• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

وەڵامی لۆژیکی وهەناسەیەکی قوڵ عومەرمحەمەد

مارس 14, 2019 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە وەڵامی لۆژیکی وهەناسەیەکی قوڵ عومەرمحەمەد


وەڵامی لۆژیکی وهەناسەیەکی قوڵ 

عومەر محەمەد

ڕۆژی ٢٠/٩/٢٠٠٨ لەژوری بەشی (ئەنفال)ی بەرێوەبەڕایەتی گشتی سلێمانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان دانیشتبووم،پیرەمێردێكی لاوازو ڕەنگ پەڕیوو هاتە ژورەوە، ئەو پیاوە خەریكی تەواوكردنی مامەڵەی خوشكە ئەنفالكراوەكەی بوو، كەپێشتر دانیشتووی شاری قەڵاتدزە بووەو لە دوای ڕوخاندنی ئەوشارە بەویتسی پیاوانی بەعس، براونەتە كۆمەڵگای زۆرەملێی بازیان و لە دوای راپەرینی ئازاری ساڵی(١٩٩١)یشەوە گەڕاوەتەوە بۆسەر زیدی خۆی و ئێستا لە قەڵاتدزە دەژی.

 محەمەد لە عەلاگەیەكی نایلۆنی شیندا، فایلەكەی هەڵگرتبوو “كەناوی ٧ كەسی ئەنفالكراوی خێزانەكەی تیدا تۆماركرابوو” فایلەکەی لەنایلۆنە شێنەکە دەرهێناوخستیە بەردەستی (كارزان مەحمود) كارمەندەكە، دوای ئەوەی مامەڵەكەی لێوەرگرت و لێی ووردبووەوە،لەگەڵ محەمەد كەوتنە مشت ومڕ،بەتایبەتی لەسەر ناوی صاڵح كە یەكەمین ناوی ئەنفالكراوەكانی ناوفیلەكەی دەستی بوو، لە و مشتومڕەدا پیرەمێردەكە بەخەمباریەكی قوڵەوە ووتی: ئاخر صاڵح خەزوریشمەو زاواشمە، ئامینە خوشكی منە، خێزانی صاڵح بوو، حوسین صاڵح خوشكەزامە، ئینجا رووی بۆلای من وەرگێراوو بەزەردەخەنەیەكی تاساوەوە، گوتی: دەیبزانم ئێوە لەم مەتەڵە تێدەگەن؟) نیازی ئەو پیاوە ئاشکرابوو كەوا دەیەوێت بەشە موچەیەك لەو كۆمەڵە ئەنفالكراوە بپچڕێ بەو پێیەی ئامینە خوشكێتی وئەنفالكراوە،بەڵام بەپێی یاسای مافوئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەو ناتوانێ موچە وەربگرێت. چونكە ئامینەو صالح لێك جودانەبوونەتەوە،بەڵام رەنگە كاتێكی زۆری بوێ هەتا سەدانی وەكو ئەو پیرەمێردە تێبگەیەنی كەمافی بەسەر خوشكە ئەنفالكراوەكەیەوە نیە، چونكە ئەو لە ماڵ ومێردی خۆی بووەو هێشتا دوو كوری لە ژیانداماون،مافێك ئەگەر هەبێت هی كورەكانێتی. 

روو وەرگێڕانەكەی مامە حەمە بەلای مندا رێگەی ئەوەی بۆ هەمواركردم، بتوانم ڕوخسەتی لێوەربگرم و لێیبپرسم.

سەرەتا لەبارەی ژمارەی قوربانیەكانی ئەوخێزانەو چۆنێتی گیرانیان پرسیارم کرد.

