• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مناڵانی بێ ناونیشان (دایکم ئێزیدیەو باوکم داعش) کاتێك ئاین و جەنگ بەیەکتر دەگەن…… ڕزگار عومەر

نیسان 20, 2019 Omer ئه‌رشیف, تاوانی جه‌نگ, شه‌نگال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مناڵانی بێ ناونیشان (دایکم ئێزیدیەو باوکم داعش) کاتێك ئاین و جەنگ بەیەکتر دەگەن…… ڕزگار عومەر


مناڵانی بێ ناونیشان (دایکم ئێزیدیەو باوکم داعش)

کاتێك ئاین و جەنگ بەیەکتر دەگەن

ڕزگار عومەر

لە دوای شکستی سەربازی و کەوتنی دوا مۆڵگەکانی داعش، پرسێکی پڕ لە تراژیدیا ڕووبەڕووی ئافرەتە ئێزیدیە ڕزگاربووەکان بۆتەوە، ئەویش دەبێ جیا ببنەوە لە مناڵ و کۆرپەکانی خۆیان، ئەو مناڵ وکۆرپانەی بە ووتەی ئەم ئافرەتانە “لە خوێن وگۆشتی خۆیانن”. کەسو کاری ئەم ئافرەتانە؛ ئێزیدیەکان، ڕێگا نادەن کچەکانیان بێنەوە بۆ ناو خێزانەکانی خۆیان ئەگەر بێتوو ئەو مناڵانە لە گەڵ خۆیان بهێنن کە لەکاتی کەنیزەك بوونیان بە دەستی تیرۆریستانی داعش لە دایك بوون. لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەکی زۆر لەو ئافرەتانە بەگریان و حەسرەتەوە قسەیان بۆ میدیاکان کردووە، ئەوان بە زۆرەملێ جیا دەکرێنەوە لە مناڵەکانیان، ڕاستە لەڕیگای کۆیلە کردنی سێکسیەوە ئەو مناڵانە لەدایك بوون، بەڵام وەکو پەیوەندی “دایك و مناڵ” ئەوان هەمان ئەوپەیوەندیە سروشتیەیان لەگەڵ مناڵەکانیان هەبووە.

ئەوان لە ژێر هەڕەشەی ئەوەدان؛ ئەگەر مناڵەکانیان لە گەڵ خۆیان بهێنن، ناتوانن بێنەوە ناو کەسوکاری خۆیان، ئەگەریش نەچنەوە نێو کەسوکاری خۆیان بەتەنیا بگەڕێنەوە هیچ کەسێك پەیوەندیان پێوە ناکا! هیچ کەس؛ خۆراك وهیچ جۆرێکیتر لەیارمەتیان پێ نادات.

هەزاران ئافرەتی ئێزیدی لە هەمان کێشەدان، هەندێك لەم ئافرەتانە کاتێ داعش لە ٢٠١٤ ئەوانی ڕفاندوەو کراون بە کەنیزك و کۆیلە، مناڵی خۆیان پێبووە کە هی باوکێکی “ئێزیدی” بووە، ئەم جۆرە لە ئافرەتانی ئێزیدی کەسو کاریان پێیان ووتون: دەتوانن مناڵی یەکەمت بهێنی لەگەڵ خۆت چونکە “ئێزیدیە” بەڵام بۆت نیە مناڵی دووەم و سێهەم بهێنیت لەگەڵ خۆت چونکە بەئێزیدی حساب ناکرێن. لە راپۆرتی میدیایی ئەم بابەتە چەندی چیڕۆکی تێدایە کە نەك تەنیا دایکەکە وەکو “دایک”دەگری بۆ مناڵەکەی بەڵکو ئەو مناڵانەی یەکەمیش کە “ئیزیدین” دەگرین و داوای براو خوشکەکانیان دەکەن کە لەو دیو سنوور جێیانهێشتن.

جەنگ تەنیا ماڵوێرانکاری شارو دێ و سوتان نیە، بەڵکو هەموو ئەو دۆخە ناهەموارو دژە مرۆڤایەتیە کە پەل دەهاوێتە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو مرۆڤانەی لە پاش جەنگ لە دۆخێک رزگاریان دەبێت بۆ ئەوەی خۆیان لە دۆخێکیتردا بدۆزنەوە. لە شەڕی جیهانی دووەم؛ ئەو مناڵانەی کەلەو ئافرەتە فەرەنسیانە لە دایك بوون کە سکیان لە لایەن سەربازە نازیەکان پڕکرا بوو، دواتر بە پێچەوانەشەوە ئەو مناڵانەی کە لەو ئافرەتە ئەڵمانیانە لە دایك بوون کە لە لایەن سەربازانی ئەمریکی و بەریتانی و فەرەنسی و سۆڤیەتی سکیان پڕکرا بوو، ژمارەیان بە هەزارەها مناڵ بوو کە بەشی هەرە زۆریان جیاکرانەوەو خرانە ژێر دەستی خانەی بێ سەرپەرشتان. بەڵام خودی ئەم جیابوونەوە سەپێنراوانەی دونیا مۆدێرنیش هەڵگری هەمان توخمی “دڵرەقی” دۆش داماوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیە بە دەستی ئەم هاوکێشەو ئاکامە کۆمەڵایەتیانەی دوای جەنگ لە ژیانی ڕزگاربووان دروست دەبێت. لە ئێستادا؛ کردنەوەی هەر دایلۆگێك لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ ڕابەرانی ئاینی ئێزیدی بەدەر نابێ لە چەندین بۆمبی هەستیار، چونکە کەس نازانێ خودی ئەم دایلۆگە چۆن دژ بە قوربانیانی ئێزیدی بەکاردێت، بەڵام لە مێژوی هەموو ئەو کارەسات و زوڵمانەی لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردوو بە سەر ئێزیدیەکان هاتووە هیچیان بەقەد ئەم پرسە کلیلی “چارەسەری ئاکامەکانی” لە ڕووی مرۆڤ بوونەوە نەخستۆتە دەست ڕابەرانی ئێزیدیەکان. 


کاتێك ئەم قوربانیانە کران بە کۆیلە هەڵبژاردەی خۆیان نەبوو، کاتێك دەستدرێژیان کرایە سەرو سكپڕکران دیسان هەڵبژاردەی خۆیان نەبوو، ئێستاش کە بەزۆرداری جیا دەکرێنەوە لە کۆرپەو مناڵەکانیان هەر هەڵبژاردەی خۆیان نیە، دڵرەقی جەنگ و کلتوری دیسپلینی ئاینی چی دەکات! ئایا تێگەیشتنێکی توندەڕەوە؛ ئەگەر بڵێین ئاینی جەلاد و ئاینی قوربانی هەردوکیان لەم پرسە لەبەردەم قوربانیان لە ترافیکی دڵرەقیەکانی جەنگ سڵاو لە یەکتر دەکەن؟

پەراوێزکان:
١- ناونیشانی ئەم ووتارەم لە ناوی شیعرێکی ئەحمەدی شاملو وەرگرتووە کە هەر بەم ناوەیە.
٢- ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی المدی (الإيزيديّون يشترطون تخلّي النساء المختطفات عن أطفالهنّ مقابل العودة إلى سنجار) لاپەڕە ٢، ژمارە٤٤١٠، بەرواری ١٦/٠٤/٢٠١٩.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