نیسان 13, 2019 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ڕەهەندەكانی چەمكی جینۆساید. کازم جەباری
ڕەهەندەكانی چەمكی جینۆساید.
كازم جەباری
پێشەكییەكی پێویست:
ڕەنگە جینۆساید، یەكێك بێت لەو چەمكانەی لە هەموو قۆناغە جیاوازەكانی مێژوودا ئامادەگی هەبووبێت، هەر جارەی بەشێوەیەك، لە لایەن گروپە جیاوازەكانی كۆمەڵگەوە بەشێوەی جودا، بەرامبەر بەیەكتر، بەكارهێنراوە و بەرجەستەكراوە. هەرچەندە ساتەوەختی بەكارهێنانی وشەكە زادەی ژانێكی ویژدان پڕوكێنەرە و تاوانێكی گەورەی وەك، هۆلۆكۆستە. كە لەسەردەمی ئەڵمانیای نازیدا، دەرحەق بە گروپێكی ڕەگەزی و ئاینی وەك جولەكەكان. ئەنجامدرا. ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە قوربانیان و ڕزگاربووان لەم كۆمەڵكوژییە. بیر هێزی چەكوشی یاسا بكەنەوە لە بەرامبەر هێزی زەعامەت و چەك و كوشتن و تۆقاندن و لە ناوبردن. ئەمەش خۆی لە داڕشتنی ڕەشنووسی دیباجەیەكدا دەبینیەوە، كە ڕەنگڕێژكرا بوو بە چەند دەقێكی یاسایی. تا ڕێگری بكرێت لە دووبارە بوونەوەی تاوانی هاوشێوە لە سەر ئەم گۆی زەمینە و تۆڵە كردنەوە لە بكەری ئەنجامدەرانی تاوان، تاوەنباران. كاتێك دەقی یاساكان برانە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەگەر چی سەرەتا هەندێك لە دەوڵەتان پارێزبەندیان هەڵبژارد. بەهۆی ئەوەی خۆشیان تاوەنبار بوون بە ئەنجامدانی ڕەگەزێك لە ڕەگەزەكانی جینۆساید. بەڵام دواجار زۆرینەی ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكان. هاتنە ژێرباری پەسەندكردنی یاساكانی تایبەت بە جینۆساید، بە ئومێدی دووبارە نەبوونەوەی تاوانی جینۆساید.
لە جیهانی هاوچەرخدا، لە بەدبەختی وڵاتانی ستەمدیدە، نەك هەر دەقەكانی یاساكە وەك خۆی كاری پێنەكرا. بەڵكۆ جیهان شایەتحاڵی چەندین تاوانی گەورەی هاوشێوەی هۆلۆكۆستە، ڕەنگە هەر لە میللەتی كوردا، ئەنفال و كیمیاباران، تازەترینیان جینۆسایدی یەزیدییەكان. باشترین نموونە بن لەسەر دووبارە بوونەوە و ئەگەری چەند بارە بوونەوەی (كۆمەڵكوژی)جینۆسایدێك، كە یاسا ڕامی ناكات و نەتەوە یەكگرتووەكان لێی بێدەنگە.
زەمینەسازی سەرهەڵدانی مێژوویی چەمكی جینۆساید:
سەرهەڵدانی چەمكی جینۆساید، دەگەڕێتەوە بۆ ساتەوەختی دوای ڕووداوەكانی جەنگی جیهانی دووەم، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەدۆڵف هیتلەر سەروەكی ئەڵمانیای نازی، كۆمەڵكوژیەكی بێ وێنەی لە دژی جولەكەكان، ئەنجامدا. لە مێژوودا بە (هۆلۆكۆست) ناودەبرێت. بەترسناكترین تاوان دادەنرێت، لە سەدەی بیستەم.
