردنەوەی پێناسەکەی نەسرین ! …………………..عومەر محەمەد
هیچ گومانم لەهەست وپەرۆشی زۆربەتان نیە، بەڵام پرۆشی بۆچی باشە لەبری ئارامی ئازاربەخش بێت !؟ پێموانیە هیچ میللەتێک هێندەی ئێمە بێ دیقەت وبێ سەلیقە بێت نەک لە تێروانینی بۆ ئەم هەڵسوکەوتانە بەڵکو بۆهەموو شتێک ! هەروا چەند رۆژێک پێش ئێستا گومانی خۆمم نەشاردەوە لە بوونی دەستێک بۆشیواندنی دۆسێی ئەنفال و سوککردنی دۆسێکەی بەگشتی و بێ بەها کردنی بەڵگە یاساییەکانی و دواجاریش تڕۆکردنی ئینسانی کوردو نیشاندانی وەک خەڵکی خێڵەکی و بێ دیسپلین وبێ مۆراڵ، من هێشتا نازانم ئەم دەستەکێیە بەڵام دەزانم دوکەڵ بێ ئاگرنابێت .
بەهەرحاڵ ئەمەش هەویرێکی ئاوکێشە، ئەوەی دەمەوێ لەئێوە شاراوە نەبێت و بیزانن گومانەکانمە لە بڵاوکردنەوەی (پێناسەیەکی باری کەسێتییە کەناوی نەسرین حسێن عەزیزی لەسەرە)و (مۆری حیدرالذهبي ال )لێدراوە.
گوایە ئەم هویەی بەهۆی بارانبارینەوە تازە دەرکەوتووەو لەگۆرێکی بەکۆمەڵدا بووە. ئەمە درۆیە، پێناسەکە لەدادگای باڵای تاوانەکان بوو، نازانم دواتر سالی ٢٠٠٧ درابێتە وەزارەتی کاروباری شەهیدان .
چیرۆکی ئەو پێناسەیە بەم شێوەیەیە:
نەسرین و پێناسەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک کەسوکاری تری لەگۆڕێکی بەکۆمەڵی پارێزگای سەماوە دۆزرانەوە و سالی ٢٠٠٥ تیمێکی گۆرهەڵدەرەوەی پرۆفیشناڵی نێودەوڵەتی بەسەر پەرشتی (د.سنۆ) هەڵیاندایەوە . ئەم کارە بۆ دادگای باڵای تاوانەکان و بەڵگەی بەهێزی دادگایی کردنی سەدام ودارودەستەکەی بوو، بەڵام بەداخەوە پێناسەکانیان نەدانەوە بەکەسوکاریان .
لە سالی( ٢٠٠٧) ەوە کاک کەریم حوسێن برای نەسرین لەهەوڵدابوو هەتا پێناسەی خوشکەکەی وهاوژین ومنداڵەکانی دەستبکەوێتەوە، بەڵام بێ سودبوو، کاتیک ئەم داوایەی لەمن کرد، منیش داوام لە کاک کامەران سابیر کرد، هەتا ئەم داوایەی کەریم بهێنێتەدی ئەویش ئازایانە بەڵێنیدا هەوڵی بۆبدات، دوای سێ ساڵ بێنەوبەرە ئینجا برای بەرێزم کاک (کامەران) کە ئەوسا لەدادگاکە و دواتریش لە سەرۆکایەتی کۆمارکاری دەکرد، بەڵێنەکەی بردە سەرو کۆپی ئەم پێناسانەی بۆهێنامەوە بۆ سلێمانی ودەست من کەوتنەوەو منیش وەک ئامانەتێک دامەوە بەدەست کاک کەریم..
بروا بفەرموون ئەگەرچی زۆر زۆر پێوییستم بوو کۆپیان بکەم و لەلای خۆم بیانپارێزم بەڵام رێگەم بەخۆم نەدا کۆپیان لەبەربگرمەوە، باش بوو کاک کەریم بۆخۆی دەستپێشکەری کردوو گوتی : با کۆپیان لای تۆش هەبێت .
کەواتە ئەو پێناسەیەو ئەوانەی تریش لەلای منیش هەیەو لای کەسوکارە نزیکەکانیشیان هەیە، ئەگەر کارێکی رەوا بوایە و پیویست بوایە، ئەوا ئێمە بلاومان دەکردەوە.
تکایە، (کەلوپەل وهەندێک یادەوەری و..هتد) هەرگیز بۆئەوە نابن لە هەموو شوێنیک تەخشان و پەخشان بکرێن . ئەوە دەشێت لە کۆروسیمناروکۆنفرانسی تایبەت ومۆزەخانەکاندا نیشان بدرێن و نرخ وبەهای نیشاندانیان پارێزراوبێت.
بەهیوام ئەمە بەس بێت چونکە لەو رۆژەوە کەسوکاریان ئەزیەت وئازاردەدەن وماڵی کاک کەرێم وەک پرسەی لێهاتووەو لەبارێکی دەرونی خراپدایە.
گۆڤاری ئەنفالستان مۆڵەت پێدراوەو لەم جۆرە بەڵگانەی لەئەرشیڤدایە بەڵام بڵاوکردنەوەیان بەو شێوەیە هەم لەروی مۆراڵیە و هەم لەڕوی یاساییەوە بەپێشێلکاری دەزانین، کێتان لە پەیجی ئەنفالستانەوە شایەتی وەها پیشێلکارییەکن ؟
عەجایەب رێکخراوەکانی دۆسێی ئەنفال هیچ قسەیەکیان نەبوو؟!
وێنەکە لەگەڵ کاک کەریم حسێن
شوباتی ٢٠١٣ – مەزاری ئەنفالکراوان- دوکان
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.