لەوەڵامەکانی محەمەددا پێشلكردنێكی تری مافی مرۆڤم لەناو حیكایەتەكانی ئەنفالدا بینی، ئەوەی منی راچڵەكاند ئەومنداڵێکی ساوای ئەنفالكراوەو هێشتا ناو نەنراوە..!! ژمارەی ئەو ناوانەی لەناو فایلەكەی ئەو پیرەمێردەدا هاتوون ٧ كەسن، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانەی ئەنفالکرابوون (٨)كەسن.! ئەوە مایەی تێڕامانێکی قوڵە، چونکە هەم گرفتە بۆکاری سەرژمێری و دۆکێومێنتاری و هەم بۆماف وئیمتیازی کەسوکاریان، تۆبڕوانە پیرەمێردەكە کە دەکاتە خاڵی باوکی ئەو منداڵەساوایە بەڵام ناوی نەدەزانی، ئەی باشە ئەگەر نزیکترین کەس ناوی ئەنفالکراوێک نەزانن ئەی چۆن سەرژمێریان بکەین ؟ چۆن مافی بتوانین لەمێژودا دۆکێومێنتیان بکەین ؟ ئەی دەبێت چەند منداڵی ساوا ئەنفالکرابن؟ چەندیان لەرێگای مەرگ لەدایک بووبن و بەکورتترین تەمەنەوە کوژرابن ؟ ئەی ئەوانەی بەوشێوەیەن مافیان ناویان ؟ بەپێی قسەی محەمەد ئەو منداڵە ساوایە تەمەنی هەروا چەند رۆژێك یان چەند هەفتەیەك بووە، كە ئەنفالكراون و هێشتا ناوی لێنەنراوە. من بەلای کەمەوە یەکدوو حاڵەتی تر پێدەزانم، شێخ عارفی کانی هەنار کاتێک هاتە سەر باسی ژن ومنداڵەکانی گوتی: هاوژینەکەم لەتۆپزاوا منداڵی بووە گوتیان ناوی ناوەسنور، بەڵام دیسان ئەوەش هەر گرفتە چونکە سنور ناوی لەتۆماری گشتی و فەرمانگەی باری کەسێتیدا تۆمارنەکراوەو ئەوەش بەوتیان و وادەڵێن ساغ نابێتەوە. کەواتە لەناو پرۆسەی ئەنفالدا زۆرن ئەو ئینسانانەی بۆهەتاهەتایە ون دەبن و نەک خۆیان بەفیزیکی نامێنن بەڵکو هەرناویشیان نامێنێت ! بگرە ناویان هەرنەبووە.

ئەم نمونەیە جگەلەوەی بەڵگەیەكی زیندووی پاكتاوی رەگەزییە، ئەوەشمان بۆ دەسەلمێنێ كە لەناو پرۆسەی ئەنفالداو دوای ئەنفالیش لەحساباتی ناودام ودەزگای حكومەتی كوردیشدا، هەندێك قوربانی بێ ماف وحساب دەمێننەوە، سەدان و هەزاران مرۆڤی ئاوا، بوون و نەبوونیان یەكسانە بەهیچ..!! باشە مافی ئەو مرۆڤانەی هێشتا كۆرپەلە بوون، یان لە دایكبوون و ناویان لێنەنراوە، یان لەزیندانەكانی تۆپزاواو نوگرەسەلمان،یان لەناو كاروانی سەیارە سەرداپۆشراوەكان و لە قەراخی گۆرە بەكۆمەڵەكاندا لەدایكبوون، مافەكانیان لەكوێی عەدالەتی مرۆڤایەتیدا وەربگیرێنەوە؟! ئەم قوربانیە بەریئانە كام مافی گشتی قەرەبوویان دەكاتەوە؟!

محەمەد خاڵێکی تری جێگەی سەرنجی بۆ باسکردم ئەو ووتی: ئەوان لە کاتی ئەنفالدا نەگیران، بەڵکو ئەنفال تەواو بوو، ئەوان پێشتر خۆیان پەنادابوو هاتبوونەوە بۆ قەڵاتدزی ” ” ئەمنەكان هاتن لەماڵێ گرتیانن و بردیانن، ئەوان خەڵكی گوندی گەناو بوون،ئێمە ژن و ژن خوایمان لەگەڵیاندا هەبوو. ئەوەی محەمەد باسی دەکات هێشتا بەعەقڵی هەمووکەسدا ناچێت تێگەیشتنی گشتی بۆئەنفالکراوان بەوشێوەیە دەبێت لەگوندەکان ولەکاتی پەلامارەکاندا گیرابێ و برابێت بۆبیانەکان ..بەڵام سەربەست عەبدولرەحمان لەساڵەی کوردستانی نوێ کە لەتەلەفزیونی گەلی کوردستانیش راستەوخۆ دەرۆیشت چیرۆکێکی گێڕایەوە بۆمنیش زۆر نوێ بوو. ئەویش ئەوەبوو کابرایەکی فیتەر لەچەمچەماڵ کورەکەی ناردووە بۆناوئەوپاسانەی خەڵکی ئەنفالکراویان دەگواستەوە بۆ تۆپزاوا گوتویەتی بڕۆ شتێک بۆخۆت بپچڕە بەخوا ئەوانە زەوی وخانویان پێدەدەن !