(ڕافائیل لێمكین)، بە یەكێك لە داهێنەرانی چەمكی جینۆساید دادەنرێت. ئەو “توێژەر و پارێزەرێكی جولەكەی پۆلۆنی بوو، لە ساڵانی (1901 – 1959)، ژیاوە، نزیكەی هەموو خێزانەكەی لە هۆلۆكۆستی نازیدا، لەدەستدا”(1)، ئەم توێژەرە پۆڵندیە، بەڕەگەز جولەكەیە. “لەگەڵ كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم، چووە ڕیزی جەنگاوەرە نهێنیەكانی پۆڵۆنیاوە، دواتر پۆلۆنیای بەجێهێشت و بەرەو لیتوانیا، بەڕێكەوت. دواجار لە سوید مافی پەنابەرێتی بەدەستهێنا. ساڵی 1941، دوای مانەوەیەكی كورت لەو وڵاتە، مافی چونە نێو ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانی بەدەستهێنا.لەكاتێكدا مامۆستای ڕشتەی یاسا بوو. لە زانكۆی (دوكی) و زانكۆی (یالی)، لە هەمان قۆناغدا ڕاوێژكاری وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا بوو، هاوكار ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئابوری جەنگ بوو. دواتریش، ڕاوێژكاری سەروەكی ئەنجومەنی دادگای نۆرمبێرگ بوو”(2).
دادگای نۆرمبێرگ، لە ئەڵمانیا دامەزرا، لێمكین، ڕاوێژكاری ئەنجومەنی باڵای ئەم دادگایە بوو، نۆرمبێرگیش ئاماژەیە بۆ “ئەو دادگایەی، لە كۆتایی جەنگی جیهانی دووەم، بەمەبەستی بە دادگا گەیاندنی سەرانی حكومەتی نازی ئەڵمانی لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا دامەزرا. ئەو كەسانەی لەم دادگایی كردنەدا دەوەستێنران، بریتی بوون لە سەركردە سەربازییەكان و وەزیر و دادوەر و پزیشك و خاوەن كارگەكان، كەسانی تر كە ڕۆڵیان هەبووە. لە بەرقەراركردنی دەسەڵاتی هیتلەردا. هۆكاری هاتنەئاراوەی تاوانەكانی ئەو دەسەڵاتە بوون. ئەو تاوانانەش بریتی بوون، لە تاوانی نەخشە بۆ كێشانی جەنگی دەستدرێژی كارانە، جینۆساید و بەد ڕەفتاری لەگەڵ یەخسیرانی جەنگدا. ئەمە سەرەڕای تاوانی دژە مرۆڤایەتی سودوەرگرتن لەكاری زۆرەملێ. پێشێلكردنی گشتی یاساكانی جەنگ. لە نێوان (177)كەس لەوانەی لەم دادگایەدا، دادگای كران. (25)كەسیان سزادران بە لەسێدارەدان. (97)كەسی تریان بە زیندانی درێژماوە. لە نێوان (15ساڵ بۆ 25ساڵ). (35)كەسی تریشیان، بێگوناه دەرچوون.”(1) كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، پشت بە بەندی شەشەمی دەستوری دادگای نۆرمبێرگ دەبەستێت. كە جینۆساید واتە (مافی بوونی سەرجەمی كۆمەڵەی مرۆڤایەتی، هەروەك چۆن فەوتاندنی مرۆڤ، نیشانەی ڕەتكردنەوەی مافی بوونی ژایانە. ئاواش ڕەتكردنەوەی دانپێدانانە بە مافی بوون. سوكایەتیكردنە بە سەرجەمی مرۆڤایەتی و ژیانێكی قەرەبوو نەبووەوە. سەرجەم كولتوری شارستانی كۆمەڵی مرۆڤ، دادەماڵێ و دژی یاسا و ڕەوشت و ناوەڕك و مەبەستی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕادەوەستێ”(2)
