نیسان 13, 2019 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە رسته‌یه‌كی ئه‌نفالكراو له یادی ئه‌نفالدا د.كامه‌ران مه‌نتك
رسته‌یه‌كی ئه‌نفالكراو له یادی ئه‌نفالدا
د.كامه‌ران مه‌نتك
14\4\2019
ئه‌نفال پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام بووه دژی كورد، به‌ڵام له ژێر ناوی جیا جیا، تاوێ له‌ژێر ناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاین و ده‌مێكی ترله ژێر ناوی راگوێزان و به شارستانی كردن و، جارێكی تر له ژێر چه‌تری ته‌بعیس و ته‌عریب و ته‌تریك و ته‌فریسدا. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌خیرایی چاوێك به مێژووی كورد بخشێنین، ده‌بینین پڕۆسه‌یه‌ك هه‌یه له هه‌موو قۆناغه‌كان و له‌ژێر په‌رده‌ی جیاوازدا خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش پڕۆسه‌ی قڕكردن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، داڕمان و خاپووركردنی كه‌لتوورو كه‌سایه‌تی و رابردو و ئاینده‌ی هه‌زاران مرۆڤه، كه پێیان ده‌گوتریت كورد.
سه‌رباری گۆڕانكاری له‌قۆناغه‌كانی مێژوو، سه‌رباری ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی مرۆڤ به خۆیه‌وه بینیویه، سه‌رباری چاخه‌كانی كشتوكاڵ و ئاسن و ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌لیكترۆنی، ئه‌و ئاوه‌زو بیركردنه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه سته‌مدیده‌یه كردووه، تۆزقاڵێك گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، درێژكراوه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌نفالی به‌عس بوو له كۆتایی ده‌یه‌كی هه‌شته‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م. رژێمی به‌عس، كه ره‌نگدایه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و راشكاوانه‌ی كه‌لتوورو بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و شۆفینیزمی ئاوێته‌كراوی ئاینی- ناسیونالیستی عه‌ره‌بی بوو، له ژێر ناوی ئه‌نفال، به پشت به‌ستن به ئاین و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه‌كانی قورئان، میلله‌تی كوردی موسڵمانیان كرده ئامانج، به پلانیكی تۆكمه، به شێوه‌یه‌كی هۆڤیانه، كه‌وتنه وێران كردنی گونده‌كانی كوردستان و كوشتنی مناڵانی كورد‌و به‌تاڵانبردنی ئابوری كورد‌و به سه‌بایه‌كردنی كچ و ئافره‌تی كورد‌و فرۆشتنه‌وه‌یان له بازاڕی مرۆڤ فرۆشی ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتووه‌كانی ناوچه‌كه، كه هه‌ڵگری هه‌مان كه‌لتووری ئه‌نفال و سه‌بایاو كه‌نیزه‌ك و كۆیله‌كردن بوون! ئه‌م ئه‌نفاله نوێیه به‌گوێره‌ی جوگرافیای كوردستان، دابه‌شكرا بۆ هه‌شت قۆناغ، كه له سنوره‌كانی دۆڵی جافایه‌تیه‌وه له 23\2\1988ده‌ستیپێكردو له ناوچه‌ی بادینان به كۆتا هات، له‌و ئه‌نفاله‌دا تۆپ و تانك و مه‌تریالیۆزو چه‌كی قورس و سووك چه‌كی كیمیاوی جێگه‌ی شمشێره‌كانی گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجام هه‌مان ئه‌نجام بوو!، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، 182هه‌زار مرۆڤی كوردیان له‌ناوبرد و له بیابان و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان تووڕیان هه‌ڵداو دیزه به ده‌رخونه‌یانكرد. جێگای داخه ئه‌نفال هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی دوژمنانی كورد نه‌وه‌ستا، ته‌نیا چوار ساڵ دوای ئه‌نفالی به‌عس، له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌ناو كوردیدا، ئه‌نفالی نۆ ده‌ستپێكرد، كه ته‌واوكه‌ری هه‌شت قۆناغه‌كانی پێشووتر بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ژێر ناوی برا كوژی! ئه‌و جاش و مه‌فره‌زه خاسانه‌ی ئه‌نفالیان بۆ به‌عس ئه‌نجامدا، جلی پارتی و یه‌كێتیان له‌به‌ركردو كه‌وتنه وێزه‌ی كورده‌كانی باكور، دواتر روویان له‌یه‌كتر كرد، له ئه‌نفای نۆدا هه‌مان پڕۆسه‌ی ئه‌نفاله‌كانی تر‌و هه‌مان شیواز، له تاڵانكردن و زینده به‌چاڵكردن و ئه‌تككردنی مرۆڤ، به ده‌ستی هه‌مان جاش و كوردكوژه‌كانه‌وه‌و له ژێر په‌رده‌ی ئه‌و دوو حیزبه ئه‌نجامدرا، بۆیه پێویسته كه باس له ئه‌نفال ده‌كرێت، قۆناغی نۆیه‌می ئه‌نفال، وه‌ك له نوسینیكی پێشووتردا ناوم ناوه، هه‌رگیز نابێت فه‌رامۆش بكرێت، كه ره‌نگ بیت له هه‌موو قۆناغه‌كانی تر قێزه‌ون تربێت، چونكه ئه‌مجاره‌یان له ژێر ناوی كوردایه‌تیه‌وه ئه‌نجامدراوه، دوا قۆناغیش، قۆناغی ئه‌نفالی ده‌یه، كه تا ئێستا به‌رده‌وامه‌وه له كاتی ئێستادا له‌ناوی ده‌ژین! هه‌موو حیزبه‌كانی باشووری كوردستان، به‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێت ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، دژی تێكڕای میلله‌تی كورد له باشوور ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش ئه‌نفالی به‌هاكان و ئه‌نفالی زانست وئه‌نفال وشه‌و رسته‌و زمانی كوردی، ئه‌نفالی قوتی خه‌ڵك و ئه‌نفالی برسیكردن و ئه‌نفالی دزینی نه‌وت و سه‌رو سامانی كوردستان و ئه‌نفالی ریزی تاكی كوردوسووككردنی به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانی و ئه‌نفالی لێدانی كه‌سایه‌تی و چرووكردنی تاكی كورد، ئه‌نفالی……، ئه‌نفالی…. هتد، بۆیه كاتیك یادی ئه‌نفال ده‌كه‌ین، وا باشتره یادی هه‌ر ده قۆناغی ئه‌نفال به‌یه‌كه‌وه بكه‌ینه‌وه، نه‌ك به ته‌نیا ئه‌نفاله‌كانی به‌عس و ئه‌وانی پێش به‌عس و ئه‌وانه‌ی له‌ته‌ك به‌عس!، ئه‌گه‌ر خویندنه‌وه بۆ كۆی ئه‌و ده ئه‌نفاله به‌یه‌كه‌وه نه‌كه‌ین، هه‌رگیز ناتوانین له‌مێژوو تێبگه‌ین و هه‌مدیس وه‌ك سه‌تان ساڵ به‌ر له ئێستا، مێژوو فریوده‌ده‌ین و له دواجاریشدا مێژوو فریومان ده‌دات!
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.