محەمەد گوتی: ئەو خەڵکانەی گوندی گەناو کە ئەمنەكانی قەڵاتدزێ بردیانن وجارێکی تر نەبینرانەوە ئەم کەسانە بوون: ( صاڵح عەبدوڵا، ئامینە ئەحمەد خوشكم بوو، حوسێن ساڵح، بەسێ عەلی عەبدووڵا بوو” بەسێ بوكی ئامینەی خوشكم بوو” هەروا بێتەوە نوسەر حوسێن كە مندالێكی دووساڵان بوو كوڕی خوشكەزاكەم بوو، چنار ئەحمەد صاڵح بوو، كاوە حسین و منداڵكی ساواش بوو) پێموایە هێشتا ناویان لێنەنابوو.

وەڵامی لۆژیکی وهەناسەیەکی قوڵ

لەمحەمەدم پرسی بۆچی هەتا ئێستا مامەڵەی ئەنفالبوونیانت تەواو نەكردووە؟ خەتایەکی خۆشتی تێدابووە وەڵامی ئەو پیرەمێردە هەم لۆژیکی وهەم هەژێنەر بوو، دڵنیام وەڵامی ئەو پیرەمێردە ئێوەش وەكو من تووشی هەڵوەستەیەكی قوڵوو پرسێكی ئینسانی دەكات، ووتی: بەخوای کاکە خەتای كەس نەبوو، نەخەتای من بوو نەخەتای حکومەتیش بوو، من بۆخۆم نەهاتووم معامەلاتیان بۆبكەم.. ئاخر چ بكەم؟ هەتا سەدام نەڕوخابوو پرۆسەی ئازادی نەبوو هەرچاوەڕوانیان بووم بێنەوە، ئەی ئەگەر من چاوەڕوانیان بم معامەلەی چییان بۆبكەم ؟ ئەی نابێت شتێكم لەکن روون ببێتەوە؟ نابێت بزانم داخۆماون یان نەماون..؟ ئینجا هەناسەیەكی قوڵی هەڵكێشاو ووتی: كاكی خۆم پارەش ئەوەی ناهێنێ.

بێگومان.. بەوپێی بەدواداچونەکانم لە سەرانسەری باشور ئەم حاڵەتە تایبەت نیە بە خێزانەكەی ئەم پیرەمێردە، بەڵكو گەلێك شوێنی تری كوردستان چیرۆکی هاوشێوەی تێدایە، کە لە دوای تەواوبوونی پەلامارەكانی ئەنفال خەڵكیان لێگیراوەو ئەنفالكراوە، بەتایبەتی لەسایەی لێبوردنە گشتیەکەوە ئەوە سیاسەتێكی شاراوەی رژێمی بەعس بوو، كەلە دوای ٦ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٨ بەیانی كۆتایی پەلامارەكانی ئەنفالیان رایگەیاند هاوکات جاڕی لێبوردنێکی گشتیشیاندا بەڵام لەروکەشدا گشتی بوو بەڵام هەندێک کەسیشی نەگرتەوە گەلێك لەوهاوڵاتیە كوردە ئاوارانەی لەپەلامارەكانی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی و كیمیابارانی شاری هەڵەبجە هەرچۆنێک بووە رزگاریان ببوو، بەنیازی دەستپێكردنەوەی سەرلەنوێ ژیان لەماڵ و حاڵی خۆیان بەو لێبوردنە گشییە گەڕانەوە بۆكوردستان، بەڵام رژێمی صدام و دام و دەزگا سەركوتگەرەكان بەتایبەتی نوسینگەی باكوری حزبی بەعس، بە رێنمایی عەلی حەسەن مجیدی تاوانبار كەوتنە نەخشەوپلانی گرتن و ئازاردان و دواتریش پاكتاوكردنیان ئەوكەسانەی لەسەر سنورەكانی ئێران و توركیاوە دەهاتنەوە بۆ كوردستان، دوای ناونوسكردنەوەو وەرگرتنەوەیان لە ئێرانیەكان یەكسەر بەرەو دائیرەكانی ئەمن و ئیستخباراتیان دەبردن و لەوێشەوە بەرەوبیابان ونوگرەسەلمان. لە پارێزگای موسڵ ودهۆکیش ئێزدی مەسیحیەکان سەرلەنوێ لەکەمپەکان و لەناو ئۆردوگاکاندا گیرانەوەو بێ سەروشوێنکران، خەڵكانێكی زۆریش لەمیانەی ئەو لێبوردنانەوە یان بەناوی لێبوردنەوە خرانە داوەوەو گیران، بەڵام نەلەنوگرەسەلمان و نە لەزیندانەكانی تریشدا سۆراخیان نەبوو هەتا ئیستاش بێسەروشوێنن.. ئەی دەبێت چەند خێزانیش ئیستا سەرپاكیان بێسەروشوێن بن و كەسیان نەمابێت هەتا مامەلەی ئەنفالكردنیان بۆبكات. ؟! 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