دوای ئەوەی لێمكین، لە گەرمەی جەنگی جیهانی دووەمدا هەموو خێزانەكەی لەدەستدا. كەوتەكار “وردەكاری و پێناسە و شیكاری بۆ دەستەواژەی جینۆساید پێكەوەنا. كە لە یاسای نێودەوڵەتیدا، وەك پۆلێنكردنێكی سەرەكی دیاردەكە دیاریكرا. ئەوە لێمكن بوو، لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان. پێشنیاری كرد، كە یاسای قەدەغەكردنی تاوانەكانی جینۆساید، دەربچێت. بە ئاشكرا لەلایەن، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە 9ی دیسەمبەری ساڵی 1948، سەرەڕای (پارێزكردنی هەندێك لە ئەندامەكانی) دانرا. لە 12ی كانوونی دووەمی ساڵی 1951دا خرایە بواری جێبەجێكردنەوە… ئەم توێژەرە. لە كتێبەكەیدا (بنكەی تاوەر لە ئەوروپای داگیركراودا)، لە ساڵی 1943. بۆیەكەمجار (چەمك) دەستەواژەی (جینۆساید)ی بەكارهێنا. لێمكین، دەستەواژەی جینۆساید بەو شێوەیە بەرجەستەكرد، كە “بریتیە لە پلانێكی پێشوەخت، ڕێكخراو بۆ لەناوبردنی بناغەی بوونی نەتەوەیەك. بە هەموو ئامرازەكانی بەردەست. بۆ ڕیشەكێشكردنیان، جێبەجێ دەكرێت. ئەو پلانانەش دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە بۆ لەناوبردنی كولتور، زمان، ئاین، بزوتنەوە سیاسیەكانی ئەو گروپە نەتەوانە… ئەكردەوانەشی بەرامبەر تاكەكان دەكرێت، نەك لەبەر ئەوە بێت، كە تاكەكە تاوەنبارە، سیفەتی خراپی هەیە. بەڵكو لەبەر ئەوەی كە سەر بە كۆی گروپێكی ئیتنیكی دیاریكراوە. بۆ نمونە جولەكەكان بە ئامانج گیران تەنها لەبەر ئەوەی جولەكە بوون. ڕۆمانیەكان بە ئامانج گیران تەنها لەبەر ئەوەی ڕۆمانی بوون. لێمكین، پێشەنگ بوو لە پۆلێنكردنی جۆرە جیاوازەكانی جینۆساید. بە پێی مەبەستی ئەنجامدەرەكانی. پێناسەی سێ جۆریان دەكات بە پێی كرۆنۆلۆژی و ڕەوتی گەشەپێدانیانە. یەكەمیان سەردەمی كۆن دەگرێتەوە. كە بە تەواوی یان نزیكەی بە تەواوی دانیشتوانە بەزێنراوەكەی شەڕی پێوە بوو. لە ناودەبران. دووەمیان لە سەرەتای مێژووی چاخی نوێ دەستی پێكرد. كە هەوڵی لەناوبردنی كولتوریان دەدا، بەبێ ئەوەی زیانی فیزیكی بە دانیشتوانەكە بگەیەنن. سێیەمیان، ئەنجامدەرانی نازییەكان بوو. هەر دوو فۆڕمی فیزیكی و كولتوری تێدا جێبەجێكرا.”(1) لێمكین، توانی دەنگی جولەكەكان لە ڕووداوی هۆلۆكۆستدا، بگەیەنێتە نەتەوەیەكگرتوەكان. وەك یاسا ناسێكیش یاسای دانا بۆ بە سزا گەیاندنی تاوانبارانی ئەو رووداوە گەورەیە. بە یەكەم داهێنەری چەمكی جینۆساید، لە مێژوودا خۆی ناساند.
جینۆساید لە زمانەوانیدا:
ڕیشەی وشەی جینۆساید لە ڕووی زمانەوانییەوە، لە بنەڕەتدا بە وشەیەكی گریكی، یان لاتینی دادەنرێت. “بە دوو واتا بەكار دەهێنرێت:
1. ( Genos)، كە وشەیەكی گریكیە، بەواتای ڕەگەز یان نەتەوە دێت.
