نیسان 13, 2019 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ژنانی ئەنفال کارێزما بوون ………پشتیوان محمود
پشتیوان محمود
ئه‌نفال وه‌ك نوێترین هه‌وڵی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ڕژێمی به‌عس له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له ساڵی 1988 ئه‌نجامدرا به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد. له پێناو پاكتاوكردنى نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاك و زێدی خۆیان . ئه‌م تاوانه ته‌نها هه‌وڵێك نه‌بوو بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی و شوناسی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك وبه‌س . به‌ڵكو ده‌رهاویشته‌كانی له له‌ڕووی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و ژینگه‌ی ده‌یان گرفت و كێشه‌ی خولقاند، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به‌گشتی و كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوان به‌تایبه‌تی.
چاره‌نوس و شوێن بزركردنی ده‌یان هه‌زاركه‌س له‌م تاوانه‌ی به‌ناو ئه‌نفالدا. كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوانی توشی دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێ و ده‌یان حاڵه‌تی ده‌رونی كرد. هه‌ڵگرتنی خه‌مه‌كان و ئازاره‌كان و فرمێسكه‌كان و نه‌هامه‌تیه‌كان له لایه‌ن ژنان و ئافره‌تانێك كه ده‌ستگیران و هاوژین و هاوسه‌ره‌كانیان له ده‌ستدا . له‌ڕوخساری هه‌ریه‌كه‌یاندا ده‌یان چیرۆكی ناڕه‌حه‌تی و تراژیدوی و كێبڕكێ كردن له‌گه‌ڵ ژیان و مه‌رگدا چاره‌نوسیانی نوسیه‌وه .
له ڕوخسار‌و ژیانامه‌ی هه‌ریه‌كه‌یاندا و له‌كاتی گوێ گرتن لێیان له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م تاوانه له‌سه‌ر ژیانیان له‌بیروه‌ریاندا ، توێژه‌ر ده‌گاته ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ئه‌مان له‌دوای ئه‌نفال سه‌ره‌ڕای لاوازی بنه‌ما ئابوریه‌كان و بێكاری و هه‌ژاری و ناجێگیری سیاسی و له‌ده‌ست دانی كه‌س وكارییان ، ده‌ست به‌رداری ژیانی منداڵه‌كانیان نه‌بن و بتوانن له ڕیگه‌ی ده‌یان كاری جۆراو جۆر‌و شه‌ره‌ف مه‌ندانه وه‌ك كاركردن و نان كردن بۆماڵان و گوڵه‌چنه‌و كاروباری كشتوكاڵی له‌نێو كێڵگه‌و زه‌وییه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق و سه‌ره‌ڕای بوون به قوربانی و گیان له‌ده‌ستدانی ژنان و ئافره‌تانیكی سه‌ربه‌رز له ڕێگای كاركردنیاندا . به‌ڵام به‌شێكی زۆریان توانیان نان و قوتی منداڵه‌كانیان په‌یدا بكه‌ن وبه‌رگه‌ی هه‌موو زیانیكی گیانی و تانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بگرن ، له‌ژێر چه‌پۆكی داب و نه‌ریتی دروست كراوی كۆمه‌ڵگه. دایكی نوسه‌ر یه‌كیكه له‌و ژنه قاره‌مان و سه‌ربه‌رزانه‌ی كه نمونه‌یه‌ك بوون له خۆڕاگری و قوربانیدان وه‌ك تێكڕای ژنانی تری ئه‌نفال .
توانیان به خۆڕاگرییان ببنه سمبول و هیوای ژیانی منداڵه‌كانیان و وانه‌ی ژیانیان فێربكه‌ن و ده‌یان نه‌وه‌ی ڕۆشنبیرو خوێنده‌وار پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م دام وده‌زگا حوكمیه‌كان بكه‌ن.
له دوای 31 ساڵ له‌و تاوانه ، پێویسته له سه‌ر حوكمه‌ت ودام و ده‌زگاكان به‌گشتی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌تایبه‌تی هه میشه به‌چاوی ڕێزه‌وه ته‌ماشایان بكه‌ن و شانازیان پێوه بكه‌ن ، هه‌روه‌ها ڕێز له‌ماندووبونی ئه‌وان و سودمه‌ندیش بن له‌تواناو به‌هره‌ی نه‌وه‌كانیان و ده‌رفه‌تی كارییان بۆ بڕه‌خسێنن .
ئەم وتارە لەماڵپەری سبەی بڵاوکراوەتەوە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.