2. ( Gaeder), كە وشەیەكی لاتینیە بە واتای كوشتن یان فەوتان دێت.
بە پێكەوە بەستنی هەردوو وشەكە، بە مانای فەوتاندنی ڕەگەز یان بنچە دەگەیەنێت.”(1) یان جینۆساید، بە مانای “كردە و هاومانای كوشتاری بە كۆمەڵ. ناودەبرێت. لە دوو بڕگە پێك هاتووە: (Genos)، بەزمانی گریكی بەواتای خێڵ یان خێزان دێت. (cide)، بە زمانی لاتینی، واتای كوشتن دەگەیەنێت. چوار ساڵ دوای دادگاییەكانی نۆرمبێرگ تاوانی جینۆساید لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دانیپێدا نرا. وەك لەناوبردن و تێكشكاندنی بە ئەنقەستی گروپێكی ڕەگەزی یان ئیتنیكی یاخود ئاینی. ئەمڕۆ زۆربەی كۆمەڵگەكانی جیهان. كوشتاری سیاسیشیان خستۆتە سەر ئەم پێناسەیە”(2). ڕەنگە زاراوەی كوشتنی بە كۆمەڵ بۆ وشەی (جینۆساید)، هاومانایەكی باش بێت بۆ ناساندنی ئەم وشە دووبڕگەییە. لێ تێگەیشتنی جیاواز هەیە لەمەڕ دەستەواژەكە،. هەندێكی تر پێیان وایە وشەی (Genocide)، وەك ئاماژەی پێدرا. لە بنەڕەتدا تێكەڵەیەكە لە دوو بڕگەی بەكارهێنراوی گریكی (یۆنان)ی و (لاتینی)یە بنەچەی وشەكە لە (Genos)، (Group)ی یۆنانی، بە واتای كۆمەڵێك. دووەمیان (caedar)ی لاتینی، بە واتە (To Kill)، كوشتن. دێت. ئەمەش لەلایەن پرۆفیسۆر ڕافائیل لێمكین (Raphael Lemkin)، لە ساڵی 1944 وتراوە”(3). بەكارهێنانە جیاوازەكانی بنەچەی وشەكە هەرچۆنێك بێت. بەڵام ئەوە ڕوونە كە بە مانای (مرڤ قڕان) كوشتن و فەوتاندن و لەناوبردنی بە كۆمەڵی مرۆڤ، یان گروپی كۆمەڵایەتی و ئیتنیكی و ئاینی و سیاسی و …هتد بەكاردێت.
پێناسەی جینۆساید:
بەپێی ڕێكەوتننامەی، (قەدەغەكردن و سزادانی ئەنجامدەانی تاوانی جینۆساید)، كە لەلایەن”ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە پێشنیاركراوە دوای گفتوگۆكردن لەسەری، لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە دەوڵەتانەوە پەسەند كراوە. لە مادەی دووی ئەو ڕێكەوتننامەیەدا تاوانی جینۆساید، پێناسەكراوە”(1) بەوەی “هەركارێك بە مەبەستی لە ناوبردنی هەموو یان بەشێك لە كۆمەڵی مرۆڤایەتی ئەنجام بدرێت. لە ڕووی سیفاتی نەتەوەیی و ڕەگەزی و نیشتیمانی و ئاینی. بە تاوانی جینۆساید دادەنرێت”(2). هەموو ڕەفتارێكی فاشیتانە و ڕەگەزپەرستانە دەرهەق بە مرۆڤ دەچێتە خانەی جینۆسایدەوە. هەرچی “كۆمەڵكوژی، قەڵاچۆكردن، ئیبادەكردنی جەماعی. بە واتای لە ناوبردنی بە كۆمەڵی نەتەوەیەكی دیاری كراو، یان ڕەگەزێك یان مەزهەبێكی دیاریكراودێت. كە پێشتر نەخشەی بۆ كێشراوە. لە پەیماننامەیەكی نێو دەوڵەتیدا، بۆ ڕێگرتن لە جینۆساید كە لە 9ی دیسەمبەری 1948، ئیمزای لەسەركراوە. دەربارەی جینۆساید دەڵێت: (جینۆساید، لەناوبردنی تەواو یان بەشێكی، نەتەوەیەك، ڕەگەزێك، مەزهەبێك، كوشتنی ئەندامەكانی گروپێك، لێدانی جەستەیی یاخود ڕوحی ئەندامانی گروپێك. بڕیاردانی بە ئەنقەستی گروپێك، دەربارەی هەلومەرجی نەگونجاوی ژیان. ڕێگرتن لە لەدایك بوون ئەندامانی گروپێك، گواستنەوەی زۆرە ملێی منداڵانی گروپێك، بۆ گروپێكی تر دەگرێتەوە”(3). رافایل لێمكین، داهێنەری چەمكی جینۆساید دەربارەی پێناسەی جینۆساید دەڵێت: ” مەبەستمان لە جینۆساید، وێرانكردنی دەوڵەتێك یان گروپێكی نەتەوەییە. جینۆساید ئاراستەی گروپی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەكرێت. كردەكان ئاڕاستەی تاكەكان دەكرێت، نەك لەبەر توانا كەسیەكانی خۆیان، بەڵكو لەبەر ئەندامێتیان لە گروپێكی نیشتیمانی”(4)خاڵی هاوبەشی هەموو ئەو پێناسانەی بۆ جینۆساید كراوە جەخت لەسەر پرنسیپی و ڕەگەزی مرۆڤایەتی و بەهای پاراستنی شكۆی مرۆڤ دەكاتەوە. ئەوەی لە پێناسەكەی لێمكین، تیشكی نەخرابووە سەر، لە پێناسی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، بە چڕی ئاماژەی پێدراوە بەوەی “جینۆساید بە واتای هەر كارێك لە مانەی خوارەوە دەگەیەنێ، كە مەبەستی تێكشكاندنی لە پشت بێ. ئەوسا چ تێكشكاندنێكی هەمەكی بێ یان بەش بەش بێ، چ نیشتیمانی، ئەتنی، ڕەگەزی یان گروپی دینی بێ، وەك:
ئا: كوشتنی ئەندامانی گروپەكە.
ب: ئازار پێگەیاندنێكی ڕاستەقنەی جەستەیی یان ئازاری دەروونی، بە ئەندامانی گروپەكە.
پ. بە ئەنقەست لەبار یەكبردنی شیرازەی بارودۆخی ژیانی گروپەكە. بۆ ئەوەی تێكشكاندنێكی جەستەیی هەمەكی یان بەشێكی بێتەدی.
ج: گرتنەبەری ڕێ و شوێنێك، كە مەبەست لێی ڕێگرتن بێ، لە زاوزێكردنی نێو گروپەكە.
ح: ەزۆرە ملێ گواستنەوەی منداڵانی، گروپێك بۆ نێو گروپێكی دیكە. لە مادەی سێیەمی پەیماننامەكەدا هاتووە. ئەم كردەوانەی خوارەوە هی سزادانن:
ئا: جینۆساید.
ب: پلانگێڕان بۆ جینۆساید كردن.
پ: هاندانی ڕاستەوخۆ و ڕاشكاوانە بۆ جینۆساید كردن.
ج: هەوڵدان بۆ جینۆساید كردن.
ح: تێوەگلان لە جینۆساید.”(1)
دیمۆساید چەمكێك، بەرفراوانتر لە جینۆساید:
یەكێك لەو چەمكانەی كە مانایەكی فراوانتر لە جینۆساید دەگرێتە خۆ، چەمكی (دیمۆساید)ە.
دیمۆساید: بریتیە لە: “كوشتی هەر كەسێك یان خەڵك، لە لایەن حكومەتەوە. كە جینۆساید و پۆلیتیساید و كۆمەڵكوژیش دەگرێتەوە.
جینۆساید: لە نێوشتەكانی تردا كوشتنی خەڵك، لەلایەن حكومەتەوە، بە هۆی بەندیوارییان و ئەندامێتییان، لە گروپێكی دیاریكراودا، لەسەر بنچینەی (نەژاد، نەتەوە، ئایین، یان زمان).
پۆلیتیساید: كوشتنی هەر كەسێك یان خەڵك، لە لایەن حكومەتەوە بە هۆی بەندیوارییان بە گروپێكی سیاسییەوە یان بەهۆكارێكی سیاسی.
كۆمەڵكوژی: كارەساتێكی گەورەیە و قێزەونە بۆ جنسی ئێمە، بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵكردن نیە”(1). “هەرچی “جۆرەكانی لە ناوبردنی مرۆڤی بە كۆمەڵە لەم خشتەیەدا ڕوونكراوەتەوە:”(2)
بە مەبەستەوە | جەنگ (نێودەوڵەتی، ناوخۆیی) |
دیمۆساید | جینۆساید |
1. كوشتنی جولەكەكانی قوبرس، لە لایەن نازیەكانەوە 2. كوشتنی ڤێتنامییەكان، لە لایەن خمێر راگەوە. 3. كوشتنی جێرمانەكانی ڤۆڵگا، لە لایەن سۆڤیەتەوە. | |
پۆلیتیساید | |
1. پاكتاوكردنەكانی، هیتلەر لە 1934. 2. كوشتنی ناسیۆنالیستەكان، لە لایەن ڤێت مین. 3. بۆمبارانكردنی فڕۆكەوانی، لە لایەن لیبیاوە. | |
كۆمەڵكوژی | |
1. تۆڵەسەندنەوەكانی نازی، لە یوگسلاڤیا. 2. دەستدرێژییە سێكسیەكانی ژاپۆن، بۆ سەر نانكینگ. 3. كوشتنەكان لە ڤێتنام، بە كۆتا. | |
تیرۆر | |
1. كوشتنەكانی دەستەی خەڵك لە گواتیمالا. 2. كوشتنی كۆمۆنیستەكان، لە لایەن ستالینەوە،لە 1936 – 1938. 3. بێسەروشوێن كردنەكان، لە ئەرجەنتین. | |
بە بێ مەبەست | 1. گرانی: بەهۆی سروشتەوە، گرانیە گەورەكەی (چین) لە ساڵانی (1959 – 1962) 2. نەخۆشی: لە سروشتەوە، پەتای ئەنفلۆنزای سەرانسەریی لە 1918. لە حكومەتەوە: مەبەست لەو پەتایانەیە كە بەمەبەست بڵاودەكرێنەوە دەچنە خانەی دیمۆسایدەوە، دەشێ جینۆساید، پۆلیتیساید یان كۆمەڵكوژی بن. وەك: گرانەتا لە سۆڤیەت لە 1918 – 1923. 3. كارەسات، زریان، بومەلەرزە، ئاگر، … هتد |
سەرچاوەكان:
1. لویس سیمۆن، وەرگێڕانی : محمد حمە صاڵح تۆفیق، گۆڤاری ئەنفالناسی، ژمارە (1)، 14/4/2017.
2. یایر ئاورۆن، وەرگێڕانی مهاباد قەرەداغی، (جینۆساید)، ڕووە تێورێكانی لێكۆڵینەوە لە جینۆ ساید، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2019.
3. عبدولقادر ساڵح، فەرهەنگی سیاسی سەبا، چاپی یەكەم، سلێمانی 2008.
4. گۆران شێخ مستەفا، كاریگەرییە ئابورییەكانی جینۆساید، لەگەرمیان. چاپی یەكەم، سلێمانی 2010.
5. كاوە عەبدولڕەزاق، عەمەلیاتی ئەنفال و ڕۆڵی میدیا لە ناساندنیدا، گۆڤاری سەنگاو، ژمارە (3-4)، پایز و زستانی 2006.
6. كەنار جەمال، گەلی كورد و تاوانی جینۆساید. گۆڤاری كەوانە، ژمارە (22)ی ئابی 2013.
7. چنار نامیق، جینۆساید و ئەنفالی كورد. چاپخانەی كارۆ، چاپی یەكەم، كەركوك 2013.
8.
وەرگێڕانی شەفیقی حاجی خدر، دەقی پەیماننامەی ڕێگرتن و سزادانی
تاوانی جینۆساید، گۆڤاری ئەنفالناسی، ژمارە (2)، 14/4/2018.
(1) لویس سیمۆن، وەرگێڕانی : محمد حمە صاڵح تۆفیق، گۆڤاری ئەنفالناسی، ژمارە (1)، 14/4/2017، لا 73
(2) یایر ئاورۆن، وەرگێڕانی مهاباد قەرەداغی، (جینۆساید)، ڕووە تێورێكانی لێكۆڵینەوە لە جینۆ ساید، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2019، لا 26.
(1) عبدولقادر ساڵح، فەرهەنگی سیاسی سەبا، چاپی یەكەم، سلێمانی 2008، لا 97.
(2) گۆران شێخ مستەفا، كاریگەرییە ئابورییەكانی جینۆساید، لەگەرمیان. چاپی یەكەم، سلێمانی 2010، لا26.
(1) یایر ئاورۆن، وەرگێڕانی مهاباد قەرەداغی، (جینۆساید)، ڕووە تێورێكانی لێكۆڵینەوە لە جینۆ ساید، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2019، لا 27.
(1) كاوە عەبدولڕەزاق، عەمەلیاتی ئەنفال و ڕۆڵی میدیا لە ناساندنیدا، گۆڤاری سەنگاو، ژمارە (3-4)، پایز و زستانی 2006، لا 129 – 130.
(2) لویس سیمۆن، وەرگێڕانی : محمد حمە صاڵح تۆفیق، گۆڤاری ئەنفالناسی، ژمارە (1)، 14/4/2017، لا 73.
(3) گۆران شێخ مستەفا، كاریگەرییە ئابورییەكانی جینۆساید، لەگەرمیان. چاپی یەكەم، سلێمانی 2010، لا 24.
(1) كەنار جەمال، گەلی كورد و تاوانی جینۆساید. گۆڤاری كەوانە، ژمارە (22)ی ئابی 2013، لا 149.
(2) چنار نامیق، جینۆساید و ئەنفالی كورد. چاپخانەی كارۆ، چاپی یەكەم، كەركوك 2013، لا 25.
(3) عبدولقادر ساڵح، فەرهەنگی سیاسی سەبا، چاپی یەكەم، سلێمانی 2008، لا 85.
(4) یایر ئاورۆن، وەرگێڕانی مهاباد قەرەداغی، (جینۆساید)، ڕووە تێورێكانی لێكۆڵینەوە لە جینۆ ساید، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2019، لا 27.
(1) وەرگێڕانی شەفیقی حاجی خدر، دەقی پەیماننامەی ڕێگرتن و سزادانی تاوانی جینۆساید، گۆڤاری ئەنفالناسی، ژمارە (2)، 14/4/2018. لا 241.
(1) یایر ئاورۆن، وەرگێڕانی مهاباد قەرەداغی، (جینۆساید)، ڕووە تێورێكانی لێكۆڵینەوە لە جینۆ ساید، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2019، لا 146.
(2) یایر ئاورۆن، وەرگێڕانی مهاباد قەرەداغی، (جینۆساید)، سەرچاوەی پێشوو، لا 153.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.